വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - കുർദിഷ് പരിഭാഷ - സ്വലാഹുദ്ധീൻ

പേജ് നമ്പർ:close

external-link copy
6 : 13

وَيَسۡتَعۡجِلُونَكَ بِٱلسَّيِّئَةِ قَبۡلَ ٱلۡحَسَنَةِ وَقَدۡ خَلَتۡ مِن قَبۡلِهِمُ ٱلۡمَثُلَٰتُۗ وَإِنَّ رَبَّكَ لَذُو مَغۡفِرَةٖ لِّلنَّاسِ عَلَىٰ ظُلۡمِهِمۡۖ وَإِنَّ رَبَّكَ لَشَدِيدُ ٱلۡعِقَابِ

[ وَيَسْتَعْجِلُونَكَ بِالسَّيِّئَةِ قَبْلَ الْحَسَنَةِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - كافران په‌له‌ت لێ ده‌كه‌ن و داوات لێ ئه‌كه‌ن كه‌ سزای خوای گه‌وره‌یان بۆ پێش بخه‌ی پێش لێبووردن و پارێزراوی [ وَقَدْ خَلَتْ مِنْ قَبْلِهِمُ الْمَثُلَاتُ ] كه‌ به‌ دڵنیایى له‌ پێش ئه‌مان خوای گه‌وره‌ سزای میلله‌تانی تری داوه‌ به‌ هاوشێوه‌ی ئه‌و سزایانه‌و بۆته‌ په‌ند بۆ كه‌سانێك كه‌ سودى لێوه‌ربگرن [ وَإِنَّ رَبَّكَ لَذُو مَغْفِرَةٍ لِلنَّاسِ عَلَى ظُلْمِهِمْ ] وه‌ به‌ دڵنیایى په‌روه‌ردگار لێخۆشبووه‌ بۆ خه‌ڵكی هه‌ر چه‌نده‌ سته‌م و تاوانیش بكه‌ن په‌له‌ ناكات له‌ سزادانیاندا [ وَإِنَّ رَبَّكَ لَشَدِيدُ الْعِقَابِ (٦) ] وه‌ به‌ دڵنیایى په‌روه‌ردگارت سزای زۆر سه‌خته‌ بۆ كافران و بێباوه‌ڕان ئه‌وانه‌ی كه‌ په‌له‌ ئه‌كه‌ن و داوای سزا ئه‌كه‌ن. info
التفاسير:

external-link copy
7 : 13

وَيَقُولُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لَوۡلَآ أُنزِلَ عَلَيۡهِ ءَايَةٞ مِّن رَّبِّهِۦٓۗ إِنَّمَآ أَنتَ مُنذِرٞۖ وَلِكُلِّ قَوۡمٍ هَادٍ

[ وَيَقُولُ الَّذِينَ كَفَرُوا لَوْلَا أُنْزِلَ عَلَيْهِ آيَةٌ مِنْ رَبِّهِ ] وه‌ كافران داوای موعجیزه‌یان له‌ پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ئه‌كردو ئه‌ڵێن: ئه‌وه‌ بۆ نیشانه‌و موعجیزه‌یه‌كمان له‌ په‌روه‌ردگاره‌وه‌ بۆ ناهێنێ؟ [ إِنَّمَا أَنْتَ مُنْذِرٌ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئه‌و شتانه‌ به‌ده‌ست تۆ نیه‌ و تۆ ته‌نها ترسێنه‌ری و ئه‌یانترسێنی و ئاگاداریان ئه‌كه‌یته‌وه‌ [ وَلِكُلِّ قَوْمٍ هَادٍ (٧) ] وه‌ بۆ هه‌موو قه‌ومێكیش پێغه‌مبه‌رێك هه‌یه‌ كه‌ هیدایه‌تیان ئه‌دات و ڕێنماییان ئه‌كات بۆ ڕێگای ڕاست. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 13

ٱللَّهُ يَعۡلَمُ مَا تَحۡمِلُ كُلُّ أُنثَىٰ وَمَا تَغِيضُ ٱلۡأَرۡحَامُ وَمَا تَزۡدَادُۚ وَكُلُّ شَيۡءٍ عِندَهُۥ بِمِقۡدَارٍ

[ اللَّهُ يَعْلَمُ مَا تَحْمِلُ كُلُّ أُنْثَى ] خوای گه‌وره‌ خۆی ئه‌زانێ كه‌ هه‌موو مێیه‌ك له‌ناو ڕه‌حمیدا چی هه‌ڵگرتووه‌ ئایا باشه‌ یان خراپه‌، موسڵمانه‌ یان كافره‌، نێره‌ یان مێ¬یه‌، جوانه‌ یان ناشیرینه‌، درێژه‌ یان كورته‌ [ وَمَا تَغِيضُ الْأَرْحَامُ وَمَا تَزْدَادُ ] وه‌ ڕه‌حمی ئافره‌ت كاتێك كه‌ كه‌م ئه‌كات به‌وه‌ی كه‌ مناڵه‌كه‌ی ناو سكی دائه‌نێت، یان له‌بارى ده‌چێت، وه‌ زیاد ئه‌كات كاتێك كه‌ ئه‌و مناڵه‌ له‌ سكیدا ڕۆژ به‌ دوای ڕۆژ زیاد ئه‌كات و گه‌وره‌ ده‌بێت [ وَكُلُّ شَيْءٍ عِنْدَهُ بِمِقْدَارٍ (٨) ] وه‌ هه‌موو شتێك لای خوای گه‌وره‌ كات و ئه‌ندازه‌ی دیاریكراوی خۆی هه‌یه‌. info
التفاسير:

external-link copy
9 : 13

عَٰلِمُ ٱلۡغَيۡبِ وَٱلشَّهَٰدَةِ ٱلۡكَبِيرُ ٱلۡمُتَعَالِ

[ عَالِمُ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ الْكَبِيرُ الْمُتَعَالِ (٩) ] خوای گه‌وره‌ زانای نهێنی و ئاشكراكانه‌ هه‌موو شتێك ئه‌زانێ، وه‌ زۆر گه‌وره‌یه‌ له‌ زات و ناو وسیفاتیدا، وه‌ زۆر به‌رزو باڵاده‌سته‌ له‌ تواناو ده‌سه‌ڵاتیدا به‌سه‌ر دروستكراوه‌كانیدا. info
التفاسير:

external-link copy
10 : 13

سَوَآءٞ مِّنكُم مَّنۡ أَسَرَّ ٱلۡقَوۡلَ وَمَن جَهَرَ بِهِۦ وَمَنۡ هُوَ مُسۡتَخۡفِۭ بِٱلَّيۡلِ وَسَارِبُۢ بِٱلنَّهَارِ

[ سَوَاءٌ مِنْكُمْ مَنْ أَسَرَّ الْقَوْلَ وَمَنْ جَهَرَ بِهِ ] لای خوای گه‌وره‌ یه‌كسانه‌ هه‌ر كه‌سێك له‌ ئێوه‌ قسه‌یه‌ك به‌ نهێنی بكات یاخود به‌ ئاشكرا خوای گه‌وره‌ ئاگای لێیه‌و هیچ شتێك له‌ خوای گه‌وره‌ ناشاردرێته‌وه‌ [ وَمَنْ هُوَ مُسْتَخْفٍ بِاللَّيْلِ وَسَارِبٌ بِالنَّهَارِ (١٠) ]. info
التفاسير:

external-link copy
11 : 13

لَهُۥ مُعَقِّبَٰتٞ مِّنۢ بَيۡنِ يَدَيۡهِ وَمِنۡ خَلۡفِهِۦ يَحۡفَظُونَهُۥ مِنۡ أَمۡرِ ٱللَّهِۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُغَيِّرُ مَا بِقَوۡمٍ حَتَّىٰ يُغَيِّرُواْ مَا بِأَنفُسِهِمۡۗ وَإِذَآ أَرَادَ ٱللَّهُ بِقَوۡمٖ سُوٓءٗا فَلَا مَرَدَّ لَهُۥۚ وَمَا لَهُم مِّن دُونِهِۦ مِن وَالٍ

{خوای گەورە هیچ قەومێك ناگۆڕێت تا خۆیان نەگۆڕن} وه‌ هه‌ر كه‌سێك له‌ تاریكی شه‌ودا به‌ شاراوه‌یی تاوان ئه‌نجام بدات یاخود به‌ ئاشكرا له‌ ڕۆژدا خوای گه‌وره‌ ئاگای له‌ هه‌مووی هه‌یه‌ [ لَهُ مُعَقِّبَاتٌ مِنْ بَيْنِ يَدَيْهِ وَمِنْ خَلْفِهِ يَحْفَظُونَهُ مِنْ أَمْرِ اللَّهِ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ فریشته‌ پارێزه‌ره‌كانى هه‌یه‌ كه‌ له‌ پێش و دواوه‌ی مرۆڤه‌وه‌ به‌ فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ مرۆڤه‌كان ئه‌پارێزن له‌ رووداوه‌كان [ إِنَّ اللَّهَ لَا يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّى يُغَيِّرُوا مَا بِأَنْفُسِهِمْ ] به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ هیچ قه‌ومێك ناگۆڕێت یان له‌ هه‌ر نازو نیعمه‌تێكدا بن لێیان ناگۆڕێ تا خۆیان خۆیان نه‌گۆڕن به‌ خراپه‌كاری [ وَإِذَا أَرَادَ اللَّهُ بِقَوْمٍ سُوءًا فَلَا مَرَدَّ لَهُ ] وه‌ ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ بیه‌وێ كه‌سانێك تووشی سزاو له‌ناو چوون بكات ئه‌وه‌ كه‌س ناتوانێ سزای خوای گه‌وره‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ [ وَمَا لَهُمْ مِنْ دُونِهِ مِنْ وَالٍ (١١) ] وه‌ هیچ كه‌سێكیش نیه‌ كه‌ سه‌رپه‌رشتی كاروباریان بكات له‌ غه‌یری خوای گه‌وره‌ یان په‌نای بۆ به‌رن یان سزاكه‌یان له‌سه‌ر لادات. info
التفاسير:

external-link copy
12 : 13

هُوَ ٱلَّذِي يُرِيكُمُ ٱلۡبَرۡقَ خَوۡفٗا وَطَمَعٗا وَيُنشِئُ ٱلسَّحَابَ ٱلثِّقَالَ

[ هُوَ الَّذِي يُرِيكُمُ الْبَرْقَ خَوْفًا وَطَمَعًا ] خوای گه‌وره‌ ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ هه‌وره‌ تریشقه‌تان نیشان ئه‌دات كه‌ هه‌یه‌ لێی ئه‌ترسێ كاتێك كه‌ له‌سه‌فه‌رو له‌ ده‌شته‌دایه‌، وه‌ هه‌یشه‌ كه‌ له‌ ماڵه‌وه‌یه‌ ئومێدى باران بارینی پێی هه‌یه‌ [ وَيُنْشِئُ السَّحَابَ الثِّقَالَ (١٢) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌و هه‌وره‌ قورسانه‌ دروست ئه‌كات كه‌ پڕن له‌ ئاو. info
التفاسير:

external-link copy
13 : 13

وَيُسَبِّحُ ٱلرَّعۡدُ بِحَمۡدِهِۦ وَٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ مِنۡ خِيفَتِهِۦ وَيُرۡسِلُ ٱلصَّوَٰعِقَ فَيُصِيبُ بِهَا مَن يَشَآءُ وَهُمۡ يُجَٰدِلُونَ فِي ٱللَّهِ وَهُوَ شَدِيدُ ٱلۡمِحَالِ

[ وَيُسَبِّحُ الرَّعْدُ بِحَمْدِهِ ] وه‌ هه‌وره‌ بروسكه‌ش ته‌سبیحاتی خوای گه‌وره‌ ئه‌كات وه‌ خوای گه‌وره‌ به‌ پاك و مونه‌ززهه ڕائه‌گرێت و حه‌مدو سه‌ناو ستایشی خوای گه‌وره‌ ئه‌كات [ وَالْمَلَائِكَةُ مِنْ خِيفَتِهِ ] وه‌ مه‌لائیكه‌ته‌كانیش له‌ ترسی خوای گه‌وره‌دا ته‌سبیحاتی خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن [ وَيُرْسِلُ الصَّوَاعِقَ فَيُصِيبُ بِهَا مَنْ يَشَاءُ ] پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - پیاوێك له‌ هاوه‌ڵانى نارد بۆ لاى یه‌كێك له‌ پیاوه‌ گه‌وره‌كانى جاهیلى و بانگى كرد بۆ لاى خواى گه‌وره‌، ئه‌ویش گاڵته‌ى پێدا هات و وتى: خوایه‌كه‌ت كه‌ منى بۆ لا بانگ ده‌كه‌یت چیه‌؟ ئایا له‌ ئاسنه‌؟ له‌ مسه‌؟ له‌ زیوه‌؟ له‌ ئاڵتوونه‌؟ هاوه‌ڵه‌كه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ لاى پێغه‌مبه‌رى خواو - صلی الله علیه وسلم - هه‌واڵه‌كه‌ى پێ راگه‌یاند، پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - دووباره‌ ناردیه‌وه‌ بۆ لاى، ئه‌ویش هه‌مان قسه‌ى پێشترى كرد، هاوه‌ڵه‌كه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ لاى پێغه‌مبه‌رى خواو - صلی الله علیه وسلم - هه‌واڵه‌كه‌ى پێ راگه‌یاند، پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - بۆ سێیه‌م جار ناردیه‌وه‌ بۆ لاى، ئه‌ویش هه‌مان قسه‌ى پێشترى كرد، هاوه‌ڵه‌كه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ لاى پێغه‌مبه‌رى خواو - صلی الله علیه وسلم - هه‌واڵه‌كه‌ى پێ راگه‌یاند، خواى گه‌وره‌ هه‌وره‌ بروسكه‌یه‌كى نارده‌ سه‌رى و لێیداو سوتاندى، خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: وه‌ خوای گه‌وره‌ هه‌وره‌ بروسكه‌ ئه‌نێرێت و ئه‌یدات له‌ هه‌ر كه‌سێك كه‌ ویستی لێ بێت و له‌ناوی ئه‌دات [ وَهُمْ يُجَادِلُونَ فِي اللَّهِ ] وه‌ ئه‌وان مشتومڕو ده‌مه‌قاڵێ ئه‌كه‌ن ده‌رباره‌ی خوای گه‌وره‌و گومانیان هه‌یه‌ له‌ گه‌وره‌یى خواى گه‌وره‌ [ وَهُوَ شَدِيدُ الْمِحَالِ (١٣) ] له‌ كاتێكدا سزاو هێزو تواناى خوای گه‌وره‌ زۆر سه‌خته‌. info
التفاسير: