د قرآن کریم د معناګانو ژباړه - کردي ژبې ته د المختصر في تفسیر القرآن الکریم ژباړه

د مخ نمبر:close

external-link copy
42 : 55

فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ

دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە، بەکام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن و بەدرۆی دەزانن؟! info
التفاسير:

external-link copy
43 : 55

هَٰذِهِۦ جَهَنَّمُ ٱلَّتِي يُكَذِّبُ بِهَا ٱلۡمُجۡرِمُونَ

بە شێوەیەکی ھەڕەشە ئامێز پێیان دەوترێت : ئەمە ئەو دۆزەخەیە، کە بێباوەڕان و ستەمکاران لە ژیانی دونیادا باوەڕیان پێی نەدەکرد و بەدرۆیان دەزانی، ئەوەتا لەبەر چاوتانە ئیتر ناتوانن ئینکاری بکەن. info
التفاسير:

external-link copy
44 : 55

يَطُوفُونَ بَيۡنَهَا وَبَيۡنَ حَمِيمٍ ءَانٖ

ئەو تاوانبارانە لەناو ئاگری دۆزەخدا لە نێوان ئاگرەکە و ئاوی زۆر گەرم و بەکوڵدا، ھەر دێن و دەچن و دەسوڕێنەوە. info
التفاسير:

external-link copy
45 : 55

فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ

دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە، بەکام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن و بەدرۆی دەزانن؟! info
التفاسير:

external-link copy
46 : 55

وَلِمَنۡ خَافَ مَقَامَ رَبِّهِۦ جَنَّتَانِ

ئەوانەی کەلەژیانی دونیایاندا بە پێی ڕێنمایی ئاینی (اللە تعالی) ژیانی خۆیان بردووەتە سەرو بەچاکی (اللە تعالی) یان پەرستووە و چاکەکار بوون و ترسی وەستان لەپێش پەروەردگاریان لەدڵدا بووە، دوو دانە بەھەشتی ڕازاوەی پڕ لەباخی جوان، ئامادەیە بۆیان. info
التفاسير:

external-link copy
47 : 55

فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ

دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە، بەکام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن و بەدرۆی دەزانن؟! info
التفاسير:

external-link copy
48 : 55

ذَوَاتَآ أَفۡنَانٖ

باخەکانیش پڕن لەدرەختی گەڵا ناسکی جوان کە میوەکانیان شۆڕ بۆتەوە و دیمەنێکی دڵفڕێنیان ھەیە. info
التفاسير:

external-link copy
49 : 55

فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ

دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە، بەکام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن و بەدرۆی دەزانن؟! info
التفاسير:

external-link copy
50 : 55

فِيهِمَا عَيۡنَانِ تَجۡرِيَانِ

ئەو دوو بەھەشتە دوو سەرچاوەی ئاوی سازگاری تێدایە جاری و ڕەوانە و بەژێر درەختەکان و بەبەردەم کۆشکەکاندا تێدەپەڕێت. info
التفاسير:

external-link copy
51 : 55

فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ

دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە، بەکام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن و بەدرۆی دەزانن؟! info
التفاسير:

external-link copy
52 : 55

فِيهِمَا مِن كُلِّ فَٰكِهَةٖ زَوۡجَانِ

لەو بەھەشتەدا لەھەموو چەشنە میوەیەکی تێدایە و لەھەر چەشنەش دوو جۆری تایبەتی تێدایە. info
التفاسير:

external-link copy
53 : 55

فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ

دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە، بەکام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن و بەدرۆی دەزانن؟! info
التفاسير:

external-link copy
54 : 55

مُتَّكِـِٔينَ عَلَىٰ فُرُشِۭ بَطَآئِنُهَا مِنۡ إِسۡتَبۡرَقٖۚ وَجَنَى ٱلۡجَنَّتَيۡنِ دَانٖ

بەھەشتییەکان لەناو باخەکانی بەھەشتدا لەسەر فەرش و ڕاخەری جوان و دڵگیر پاڵ دەدەنەوە، کە ناواخنەکانیان لە ئاوریشمی ئەستوورە و میوەی ھەردوو باخەکە بە دارەکانیانەوە تەواو نزم و شۆڕ بوونەتەوە و بەردەستە بۆ ئەوەی بەپێوەیە و ئەوەی دانیشتووە و ئەوەی پاڵکەوتووە. info
التفاسير:

external-link copy
55 : 55

فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ

دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە، بەکام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن و بەدرۆی دەزانن؟! info
التفاسير:

external-link copy
56 : 55

فِيهِنَّ قَٰصِرَٰتُ ٱلطَّرۡفِ لَمۡ يَطۡمِثۡهُنَّ إِنسٞ قَبۡلَهُمۡ وَلَا جَآنّٞ

لەو ناو باخەدا ئافرەتانی شۆخ و شەنگی وایان تێدایە، کە تەنھا چاویان لە ھاوسەرەکانی خۆیانە و دڵیان ناچێتە سەر کەسێکی دیکە و پێش ھاوسەرەکانی خۆیان ھیچ کەسێک نە لەگرۆی ئادەمیزاد و نە لەجنۆکە نزیک نەبوونەتەوە لێیان. info
التفاسير:

external-link copy
57 : 55

فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ

دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە، بەکام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن و بەدرۆی دەزانن؟! info
التفاسير:

external-link copy
58 : 55

كَأَنَّهُنَّ ٱلۡيَاقُوتُ وَٱلۡمَرۡجَانُ

ئەو ئافرەتانە لەجوانی و ناسکی و شۆخ و شەنگیدا لەچەشنی یاقوت و مەرجان دەدرەوشێنەوە. info
التفاسير:

external-link copy
59 : 55

فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ

دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە، بەکام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن و بەدرۆی دەزانن؟! info
التفاسير:

external-link copy
60 : 55

هَلۡ جَزَآءُ ٱلۡإِحۡسَٰنِ إِلَّا ٱلۡإِحۡسَٰنُ

ئایا پاداشتی خوداپەرستانی چاکەکار لە ڕۆژی قیامەتدا ھەر ئەوە نییە کە پەروەردگاریان بە چاکترین شێوە پاداشتیان بداتەوە؟! info
التفاسير:

external-link copy
61 : 55

فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ

دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە، بەکام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن و بەدرۆی دەزانن؟! info
التفاسير:

external-link copy
62 : 55

وَمِن دُونِهِمَا جَنَّتَانِ

جا بێجگە لەو دوو بەھەشتەی کە باسکران، دوو بەھەشتی تریشمان ئامادە کردووە. info
التفاسير:

external-link copy
63 : 55

فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ

دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە، بەکام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن و بەدرۆی دەزانن؟! info
التفاسير:

external-link copy
64 : 55

مُدۡهَآمَّتَانِ

ئەو بەھەشتانەش بە ھۆی چڕی و جوانی باخەکانیانەوە سەوزێکی تۆخی ڕازاوە دەنوێنن. info
التفاسير:

external-link copy
65 : 55

فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ

دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە، بەکام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن و بەدرۆی دەزانن؟! info
التفاسير:

external-link copy
66 : 55

فِيهِمَا عَيۡنَانِ نَضَّاخَتَانِ

ئەو دوو باخە دوو کانییان تیادایە کە ئاوی ڕوون و شیرین و سازگاریان لێ ھەڵدەقوڵێت، هەرگیز وشك ناكات. info
التفاسير:

external-link copy
67 : 55

فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ

دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە، بەکام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن و بەدرۆی دەزانن؟! info
التفاسير:

external-link copy
68 : 55

فِيهِمَا فَٰكِهَةٞ وَنَخۡلٞ وَرُمَّانٞ

لەناو ئەو دوو باخەدا ھەموو جۆرە میوە و دارخورمای گەورە و ھەناری تێدایە. info
التفاسير:

external-link copy
69 : 55

فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ

دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە، بەکام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن و بەدرۆی دەزانن؟! info
التفاسير:
په دې مخ کې د ایتونو د فایدو څخه:
• أهمية الخوف من الله واستحضار رهبة الوقوف بين يديه.
گرنگی ترسان لە (اللە تعالی) و خۆئامادەکردن بۆ وەستان لەپێش ئەو زاتە لە ڕۆژی مەحشەردا. info

• مدح نساء الجنة بالعفاف دلالة على فضيلة هذه الصفة في المرأة.
وەسفی ژنانی بەھەشت بەپاک داوێنی، بەڵگەیە بۆ ئەوەی ئافرەتان دەبێت بەو شێوەیە داوێن پاک بن. info

• الجزاء من جنس العمل.
پاداشت لە جۆری کردارە. info