Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - Tradução curda de interpretação abreviada do Nobre Alcorão.

Número de página:close

external-link copy
27 : 4

وَٱللَّهُ يُرِيدُ أَن يَتُوبَ عَلَيۡكُمۡ وَيُرِيدُ ٱلَّذِينَ يَتَّبِعُونَ ٱلشَّهَوَٰتِ أَن تَمِيلُواْ مَيۡلًا عَظِيمٗا

خوای گەورە دەیەوێت تەوبەتان لێ وەربگرێت، وە چاوپۆشی لە گوناھەکانتان بکات. وە ئەوانەش کە بەشوێن خۆشی وئارەزووەکانی خۆیانەوەن دەیانەوێت لەڕێگای ڕاست زۆر دوورتان بخەنەوە ولەخشتەتان بەرن. info
التفاسير:

external-link copy
28 : 4

يُرِيدُ ٱللَّهُ أَن يُخَفِّفَ عَنكُمۡۚ وَخُلِقَ ٱلۡإِنسَٰنُ ضَعِيفٗا

خوای گەورە دەیەوێت بەم شەریعەت ویاسایانەی کە بۆی داناون کاروبارەکانتان بۆ ئاسان بکات، داوای شتێکیتان لێ نەکات کە لەتواناتاندا نیە، چونکە ئەو دەزانێت مرۆڤ لە دروستکردن وھەڵسوکەوت وڕەوشت وئاکاریدا لاواز و بێ ھێزە. info
التفاسير:

external-link copy
29 : 4

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَأۡكُلُوٓاْ أَمۡوَٰلَكُم بَيۡنَكُم بِٱلۡبَٰطِلِ إِلَّآ أَن تَكُونَ تِجَٰرَةً عَن تَرَاضٖ مِّنكُمۡۚ وَلَا تَقۡتُلُوٓاْ أَنفُسَكُمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِكُمۡ رَحِيمٗا

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بەخوای گەورە وشوێن پێغەمبەرەکەی کەوتون، ھەندێکتان ماڵ وسامانی ھەندێکی ترتان بە ناھەق مەخۆن، وەک داگیر کردن و دزی و بەرتیل وڕێگا ناشەرعیەکانی تر، مەگەر ئەو ماڵ وسامانە ماڵ وسامانێک بێت لەڕێگای بازرگانی و مامەڵە کردنەوە بێت کە ھەردوولایەنی گرێبەست بەڕەزامەندی نێوانیان کڕین وفرۆشتن بکەن، ئەو کاتە دروستە لەو ماڵە وسامانە بخورێت و مامەڵە و تەسەڕوفی پێوە بکرێت، وە ھەندێکیتان ھەندێکی ترتان مەکوژن، وە کەستان باخۆشی نەکوژێت، وە با خۆی دوچاری تیاچون و فەوتان نەکات، بێگومان خوای گەورە زۆر میھربانە بۆتان، وە یەکێک لە ڕەحم ومیھرەبانیەکانی ئەوەیە خوێن وماڵ وسامان وشەرەف وناموسی حەرام کردوون. info
التفاسير:

external-link copy
30 : 4

وَمَن يَفۡعَلۡ ذَٰلِكَ عُدۡوَٰنٗا وَظُلۡمٗا فَسَوۡفَ نُصۡلِيهِ نَارٗاۚ وَكَانَ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرًا

ھەرکەسێک ئەو کارانە ئەنجام بدات کە ڕێگریان لێکرا، ماڵ وسامانی خەڵکی تر بخوات بەناھەق، یان دەست درێژی بکاتە سەری و بیکوژێت یان ئازاری بدات بە دەست ئەنقەست، نەک بەشێوەی نەزانین ولەبیرچوون، ئەوا خوای گەورە دەیخاتە ناو ئاگرێکی گەورەوە لەرۆژی دواییدا، لە گەرماکەی داد وبێدادیەتی، وە لە سزاکەی ناڕەحەت دەبێت، ئەوەش کارێکی ئاسانە بۆ خوای گەورە وھیچی تێ ناچێت بۆی، لەبەر ئەوە زۆر بەدەسەڵاتە ودەستەوسانە نیە لە بەردەم ھیچ کارێکدا. info
التفاسير:

external-link copy
31 : 4

إِن تَجۡتَنِبُواْ كَبَآئِرَ مَا تُنۡهَوۡنَ عَنۡهُ نُكَفِّرۡ عَنكُمۡ سَيِّـَٔاتِكُمۡ وَنُدۡخِلۡكُم مُّدۡخَلٗا كَرِيمٗا

ئەی باوەڕداران ئەگەر ئێوە دوور بکەونەوە لە گوناهه گەورەکانی وەک ھاوەڵ بڕیاردان بۆ خوا، وئازاردانی دایک وباوک، وکوشتی بەناھەق، وخواردنی سوو، ئەوا چاوپۆشیتان لێ دەکەین لە گوناھە بچوکەکان بە لێخۆش بوون و سڕینەوەیان، وە دەتان خەینە جێگا وشوێنێکی بەرێز لای خوای گەورە، کە بەھەشتی ھەتا ھەتایی پڕ لەناز ونیعمەتی نەبڕاوەیە. info
التفاسير:

external-link copy
32 : 4

وَلَا تَتَمَنَّوۡاْ مَا فَضَّلَ ٱللَّهُ بِهِۦ بَعۡضَكُمۡ عَلَىٰ بَعۡضٖۚ لِّلرِّجَالِ نَصِيبٞ مِّمَّا ٱكۡتَسَبُواْۖ وَلِلنِّسَآءِ نَصِيبٞ مِّمَّا ٱكۡتَسَبۡنَۚ وَسۡـَٔلُواْ ٱللَّهَ مِن فَضۡلِهِۦٓۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمٗا

ئەی باوەڕداران ئاوات بۆ شتێ مەخوازن کە خوا فەزڵ و ڕێزی ھەندێکتانی بەسەر ھەندێکی ترتاندا داوە، بۆ ئەوەی نەبێتە ھۆی تووڕەیی و حەسودی، نابێت ئافرەتان ئومێدی بەدەستھێنانی ئەو شتانە بخوازن کە تایبەتە بە پیاوانەوە، بێگومان ھەر دەستەیەک لە پیاوان و لە ژنان پاداشت و مافیان بەپێی ھەوڵ و کۆششی خۆیان ھەیە، بۆیە داوای ئەوە لەخوا بکەن کە خوای گەورە لە بەخششەکانی خۆیتان پێ ببەخشێت، بێگومان خوای گەورە زۆر زانایە بەھەموو شتەکان، ھەر جۆرێک لەشتەکان بەپێی گونجانی خۆی پێی بەخشیوە. info
التفاسير:

external-link copy
33 : 4

وَلِكُلّٖ جَعَلۡنَا مَوَٰلِيَ مِمَّا تَرَكَ ٱلۡوَٰلِدَانِ وَٱلۡأَقۡرَبُونَۚ وَٱلَّذِينَ عَقَدَتۡ أَيۡمَٰنُكُمۡ فَـَٔاتُوهُمۡ نَصِيبَهُمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ شَهِيدًا

بۆ ھەریەکێک لە ئێوە میراتگرێکمان داناوە، کە لەو میراتەی کە باوک ودایک وخزمانی نزیک بەجێیان ھێشتووە، میرات بگرن، وە ئەو کەسانەش کە پەیمان وبەڵێنی دڵنیاکەرتان لەگەڵ بەستوون لەسەر ھاوپەیمانی وسەرخستن ھەرکات مردن وماڵێکتان لێ بەجێما میرات بگرن- لەسەردەمی نەفامیدا داب ونەریت وابوو دەیانوت: ئەگەر خوێن کەوتە سەرم دەبێت ئێوە خوینەکەم بۆ بدەن، وە ئەگەر مردیشم ئێوە میراتم لێ ببەن- بێگومان خوای گەورە شاھیدە بەسەر ھەموو شتێکدا وئاگادارە پێی، لەوانەیش شاھیدی ئەوەیە کە ئێوە پەیمان وبەڵێنتان لەیەک وەرگرتووە، میراتگرتنیش لەسەر بنەمای ھاوپەیمانی لەسەردەمی نەفامی و سەرەتای ئیسلامەوە بوو، پاشان حوکمەکەی سڕایەوە ونەما. info
التفاسير:
Das notas do versículo nesta página:
• سعة رحمة الله بعباده؛ فهو سبحانه يحب التوبة منهم، والتخفيف عنهم، وأما أهل الشهوات فإنما يريدون بهم ضلالًا عن الهدى.
فراوانی ڕەحم ومیھرەبانی خوای گەورە بەرامبەر بەندەکانی، ئەو تەوبە وگەڕانەوەی بەندەکانی پێخۆشە، وە پێی خۆشە باری سەرشانیان سووک بکات لەو حوکمانەی کە لە توانایاندا نیە، بەڵام ئەوانەی شوێن ھەواو وئارەزووەکانی خۆیان دەکەون تەنھا گوڕمڕایی و کاری دزێو ونەشیاویان دەوێت. info

• حفظت الشريعة حقوق الناس؛ فحرمت الاعتداء على الأنفس والأموال والأعراض، ورتبت أعظم العقوبة على ذلك.
شەریعەتی ئیسلام مافەکانی خەڵکی پاراستووە، وە حەرامی کردووە کە ھیچ کەسێک دەست درێژی بکاتە سەر گیان وماڵو سامان وشەرەف وناموسی ھیچ کەسێکی تر، وە گەورەترین سزایشی بۆ ئەوانە داناوە کە ئەو سنورانە دەبەزێنن. info

• الابتعاد عن كبائر الذنوب سبب لدخول الجنة ومغفرة للصغائر.
دوور کەوتنەوە لە گوناھە گەورەکان ھۆکاری لێخۆش بوونی گوناھە بچووکەکان و چوونە بەھەشتە. info

• الرضا بما قسم الله، وترك التطلع لما في يد الناس؛ يُجنِّب المرء الحسد والسخط على قدر الله تعالى.
ڕازی بوون بەوەی کە خوا دابەشی کردووە لەنێوان دروستکراوەکانی خۆیدا، وە وازھێنان و چاو نەبڕینە ئەو ناز ونیعمەتانەی کە خوای گەورە بەخشیونی بەخەڵکانی تر، چونکە ئەگەر مرۆڤ وابوو دەبێتە ھۆی ئەوەی دوور بێت لە حەسودی و خەفەت خواردن لە بەرامبەر قەدەری خوای گەورەدا. info