ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

ߞߐߜߍ ߝߙߍߕߍ:close

external-link copy
33 : 45

وَبَدَا لَهُمۡ سَيِّـَٔاتُ مَا عَمِلُواْ وَحَاقَ بِهِم مَّا كَانُواْ بِهِۦ يَسۡتَهۡزِءُونَ

لە ڕۆژی دواییدا سزای کردەوە خراپەکانیان لە بێباوەڕی و گوناھ و تاوان بۆ دەردەکەوێت کە لە دونیا ئەنجامیان دابوو، وە ئەو سزایەش دائەبەزێتە سەریان کە گاڵتەیان پێدەکرد کاتێک ئاگادار دەکرانەوە پێی. info
التفاسير:

external-link copy
34 : 45

وَقِيلَ ٱلۡيَوۡمَ نَنسَىٰكُمۡ كَمَا نَسِيتُمۡ لِقَآءَ يَوۡمِكُمۡ هَٰذَا وَمَأۡوَىٰكُمُ ٱلنَّارُ وَمَا لَكُم مِّن نَّٰصِرِينَ

اللە تەعالا پێیان دەفەرموێت: ئەمڕۆ ئێمەیش لەناو ئاگردا وازتان لێدەھێنین، تاوەکو سزای بە ئازار بچەژن، ھەروەکو چۆن ئێوە گەیشتنەوە بەم ڕۆژەتان لەبیر خۆتان بردەوە، بەکار و کردەوە چاکەکان خۆتان ئامادە نەکرد بۆی، جێگای مانەوەتان ناو ئاگری دۆزەخە و ھیچ کەسێکیش نییە بەرگریتان لێ بکات و ڕزگارتان بکات لەسزای اللە تەعالا. info
التفاسير:

external-link copy
35 : 45

ذَٰلِكُم بِأَنَّكُمُ ٱتَّخَذۡتُمۡ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ هُزُوٗا وَغَرَّتۡكُمُ ٱلۡحَيَوٰةُ ٱلدُّنۡيَاۚ فَٱلۡيَوۡمَ لَا يُخۡرَجُونَ مِنۡهَا وَلَا هُمۡ يُسۡتَعۡتَبُونَ

ئەو سزایە دەدرێن چونکە ئێوە لە ژیانی دونیادا گاڵتەتان بە ئایەت و نیشانەکانی اللە تەعالا دەکرد، وە دونیاش بە خۆشی و تام چێژ و شەھوەتەکانی فریوی دان، ئەمرۆ ئەو بێباوەڕانەی گاڵتەیان بەئایەت و نیشانەکانی اللە تەعالا دەکرد لە ئاگری دۆزەخ نایەنە دەرەوە، بەڵکو بەھەمیشە و ھەتاھەتایی تێیدا دەمێننەوە، وە جارێکی تر ناگەڕێنرێنەوە بۆ ژیانی دونیا تاوەکو کار و کردەوە چاکەکان ئەنجام بدەن، وە پەروەردگاریشیان لێیان ڕازی نابێت. info
التفاسير:

external-link copy
36 : 45

فَلِلَّهِ ٱلۡحَمۡدُ رَبِّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَرَبِّ ٱلۡأَرۡضِ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ

ھەرچی سوپاس و ستایشە ھەر بۆ اللە تەعالایە و تەنھا شایانی ئەوە، کە پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و پەروەردگاری ھەموو بەدیھێنراوەکانيشه. info
التفاسير:

external-link copy
37 : 45

وَلَهُ ٱلۡكِبۡرِيَآءُ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۖ وَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ

وە گەورەیی و شکۆ و مەزنی لە ئاسمانەکان و زەوی ھەر بۆ ئەوە، ئەو زاتە زاڵ و بەدەسەڵاتە و ھیچ کەسێک ناتوانێت زاڵ بێت بەسەریدا، وە زۆریش دانا و کاربەجێیە لە بەدیھێنراوەکان و بەرێوەبردن و شەریعەتەکەیدا. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• الاستهزاء بآيات الله كفر.
گاڵتەکردن بە ئایەتەکانی (اللە تعالی) کوفر و بێباوەڕییه. info

• خطر الاغترار بلذات الدنيا وشهواتها.
فریودان ونغرۆ بوون بەهۆی بەخۆشییەکانی دونیا و ئارەزووەکانی زۆر ھەڵەیە. info

• ثبوت صفة الكبرياء لله تعالى.
سیفەتی گەورەیی (کبریاء) تەنھا بۆ (اللە تعالی)یە. info

• إجابة الدعاء من أظهر أدلة وجود الله سبحانه وتعالى واستحقاقه العبادة.
وەڵامدانەوەی نزاکان ڕوونترین بەڵگەیە لەسەر بوونی (اللە تعالی) وشایستەیە بەتەنها ئەو بپەرسترێت. info