വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - അൽ മുഖ്തസ്വർ ഫീ തഫ്സീറിൽ ഖുർആനിൽ കരീം (കുർദിഷ് വിവർത്തനം).

പേജ് നമ്പർ: 3:2 close

external-link copy
17 : 2

مَثَلُهُمۡ كَمَثَلِ ٱلَّذِي ٱسۡتَوۡقَدَ نَارٗا فَلَمَّآ أَضَآءَتۡ مَا حَوۡلَهُۥ ذَهَبَ ٱللَّهُ بِنُورِهِمۡ وَتَرَكَهُمۡ فِي ظُلُمَٰتٖ لَّا يُبۡصِرُونَ

خوای گەورە دوو نمونە دەھێنێتەوە بۆ دووڕوان: نمونەیەکی ئاگری، ونمونەیەکی ئاوی، نمونە ئاگریەکەیان ئەوەیە، نمونەی ئەوان وەک ئەو کەسەیە کە ئاگرێکی کردبێتەوە بۆ ئەوەی دەوروبەری پێ ڕوناک بکاتەوە، جا کاتێک ڕوناکیەکەی بەرز دەبێتەوە وا گومان دەبات کە سودی دەبێت بۆی، بەڵام پاشتر دەکوژێتەوە و دادەمرکێتەوە، ڕوناکیەکەی دەڕوات ونامێنێت، ئەوەی دەمێنێتەوە تەنھا ھێزی گڕوتینەکەیەتی کە سوتێنەرە، بۆیە کەسانی دەوروبەری لە تاریکیدا دەمێننەوە وھیچ نابینن وڕێنوماییش ناکرێت بۆ سەر ڕێگای ڕاست. info
التفاسير:

external-link copy
18 : 2

صُمُّۢ بُكۡمٌ عُمۡيٞ فَهُمۡ لَا يَرۡجِعُونَ

ئا ئاوانە کەڕن، ھیچ ھەق وڕاستیەک نابیستن، وە لاڵن ھیچ ڕاستیەک ناڵین ونایەت بە زمانیاندا، وە کوێرن لەئاست ھەق وڕاستیەکاندا، بۆیە بەھیچ شێوەیەک لە گومڕاییەکەیان ناگەڕێننەوە دواوە ووپەشیمان نابنەوە لێی. info
التفاسير:

external-link copy
19 : 2

أَوۡ كَصَيِّبٖ مِّنَ ٱلسَّمَآءِ فِيهِ ظُلُمَٰتٞ وَرَعۡدٞ وَبَرۡقٞ يَجۡعَلُونَ أَصَٰبِعَهُمۡ فِيٓ ءَاذَانِهِم مِّنَ ٱلصَّوَٰعِقِ حَذَرَ ٱلۡمَوۡتِۚ وَٱللَّهُ مُحِيطُۢ بِٱلۡكَٰفِرِينَ

نمونە ئاویەکەشیان ئەوەیە: نمونەی ئەوان وەک کەسانێک لە (دەشتێکدا) بارانێکی زۆر بەخوڕ لێیان داکات کە تاریکیەکی زۆر وھەورە تریشقە وبروسکەی لەگەڵدا بێت، بۆیە لەترس وبیم لە دەنگی ھەور وھەڵا وھەورە تریشقە ولەترسی مردن پەنجەکانیان دەکەن بە گوێکانیاندا (بۆ ئەوەی گوێیان لەھیچ نەبێت)، بەڵام با بزانن خوای گەورە بە ھەموو شێوەیەک دەوری بێ بڕوایانی داوە وناتوانن ڕزگاریان ببێت لەدەستی. info
التفاسير:

external-link copy
20 : 2

يَكَادُ ٱلۡبَرۡقُ يَخۡطَفُ أَبۡصَٰرَهُمۡۖ كُلَّمَآ أَضَآءَ لَهُم مَّشَوۡاْ فِيهِ وَإِذَآ أَظۡلَمَ عَلَيۡهِمۡ قَامُواْۚ وَلَوۡ شَآءَ ٱللَّهُ لَذَهَبَ بِسَمۡعِهِمۡ وَأَبۡصَٰرِهِمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ

نزیکە ئەو ھەورە بریسکەیە لەتاو توندی بریسکە وبەرزبوونەوەی ڕوناکی چاوەکانیان بەرێت ونەیھڵێت، وە کاتێکیش ھەورە بریسکەکە ڕوناکیەکەی دەداتەوە وڕێگا ڕۆشن دەبێتەوە دەیانەوێت ھەنگاو ھەڵگرن وپێشکەون، وە کاتێکیش ھەورە بروسکەکە ڕوناکیەکەی نەما لەشوێنی خۆیان لەناو تاریکیدا دەمێننەوە وناتوانن بجوڵێن وھەنگاو ھەڵگرن، جا ئەگەر خوای گەورە بیەوێت ئەوا بەدەسەڵات وگەورەیی خۆی بەسەر ھەموو شتێکدا گوێ وچاوەکانیان لێ دەسێنێتەوە، وبەھیچ شێوەیەکیش بۆیان ناگەڕێتەوە، ئەوەش بەھۆی ئەوەی کە ئەوان پشتیان کردە ھەق وڕاستی، جا نمونەی ئەو بارانە وەک نمونەی قورئان وایە، وە دەنگی ھەورە تریشقەکە وەک ئەو سەرکۆنە وسەرزەنشتانە وایە کە خوای گەورە لە قورئاندا ڕوو بەڕویان دەکاتەوە، وە نمونەی بریسکەکەش وەک دەرکەوتنی ھەق وایە کە ھەندێک جار بۆیان دەردەکەوێت، وە داخستنی گوێکانیشیان لە تاو توندی ھەورە تریشقەکە، وەک نمونەی خۆیان وایە کاتێک گوێ بیستی ھەق وڕاستی دەبن کەچی گوێی پێ نادەن ووەڵامی نادەنەوە، بۆیە خاڵی لێکچووی نێوان دووڕووەکان و ئەو دوو نمونەیە ئەوەیە کە ھیچ سودێک بەدەست نایەت، لە نمونە ئاگریەکەدا: کاتێک ئاگرەکە بڵێسەی سەند وداگیرسا ئەو دووڕوانە تەنھا تاریکی وسوتێنەری ئاگرەکەیان بۆ مایەوە، وە لە نمونە ئاویەکەشدا: ئەوانەی بارانەکەیان بەسەردا باری ھیچ سودێکیان لەو بارانە نەبینی جگە لە ترس وبیم نەبێت کە دووچاریان بوو بەھۆی ھەورە تریشقە وبروسکەکەیەوە، بە ھەمان شێوە دووڕوەکانیش تەنھا شتێک لە ئاینی پیرۆزی ئیسلام ھەستی پێدەکەن بەر چاویان دەکەوێت توند وتیژیەکەیەتی (ئیتر ئەو ھەمووە ڕەحمەت وسۆز ومیھرەبانیەی کە خوای گەورە باسی دەکات بۆ نەوەکانی ئادەم ھیچی نابینن و ھەستی پێ ناکەن). info
التفاسير:

external-link copy
21 : 2

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ ٱعۡبُدُواْ رَبَّكُمُ ٱلَّذِي خَلَقَكُمۡ وَٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِكُمۡ لَعَلَّكُمۡ تَتَّقُونَ

ئەی خەڵکینە پەروەردگاری خۆتان بە تاک وتەنھایی بپەرستن ھیچ کەسێکی تر مەکەن بە ھاوەڵێ، چونکە ھەر ئەوە کە ئێوە وھەموو گەلانی پێش ئێوەشی دروستکردووە، بە ئومێدی ئەوەی ئەو یەکخواپەرستیە ببێتە ھۆی پاراستنتان لە ئاگری دۆزەخ، ئەویش بەھۆی ئەوەی کوێڕایەڵی فەرمانەکانی بن، ودوور بکەونەوە لەو شتانەی کە قەدەغەی کردوون. info
التفاسير:

external-link copy
22 : 2

ٱلَّذِي جَعَلَ لَكُمُ ٱلۡأَرۡضَ فِرَٰشٗا وَٱلسَّمَآءَ بِنَآءٗ وَأَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءٗ فَأَخۡرَجَ بِهِۦ مِنَ ٱلثَّمَرَٰتِ رِزۡقٗا لَّكُمۡۖ فَلَا تَجۡعَلُواْ لِلَّهِ أَندَادٗا وَأَنتُمۡ تَعۡلَمُونَ

ئەو خوایەی زەوی بۆ ڕاخستوون وبۆی کردوون بە لانکەیەکی ئارام، وە ئاسمانیشی لەسەرەوە بۆ گێراون بە کوشکێکی توند وتۆڵ، ئەو خوایەی بە ڕەحم ونیعمەتی فراوانی بارانی بۆ باراندون، وھەموو جۆرە بەروبومێکی پێ سەوز دەکات بۆتان، تاوەکو زڕق وڕۆزی ئێوەی پێ بدات، جا ئێوەش (سپڵە ونمەک نەناس مەبن) ھاوەڵ وشەریک وھاوشێوەی بۆ دامەنێن، چونکە ئێوە دەزانن جگە ئەو ھیچ خالق ودروستکەرێکی تر نیە. info
التفاسير:

external-link copy
23 : 2

وَإِن كُنتُمۡ فِي رَيۡبٖ مِّمَّا نَزَّلۡنَا عَلَىٰ عَبۡدِنَا فَأۡتُواْ بِسُورَةٖ مِّن مِّثۡلِهِۦ وَٱدۡعُواْ شُهَدَآءَكُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ

جا خەڵکینە ئەگەر ئێوە بەگومانن لەو قورئانەی کە دابەزیووە بۆ سەر موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) ئەوە ئێمە دەمکوتان دەکەین وپێتان دەڵێین دەی ئەگەر دەتوانن ڕوو بەڕووی ببنەوە سورەتێکی وەک ئەو بھێنن، ئەگەر کورترین سورەتیش بێت (وەک سورەتی العصر) وە بانگی ھاودید وھاوڕێباز وھاوکارەکانیشتان بکەن کە یارمەتیتان بدەن بۆ ئەو کارە ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن. info
التفاسير:

external-link copy
24 : 2

فَإِن لَّمۡ تَفۡعَلُواْ وَلَن تَفۡعَلُواْ فَٱتَّقُواْ ٱلنَّارَ ٱلَّتِي وَقُودُهَا ٱلنَّاسُ وَٱلۡحِجَارَةُۖ أُعِدَّتۡ لِلۡكَٰفِرِينَ

وە ئەگەر ئەوەتان نەتوانی -کە ھەرگیز ناشتوان ئەنجامی بدەن- کەوابوو خۆتان بپارێزن لەو ئاگرەی کە سوتەمەنیەکەی کەسانێکە کە شایانی سزای ئاگرن، لەگەڵ ھەموو جۆرە بەردێک لەو بەردانە وغەیری ئەویش کە وەک بتێک لە دونیادا دەیانپەرستن، ئەو ئاگرە خوای گەورە ئامادەی کردووە بۆ ھەموو کەسانێکی بێباوەر وله خوا دوور. info
التفاسير:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• أن الله تعالى يخذل المنافقين في أشد أحوالهم حاجة وأكثرها شدة؛ جزاء نفاقهم وإعراضهم عن الهدى.
بێگومان خوای گەورە دووڕوەکان لەو کاتانەی کە زۆر تەنگانەیە وزۆر پێویستیان ھەیە، سووک وڕسوا دەکات، لەپاداشتی دووڕوەیەکەیان وپشتھەڵکردنیان لە ڕێنومایی وھیدایەتی خوای گەورە. info

• من أعظم الأدلة على وجوب إفراد الله بالعبادة أنه تعالى هو الذي خلق لنا ما في الكون وجعله مسخَّرًا لنا.
یەکێک لە گەورەترین بەڵگەکان لەسەر واجب بوونی ئەوەی کە خوای گەورە بە تاک وبەتەنھایی بپەرسترێت ئەوەیە زاتی پیرۆزی اللە دروستی کردوین وئەوەش لە گەردوندا ھەیە خستویەتیە خزمەتمانەوە. info

• عجز الخلق عن الإتيان بمثل سورة من القرآن الكريم يدل على أنه تنزيل من حكيم عليم.
دەسەوسانی دروستکراوەکانی خوای گەورە لەوەی ھاوشێوەی سورەتێکی قورئانی پیرۆز بھێنن، بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئەو قورئانە لە لایەن خوای دانا وزانا ھاتوەتە خوارەوە. info