ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

ߞߐߜߍ ߝߙߍߕߍ:close

external-link copy
32 : 52

أَمۡ تَأۡمُرُهُمۡ أَحۡلَٰمُهُم بِهَٰذَآۚ أَمۡ هُمۡ قَوۡمٞ طَاغُونَ

ئایا بیر و ھۆشیان فەرمانیان پێدەدات کە ئەو ھەموو بڕوبیانوە جیاوازانە دەگرن لە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) کە دەڵێن کاھینە یان شێتە؟! دیارە کە ئەم دووانە ناکرێت لە کەسێکدا کۆ بکرێتەوە، بەڵکو خۆیان زۆر لە سنوور دەرچوون و ئەوەش وای لێکردوون کەوا بڵێن و نەگەڕێنەوە بۆ شەرع و عەقڵ و ژیری. info
التفاسير:

external-link copy
33 : 52

أَمۡ يَقُولُونَ تَقَوَّلَهُۥۚ بَل لَّا يُؤۡمِنُونَ

یاخود دەڵێن: ئەم قورئانە ھەر موحەممەد (صلی الله علیه وسلم) خۆی ھەڵیبەستووە و دایڕشتووە و لەلایەن پەروەردگارەوە بۆی نەھاتووە!! نەخێر ئەوانە خۆیان درۆ دەکەن و لەبەر ئینادی و خۆبەگەورەزانین ئیمان ناھێنن و دوژمنایەتی دەکەن و دەڵێن: خۆی ھەڵیبەستووە. info
التفاسير:

external-link copy
34 : 52

فَلۡيَأۡتُواْ بِحَدِيثٖ مِّثۡلِهِۦٓ إِن كَانُواْ صَٰدِقِينَ

ئەگەر ئەوانە ڕاست دەکەن کە دەڵێن: ئەم قورئانە ھەڵبەستراوە و درۆیە، با ئەوانیش وتارێکی جوان و بەرز و پڕ مانای وەکو ئەم قورئانە ڕێک بخەن. info
التفاسير:

external-link copy
35 : 52

أَمۡ خُلِقُواْ مِنۡ غَيۡرِ شَيۡءٍ أَمۡ هُمُ ٱلۡخَٰلِقُونَ

ئایا ھەر وا لەخۆیانەوە بە بێ بوونی بەدیھێنەر و خالقێک ھاتۆنەتە کایەوە؟!! یان خۆیان خۆیانیان بەدیھێناوە؟! ناکرێت بەدیھێنراو ھەبێت بە بێ بەدیھێنەر، وە ناکرێت بەدیھێنراو بەدیھێنەر بێت، دە ئیتر بۆ پەروەردگار و بەدیھێنەریان ناپەرستن؟! info
التفاسير:

external-link copy
36 : 52

أَمۡ خَلَقُواْ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَۚ بَل لَّا يُوقِنُونَ

ئایا ئەوانە ئاسمانەکان و زەوییان بەدیھێناوە؟!! بەڵام ئەوانە ھەر دڵنیا نابن و دڵدامەزراو نابن کە (اللە تعالی) بەدیھێنەری ھەمووانە، ئەگەر ئەوان دڵنیا بوایەن دەیانپەرست و شەریکیان بۆ بڕیار نەئەدا، وە باوەڕیان بە پێغەمبەرەکەی (صلی الله علیه وسلم) دەھێنا. info
التفاسير:

external-link copy
37 : 52

أَمۡ عِندَهُمۡ خَزَآئِنُ رَبِّكَ أَمۡ هُمُ ٱلۡمُصَۜيۡطِرُونَ

یان ئایا ئەوانە ڕزق و ڕۆزی و ڕەحمەتی پەروەردگاریان بەدەستە و دەستیان بەسەر کاروباری دونیادا ھەیە و چۆنیان بووێت وای لێ دەکەن و کێیان بووێت ئەوە دەکەن بە پێغەمبەر وکێیان بوێت لێی بێبەشی دەکەن؟! یان ئەوەیە دەسەڵاتێکی بێ سنوریان ھەیە کە ئاوا دەوێرن یاخی بن ولە سنور دەرچن؟! info
التفاسير:

external-link copy
38 : 52

أَمۡ لَهُمۡ سُلَّمٞ يَسۡتَمِعُونَ فِيهِۖ فَلۡيَأۡتِ مُسۡتَمِعُهُم بِسُلۡطَٰنٖ مُّبِينٍ

یاخود ئەوانە پەیژەیان ھەیە، کە بەرەو ئاسمان پێی بڵند دەبنەوە و گوێ لەوە ڕادەگرن کە لە ئاسماندا ڕوو دەدات و ئینجا لەو ڕێگایەوە دەزانن ئەوەی کە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەیڵێت ڕاست نییە و ئەو بیرو باوەڕەی خۆیان ڕاستە کە گرتوویانەتە بەر؟! جا ئەگەر وایە با ئەو کەسەی کە گوێی ڕاگرتووە بێت و بەڵگەیەکی ڕوون و ئاشکرا لەگەڵ خۆیدا بھێنێت لەسەر ئەوەی کە دەیڵێت. info
التفاسير:

external-link copy
39 : 52

أَمۡ لَهُ ٱلۡبَنَٰتُ وَلَكُمُ ٱلۡبَنُونَ

ئایا ئێوە وا دەزانن (اللە تعالی) کچی ھەیە، لە کاتێکدا ئێوە خۆتان ڕقتان لە کچە و حەزتان لە کوڕە، وە کوڕ بۆ خۆتان بڕیار دەدەن؟! info
التفاسير:

external-link copy
40 : 52

أَمۡ تَسۡـَٔلُهُمۡ أَجۡرٗا فَهُم مِّن مَّغۡرَمٖ مُّثۡقَلُونَ

- ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) - ئایا تۆ بەرانبەر ڕێنمایی کردنیان و گەیاندنی ئەو پەیامەی پەروەردگارت داوای کرێ و پاداشتیان لێ دەکەیت و بە ھۆی کرێکەی تۆوە بارگرانیان بۆ دروست بووە - قەرزار بوون -؟! بۆیە گوێ ڕاناگرن بۆ پەند و ئامۆژگاریەکانت؟! info
التفاسير:

external-link copy
41 : 52

أَمۡ عِندَهُمُ ٱلۡغَيۡبُ فَهُمۡ يَكۡتُبُونَ

ئایا ئەو بێباوەڕانە شارەزایی و زانیاریان ھەیە دەربارەی نھێنی و شاراوەکان؟! وە بۆیان دەرکەتووە و دەینووسنەوە بۆ خەڵک، لە ڕووی ئەوەوە خەڵک ئاگادار دەکەنەوە لەو شتە شاراوانە، ئینجا بە ئارەزووی خۆیان ھەواڵیان دەدەنێ. info
التفاسير:

external-link copy
42 : 52

أَمۡ يُرِيدُونَ كَيۡدٗاۖ فَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ هُمُ ٱلۡمَكِيدُونَ

- ئەی پێغەمبەر - ئایا ئەوانە دەیانەوێت پیلان بۆ خۆت و دینەکەت بگێڕن؟! متمانەت بەپەروەردگارت هەبێت، بەڵام بێباوەڕان و بتپەرستان خۆیان زەرەرمەند و پیلان لێکراون، چونکە زەرەر و زیانی پیلانەکەیان ھەر بۆ خۆیان دەگەڕێتەوە و لەسەری سزا دەدرێن، نەک تۆ. info
التفاسير:

external-link copy
43 : 52

أَمۡ لَهُمۡ إِلَٰهٌ غَيۡرُ ٱللَّهِۚ سُبۡحَٰنَ ٱللَّهِ عَمَّا يُشۡرِكُونَ

یاخود ئەوانە جگە لە (اللە تعالی) پەرستراوێکی تری بەهەقیان ھەیە؟! پاکی و بڵندی و دووری لە گشت کەم و کورتیەک ھەر بۆ (اللە تعالی) یە، لەهەموو شەریك و هاوەڵێك بۆی بڕیار دەدەن، ئەوەی کە لە پێشدا باسکراوە هیچی ڕووی نەداوه، وە بەھیچ شێوەیەک نایەتە دی. info
التفاسير:

external-link copy
44 : 52

وَإِن يَرَوۡاْ كِسۡفٗا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ سَاقِطٗا يَقُولُواْ سَحَابٞ مَّرۡكُومٞ

ئەو بێباوەڕانە ئەوەندە ئیناد و کەللە ڕەق و بێ باوەڕن وپەند وئامۆژگاری وەرناگرن تەنانەت ئەگەر چەند پارچەیەکی ئاسمانیش ببینن کە بۆ سزادانیان بکەوێتە خوارەوە بەسەریانا، دەڵێن : ئەمە ھەورێکی ئەستووری بەسەریەکدا نیشتووە و ھیچ زیانێکمان پێ ناگەیەنێت، ھەروەک جاران بارانی پێیە. info
التفاسير:

external-link copy
45 : 52

فَذَرۡهُمۡ حَتَّىٰ يُلَٰقُواْ يَوۡمَهُمُ ٱلَّذِي فِيهِ يُصۡعَقُونَ

دە کەوایە ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) گوێ مەدەرە ئەو یاخییانە و دەستیان لێ بشۆ و لێیان گەڕێ، تا دووچاری ئەو ڕۆژە دەبن کە تیایدا سزای خۆیان وەردەگرن و بەهەلاکەت ئەچن، کە ڕۆژی قیامەتە. info
التفاسير:

external-link copy
46 : 52

يَوۡمَ لَا يُغۡنِي عَنۡهُمۡ كَيۡدُهُمۡ شَيۡـٔٗا وَلَا هُمۡ يُنصَرُونَ

ئەو ڕۆژەی کەھەرچی فڕوفێڵی دونیایانە ھیچ سوودی نابێت بۆیان، وە ھیچ یارمەتیدەرێکیشیان دەست ناکەوێت کە یارمەتییەکیان بدات و لە سزای پەروەردگار ڕزگاریان بکات. info
التفاسير:

external-link copy
47 : 52

وَإِنَّ لِلَّذِينَ ظَلَمُواْ عَذَابٗا دُونَ ذَٰلِكَ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ

بێگومان ئەوانەی ستەمیان کردووە بە هاوەڵدانان وتاوانکردن و ڕێگای بێ باوەڕیی و ھاوەڵدانانیان گرتووەتە بەر، ئەوە سزایەکیان بۆ دانراوە، بێجگە لە سزای ڕۆژی قیامەت، بەڵام زۆربەی ئەوانە بەمە نازانن، بۆیە لەسەر بێباوەڕیەكەیان مانەوە و بەردەوام بوون. info
التفاسير:

external-link copy
48 : 52

وَٱصۡبِرۡ لِحُكۡمِ رَبِّكَ فَإِنَّكَ بِأَعۡيُنِنَاۖ وَسَبِّحۡ بِحَمۡدِ رَبِّكَ حِينَ تَقُومُ

- ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) - تۆ ھەر خۆگربە - سەبرت ھەبێ- لەبەرامبەر جێبەجێکردنی فەرمانەکانی پەروەردگارتەوە، دڵنیابە کە تۆ لەژێر چاودێریی ئێمەدایت، ھەروەھا بەردەوام تەسبیحات و ستایش و سوپاسگوزاری پەروەردگارت بکە، کاتێک کە بە شەو ھەڵدەستیت بۆ شەونوێژ. info
التفاسير:

external-link copy
49 : 52

وَمِنَ ٱلَّيۡلِ فَسَبِّحۡهُ وَإِدۡبَٰرَ ٱلنُّجُومِ

ھەروەھا لەشەوگاریشدا ھەر پەروەردگاری خۆت بپەرستە ونوێژی بۆ بکە و تەسبیحات و ستایشی بکە، کاتێکیش کە دونیا ڕوناک دەبێتەوە و ئەستێرەکان لەبەرچاو ون دەبن ھەر تەسبیحات و ستایشی پەروەردگارت بکە. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• الطغيان سبب من أسباب الضلال.
ستەم کردن ھۆکارێکە لە ھۆکارەکانی گومڕایی. info

• أهمية الجدال العقلي في إثبات حقائق الدين.
گرنگی گفتوگۆ کردنی ژیرانە بۆ چەسپاندنی هەقیقەت وڕاستیەکانى ئاین -ئاینی ئیسلام-. info

• ثبوت عذاب البَرْزَخ.
جێگیر بوون و چەسپاندنی سزای ناو گۆڕ. info