د قرآن کریم د معناګانو ژباړه - کردي ژبې ته د المختصر في تفسیر القرآن الکریم ژباړه

د مخ نمبر:close

external-link copy
30 : 47

وَلَوۡ نَشَآءُ لَأَرَيۡنَٰكَهُمۡ فَلَعَرَفۡتَهُم بِسِيمَٰهُمۡۚ وَلَتَعۡرِفَنَّهُمۡ فِي لَحۡنِ ٱلۡقَوۡلِۚ وَٱللَّهُ يَعۡلَمُ أَعۡمَٰلَكُمۡ

- ئەی پێغەمبەر - (صلی اللە علیە وسلم) ئەگەر بمانویستایە ھەموو دووڕووەکانمان بۆت دەستنیشان دەکرد و ھەر بەتەماشاکردنی ڕوخساریاندا دەتناسینەوە، لە ئێستا بەدواوە بەجۆری قسەکردنەکەیاندا دەیانناسیتەوە، (اللە تعالی) ئاگای لە کار و کردەوەی ھەمووتانە، ھیچ شتێکی لێ ون نابێت، بە گوێرەی کارەکانتان پاداشتی ھەمووتان دەداتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
31 : 47

وَلَنَبۡلُوَنَّكُمۡ حَتَّىٰ نَعۡلَمَ ٱلۡمُجَٰهِدِينَ مِنكُمۡ وَٱلصَّٰبِرِينَ وَنَبۡلُوَاْ أَخۡبَارَكُمۡ

بێگومان - ئەی (باوەڕداران) - ئێمە بەجۆرەھا شێوە تاقیتان دەکەینەوە، وەک (جیھاد و شەڕکردن لە دژی کافر و بێباوەڕان)، تا لە جیھانی واقیعدا تێکۆشەر و خۆڕاگرانتان دەربکەوێت و ئاشکرا ببێت، وە بۆئەوەی ڕاستگۆ و درۆزن دەرکەوێت. info
التفاسير:

external-link copy
32 : 47

إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ وَصَدُّواْ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ وَشَآقُّواْ ٱلرَّسُولَ مِنۢ بَعۡدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمُ ٱلۡهُدَىٰ لَن يَضُرُّواْ ٱللَّهَ شَيۡـٔٗا وَسَيُحۡبِطُ أَعۡمَٰلَهُمۡ

بەڕاستی ئەو کەسانەی کەوا کافرن بە (اللە تعالی) و پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) و ڕێ لەخەڵک ئەگرن و ناھێڵن ڕێگای (اللە تعالی) بگرنەبەر و دژایەتی پێغەمبەر و ڕێبازەکەی دەکەن، پاش ئەوەی کە بۆیان دەرکەوتووە ڕێگای خواناسی و ڕاستگۆیی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)، ئەوانە ھیچ زیانێک بە (اللە تعالی) ناگەیەنن، وە خۆیان ھیچیان دەست ناکەوێت و زەرەر دەکەن، وە (اللە تعالی) لە ئایندەیەکی نزیکدا ھەموو کار وکردەوە و ھەوڵ و کۆششیان پوچەڵ دەکاتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
33 : 47

۞ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ أَطِيعُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُواْ ٱلرَّسُولَ وَلَا تُبۡطِلُوٓاْ أَعۡمَٰلَكُمۡ

ئەی ئەو کەسانەی ئیمان و باوەڕتان ھێناوە بە (اللە تعالی) و كار بە شەرعەكەی دەكەن، بەردەوام ھەوڵبدەن کە فەرمان بەرداری (اللە تعالی) و پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) بن، بە جێبەجێ كردنی فەرمانەكانی و دوور كەوتنەوە لە قەدەغەكراوەكانی، نەکەن کار و کردەوە چاکەکانتان پوچەڵ بکەنەوە (بەکافر بوون و ڕووپامایی و هتد). info
التفاسير:

external-link copy
34 : 47

إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ وَصَدُّواْ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ ثُمَّ مَاتُواْ وَهُمۡ كُفَّارٞ فَلَن يَغۡفِرَ ٱللَّهُ لَهُمۡ

بێگومان ئەوانەی کە ڕێبازی کوفر و بێ دینی دەگرنەبەر و کۆسپ و لەمبەر دەخەنە بەردەم بڵاو بوونەوەی ئاینی (اللە تعالی) و ڕێگایان لەخەڵک گرتووە کە شوێنی ئەو دینە بکەون، پاشانیش بە کافری مردوون و پەشیمان نەبوونەتەوە، ئەوانە (اللە تعالی) نایان بەخشێت و تاوانەکانیان ناپۆشێت و بەڵکو سزایان دەدات بە ئاگری دۆزەخ ھەتاھەتایی تێیدا دەمێننەوە. info
التفاسير:

external-link copy
35 : 47

فَلَا تَهِنُواْ وَتَدۡعُوٓاْ إِلَى ٱلسَّلۡمِ وَأَنتُمُ ٱلۡأَعۡلَوۡنَ وَٱللَّهُ مَعَكُمۡ وَلَن يَتِرَكُمۡ أَعۡمَٰلَكُمۡ

- ئەی باوەڕداران - ھەرگیز مەیەڵن سستی و لاوازی ڕووتان تێ بکات و داوای ئاشتەوایی پێش وەخت لە دوژمنان مەکەن، تا مەرجی خۆیان بەسەرتاندا نەسەپێنن، دڵنیاش بن کە ھەر ئێوە لە سەرئەنجامدا سەرکەوتن لە دونیادا و سەرفەرازی لە قیامەتدا بەدەست دەھێنن، (اللە تعالی) لەگەڵ ئێوەدایە و یاریدەدەرتانە و کار و کردەوە چاکەکانتان بەزایە نادات، بەڵکو بە گەورەیی خۆی پاداشتی باشتر و چاکترتان دەداتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
36 : 47

إِنَّمَا ٱلۡحَيَوٰةُ ٱلدُّنۡيَا لَعِبٞ وَلَهۡوٞۚ وَإِن تُؤۡمِنُواْ وَتَتَّقُواْ يُؤۡتِكُمۡ أُجُورَكُمۡ وَلَا يَسۡـَٔلۡكُمۡ أَمۡوَٰلَكُمۡ

ژیانی دونیا تەنھا ھەر گاڵتەبازی و فەرامۆشکارییە، مرۆڤی ژیر و عاقڵ خۆی سەرگەرم ناکات بەوانەوە و دواڕۆژی لەبیر بچێتەوە، ئێوە ئەگەر باوەڕداربن بە (اللە تعالی) و پێغەمبەرەکەی (صلی الله علیه وسلم) و داواکاریەکانی (اللە تعالی) جێبەجێ بکەن و خۆتان لەگوناهـ و تاوان بپارێزن، (اللە تعالی) پاداشتی چاکتان بەتەواوەتی دەداتەوە و ھیچی لێ کەم ناکات، وە ھەرگیز لەبەرامبەردا داوای بەخشینی ھەموو دارایی و سامانتان ناکات، بەڵکو ڕێژەیەکی کەمی دیاریکردوە بۆ بەخشین و زەکات و خێر و خێرات. info
التفاسير:

external-link copy
37 : 47

إِن يَسۡـَٔلۡكُمُوهَا فَيُحۡفِكُمۡ تَبۡخَلُواْ وَيُخۡرِجۡ أَضۡغَٰنَكُمۡ

ئەگەر (اللە تعالی) داوای بەخشینی ھەموو ماڵ و سامانتان لێ بکات و ئەرکێکی سەنگین بخاتە سەرتان، ئەوە ڕەزیل و بەرچاو تەنگ و بێزار دەبن و ڕقتان ھەڵدەستێت و ھاوارتان لێ بەرز دەبێتەوە لەخەرجکردن لەپێناو خواى گەورە بەم شێوەیە، وە بە بەزەیی خۆی ئەم داوایەی لێنەکردون. info
التفاسير:

external-link copy
38 : 47

هَٰٓأَنتُمۡ هَٰٓؤُلَآءِ تُدۡعَوۡنَ لِتُنفِقُواْ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ فَمِنكُم مَّن يَبۡخَلُۖ وَمَن يَبۡخَلۡ فَإِنَّمَا يَبۡخَلُ عَن نَّفۡسِهِۦۚ وَٱللَّهُ ٱلۡغَنِيُّ وَأَنتُمُ ٱلۡفُقَرَآءُۚ وَإِن تَتَوَلَّوۡاْ يَسۡتَبۡدِلۡ قَوۡمًا غَيۡرَكُمۡ ثُمَّ لَا يَكُونُوٓاْ أَمۡثَٰلَكُم

ئەوەتا ئێوە داوای ڕێژەیەک بەخشینتان لێ دەکرێت لەپێناو (اللە تعالی) دا، داوای بەخشینی ھەموو ماڵ و سامانتان لێ ناکات، لەگەڵ ئەوەشدا ھەتانە ڕەزیل و بەرچاو تەنگە و ئامادە نییە ھیچ ببەخشێت، ھەر کەس پیسکەیی بکا و ھیچ لە ڕێی (اللە تعالی) خەرج نەکات، ئەوە پیسکەییەکەی بۆ خۆی دەگەڕێتەوە، بەوەی پاداشتی چاکەکانی لەدەست دەدات و بێبەش دەبێت لێی، چونکە (اللە تعالی) دەوڵەمەند و بێ نیازە وپێویستی بەخەرجکردنی ئێوە نییە، ئەوە ئێوەن کە ھەژار و نەدارن، جا ئەگەر ئێوە پشت بکەنە ئەم ئاین و بەرنامەیە و کافر ببن و خەمی نەخۆن، (اللە تعالی) ئاینی خۆی هەر سەردەخات، بەڵکو ئێوە وەلا دەنێت و لەناوتان دەبات و کەسانێکی تری خەمخۆر و دیندار دێنێتە مەیدانەوە کە بەھیچ شێوەیەک لە ئێوە نەچن و وەکو ئێوەش نەبن، بەڵکو گوێڕایەڵی فەرمانەکانی (اللە تعالی)ن. info
التفاسير:
په دې مخ کې د ایتونو د فایدو څخه:
• سرائر المنافقين وخبثهم يظهر على قسمات وجوههم وأسلوب كلامهم.
ڕاز و نهێنی و نیازی دووڕووەکان دەردەکەوێت لەسەر ڕوخسار و شێوەی گوفتاریاندا. info

• الاختبار سُنَّة إلهية لتمييز المؤمنين من المنافقين.
تاقیکردنەوە و ھەڵسەنگاندن سوننەتێکی (اللە تعالی) یە، بۆ ئەوەیە دووڕوو و باوەڕدار لەیەک جیابکرێنەوە. info

• تأييد الله لعباده المؤمنين بالنصر والتسديد.
یارمەتیدانى کردنی (اللە تعالی) بۆ بەندە باوەڕدارەکانى و سەرخستنیان. info

• من رفق الله بعباده أنه لا يطلب منهم إنفاق كل أموالهم في سبيل الله.
لە بەزەیی (اللە تعالی) بەبەندەکانى ئەوەیە کە داوای بەخشینی ھەموو ماڵ و سامان ناکات لە پێناو (اللە تعالی)دا . info