വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

പേജ് നമ്പർ:close

external-link copy
50 : 54

وَمَآ أَمۡرُنَآ إِلَّا وَٰحِدَةٞ كَلَمۡحِۭ بِٱلۡبَصَرِ

فەرمانی ئێمە تەنھا یەک وشەی دەوێت، ھەر کاتێک بڵێین بەھەر شتێک ببە، دەست بەجێ دەبێت و بەئەندازەی چاوتروکانێکی دەوێت. info
التفاسير:

external-link copy
51 : 54

وَلَقَدۡ أَهۡلَكۡنَآ أَشۡيَاعَكُمۡ فَهَلۡ مِن مُّدَّكِرٖ

بێگومان ئێمە خەڵکی زۆرمان لە خوانەناسان کە وەک ئێوە یاخی و موشریک و سەرسەخت بوون، پێش ئێوە لەناو بردووە، باشە کەس ھەیە پەند و ئامۆژگاری وەربگرێت؟! شوێنی پەیامی پەروەردگار بکەوێت و واز بهێنێت له بێباوەڕییەكەی؟! info
التفاسير:

external-link copy
52 : 54

وَكُلُّ شَيۡءٖ فَعَلُوهُ فِي ٱلزُّبُرِ

جا ھەرچی ئەو خەڵکە دەیکەن لە دۆسییەی تایبەتدا لە (تابلۆ پارێزراوەکە:اللوح المحفوظ) دا تۆمار کراوە و ھیچ شتێکیان لەدەست نادەن. info
التفاسير:

external-link copy
53 : 54

وَكُلُّ صَغِيرٖ وَكَبِيرٖ مُّسۡتَطَرٌ

ھەرچی شتی ورد و گەورەشە لەو کار و گوفتارانەی کەخەڵکی ئەنجامی دەدەن، ھەمووی له (تابلۆ پارێزراوەکە:لوح المحفوظ )دا نوسراوە و تۆمارکراوە، وە پاداشتی خۆیان لەسەری وەردەگرن. info
التفاسير:

external-link copy
54 : 54

إِنَّ ٱلۡمُتَّقِينَ فِي جَنَّٰتٖ وَنَهَرٖ

بێگومان ئەوانەی پارێزکار و ئیماندارن - بەجێبەجێ کردنی فەرمانەکانی و دوورکەوتنەوە لە نەهی لێکراوەکانى - لە نێو باخەکانی بەھەشتی پڕ لەناز و نیعمەتدا ژیانی پڕ لەشادی و کامەرانی و بەختیاری دەبەنە سەر. info
التفاسير:

external-link copy
55 : 54

فِي مَقۡعَدِ صِدۡقٍ عِندَ مَلِيكٖ مُّقۡتَدِرِۭ

لە شوێنی ڕێزدار و پاک و شایستە و بێگەرد، کە هیچ گوناهـ وشتێکی ناڕەوای تێدا نییە، لەلای پەروەردگارێک کەخاوەنی ھەموو شتێکە و بەتوانایە، هیچ شتێك دەسەوسانی ناكات، ئای چەند خۆشه هەر پرسیار مەكە لەو نازو نیعمەتەی كه بەهەمیشەیی تێیدان. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• كتابة الأعمال صغيرها وكبيرها في صحائف الأعمال.
تۆمارکردنی ھەرچی کردار ھەیە - گەورە یان بچوک - لە پەڕاوگەی کرداردا. info

• ابتداء الرحمن بذكر نعمه بالقرآن دلالة على شرف القرآن وعظم منته على الخلق به.
پەروەردگار لە باسی نیعمەتەکانیدا سەرەتا بە باسی قورئان دەستی پێکردووە، بەڵگەیە لەسەر ڕێز و گەورەیی قورئان، وە گەورەیی چاکە و فەزڵی پەروەردگارە بەسەر بەندەکانییەوە. info

• مكانة العدل في الإسلام.
ئەم سورەتە پله و پایە و گرنگی دادپەروەری لە ئیسلامدا دەردەخات. info

• نعم الله تقتضي منا العرفان بها وشكرها، لا التكذيب بها وكفرها.
ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگار بۆ بەندەکانی، بۆ ئەوەیە زیاتر بیناسین و سوپاسگوزاری ئەو بین، نەک پشتکردنە بەرنامەکەی باوەڕی پێ نەھێنین. info