د قرآن کریم د معناګانو ژباړه - کردي ژبې ته د المختصر في تفسیر القرآن الکریم ژباړه

الرحمن

د سورت د مقصدونو څخه:
تذكير الجن والإنس بنعم الله الباطنة والظاهرة، وآثار رحمته في الدنيا والآخرة.
بیرهێنانەوەى جنۆکە و مرۆڤ بە نیعمەتەکانى خواى گەورە لە نهێنی و ئاشکرادا و شوێنەواری ڕەحمەتی ئەو زاتە لە دونیا و دوارۆژدا. info

external-link copy
1 : 55

ٱلرَّحۡمَٰنُ

ئەو پەروەردگارەی ئەم قورئانە پیرۆزەی ناردووە، خاوەنی سۆز و میھرە و کانگای ڕەحمەت و بەزەیی بێ سنورە. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 55

عَلَّمَ ٱلۡقُرۡءَانَ

ھەر ئەو زاتە کە خەڵكی فێری خوێندنەوە و تێگەیشتنی قورئان کردووە، لەبەرکردن وتێگەیشتنی بۆ ئاسان کردن. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 55

خَلَقَ ٱلۡإِنسَٰنَ

ھەر ئەو زاتە لەسەرەتاوە مرۆڤی بەدیھێناوە، دواتریش شێوەی بەجوانترین شێواز ڕێكخستووه. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 55

عَلَّمَهُ ٱلۡبَيَانَ

وە فێریکرد کەچۆن بتوانێ ئەوەی لە دڵیدایە بیڵێ و دەری ببڕێ، بە گوفتار یان بە نووسین. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 55

ٱلشَّمۡسُ وَٱلۡقَمَرُ بِحُسۡبَانٖ

خۆر و مانگیش بەفەرمانی پەروەردگار لەو خولگەی کە بۆیان دیاریکراوە بەبێ زیاد و کەم دەسوڕێنەوە، بۆ ئەوەی مرۆڤەکان ژمارەی ساڵ و مانگەکان و حسێبی خۆیان بزانن. info
التفاسير:

external-link copy
6 : 55

وَٱلنَّجۡمُ وَٱلشَّجَرُ يَسۡجُدَانِ

ڕووەکە بێ قەدەکان و درەختە بەرزەکانیش ھەموویان سوژدە دەبەن بۆ (اللە تعالی) و لەنەخشەی دیاری کراوی بەدیھێنەریان دەرناچن و ناترازێن و ملكەچی فەرمانی ئەون. info
التفاسير:

external-link copy
7 : 55

وَٱلسَّمَآءَ رَفَعَهَا وَوَضَعَ ٱلۡمِيزَانَ

پەروەردگار ئاسمانی بەرزی ڕاگرتووە بەسەر زەویدا، تەرازوو پێوەری لەسەر زەوی داناوە - ھەموو شتێک بەئەندازە و یاسایە - وە فەرمانیشی کردووە بە بەندەکانی کە دادپەروەر بن. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 55

أَلَّا تَطۡغَوۡاْ فِي ٱلۡمِيزَانِ

- ئەی خەڵکینە - ئەو پەروەردگارەی تەرازووی حەق و دادپەروەری ھێناوەتە دی و بەفەرمان و فەرمایشتەکانی خۆی دەریخستووە، تا مرۆڤەکان لەسنووری هەق دەرنەچن و خیانەت نەکەن لە کێشانە و پێوانەدا. info
التفاسير:

external-link copy
9 : 55

وَأَقِيمُواْ ٱلۡوَزۡنَ بِٱلۡقِسۡطِ وَلَا تُخۡسِرُواْ ٱلۡمِيزَانَ

هەق و دادپەروەری دابمەزرێنن لەنێو خۆتاندا، پیادەی بکەن لەھەموو کارو بارێکدا، لەکێشانە و پێوانەدا دادپەروەر بن و زیاد و کەمی و ناپاکی تێدا نەکەن هەركاتێك بۆ خۆتان، یان بۆ كەسانی تر كێشاتان. info
التفاسير:

external-link copy
10 : 55

وَٱلۡأَرۡضَ وَضَعَهَا لِلۡأَنَامِ

پەروەردگار زەوی داناوە و ملکەچی کردووە بۆ بەدیهێنراوەكانی تا لەسەری نیشتەجێ ببن و ژیان بەرنه سەر. info
التفاسير:

external-link copy
11 : 55

فِيهَا فَٰكِهَةٞ وَٱلنَّخۡلُ ذَاتُ ٱلۡأَكۡمَامِ

ھەموو جۆرە درەختێکی بەرداری تێدایە، وە دار خورمای تیادا ھێناوەتە کایە، کە یەکەم جار ھێشووەکەی لەناو کیفدا دروست دەبێت. info
التفاسير:

external-link copy
12 : 55

وَٱلۡحَبُّ ذُو ٱلۡعَصۡفِ وَٱلرَّيۡحَانُ

ھەروەھا زەوی بەشێوەیەک فەراھەم ھێناوە کەھەموو جۆرە دانەوێڵەیەکی تیادا بڕوێت، وەک گەنم و جۆ، ھەروەھا گەلێک سەوزایی بۆنداریشی تیا ڕواندووە، وەک ڕێحانە و گوڵ. info
التفاسير:

external-link copy
13 : 55

فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ

دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە، بەکام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن و بەدرۆی دەزانن؟! info
التفاسير:

external-link copy
14 : 55

خَلَقَ ٱلۡإِنسَٰنَ مِن صَلۡصَٰلٖ كَٱلۡفَخَّارِ

(اللە تعالی) ئادەمی (سەلامی خوای لێ بێت) لە قوڕی و شکەوەبوو بەدیھێناوە، کە ئەگەر پڵتۆکی لێبدرایە، دەنگی دەدایەوە. وەک قوڕی سورەوەکراو (فەخوری). info
التفاسير:

external-link copy
15 : 55

وَخَلَقَ ٱلۡجَآنَّ مِن مَّارِجٖ مِّن نَّارٖ

ھەروەھا باوکی جنۆکەی لە بڵێسەی ئاگرێکی بێ دووکەڵ بەدیھێناوە. info
التفاسير:

external-link copy
16 : 55

فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ

دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە، بەکام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن و بەدرۆی دەزانن؟! info
التفاسير:

external-link copy
17 : 55

رَبُّ ٱلۡمَشۡرِقَيۡنِ وَرَبُّ ٱلۡمَغۡرِبَيۡنِ

ھەر (اللە تعالی) خۆی پەروەردگاری ھەردوو ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوایە (کە لە ھەردوو وەرزی ھاوین و زستاندا زۆر ئاشکران). info
التفاسير:

external-link copy
18 : 55

فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ

دەی کەواتە ئەی گرۆی ئادەمیزاد و جنۆکە، بەکام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگارتان بڕواناکەن و بەدرۆی دەزانن؟! info
التفاسير:
په دې مخ کې د ایتونو د فایدو څخه:
• كتابة الأعمال صغيرها وكبيرها في صحائف الأعمال.
تۆمارکردنی ھەرچی کردار ھەیە - گەورە یان بچوک - لە پەڕاوگەی کرداردا. info

• ابتداء الرحمن بذكر نعمه بالقرآن دلالة على شرف القرآن وعظم منته على الخلق به.
پەروەردگار لە باسی نیعمەتەکانیدا سەرەتا بە باسی قورئان دەستی پێکردووە، بەڵگەیە لەسەر ڕێز و گەورەیی قورئان، وە گەورەیی چاکە و فەزڵی پەروەردگارە بەسەر بەندەکانییەوە. info

• مكانة العدل في الإسلام.
ئەم سورەتە پله و پایە و گرنگی دادپەروەری لە ئیسلامدا دەردەخات. info

• نعم الله تقتضي منا العرفان بها وشكرها، لا التكذيب بها وكفرها.
ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگار بۆ بەندەکانی، بۆ ئەوەیە زیاتر بیناسین و سوپاسگوزاری ئەو بین، نەک پشتکردنە بەرنامەکەی باوەڕی پێ نەھێنین. info