വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

പേജ് നമ്പർ:close

external-link copy
31 : 51

۞ قَالَ فَمَا خَطۡبُكُمۡ أَيُّهَا ٱلۡمُرۡسَلُونَ

ئینجا کە ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) دڵنیا بوو، لێی پرسین: ئەی فریشتە نێردراوەکان! باشە چ کارێکی گەورەتان بەدەستەوەیە، بۆچی نێردراون، مەبەستان چییە؟! info
التفاسير:

external-link copy
32 : 51

قَالُوٓاْ إِنَّآ أُرۡسِلۡنَآ إِلَىٰ قَوۡمٖ مُّجۡرِمِينَ

فریشتەکان لە وەڵامدا وتیان: ئێمە (الله تعالى) ڕەوانەى کردووین بۆ سەر گەلێكی تاوانکار و تاوانبار و بەدڕەوشت. info
التفاسير:

external-link copy
33 : 51

لِنُرۡسِلَ عَلَيۡهِمۡ حِجَارَةٗ مِّن طِينٖ

بۆ ئەوەی بەرد بارانیان بکەین، بەخشتی سورەوەکراو، کە لەڕەقییدا وەک بەرد وەھا بێت. info
التفاسير:

external-link copy
34 : 51

مُّسَوَّمَةً عِندَ رَبِّكَ لِلۡمُسۡرِفِينَ

بەردەکانیش نیشانەدارن، یاخود ناونوس کراون بەفەرمانی پەروەردگارت، تا بدات بەتەوقی سەری ئەو بێباوەڕ وتاوانکەر و بەدڕەوشت و لەسنوور دەرچووانەدا. info
التفاسير:

external-link copy
35 : 51

فَأَخۡرَجۡنَا مَن كَانَ فِيهَا مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ

ئەوسا ھەرچی باوەڕدار بوو لە گەلی (لوط) (سەلامی خوای لێ بێت) دەرمان کردن و ڕزگارمان کردن، وە دوورمان خستنەوە لەو بەڵایەی کە بەسەر تاوانباراندا ھێنرا. info
التفاسير:

external-link copy
36 : 51

فَمَا وَجَدۡنَا فِيهَا غَيۡرَ بَيۡتٖ مِّنَ ٱلۡمُسۡلِمِينَ

جا سەیر لەوەدا بوو لەو شار و شارۆچکەیەدا جگە لە تاقە خێزانێکی ڕەوشت بەرز، جگە لە بنەماڵەیەکی مسوڵمانی خواناس، کەسی ترمان بەدی نەکرد، ئەویش ماڵی (لوط) پێغەمبەرە (سەلامی خوای لێ بێت). info
التفاسير:

external-link copy
37 : 51

وَتَرَكۡنَا فِيهَآ ءَايَةٗ لِّلَّذِينَ يَخَافُونَ ٱلۡعَذَابَ ٱلۡأَلِيمَ

لە جێگای ئەو گەلە یاخییە لەناو براوە - گەلی لوط (سەلامی خوای لێ بێت) - نیشانەی ئاشکرامان بەجێھێشتووە، تا ببێتە پەند و عیبرەت بۆ ئەوانەی بیر دەکەنەوە و لەسزادانی پڕ ئێش و ئازارمان دەترسن بۆئەوەى وەکو ئەوان کردەوە نەکەن وڕزگاریان بێت لە سزای خواى گەورە. info
التفاسير:

external-link copy
38 : 51

وَفِي مُوسَىٰٓ إِذۡ أَرۡسَلۡنَٰهُ إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ بِسُلۡطَٰنٖ مُّبِينٖ

ئێمە (موسا) مان بەچەند بەڵگەیەکی ئاشکرا و دیار لەسەر پێغەمبەرێتیەکەی نارد بۆ لای فیرعەون، بەڵگەیە بۆ ئەو کەسانەی کە دەترسن لەسزایەکی بە ئازار . info
التفاسير:

external-link copy
39 : 51

فَتَوَلَّىٰ بِرُكۡنِهِۦ وَقَالَ سَٰحِرٌ أَوۡ مَجۡنُونٞ

بەڵام فیرعەون پشتی تێکرد و بەتوانا و دەوڵەت و لەشکر و ھێزەکەی خۆیدا نازی و گوێی بەڕێنمایی و ئامۆژگاریەکانی موسا نەدا و وتی: موسا ساحیرە، یان شێت و دێوانەیە، شتانێک دەڵێت ئەقڵ نایگرێت. info
التفاسير:

external-link copy
40 : 51

فَأَخَذۡنَٰهُ وَجُنُودَهُۥ فَنَبَذۡنَٰهُمۡ فِي ٱلۡيَمِّ وَهُوَ مُلِيمٞ

ئێمەش خۆی و لەشکرەکەیمان بەرەو دەریای سوور برد و ھەموویانمان فڕێدایە ناو دەریاکەوە، بۆیە خنکار و لەناومان بردن، ئەو فیرعەونە کە لەبەر کافری و خراپەکاری و ئەو درۆیانەی کە دەیکرد و دەیووت: من خوای سەر زەویم. شایستەی لۆمە و ئەو بەسەر ھاتە بوو کە دووچاری بوو. info
التفاسير:

external-link copy
41 : 51

وَفِي عَادٍ إِذۡ أَرۡسَلۡنَا عَلَيۡهِمُ ٱلرِّيحَ ٱلۡعَقِيمَ

ھەروەھا لە بەسەرھاتی عادیش کە گەلی ھود (سەلامی خوای لێ بێت) بوو، پەند و ئامۆژگاری تێدایە، بۆ ئەو کەسانەی کە لە سزایەکی بە ئازار دەترسن. ئەوە بوو بایەکی بێ باران و بێ قازانج و نەزۆک و دوابڕمان ناردە سەریان. info
التفاسير:

external-link copy
42 : 51

مَا تَذَرُ مِن شَيۡءٍ أَتَتۡ عَلَيۡهِ إِلَّا جَعَلَتۡهُ كَٱلرَّمِيمِ

ئەو ڕەشە بایە ئەوەندە بەھێز و توند بوو، بەسەر ھەر شتێک و ھەر کەسێکدا بڕۆشتایە، بێ کەڵکی دەکرد و لەناوی دەبرد، وەک شتێکی فڕێ دراوی بێ کەڵکی لێ دەکرد . info
التفاسير:

external-link copy
43 : 51

وَفِي ثَمُودَ إِذۡ قِيلَ لَهُمۡ تَمَتَّعُواْ حَتَّىٰ حِينٖ

ھەروەھا لە بەسەرھاتی (سەمود) کە گەلی صالح (سەلامی خوای لێ بێت) بوون، پەند و ئامۆژگاری تێدایە، بۆ ئەو کەسانەی کە لە سزایەکی بە ئازار دەترسن. کاتێک پێیان وترا: کە ئێوە لە ژیانی دونیا بەھرە بەرن و سوود مەندبن و ڕابوێرن، تا کاتێکی دیاریکراو -کە کاتی مردنتانە-. info
التفاسير:

external-link copy
44 : 51

فَعَتَوۡاْ عَنۡ أَمۡرِ رَبِّهِمۡ فَأَخَذَتۡهُمُ ٱلصَّٰعِقَةُ وَهُمۡ يَنظُرُونَ

کەچی ئەوانیش خۆیان زۆر بەگەورە دەزانی لەئاست ئیمان هێنان وگوێڕایەڵی و ملکەچی فەرمانەکانی (اللە تعالی) نەدەبوون، لە کوتوپڕێکدا ھەورە بروسکەیەک و شریخەیەک پێچانیەوە و چاوی ئەبڵەق کردن و مردن یەخەی پێگرتن (ھەرچەندە سێ ڕۆژ پێش ئەو سزادانە ھەڕەشە و ئاگادار کرابونەوە). info
التفاسير:

external-link copy
45 : 51

فَمَا ٱسۡتَطَٰعُواْ مِن قِيَامٖ وَمَا كَانُواْ مُنتَصِرِينَ

ئینجا کە گرمەکە ڕووی تێکردن و ھەموویانی دا بەزەویدا و توانای ھەستانەوەی لێ بڕین، نەیان توانی خۆیان ڕزگار بکەن، وە یارمەتیدەرێکیشیان دەست نەکەوت کە یارمەتیان بدات و ڕزگاریان بکات. info
التفاسير:

external-link copy
46 : 51

وَقَوۡمَ نُوحٖ مِّن قَبۡلُۖ إِنَّهُمۡ كَانُواْ قَوۡمٗا فَٰسِقِينَ

ھەروەھا پێش ئەم درۆزنانە گەلی (نوح) مان بەئاو خنکاند - ژێر ئاومان کردن و خنکان - چونکە گەلێکی بێ باوەڕ و لەڕێگای (اللە تعالی) ترازا بوون، بۆیە شایەنی ئەو سزایە بوون. info
التفاسير:

external-link copy
47 : 51

وَٱلسَّمَآءَ بَنَيۡنَٰهَا بِأَيۡيْدٖ وَإِنَّا لَمُوسِعُونَ

ئێمە بە ھێز و توانای خۆمان ئاسمانمان بەدی ھێناوە، بەباشی و پوختی ئەو کارەمان کردووە، وە بەردەوام لەلایەکانیەوە لە فراوان کردنیداین. info
التفاسير:

external-link copy
48 : 51

وَٱلۡأَرۡضَ فَرَشۡنَٰهَا فَنِعۡمَ ٱلۡمَٰهِدُونَ

زەویشمان تەخت کردووە وەک دۆشەکێک بۆیان، بۆ ئەوەی ئۆقرەی لەسەر بگرن، ئێمە ڕاخەرێکی زۆر چاکین چونکە بەم شێوەیە زەویمان بەدیهێناوە بۆیان. info
التفاسير:

external-link copy
49 : 51

وَمِن كُلِّ شَيۡءٍ خَلَقۡنَا زَوۡجَيۡنِ لَعَلَّكُمۡ تَذَكَّرُونَ

لە ھەموو شتێکیش ئێمە جووتمان بەدی ھێناوە، وەک نێر و مێ، زەوی و ئاسمان، دەریا و وشکانی، بۆ ئەوەی ئێوە بیربکەنەوە لە تاکبوونی -وەحدانیەتی- (اللە تعالی) چۆن ئەم دونیایەی بەپێی ڕێسایەكی ڕێکوپێک بەدیهێناوە، وە بیر لەتوانا و دەسەڵاتی بکەنەوە. info
التفاسير:

external-link copy
50 : 51

فَفِرُّوٓاْ إِلَى ٱللَّهِۖ إِنِّي لَكُم مِّنۡهُ نَذِيرٞ مُّبِينٞ

دەی ڕاکەن و ھەڵبێن لەتاوان و سزا بۆ لای پاداشت، فەرمانی (اللە تعالی) جێبەجێ بکەن و بێ گوێی مەکەن، - ئەی خەڵکینە - دڵنیاش بن کە من لەلایەن (اللە تعالی) ڕەوانە کراوم و بێدارکەرەوەیەکی ئاشکرام تا لەسزای خواى گەورە و لەخەوی غەفڵەت بێدارتان بکەمەوە. info
التفاسير:

external-link copy
51 : 51

وَلَا تَجۡعَلُواْ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَۖ إِنِّي لَكُم مِّنۡهُ نَذِيرٞ مُّبِينٞ

- خەڵکینە - ڕەوا نییە ھیچ کەس و ھیچ شتێک بکەنە ھاوەڵ و ھاوتای (اللە تعالی)، دڵنیاش بن کە من بێدارکەرەوەیەکی ئاشکرام لەلایەن (اللە تعالی) وە ڕەوانە کراوم، تا لە ڕاستییەکان ئاگادارتان بکەمەوە. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• الإيمان أعلى درجة من الإسلام.
ئیمان و باوەڕ پلەوپایەی لە پلەوپایەی ئیسلام بەرزترە. info

• إهلاك الله للأمم المكذبة درس للناس جميعًا.
لەناو بردنی ئەو گەلە بێباوەڕ و درۆزنانە پەند و ئامۆژگاری تێدایە بۆ ھەموو مرۆڤەکان. info

• الخوف من الله يقتضي الفرار إليه سبحانه بالعمل الصالح، وليس الفرار منه.
ترسان لە (اللە تعالی) پێویستی بە ئەنجامدانی فەرمانەکان و كار و كردەوەی چاكەیە و هەڵبێیت و ڕابكەیت بۆ لای، نەوەک ڕاکەی لێی. info