വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

പേജ് നമ്പർ:close

external-link copy
7 : 54

خُشَّعًا أَبۡصَٰرُهُمۡ يَخۡرُجُونَ مِنَ ٱلۡأَجۡدَاثِ كَأَنَّهُمۡ جَرَادٞ مُّنتَشِرٞ

جا ئەوانە بە چاوێکی شۆڕەوە لە گۆڕەکانیان دێنە دەرەوە، بەرەو مەحشەر بەڕێکەوتوون، وەک کولە بە ھەموو لایەکدا بڵاوەیان کردووە. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 54

مُّهۡطِعِينَ إِلَى ٱلدَّاعِۖ يَقُولُ ٱلۡكَٰفِرُونَ هَٰذَا يَوۡمٌ عَسِرٞ

بە ڕۆشتنێکی بە پەلە بەرەو بانگکارەکە دەڕۆن، بێ باوەڕان بە حەسرەتەوە دەڵێن: ئای کە ئەو ڕۆژە ڕۆژێکی سەختە و ترسناکه، لەبەر سەختی و ناڕەحەتییەكانی. info
التفاسير:

external-link copy
9 : 54

۞ كَذَّبَتۡ قَبۡلَهُمۡ قَوۡمُ نُوحٖ فَكَذَّبُواْ عَبۡدَنَا وَقَالُواْ مَجۡنُونٞ وَٱزۡدُجِرَ

پێش ئەوانەیش کە تۆ و پەیامەکەت بەدرۆ دەخەنەوە، گەلەکەی نوح، نوحیان بە درۆزن دانا و وتیان: شێتە و بە قسەی خراپ و ناشیرین شاڵاویان بۆ برد و هەڕەشەیان لێکرد ئەگەر واز لەو بیروباوەڕە نەھێنێ. info
التفاسير:

external-link copy
10 : 54

فَدَعَا رَبَّهُۥٓ أَنِّي مَغۡلُوبٞ فَٱنتَصِرۡ

نووحیش پەنای بۆ پەروەردگاری بردو وتی: پەروەردگارم! لە ڕاستی ئەوانە بەسەر مندا زاڵ بوون و وەڵامی بانگەوازیەکەم نادەنەوە ومن لەبەرانبەریاندا بێ توانام، دەی پەروەردگارم فریام بکەوە و سەرم بخە بەسەریاندا و سزایەکیان بۆ بنێرە! info
التفاسير:

external-link copy
11 : 54

فَفَتَحۡنَآ أَبۡوَٰبَ ٱلسَّمَآءِ بِمَآءٖ مُّنۡهَمِرٖ

ئێمەیش دەرگای ئاسمانمان کردەوە، بە باراندنی بارانێک کە بە خوڕ ئەھاتە خوار. info
التفاسير:

external-link copy
12 : 54

وَفَجَّرۡنَا ٱلۡأَرۡضَ عُيُونٗا فَٱلۡتَقَى ٱلۡمَآءُ عَلَىٰٓ أَمۡرٖ قَدۡ قُدِرَ

ھەموو سەر زەویشمان کردە کانیاو و لە ھەموو شوێنێکەوە ئاو ھەڵقوڵا، ئاوی ئاسمان و زەوی یەکیان گرت، بە ویست و ئیرادەی پەروەردگار کەپێشتر نەخشەی بۆ کێشرا بوو (لە ئەزەلدا)، لەپاشان ھەموویانمان خنکاند، تەنھا ئەوانە نەبێت کە بە ویستی پەروەردگار ڕزگاریان بووە. info
التفاسير:

external-link copy
13 : 54

وَحَمَلۡنَٰهُ عَلَىٰ ذَاتِ أَلۡوَٰحٖ وَدُسُرٖ

ئێمە نووحمان بەکەشتییەک ھەڵگرتبوو، کەچەند پارچە دارێک بە بزمار بەسترا بوون بەیەکەوە، نووح و ئەوانەی کە باوەڕیان ھێنابوو ڕزگارمان کردن له نوقم بوون. info
التفاسير:

external-link copy
14 : 54

تَجۡرِي بِأَعۡيُنِنَا جَزَآءٗ لِّمَن كَانَ كُفِرَ

کەشتییەکەی نووح لەبەر چاوی ئێمە و بە چاودێری ئێمە بەسەر ئاوا ئەڕۆیشت، ئەمەیش وەکو پاداشت وسەرخستنێک بۆ ئەو پێغەمبەرەی کە ئوممەتەکەی نكۆڵیان کرد و باوەڕیان پێ نەھێنا و شوێنی نەکەوتن، وبێباوەڕ بوون بەوەى بۆیان هات لەلایەن (الله تعالى) وە. info
التفاسير:

external-link copy
15 : 54

وَلَقَد تَّرَكۡنَٰهَآ ءَايَةٗ فَهَلۡ مِن مُّدَّكِرٖ

لە ڕاستیدا ئێمە دەنگ و باس وشوێنەواری ئەو ڕووداوەمان ھێشتۆتەوە لە مێژوودا، تا ببێتە بەڵگە و پەند و ئامۆژگاری بۆ ھەموو نەوەکان، تا ببینن و دەرکەوێت کە: ئایا خەڵکی پەند و ئامۆژگاری وەردەگرن؟! info
التفاسير:

external-link copy
16 : 54

فَكَيۡفَ كَانَ عَذَابِي وَنُذُرِ

سەرنج بدەن و تێفکرن چۆن بوو سزا و تۆڵە و خەشم و قینی من لەو یاخی بوانە؟! وبیربکەنەوە ئاگادارکردنەوەی من سەبارەت بەتیاچوونیان چۆن بوو؟! info
التفاسير:

external-link copy
17 : 54

وَلَقَدۡ يَسَّرۡنَا ٱلۡقُرۡءَانَ لِلذِّكۡرِ فَهَلۡ مِن مُّدَّكِرٖ

ئینجا ئیتر ئێمە ئەم قورئانەمان ئاسان کردووە بۆ تێگەیشتن و تێڕامان و پەند و ئامۆژگاری وەرگرتن، باشە ئایا کەسێک ھەیە پەند و ئامۆژگاری وەربگرێت و بیربکاتەوە؟! info
التفاسير:

external-link copy
18 : 54

كَذَّبَتۡ عَادٞ فَكَيۡفَ كَانَ عَذَابِي وَنُذُرِ

گەلی عادیش پێغەمبەرەکەی خۆیان بە درۆزن دانا و باوەڕیان پێ نەکرد، دەی خەڵکی مەککە بیر بکەنەوە بزانن سزای من بۆ گەلی عاد چۆن بوو؟! وە ھەڕەشەی سزای ئێمە بۆ جگە لەئەوان چۆن بوو؟! info
التفاسير:

external-link copy
19 : 54

إِنَّآ أَرۡسَلۡنَا عَلَيۡهِمۡ رِيحٗا صَرۡصَرٗا فِي يَوۡمِ نَحۡسٖ مُّسۡتَمِرّٖ

بەڕاستی ئێمە بایەکی توندی ساردی پڕ دەنگە دەنگ و ھاژە ھاژمان لە ڕۆژێکی شوومی وەھادا ناردە سەریان شوومییەکەی نەئەبڕایەوە و بەردەوام دەبێت تا دەیانخاتە ناو ئاگری دۆزەخ. info
التفاسير:

external-link copy
20 : 54

تَنزِعُ ٱلنَّاسَ كَأَنَّهُمۡ أَعۡجَازُ نَخۡلٖ مُّنقَعِرٖ

ئەو بایە خەڵکی ھەڵدەگرت و دەیدان بە زەویدا و گیانی لەبەر دەبڕین و وەکو قەدی دارخورمایەک کە کلۆر بێت و ھەڵبکەنرێت و بکەوێت. info
التفاسير:

external-link copy
21 : 54

فَكَيۡفَ كَانَ عَذَابِي وَنُذُرِ

سەرنج بدەن و تێفکرن - ئەی خەڵکی مەکە - چۆن بوو سزا و تۆڵە و خەشم و قینی من لەو یاخی بوانە؟! ئەی چۆن بوو ھەڕەشە و ئاگادارکردنەوەم بۆ گەلانی تر؟ info
التفاسير:

external-link copy
22 : 54

وَلَقَدۡ يَسَّرۡنَا ٱلۡقُرۡءَانَ لِلذِّكۡرِ فَهَلۡ مِن مُّدَّكِرٖ

ئینجا ئیتر ئێمە ئەم قورئانەمان ئاسان کردووە بۆ تێگەیشتن و تێڕامان و پەند و ئامۆژگاری وەرگرتن، باشە ئایا کەسێک ھەیە پەند و ئامۆژگاری وەربگرێت و بیربکاتەوە؟! info
التفاسير:

external-link copy
23 : 54

كَذَّبَتۡ ثَمُودُ بِٱلنُّذُرِ

گەلی سەموودیش باوەڕیان بە پێغەمبەرەکەیان نەکرد، کە (ساڵح ) بوو (سەلامی خوای لێ بێت). info
التفاسير:

external-link copy
24 : 54

فَقَالُوٓاْ أَبَشَرٗا مِّنَّا وَٰحِدٗا نَّتَّبِعُهُۥٓ إِنَّآ إِذٗا لَّفِي ضَلَٰلٖ وَسُعُرٍ

بەنکۆڵی وبێزارییەوە وتیان: ئایا ئێمە بکەوینە شوێن کەسێک کە لە خۆمانە و ئەویش مرۆڤە وەک ئێمە؟! ئێمە ئەگەر بڕوا بەکەسێکی وا بکەین دیارە کە گومڕا و نەفام و شێتین. info
التفاسير:

external-link copy
25 : 54

أَءُلۡقِيَ ٱلذِّكۡرُ عَلَيۡهِ مِنۢ بَيۡنِنَا بَلۡ هُوَ كَذَّابٌ أَشِرٞ

کەی ڕاستە لە نێوان ئێمەدا وەحی و نیگا تەنھا بۆ ئەو ڕەوانە بکرێت؟! نەخێر بڕوا ناکەین، چونکە ئەو بەکەسێکی زۆر درۆزن و خۆپەرست دەزانیین، وە حەز لە گەورەیی دەکات!! info
التفاسير:

external-link copy
26 : 54

سَيَعۡلَمُونَ غَدٗا مَّنِ ٱلۡكَذَّابُ ٱلۡأَشِرُ

جا سبەی - کە ڕۆژی قیامەتە - دەزانن و بۆیان دەردەکەوێت کە کێ درۆزن و خۆپەرست و خۆ بەگەورە زانە، ساڵح یان ئەوان؟ info
التفاسير:

external-link copy
27 : 54

إِنَّا مُرۡسِلُواْ ٱلنَّاقَةِ فِتۡنَةٗ لَّهُمۡ فَٱرۡتَقِبۡهُمۡ وَٱصۡطَبِرۡ

ئێمە وشترێکمان بۆ ھێنانە دی لەبەردەكەوە و بۆمان ناردن وەک تاقیکردنەوەیەک، جائیتر تۆ - ئەی (ساڵح) - چاودێرییان بکە و بزانە چی دەکەن بە وشترەکە، وە ھەوڵبدە خۆگر و ئارامگریش بیت لەبەرامبەر ھەڵوێست و کار و کردەوەی ناشیرینیانەوە. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• مشروعية الدعاء على الكافر المصرّ على كفره.
دروستە دوعا و نزا بکەیت لە بێباوەرێك کە بزانیت بەردەوام دەبێت لەسەر بێباوەڕییەكەی. info

• إهلاك المكذبين وإنجاء المؤمنين سُنَّة إلهية.
لەناوچوونی ستەمکاران و ڕزگاربوونی باوەڕداران سوننەتێکی خواییە. info

• تيسير القرآن للحفظ وللتذكر والاتعاظ.
قورئان زۆر ئاسانە بۆ لەبەرکردن و تێگەیشتن و تێڕامان و پەند ئامۆژگاری وەرگرتن. info