Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - Tradução Curda - Salahuddin

Número de página:close

external-link copy
91 : 15

ٱلَّذِينَ جَعَلُواْ ٱلۡقُرۡءَانَ عِضِينَ

[ الَّذِينَ جَعَلُوا الْقُرْآنَ عِضِينَ (٩١) ] ئەوانەی كە قورئانیان بەش بەش كرد هەندێكیان ئەیانوت: ئەم قورئانە شیعرەو هەندێكیان ئەیانوت: سیحرەو هەندێكیان ئەیانوت: فاڵچیەتیەو هەندێكیان ئەیانوت: پەندو بەسەرهاتی ئوممەتانی پێشترە، یاخود وتراوە: ئیمانیان بە هەندێك لە قورئان هەبووەو كوفریان بە هەندێكی كردووە . info
التفاسير:

external-link copy
92 : 15

فَوَرَبِّكَ لَنَسۡـَٔلَنَّهُمۡ أَجۡمَعِينَ

[ فَوَرَبِّكَ لَنَسْأَلَنَّهُمْ أَجْمَعِينَ (٩٢) ] وە سوێند بێ بە پەروەردگاری تۆ ئەی محمد صلى الله علیه وسلم لە ڕۆژی قیامەت پرسیار لەو كافرانە لە هەر هەموویان ئەكەین لەسەر لا إله الا الله . info
التفاسير:

external-link copy
93 : 15

عَمَّا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ

[ عَمَّا كَانُوا يَعْمَلُونَ (٩٣) ] لەو كردەوە خراپانەی كە لە دونیا ئەنجامیان ئەدا، وە چى وەڵامى پێغەمبەرانیان داوەتەوە . info
التفاسير:

external-link copy
94 : 15

فَٱصۡدَعۡ بِمَا تُؤۡمَرُ وَأَعۡرِضۡ عَنِ ٱلۡمُشۡرِكِينَ

[ فَاصْدَعْ بِمَا تُؤْمَرُ ] تۆ ئەوەی كە خوای گەورە فەرمانی پێ كردوویت ئاشكرای بكەو بە ئاشكرا بیڵێ و بانگەوازیان بكە بۆ یەكخواپەرستی خوای گەورە [ وَأَعْرِضْ عَنِ الْمُشْرِكِينَ (٩٤) ] وە پشت بكە لە موشریكان و گوێیان پێ مەدە . info
التفاسير:

external-link copy
95 : 15

إِنَّا كَفَيۡنَٰكَ ٱلۡمُسۡتَهۡزِءِينَ

[ إِنَّا كَفَيْنَاكَ الْمُسْتَهْزِئِينَ (٩٥) ] بە دڵنیایى ئێمەت بەسە بۆ لە كۆڵكردنەوەی ئەوانەی كە گاڵتەت پێ ئەكەن، خوای گەورە ئەوانەت لە كۆڵ ئەكاتەوەو دەتپارێزێت . info
التفاسير:

external-link copy
96 : 15

ٱلَّذِينَ يَجۡعَلُونَ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَۚ فَسَوۡفَ يَعۡلَمُونَ

[ الَّذِينَ يَجْعَلُونَ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَ ] ئەو كەسانەی كە لەگەڵ خوای گەورەدا شەریك بۆ خوای گەورە دائەنێن و خوای تر ئەپەرستن [ فَسَوْفَ يَعْلَمُونَ (٩٦) ] لە داهاتووا سەرەنجامی ئەم شەریك دانانەیان بۆ خوای گەورە ئەزانن كە خوای گەورە چۆن سزایان ئەدات (ئەمە هەڕەشەیەكى سەختە لەو كەسانەى كە شەریك بۆ خواى گەورە دادەنێن) . info
التفاسير:

external-link copy
97 : 15

وَلَقَدۡ نَعۡلَمُ أَنَّكَ يَضِيقُ صَدۡرُكَ بِمَا يَقُولُونَ

[ وَلَقَدْ نَعْلَمُ أَنَّكَ يَضِيقُ صَدْرُكَ بِمَا يَقُولُونَ (٩٧) ] وە ئێمە ئەزانین كە تۆ دڵت تەنگ ئەبێ بەوەی كە ئەوان سەبارەت بە تۆ ئەیڵێن وە تۆمەتبارت ئەكەن بەوەی كە تۆ ساحیرو جادووگەری یان فاڵچیت یان شێت بوویتە یان درۆ ئەكەی . info
التفاسير:

external-link copy
98 : 15

فَسَبِّحۡ بِحَمۡدِ رَبِّكَ وَكُن مِّنَ ٱلسَّٰجِدِينَ

[ فَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ ] تۆ تەسبیحاتی پەروەردگارت بكەو حەمدو سەنای خوای گەورە بكە [ وَكُنْ مِنَ السَّاجِدِينَ (٩٨) ] وە تۆ لەو كەسانە بە كە كڕنوش بۆ خوای گەورە ئەبەن . info
التفاسير:

external-link copy
99 : 15

وَٱعۡبُدۡ رَبَّكَ حَتَّىٰ يَأۡتِيَكَ ٱلۡيَقِينُ

[ وَاعْبُدْ رَبَّكَ حَتَّى يَأْتِيَكَ الْيَقِينُ (٩٩) ] وە عیبادەتی پەروەردگارت بكە تا ئەو كاتەی ئەمریت و مردنت پێ ئەگات، یەقین واتە: مردن، نەك وەكو كەسانێكى نەزان و نەفام لێی تێگەیشتوون كە دەڵێن یەقین واتە ناسینى خواى گەورەو پلەیەكە هەندێك كەس پێى دەگەن و ئیتر نوێژو عیبادەت ناكەن و دەڵێن گەیشتوینەتە یەقین و تەكلیفمان لەسەر نەماوە!!ئەگەر وابوایە دەبوایە پێغەمبەران نوێژو عیبادەتى خوایان نەكردایا، چونكە كەس وەكو ئەوان خواى گەورەى نەناسیوەو نەگەیشتۆتە یەقین، بەڵام لەگەڵ ئەوەیش لە هەموو كەس زیاتر نوێژو عیبادەتیان كردووەو خوایان پەرستووە بە تایبەتى پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم بەمەش نەزانى و گومڕایى ئەو كەسانە دەردەكەوێت. والله اعلم. info
التفاسير: