د قرآن کریم د معناګانو ژباړه - کردي ژبې ته د المختصر في تفسیر القرآن الکریم ژباړه

د مخ نمبر:close

external-link copy
12 : 47

إِنَّ ٱللَّهَ يُدۡخِلُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُۖ وَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ يَتَمَتَّعُونَ وَيَأۡكُلُونَ كَمَا تَأۡكُلُ ٱلۡأَنۡعَٰمُ وَٱلنَّارُ مَثۡوٗى لَّهُمۡ

ئەو کەسانەی باوەڕیان (اللە تعالی) و پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) ھێناوە و کار و کردەوەی چاکیان ئەنجام داوە، (اللە تعالی) دەیانخاتە بەھەشتێکی وەھاوە کە جۆگە و ڕووباری ساف لە بن خانو و درەختەکاندا دەڕوات، وە ئەوانەشی کە کافرن و ڕائەبوێرن لەژیانی دونیا بەشوێنکەوتنی شەهوەت وئارەزووەکانیان و وەکو چوار پێیەکان بۆ خۆیان دەلەوەڕێن، ھیچ خەم و خەفەتێکیان نییە تەنھا خەمی ورگ و داوێنیان نەبێ، سەرەنجامیش ئاگری دۆزەخ مەنزڵیانە لەڕۆژی قیامەتدا. info
التفاسير:

external-link copy
13 : 47

وَكَأَيِّن مِّن قَرۡيَةٍ هِيَ أَشَدُّ قُوَّةٗ مِّن قَرۡيَتِكَ ٱلَّتِيٓ أَخۡرَجَتۡكَ أَهۡلَكۡنَٰهُمۡ فَلَا نَاصِرَ لَهُمۡ

چەندەھا شار و شارۆچکەمان لەناو بردووە کە زۆر بەھێزتر و بەتواناتر بوون وماڵ وسامان ومنداڵیان زۆرتر بوو لەو شارەی کە تۆیان لێ دەرکرد (مەكکە)، لەناومان بردن و فەوتاندمان کاتێک پێغەمبەرەکەی (اللە تعالی) یان بە درۆ زانی و بەگوێیان نەدەکرد، ھیچ ھێزێک نەبوو پشتیوانییان لێ بکات و ڕزگاریان بکات لە سزای (اللە تعالی)، وە ھیچ ھێزێکیش ناتوانێت ڕێگرمان بێت لە لەناوبردنی (خەڵکی مەكکە) ھەر کاتێك بمانەوێت لەناویان بەرین. info
التفاسير:

external-link copy
14 : 47

أَفَمَن كَانَ عَلَىٰ بَيِّنَةٖ مِّن رَّبِّهِۦ كَمَن زُيِّنَ لَهُۥ سُوٓءُ عَمَلِهِۦ وَٱتَّبَعُوٓاْ أَهۡوَآءَهُم

ئایا ئەو کەسەی کە بەڵگەی بەھێزی لەلایەن پەروەردگاریەوە پێیە لەسەر ڕاستی و دروستی پەیامەکەی وە بە بەرچاو ڕوونی پەروەردگاری دەپەرستێت، وەکو ئەو کەسە وایە کە کار وکردەوە ناشیرین وناپەسەندەکانی بۆ ڕازێنرابێتەوە لەلایەن شەیتانەوە، ئەو جۆرە کەسانە ھەر شوێنی ویست و ئارەزووی ناپەسەندی خۆیان دەکەون، لە پەرستنی بتەکانیان و ئەنجامدانی کاری خراپە و بەدرۆ زانینی پێغەمبەرانی (اللە تعالی) و بەگوێ نەکردنیان؟ info
التفاسير:

external-link copy
15 : 47

مَّثَلُ ٱلۡجَنَّةِ ٱلَّتِي وُعِدَ ٱلۡمُتَّقُونَۖ فِيهَآ أَنۡهَٰرٞ مِّن مَّآءٍ غَيۡرِ ءَاسِنٖ وَأَنۡهَٰرٞ مِّن لَّبَنٖ لَّمۡ يَتَغَيَّرۡ طَعۡمُهُۥ وَأَنۡهَٰرٞ مِّنۡ خَمۡرٖ لَّذَّةٖ لِّلشَّٰرِبِينَ وَأَنۡهَٰرٞ مِّنۡ عَسَلٖ مُّصَفّٗىۖ وَلَهُمۡ فِيهَا مِن كُلِّ ٱلثَّمَرَٰتِ وَمَغۡفِرَةٞ مِّن رَّبِّهِمۡۖ كَمَنۡ هُوَ خَٰلِدٞ فِي ٱلنَّارِ وَسُقُواْ مَآءً حَمِيمٗا فَقَطَّعَ أَمۡعَآءَهُمۡ

وێنەی ئەو بەھەشتەی کە (اللە تعالی) بەڵێنی بە دیندار و پارێزکاران و چاکەخوازان داوە - بە ئەنجام دانی ئەوەی داوای لێکردوون بە کردنی و دورکەوتنەوە لەوەی کەنەھی لێ کردوون - بەھەشتێکە کە چەندەھا ڕووباری تێدایە، کە ئاوەکەیان بەھیچ شێوەیەک بۆن و تامیان ناخۆش نەبووە و تێک نەچووە، وە ھەروەھا چەندین ڕووباری شیری تێدایە، کە تامەکەی نەگۆڕاوە، وە ھەروەھا چەندەھا ڕووباری شەرابی تێدایە، کە ئێجگار تامیان خۆشە بۆ ئەو کەسانەی دەیخۆنەوە، بەبێ ئەوەی سەرخۆشیان بکات، وە ھەروەھا چەندین ڕووباری ھەنگوینی ساف و پاڵفتەکراوی تێدایە، سەرەڕای ئەوانە ھەموو جۆرە میوەیەکیشیان بۆ ئامادەکراوە، زیاد لەوانەش دەکەونە بەر ڕەحمەت و لێخۆشبوونی (اللە تعالی) ، کە ھیچ تۆڵەیەکیان لێ ناکاتەوە، جا ئایا ئەو کەسە بەختەوەرانەی کە لەناو ناز و نیعمەتی بەھەشتدان، وەک ئەو کەسانە وان کە لەناو ئاگری دۆزەخدا ھەتا ھەتایە دەمێننەوە و ئاوی کوڵ بەکوڵیان دەرخوارد دەدرێت، کە ھێندە داخە ڕیخۆڵەیان دەپچڕێنێت. info
التفاسير:

external-link copy
16 : 47

وَمِنۡهُم مَّن يَسۡتَمِعُ إِلَيۡكَ حَتَّىٰٓ إِذَا خَرَجُواْ مِنۡ عِندِكَ قَالُواْ لِلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡعِلۡمَ مَاذَا قَالَ ءَانِفًاۚ أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ طَبَعَ ٱللَّهُ عَلَىٰ قُلُوبِهِمۡ وَٱتَّبَعُوٓاْ أَهۡوَآءَهُمۡ

- ئەی پێغەمبەر - (صلی اللە علیە وسلم) کۆمەڵێک لە دووڕووانی مەدینە دێن بۆ لات و گوێ لە قسە و ڕێنماییەکانت دەگرن و بە دڵ وەری ناگرن، بە گاڵتە جاڕییەوە بەو کەسانە دەڵێن کە زانست و زانیارییان پێدراوە: ئایا ئەو قسانەی کە ئێستا کردنی چی بوون و چی وت؟! ئا ئەو جۆرە کەسانە (اللە تعالی) مۆری ناوە بەسەر دڵیانەوە، ھیچ خێر و چاکەیەکیان پێناگات، چونکە ھەر شوێنکەوتووی ھەوا و ئارەزووی خۆیانن، وە ئەو ھەوا و ئارەزووشیان کوێری کردوون ڕاستییەکان نابینن. info
التفاسير:

external-link copy
17 : 47

وَٱلَّذِينَ ٱهۡتَدَوۡاْ زَادَهُمۡ هُدٗى وَءَاتَىٰهُمۡ تَقۡوَىٰهُمۡ

بەڵام ئەوانەی ڕێبازی ھیدایەت و دینداریی ڕاستییان وەرگرتووە و شوێنی پەیامەکەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) کەوتوون، (اللە تعالی) زیاتر ھیدایەتیان دەدات و ڕێنموییان دەکات بۆ ئەنجامدانى خێر و چاکە وبۆ خۆپاراستن لەو کردەوانەی کە ڕایان دەکێشێت بۆ دۆزەخ. info
التفاسير:

external-link copy
18 : 47

فَهَلۡ يَنظُرُونَ إِلَّا ٱلسَّاعَةَ أَن تَأۡتِيَهُم بَغۡتَةٗۖ فَقَدۡ جَآءَ أَشۡرَاطُهَاۚ فَأَنَّىٰ لَهُمۡ إِذَا جَآءَتۡهُمۡ ذِكۡرَىٰهُمۡ

ئایا ئەو بێباوەڕانە چاوەڕێی چی دەکەن جگە لە بەرپا بوونی قیامەت، کە کتوپڕ یەخەیان پێ دەگرێت، خۆ ئەوەتا ھەندێک لە نیشانەکانی دەرکەوتوون (وەک ڕەوانەکردنی پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم- و لەتبوونی مانگ)، جا ئەو کاتە کە بەرپابوو بیرکردنەوە سوودی چییە؟! info
التفاسير:

external-link copy
19 : 47

فَٱعۡلَمۡ أَنَّهُۥ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا ٱللَّهُ وَٱسۡتَغۡفِرۡ لِذَنۢبِكَ وَلِلۡمُؤۡمِنِينَ وَٱلۡمُؤۡمِنَٰتِۗ وَٱللَّهُ يَعۡلَمُ مُتَقَلَّبَكُمۡ وَمَثۡوَىٰكُمۡ

- ئەی پێغەمبەر - (صلی اللە علیە وسلم) چاک بزانە و دڵنیابە کە ھیچ پەرستراوێک نییە کە شایستەی پەرستن بێت بەڕاستی وهەق جگە لە (اللە تعالی)، ھەروەھا داوای لێخۆشبوون لە گوناھەکان ھەر لەو زاتە بکە بۆ خۆت و ئیمانداران لە پیاوان و ئافرەتان، ئەوەش بزانە کە (اللە تعالی) زانا و ئاگادارە بەوەی کە لە ڕۆژدا ئەنجامی دەدەن، ھەروەھا دەزانێت کە لە شەودا لە کوێ دەحەوێنەوە و ئارام دەگرن، وە ھیچ شتێکی لێ ون نابێت. info
التفاسير:
په دې مخ کې د ایتونو د فایدو څخه:
• اقتصار همّ الكافر على التمتع في الدنيا بالمتع الزائلة.
تەنھا خەمی کافر و بێباوەڕ لەزەت وەرگرتنیەتی لە خۆشییەکانی دونیا، خۆشیانێکی کاتی و بەسەرچوو. info

• المقابلة بين جزاء المؤمنين وجزاء الكافرين تبيّن الفرق الشاسع بينهما؛ ليختار العاقل أن يكون مؤمنًا، ويختار الأحمق أن يكون كافرًا.
پاداشتی باوەڕداران و بێ باوەڕان زۆر جیاوازە ناکرێت ھاوتایان بکەین، عاقڵ و ژیر ڕێگای باوەڕداری ھەڵدەبژێرێت، وە ئەوەشی کە گێل و گەوجە ڕێگەی بێ باوەڕ و کافری ھەڵدەبژێرێت. info

• بيان سوء أدب المنافقين مع رسول الله صلى الله عليه وسلم.
دەرخستنی و ئاشکراکردنی بێ ئەدەبیکردنی دووڕووەکان بەرامبەر پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم). info

• العلم قبل القول والعمل.
زانست پێش گوفتار و کردارە. info