Tradução dos significados do Nobre Qur’an. - Tradução Curda - Muhammad Saleh Bamuky

Número de página:close

external-link copy
15 : 10

وَإِذَا تُتۡلَىٰ عَلَيۡهِمۡ ءَايَاتُنَا بَيِّنَٰتٖ قَالَ ٱلَّذِينَ لَا يَرۡجُونَ لِقَآءَنَا ٱئۡتِ بِقُرۡءَانٍ غَيۡرِ هَٰذَآ أَوۡ بَدِّلۡهُۚ قُلۡ مَا يَكُونُ لِيٓ أَنۡ أُبَدِّلَهُۥ مِن تِلۡقَآيِٕ نَفۡسِيٓۖ إِنۡ أَتَّبِعُ إِلَّا مَا يُوحَىٰٓ إِلَيَّۖ إِنِّيٓ أَخَافُ إِنۡ عَصَيۡتُ رَبِّي عَذَابَ يَوۡمٍ عَظِيمٖ

وەکاتێک بخوێنرێتەوە بەسەریاندا ئایەتە روونەکانی ئێمە ئەوانەی بەتەمای دیداری ئێمە نین (لەدوارۆژ دا) دەڵێن قورئانێکی تر جگەلەم قورئانە بھێنە یان بیگۆڕە (ئەی موحەممەد ﷺ) پێیان بڵێ بۆ من نیە کە لەلایەن خۆمەوە بیگۆڕم من شوێن ھیچ شتێ ناکەوم جگەلەوەی وەحی و سرووش دەکرێت بۆم بەڕاستی من دەترسم ئەگەر سەرپێچی پەروەردگارم بکەم لەسزای ڕۆژێکی گەورە (کە ڕۆژی دواییە)
info
التفاسير:

external-link copy
16 : 10

قُل لَّوۡ شَآءَ ٱللَّهُ مَا تَلَوۡتُهُۥ عَلَيۡكُمۡ وَلَآ أَدۡرَىٰكُم بِهِۦۖ فَقَدۡ لَبِثۡتُ فِيكُمۡ عُمُرٗا مِّن قَبۡلِهِۦٓۚ أَفَلَا تَعۡقِلُونَ

(پێیان) بڵێ ئەگەر خوا بیویستایە ئەم قورئانەم نەدەخوێندەوە بۆتان وە لەو (قورئانە) ئاگادارم نەدەکردن چونکە بێگومان من مامەوە لەناوتاندا ماوەی تەمەنێکی درێژ پێش ھاتنی ئەم قورئانە دەی ئایا ئێوە بۆ ژیر نابن و بیرناکەنەوە؟
info
التفاسير:

external-link copy
17 : 10

فَمَنۡ أَظۡلَمُ مِمَّنِ ٱفۡتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًا أَوۡ كَذَّبَ بِـَٔايَٰتِهِۦٓۚ إِنَّهُۥ لَا يُفۡلِحُ ٱلۡمُجۡرِمُونَ

جا کێ ستەمکارترە لەو کەسەی درۆ بەدەم خواوە ھەڵبەستێ یان ئایەتەکانی قورئان بەدرۆ دابنێت بەڕاستی تاوان باران ڕزگاریان نابێت
info
التفاسير:

external-link copy
18 : 10

وَيَعۡبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَضُرُّهُمۡ وَلَا يَنفَعُهُمۡ وَيَقُولُونَ هَٰٓؤُلَآءِ شُفَعَٰٓؤُنَا عِندَ ٱللَّهِۚ قُلۡ أَتُنَبِّـُٔونَ ٱللَّهَ بِمَا لَا يَعۡلَمُ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَلَا فِي ٱلۡأَرۡضِۚ سُبۡحَٰنَهُۥ وَتَعَٰلَىٰ عَمَّا يُشۡرِكُونَ

ئەوانە بێجگە لەخوا شتانێک دەپەرستن کە نەزیانیان پێ دەگەیەنن نەسوود و قازانج وە دەڵێن ئەو بتانە تکا کارمانن لای خوا (ئەی موحەممەد ﷺ بەوانە) بڵێ ئایا ئێوە ھەواڵ دەدەن بەخوا بەشتێک کەبێ ئاگایە لێی لەئاسمانەکان و زەویدا خوا پاک و بێگەرد و بڵندە لەوەی کە دەیکەنە ھاوبەشی
info
التفاسير:

external-link copy
19 : 10

وَمَا كَانَ ٱلنَّاسُ إِلَّآ أُمَّةٗ وَٰحِدَةٗ فَٱخۡتَلَفُواْۚ وَلَوۡلَا كَلِمَةٞ سَبَقَتۡ مِن رَّبِّكَ لَقُضِيَ بَيۡنَهُمۡ فِيمَا فِيهِ يَخۡتَلِفُونَ

خەڵکی لەرابوردودا ھەریەک ئوممەت بوون (بڕوا دار بوون بەخوا) ئەمجا جیاواز بوون وە ئەگەر بڕیارێک پێشتر نەدرایە لەلایەن پەروەردگارتەوە ئەوا بڕیار دەدرا لەنێوانیاندا لەوەی کە تێیدا جیاواز بوون
info
التفاسير:

external-link copy
20 : 10

وَيَقُولُونَ لَوۡلَآ أُنزِلَ عَلَيۡهِ ءَايَةٞ مِّن رَّبِّهِۦۖ فَقُلۡ إِنَّمَا ٱلۡغَيۡبُ لِلَّهِ فَٱنتَظِرُوٓاْ إِنِّي مَعَكُم مِّنَ ٱلۡمُنتَظِرِينَ

وە ئەوانە دەڵێن با بھێنرایەتە خوارەوە بۆی بەڵگەو نیشانەیەک لەلایەن پەروەردگاریەوە تۆش بڵێ بێگومان (زانینی) نھێنی و پەنھانی تایبەت بە خوایە کەواتە چاوەڕوانی بکەن بەڕاستی منیش لەگەڵ ئێوەدا یەکێکم لە چاوەڕوانکاران
info
التفاسير: