ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

ߞߐߜߍ ߝߙߍߕߍ:close

external-link copy
23 : 45

أَفَرَءَيۡتَ مَنِ ٱتَّخَذَ إِلَٰهَهُۥ هَوَىٰهُ وَأَضَلَّهُ ٱللَّهُ عَلَىٰ عِلۡمٖ وَخَتَمَ عَلَىٰ سَمۡعِهِۦ وَقَلۡبِهِۦ وَجَعَلَ عَلَىٰ بَصَرِهِۦ غِشَٰوَةٗ فَمَن يَهۡدِيهِ مِنۢ بَعۡدِ ٱللَّهِۚ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ

- ئەی پێغەمبەر- ئایا ئەو کەسەت بینیووە کە شوێن ھەواو ئارەزووەکانی کەوتووە و کردوویەتی بەخوا و پەرستراوی خۆی و لە فەرمانەکانی لانادات، بێگومان اللە تەعالا گومڕای کردووە ھەرچەند ھەق و ڕاستیش ئەناسێت، چونکە شایانی ئەوەیە گومڕا بکرێت، وە مۆریشی ناوە بەسەر گوێ و دڵیدا ھیچ شتێک نابیستێ کە سوودی لێ ببینێت، وە پەردەیەکی ھێناوە بەسەر چاویدا ناھێڵێت ھەق و ڕاستی ببینێت، جا كێ ھەیە موەفەقی بکات و ھیدایەتی بدات بۆ ھەق و ڕاستی دوای ئەوەی ئەو گومڕای کرد؟! ئایا بیرناکەنەوە لە زەرەر و زیانی شوێنکەوتنی ھەواو ئارەزوو، وە لە سوود و قازانجی شوێنکەوتنی شەریعەتەکەی اللە تەعالا؟! info
التفاسير:

external-link copy
24 : 45

وَقَالُواْ مَا هِيَ إِلَّا حَيَاتُنَا ٱلدُّنۡيَا نَمُوتُ وَنَحۡيَا وَمَا يُهۡلِكُنَآ إِلَّا ٱلدَّهۡرُۚ وَمَا لَهُم بِذَٰلِكَ مِنۡ عِلۡمٍۖ إِنۡ هُمۡ إِلَّا يَظُنُّونَ

ئەو بێباوەڕانەی نكۆڵیان دەکرد لە زیندووبونەوەی دوای مردن، وتیان: ژیان تەنھا ژیانی دونیامانە، دوای ئەو ژیانە ژیانێکی تر بوونی نییە، چەندین نەوە لە خەڵکی دەمرن و جارێکی تر ناگەڕێنەوە، وە چەندین نەوەیش لەدوای ئەوان دەژێن، ھیچ شتێک لە ناومان نابات تەنھا سەردەم و زەمانەیە، شەو و ڕۆژ بەدوای یەکدا دێن و دەڕۆن و لەناومان دەبەن، ئەوان ھیچ زانیاریەکیان نییە لەسەر ئەو نکۆڵی کردنەیان لە زیندووبونەوە، بەڵکو تەنھا لە گومانەوە ئەو قسەیە دەکەن، بەڕاستی گومان و دوو دڵیش لە ئاست ھەق و ڕاستی و باوەڕدا ھیچ سوودی نییە. info
التفاسير:

external-link copy
25 : 45

وَإِذَا تُتۡلَىٰ عَلَيۡهِمۡ ءَايَٰتُنَا بَيِّنَٰتٖ مَّا كَانَ حُجَّتَهُمۡ إِلَّآ أَن قَالُواْ ٱئۡتُواْ بِـَٔابَآئِنَآ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ

ئەگەر ئایەت و نیشانە و بەڵگە ڕوون و ئاشکراکان بەسەر ئەو بتپەرست و موشریکانەدا بخوێنرێتەوە کە نکۆڵی لە زیندووبونەوەی دوای مردن دەکەن، ئەوا ھیچ بەڵگەیەکیان نییە تەنھا ئەوە نەبێت بە پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) و ھاوەڵانی ئەڵێن: باوباپیرانمان کە مردوون بۆمانی زیندوو بکەنەوە ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن لە دوای مردنمان جارێکی تر زیندوو دەکرێینەوە. info
التفاسير:

external-link copy
26 : 45

قُلِ ٱللَّهُ يُحۡيِيكُمۡ ثُمَّ يُمِيتُكُمۡ ثُمَّ يَجۡمَعُكُمۡ إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلۡقِيَٰمَةِ لَا رَيۡبَ فِيهِ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعۡلَمُونَ

- ئەی پێغەمبەر - تۆیش پێیان بڵێ: اللە تەعالا بەوەی بەدیھێناون یەکەم جار ژیانی پێ بەخشیوون و زیندووی کردونەتەوە، پاشان دەتانمرێنێت، پاشان لە دوای مردن و لە ڕۆژی قیامەتدا ھەمووتان کۆ دەکاتەوە بۆ لێپرسینەوە و پاداشت دانەوە و تۆڵە لێ سەندنەوە، کەھیچ گومانی تێدا نییە، بەڵام زۆربەی خەڵکی ئاگاداری ئەوە نین و نایزانن، ھەر لەبەر ئەوە بەکار و کردەوەی چاکە خۆیانی بۆ ئامادە ناکەن. info
التفاسير:

external-link copy
27 : 45

وَلِلَّهِ مُلۡكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ وَيَوۡمَ تَقُومُ ٱلسَّاعَةُ يَوۡمَئِذٖ يَخۡسَرُ ٱلۡمُبۡطِلُونَ

اللە تەعالا خاوەنی ئاسمانەکان و زەوییە، ھیچ کەسێک شایانی ئەوە نییە بەھەق تێیاندا بپەرسترێت جگە لەو، ئەو ڕۆژەی قیامەت دێت، وە پەروەردگار مردووەکان زیندوو دەکاتەوە بۆ لێپرسینەوە و پاداشت دانەوە، ئەو کەسانەی لەسەر باتڵ و بیروباوەڕی پڕوپوچ بوون و غەیری اللە تەعالایان پەرستووە لەو ڕۆژەدا تووشی دۆڕان و خەسارۆمەندی راستەقینە دەبن. info
التفاسير:

external-link copy
28 : 45

وَتَرَىٰ كُلَّ أُمَّةٖ جَاثِيَةٗۚ كُلُّ أُمَّةٖ تُدۡعَىٰٓ إِلَىٰ كِتَٰبِهَا ٱلۡيَوۡمَ تُجۡزَوۡنَ مَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ

- ئەی پێغەمبەر - لەو ڕۆژەدا دەبینی ھەموو ئوممەتێک بەسەر چۆکدا کەوتووە چاوەڕوانی ئەوە دەکەن چێیان لەگەڵدا دەکرێت، ھەموو ئوممەتێک بانگ دەکرێت بۆ نامەی کار و کردەوەکانی کە فریشتەکان لەدونیا لەسەریان تۆماریان کردووە، - ئەی خەڵکینە - ئەمڕۆ ھەر چاکەیەک یان خراپەیەکتان کردبێت پاداشت و سزای لەسەر وەردەگرن. info
التفاسير:

external-link copy
29 : 45

هَٰذَا كِتَٰبُنَا يَنطِقُ عَلَيۡكُم بِٱلۡحَقِّۚ إِنَّا كُنَّا نَسۡتَنسِخُ مَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ

ئەمە کتێب و نووسراوی ئێمەیە کە فریشتەکانمان کار و کردەوەکانی ئێوەی تێدا تۆمار کردووە، بەھەق و ڕاستی شاھیدیتان لەسەر دەدەن و دێنە گۆ دەی سەیری بکەن و بیخوێننەوە بزانن چیتان کردووە، بێگومان ئێمە فەرمانمان بە فریشتە پارێزەرەکانی خۆمان کردبوو ھەرچیەک دەکەن و ئەنجامی دەدەن ھەمووی بنووسن و تۆماری بکەن لەسەرتان. info
التفاسير:

external-link copy
30 : 45

فَأَمَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ فَيُدۡخِلُهُمۡ رَبُّهُمۡ فِي رَحۡمَتِهِۦۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡمُبِينُ

بەڵام ئەو کەسانەی باوەڕیان ھێناوە و کار و کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە، پەروەردگاریان بەڕەحم و بەزەیی خۆی دەیانخاتە بەھەشتەکەی خۆیەوە، ئەو پاداشتەی اللە تەعالا دەیداتەوە بەوانە بردنەوە و سەرکەوتنی ڕوون ئاشکرایە کە ھیچ بردنەوە و سەرکەوتنێکی تر ھاوشێوەی ئەوە نییە. info
التفاسير:

external-link copy
31 : 45

وَأَمَّا ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ أَفَلَمۡ تَكُنۡ ءَايَٰتِي تُتۡلَىٰ عَلَيۡكُمۡ فَٱسۡتَكۡبَرۡتُمۡ وَكُنتُمۡ قَوۡمٗا مُّجۡرِمِينَ

بەڵام ئەوانەی بێباوەڕ بوون بە اللە تەعالا، بۆ دەم کوتکردنیان پێیان دەوترێت: ئایا لە دونیادا ئایەت و بەڵگە و نیشانەکانی منتان بەسەردا نەخوێنرایەوە کەچی خۆتان بەگەورە زانی و باوەڕتان نەھێنا، بێگومان ئێوە گەلێکی تاوانبارن، کوفر و بێباوەڕی و گوناھ و سەرپێچیتان دەکرد؟! info
التفاسير:

external-link copy
32 : 45

وَإِذَا قِيلَ إِنَّ وَعۡدَ ٱللَّهِ حَقّٞ وَٱلسَّاعَةُ لَا رَيۡبَ فِيهَا قُلۡتُم مَّا نَدۡرِي مَا ٱلسَّاعَةُ إِن نَّظُنُّ إِلَّا ظَنّٗا وَمَا نَحۡنُ بِمُسۡتَيۡقِنِينَ

وە ئەگەر پێتان بووترێت: بێگومان ئەو پەیمان و بەڵێنی اللە تەعالا داویەتی بە بەندەکانی ھەق و ڕاستە کە لە قیامەتدا زیندوویان دەکاتەوە و پاداشتی کار و کردەوەکانیان دەداتەوە، وە ڕۆژی دواییش ھەق و ڕاستە و گومانی تێدا نییە، دەی بەکاروکردەوەی چاکە خۆتانی بۆ ئامادە بکەن، کەچی لە وەڵامدا دەڵێن: ئێمە نازانین ڕۆژی دوایی چییە، تەنھا گومانێکی لاوازمان ھەیە کە ڕۆژی دوایی دێت، ئێمە دڵنیا نین لە ھاتنی. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• اتباع الهوى يهلك صاحبه، ويحجب عنه أسباب التوفيق.
شوێنکەوتنی ھەواو ئارەزوو خاوەنەکەی بەرەو تیاچوون دەبات و ھۆکاری موەفەق بوونی لێ دەشارێتەوە. info

• هول يوم القيامة.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر ناڕەحەتییەکانی ڕۆژی قیامەت. info

• الظن لا يغني من الحق شيئًا، خاصةً في مجال الاعتقاد.
گومان لەبەرامبەر ھەق و ڕاستیدا ھیچ سوودێکی نییە، بەتایبەت لە بواری بیروباوەڕدا. info