Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - Tradução curda de interpretação abreviada do Nobre Alcorão.

external-link copy
3 : 71

أَنِ ٱعۡبُدُواْ ٱللَّهَ وَٱتَّقُوهُ وَأَطِيعُونِ

ناوەڕۆکی ترساندنەکەی منیش ئەوەیە پێتان بڵێم: تەنھا اللە -سبحانه وتعالى- بپەرستن وھیچ شتێک نەکەن بەھاوەڵ وشەریکی، ولێی بترسن -تەقوادار بن- ئەمیش بە جێبەجێکردنی فەرمانەکانی ودوورکەوتنەوە لەنەهی لێکراوەکانى، وە گوێڕایەڵ وفەرمانبەرداری منیش بن لەوەی فەرمانتان پێدەکەم. info
التفاسير:
Das notas do versículo nesta página:
• خطر الغفلة عن الآخرة.
مەترسی بێئاگابوون لەڕۆژی قیامەت. info

• عبادة الله وتقواه سبب لغفران الذنوب.
پەرستنی اللە -سبحانه وتعالى- وتەقواداری وترسان لێی ھۆکاری لێخۆشبوونە لە گوناھـ وتاوانەکان. info

• الاستمرار في الدعوة وتنويع أساليبها حق واجب على الدعاة.
بەردەوام بوون لەبانگەوازی وجۆراوجۆرکردنی شێواز وئامرازەکانى مافێکی واجبە لەسەر بانگخوازان ڕەچاوی بكەن لەكاری بانگخوازیاندا. info