വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

പേജ് നമ്പർ:close

external-link copy
52 : 51

كَذَٰلِكَ مَآ أَتَى ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا قَالُواْ سَاحِرٌ أَوۡ مَجۡنُونٌ

ھەروەک چۆن ئەو بێباوەڕ و بتپەرستانەی مەککە دەربارەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) ھەر جارەی قسەیەکیان دەکرد و ئیمانیان پێ نەدەھێنا، بە ھەمان شێوە گەلانی پێشوویش ھەر پێغەمبەرێکیان لەلایەن (اللە تعالی) بۆ بھاتایە، بە درۆزنیان دادەنا و جارێک دەیانووت: ساحیرە و جادوگەرە، وە جارێکی تر دەیانووت: شێتە. info
التفاسير:

external-link copy
53 : 51

أَتَوَاصَوۡاْ بِهِۦۚ بَلۡ هُمۡ قَوۡمٞ طَاغُونَ

سەیرە، دەڵێی ئەوان و ئەمان بە گوێی یەکدا خوێندویانە و ڕاسپاردەیان بۆ یەکتر دابەزاندووە!! نەخێر، بەڵکو ھەموویان لە خووی بێباوەڕیی و سەرکەشیدا کۆبونەتەوە . info
التفاسير:

external-link copy
54 : 51

فَتَوَلَّ عَنۡهُمۡ فَمَآ أَنتَ بِمَلُومٖ

- ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) - پشتیان تێکە و گوێ مەدەرە درۆ و دەلەسەکانی ئەو بێباوەڕانە، گلەیی لە تۆ ناکرێ کەوا ئەمانە بەکافری ئەمێننەوە و موسوڵمان نابن، تۆ ئەوەی لەسەر شانت بوو گەیاندووتە. info
التفاسير:

external-link copy
55 : 51

وَذَكِّرۡ فَإِنَّ ٱلذِّكۡرَىٰ تَنفَعُ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ

پشت ھەڵکردنیان لەبەرنامەکەت وات لێنەکا کە ئاگادار و وریایان نەکەیتەوە، بەردەوام ئامۆژگاریان بکە و ڕاستیەکانیان بۆ ڕوون بکەرەوە، چونکە ئامۆژگاری و یادخستنەوە سوود بە ئیمانداران دەگەیەنێت. info
التفاسير:

external-link copy
56 : 51

وَمَا خَلَقۡتُ ٱلۡجِنَّ وَٱلۡإِنسَ إِلَّا لِيَعۡبُدُونِ

لەڕاستیدا من مرۆڤـ و جنۆکەم تەنھا بۆ پەرستنی خۆم بەدیهێناوە، نەک بۆ ئەوەی ھاوەڵ و شەریکم بۆ بڕیار بدەن. info
التفاسير:

external-link copy
57 : 51

مَآ أُرِيدُ مِنۡهُم مِّن رِّزۡقٖ وَمَآ أُرِيدُ أَن يُطۡعِمُونِ

خۆ من نە ڕزق و ڕۆزیم لەوان دەوێت، نەخواردن و خواردنەوە، چونکە من پێویستم بەھیچ کام لەوانە نییە. info
التفاسير:

external-link copy
58 : 51

إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلرَّزَّاقُ ذُو ٱلۡقُوَّةِ ٱلۡمَتِينُ

لە ڕاستیدا ھەر (اللە تعالی) خۆی ڕۆزی بەخش و ڕۆزی دەرە، ھەموو چاوەڕێی دەستی ئەون تا ڕۆزییان بۆ بنێرێت، چونکە خاوەنی گەنجینەی ڕزق و ڕۆزی بێ سنورە، وە خاوەنی توانا و دەسەڵاتێکی زۆر بەھێزە، کە ھەرگیز ھێز و تواناکەی ھیچ کزییەک ڕووی تێناکات، وە ھەموو مرۆڤـ و جنۆکەکان ملکەچی ھێز و توانای ئەون. info
التفاسير:

external-link copy
59 : 51

فَإِنَّ لِلَّذِينَ ظَلَمُواْ ذَنُوبٗا مِّثۡلَ ذَنُوبِ أَصۡحَٰبِهِمۡ فَلَا يَسۡتَعۡجِلُونِ

بەڕاستی ئەوانەی ستەم و ناحەقییان بەرامبەر بەخۆیان کرد بەوەی باوەڕیان بە پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) نەکرد، سزای زۆر سەختمان ئامادە کردووە بۆیان، ھەروەک چۆن بۆ ھاوەڵ و ھاوبیرەکانی پێش خۆیانمان ئامادە کردبوو، ئەو سزایەش کاتی دیاریکراوی خۆی ھەیە، جا با پەلە پەلی سزادانیان نەبێت لێم، سەرەنجام ھەر بۆیان دێت. info
التفاسير:

external-link copy
60 : 51

فَوَيۡلٞ لِّلَّذِينَ كَفَرُواْ مِن يَوۡمِهِمُ ٱلَّذِي يُوعَدُونَ

وەیل و تیاچوونی ھەمیشەیی بۆ ئەوانەی کە باوەڕیان بە (اللە تعالی) و بە پێغەمبەرەکەیان نەکرد، لەو ڕۆژەی ھەڕەشەیان لێ ئەکرێت کە ڕۆژی قیامەتە، بەسزادانیان بەسزایەکی سەختی بە ئازار. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• الكفر ملة واحدة وإن اختلفت وسائله وتنوع أهله ومكانه وزمانه.
کوفر ھەمووی یەک میللەتە -گەلە- ھەرچەندە جیاواز بن لەکات و شوێن و گەلەکانیان. info

• شهادة الله لرسوله صلى الله عليه وسلم بتبليغ الرسالة.
(اللە تعالی) شاھیدی ئەوەیە کە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بەرنامەکەی بەتەواوی گەیاندووە. info

• الحكمة من خلق الجن والإنس تحقيق عبادة الله بكل مظاهرها.
حیكمەت و دانایی لە بەدیھێنانی مرۆڤـ و جنۆكەكان تەنھا بۆ پەرستنی (اللە تعالی) یە بە ھەموو شێوەیەک. info

• سوف تتغير أحوال الكون يوم القيامة.
لە ڕۆژی قیامەتدا شێوەی گەردوون و بوونەوەر دەگۆڕدرێت. info