ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

الطور

ߝߐߘߊ ߟߊߢߌߣߌ߲ ߘߏ߫:
الحجج والبراهين لرد شبهات المكذبين للنبي صلى الله عليه وسلم.
خستەڕووی بەڵگە و نيشانەکان بۆ وەڵامدانەوەى شوبهە و گومانەکانی ئەوانەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەدرۆ دەخەنەوە. info

external-link copy
1 : 52

وَٱلطُّورِ

سوێند بە کێوی - طور - ئەو چیایەی کە موسا پێغەمبەر (علیە السلام ) گفتو گۆی لەسەر کرد لەگەڵ (اللە تعالی) دا. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 52

وَكِتَٰبٖ مَّسۡطُورٖ

وە سوێند بە کتێبێکی نووسراو. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 52

فِي رَقّٖ مَّنشُورٖ

نووسراوەتەوە لە پێستی تەنكی ڕاخرای واڵادا، وەک کتێبه دابەزێنراوەكان. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 52

وَٱلۡبَيۡتِ ٱلۡمَعۡمُورِ

ھەروەھا سوێند بەو ماڵەی فریشتەكان لە ئاسمان بە بەندایەتی كردن بۆ (الله تعالی) ئاوەدانی دەكەنەوە. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 52

وَٱلسَّقۡفِ ٱلۡمَرۡفُوعِ

ھەروەھا سوێند بە ئاسمانی بەرزکراوە، کە ئاسمان و سەقفە بەسەر زەوییەوە. info
التفاسير:

external-link copy
6 : 52

وَٱلۡبَحۡرِ ٱلۡمَسۡجُورِ

وە سوێند بە دەریای پڕ ئاو. info
التفاسير:

external-link copy
7 : 52

إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ لَوَٰقِعٞ

بێگومان سزای پەروەردگاری تۆ - ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) - بۆ کافران ڕووئەدا و دێتەدی، وە ھیچ گومانی تێدا نییە. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 52

مَّا لَهُۥ مِن دَافِعٖ

ھیچ ھێز و دەسەڵاتێکیش ناتوانێت بەری بگرێت و ڕێگەی لێ بگرێت. info
التفاسير:

external-link copy
9 : 52

يَوۡمَ تَمُورُ ٱلسَّمَآءُ مَوۡرٗا

لەو ڕۆژەدا کە ئاسمان توند ئەسووڕێتەوە بەسوڕانەوەیەک، ئەوە ئاگاداریە بەهاتنی ڕۆژی قیامەت. info
التفاسير:

external-link copy
10 : 52

وَتَسِيرُ ٱلۡجِبَالُ سَيۡرٗا

ھەروەھا چیاکان لەشوێنی خۆیاندا نامێنن و دەترازێن. info
التفاسير:

external-link copy
11 : 52

فَوَيۡلٞ يَوۡمَئِذٖ لِّلۡمُكَذِّبِينَ

ئەو ڕۆژە ئیتر ھاوار و ئاھ و ناڵە بۆ ئەو کەسانەی کە بڕوایان بەو ڕۆژە و بە ھاتنی ئەو ڕووداوانە نەبوو کە (اللە تعالی) ئاگاداری کردبوونەوە لێی. info
التفاسير:

external-link copy
12 : 52

ٱلَّذِينَ هُمۡ فِي خَوۡضٖ يَلۡعَبُونَ

ئەو بەدبەختانەی کە کاتی خۆیان لە گاڵتە و گەپ و قسە و کار و کردەوەی بێجێ و ناشیریندا دەبەنەسەر، وە ھیچ گوێ بە زیندووبونەوە نادەن. info
التفاسير:

external-link copy
13 : 52

يَوۡمَ يُدَعُّونَ إِلَىٰ نَارِ جَهَنَّمَ دَعًّا

لەو ڕۆژەدا ئەو کافرانە بە زۆر بەپاڵ پاڵیان پێوە ئەنرێ بۆ ناو ئاگری دۆزەخ. info
التفاسير:

external-link copy
14 : 52

هَٰذِهِ ٱلنَّارُ ٱلَّتِي كُنتُم بِهَا تُكَذِّبُونَ

بە سەرزەنشتەوە پێیان ئەوترێت: ئەمە ئەو ئاگرەیە کەوا بە درۆتان دائەنا و باوەڕتان پێ نەئەکرد، کاتێک پێغەمبەرەکانتان (علیھم السلام) ئاگاداریان دەکردنەوە لێی. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• الكفر ملة واحدة وإن اختلفت وسائله وتنوع أهله ومكانه وزمانه.
کوفر ھەمووی یەک میللەتە -گەلە- ھەرچەندە جیاواز بن لەکات و شوێن و گەلەکانیان. info

• شهادة الله لرسوله صلى الله عليه وسلم بتبليغ الرسالة.
(اللە تعالی) شاھیدی ئەوەیە کە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بەرنامەکەی بەتەواوی گەیاندووە. info

• الحكمة من خلق الجن والإنس تحقيق عبادة الله بكل مظاهرها.
حیكمەت و دانایی لە بەدیھێنانی مرۆڤـ و جنۆكەكان تەنھا بۆ پەرستنی (اللە تعالی) یە بە ھەموو شێوەیەک. info

• سوف تتغير أحوال الكون يوم القيامة.
لە ڕۆژی قیامەتدا شێوەی گەردوون و بوونەوەر دەگۆڕدرێت. info