Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - Tradução curda de interpretação abreviada do Nobre Alcorão.

المائدة

Dos propósitos do capítulo:
الأمر بالوفاء بالعقود، والتحذير من مشابهة أهل الكتاب في نقضها.
فەرمانکردن بە وەفاداری بەرامبەر پەیمان و گرێبەستەکان و ئاگادارکردنەوە لە خۆچواندن بە خاوەن کتێبەکان لە هەڵوەشاندنەوەیان. info

external-link copy
1 : 5

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ أَوۡفُواْ بِٱلۡعُقُودِۚ أُحِلَّتۡ لَكُم بَهِيمَةُ ٱلۡأَنۡعَٰمِ إِلَّا مَا يُتۡلَىٰ عَلَيۡكُمۡ غَيۡرَ مُحِلِّي ٱلصَّيۡدِ وَأَنتُمۡ حُرُمٌۗ إِنَّ ٱللَّهَ يَحۡكُمُ مَا يُرِيدُ

ئەی ئەوانەی کە باوەڕتان ھێناوە ھەموو ئەو پەیمان وبەڵێنە دڵنیاکەرەوانەی کەلە نێوان ئێوە وخوای دروسترکەرتان ھەیە تەواوی بکەن، وە ئەو پەیمان وبەڵێنانەیش کە لە نێوان ئێوە ودروستکراوەکانی خوادا ھەیە وەفاتان پێوەی ھەبێت و تەواویان بکەن، وە خوای گەورە بەڕەحم ومیھرەبانی خۆی خواردنی گۆشتی ووشتر وگاو مەر وبزنی بۆ حەڵاڵ کردوون، جگە گۆشتی ئەوانە نەبێت کە بەسەرتاندا دەخوێنرێتەوە بۆتان باس دەکرێت، وە گۆشتی ئەوانەیش نەبێت کە ڕاویان بۆتان حەرامە لەکاتی ئیحرامدا بەحەج یان بەعومرە، مەبەست ڕاوکردنی گۆشتی ئاژەڵی ووشکانیە جگە لەدەریایی، بێگومان خوای گەورە بە گوێرەی حیکمەتی خۆی حوکمی حەڵاڵی یان حەرامی ھەر شتێک بیەوێت دەیدات، وە ھیچ کەسێکیش ناتوانێت زۆری لێ بکات یان ڕێگر بێت لێی. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 5

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تُحِلُّواْ شَعَٰٓئِرَ ٱللَّهِ وَلَا ٱلشَّهۡرَ ٱلۡحَرَامَ وَلَا ٱلۡهَدۡيَ وَلَا ٱلۡقَلَٰٓئِدَ وَلَآ ءَآمِّينَ ٱلۡبَيۡتَ ٱلۡحَرَامَ يَبۡتَغُونَ فَضۡلٗا مِّن رَّبِّهِمۡ وَرِضۡوَٰنٗاۚ وَإِذَا حَلَلۡتُمۡ فَٱصۡطَادُواْۚ وَلَا يَجۡرِمَنَّكُمۡ شَنَـَٔانُ قَوۡمٍ أَن صَدُّوكُمۡ عَنِ ٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡحَرَامِ أَن تَعۡتَدُواْۘ وَتَعَاوَنُواْ عَلَى ٱلۡبِرِّ وَٱلتَّقۡوَىٰۖ وَلَا تَعَاوَنُواْ عَلَى ٱلۡإِثۡمِ وَٱلۡعُدۡوَٰنِۚ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَۖ إِنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلۡعِقَابِ

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە سنوور و حەرامکراوەکانی خوای گەورە حەڵاڵ مەکەن و مەیانبەزێنن کە فەرمانتان پێکراوە بە گەورەیان بزانن، وە واز بھێنن لەو شتانەی کە لەکاتی ئیحرامدا قەدەغە و یاساغن، وەک لەبەرکردنی جلوبەرگی دووراو، وە واز بھێنن لە حەرامکراوەکانی ناو حەرەم، وەک ڕاو و شکار کردن، وە کوشت و کوشتار لە مانگە حەرامکراوەکاندا ئەنجام مەدەن، کە بریتین لە مانگەکانی (ذو القعدة، وذو الحجة، والمحرم، ورجب)، وە ئەو ئاژەڵانەیش دەدرێن بەدیاری بۆ حەرەم (لە وشتر و گا ومەڕ وبزن) کە بۆ خوا سەرببڕێن داگیری مەکەن و زەوتیان مەكەن بۆ خۆتان چونکە ئەوانە بۆ ھەژارانی ناو حەرەمە، یان رێگری بکەن لەوەی ئەو ئاژەڵانە بگەنە شوێنی خۆیان، وە ھەر ئاژەڵێکیش دیاری کرابێت و نیشانەی لەمل کرا بێت وەک خوری و زەنگۆڵ و ھاوشێوەکانی بەمەبەستی کردنی بە دیاری و قوربانی بۆ خوا نیشانەکانی لێ مەکەنەوە و دەستکاری مەکەن، وە ڕێ مەگرن لەوانەی کە مەبەستی ماڵی خوایان ھەیە بە نیازی بازرگانی کردن و بەدەست ھێنانی ڕەزامەندی خوا، جا کاتێک ئیحرامی حەج یان عومرەتان شکاند و لەسنووری حەرەم چوونە دەرەوە ھەرچۆن پێتان خۆشە ڕاو و شکار بکەن، وە با ڕق و کینەتان لە ھۆز و گەلێک لەوەی کە ڕێگریان لێ کردن لەچوونە ناو حەرەم لەکاتی سوڵحی حودەیبیە واتان لێ نەکات کە ستەم و زوڵمیان لێ بکەن و تۆڵەیان لێ بسێننەوە، جا ئەی باوەڕداران لەسەر چاکە و کاری خێر و ئەوەی فەرمانتان پێکراوە بەکردنی ھاوکار و کۆمەکی یەکتر بن، وە واز بھێنن لەوەیش کە قەدەغە و یاساغ کراوە لێتان و ھاوکاری یەک مەبن لەسەر گوناهـ و ئەنجامدانی تاوان، وە لەخوا بترسن بە پابەند بوون بە گوێڕایەڵی بە فەرمانەکانیەوە، وە دوور کەوتنەوە لە نەهی لێکراوەکانى، بێگومان تۆڵەی خوا زۆر توندە بۆ سەرپێچیکەران، لەبەر ئەوە ئاگاداری تۆڵە و سزادانى بن. info
التفاسير:
Das notas do versículo nesta página:
• عناية الله بجميع أحوال الورثة في تقسيم الميراث عليهم.
گرنگیدانی خوای گەورە بە ھەموو جۆرەکانی میراتگر بۆ دابەشکردنی میرات بەسەریاندا. info

• الأصل هو حِلُّ الأكل من كل بهيمة الأنعام، سوى ما خصه الدليل بالتحريم، أو ما كان صيدًا يعرض للمحرم في حجه أو عمرته.
ئەسڵ وایە گۆشتی ھەموو ئاژەڵێک حەڵاڵە، گۆشتی ئەوانەیان نەبێت کە بە بەڵگە حەرام کراون، یان ئەو ڕاو وشکارەی لەسەر کەسێک لەناو ئیحرامدایە بەمەبەستی حەج یان عومرە لەسەری حەرامە. info

• النهي عن استحلال المحرَّمات، ومنها: محظورات الإحرام، والصيد في الحرم، والقتال في الأشهر الحُرُم، واستحلال الهدي بغصب ونحوه، أو مَنْع وصوله إلى محله.
نەھی کراوە لە حەڵاڵ کردنی ئەو شتانەی کە خوا حەرامی کردوون، وەک: ئەنجامدانی ئەو کارانەی لەناو ئیحرامدا قەدەغە ویاساغن، وە ڕاو وشکار کردن لەسنوری حەرەمدا، وە کوشت وکوشتار لەمانگە حەرامەکاندا، وە حەڵاڵکردن وداگیر کردن و زەوت کردنی ئەو ئاژەڵانەی وەک دیاری دەھێنرێن بۆ حەرەم بۆ سەر بڕین، یان ڕێگری کردن لێیان کە نەگەن بەشوێنی خۆیان. info