Kilniojo Korano reikšmių vertimas - Vertimas į kurdų k. – Salah Ad-Din

external-link copy
142 : 6

وَمِنَ ٱلۡأَنۡعَٰمِ حَمُولَةٗ وَفَرۡشٗاۚ كُلُواْ مِمَّا رَزَقَكُمُ ٱللَّهُ وَلَا تَتَّبِعُواْ خُطُوَٰتِ ٱلشَّيۡطَٰنِۚ إِنَّهُۥ لَكُمۡ عَدُوّٞ مُّبِينٞ

[ وَمِنَ الْأَنْعَامِ حَمُولَةً وَفَرْشًا ] وه‌ خوای گه‌وره‌ ئاژه‌ڵى بۆ دروست كردوون كه‌ هه‌یه‌ باری پێ ئه‌گوازنه‌وه‌ وه‌كو حوشترو ئه‌سپ و ماین و هێسترو گوێدرێژ، وه‌ هه‌یشه‌ بۆ گۆشت و شیره‌و له‌ خوریه‌كه‌ى جێگای پێ دروست ئه‌كه‌ن وه‌كو مه‌ڕو بزن [ كُلُوا مِمَّا رَزَقَكُمُ اللَّهُ ] ئێوه‌ بخۆن له‌و ڕزقه‌ حه‌ڵاڵه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ پێی داون له‌مانه‌ی كه‌ باسكرا [ وَلَا تَتَّبِعُوا خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ ] وه‌ شوێنى هه‌نگاو نه‌خشه‌ی شه‌یتان مه‌كه‌ون تا له‌سه‌رتانی حه‌رام نه‌كات و بێبه‌شتان نه‌كات لێی [ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُبِينٌ (١٤٢) ] بزانن كه‌ شه‌یتان به‌ دڵنیایی دوژمنێكی ئاشكرای ئێوه‌یه‌ info
التفاسير: