Kilniojo Korano reikšmių vertimas - Kilniojo Korano sutrumpinto aiškinimo vertimas į kurdų k.

القلم

Sūros prasmės:
شهادة الله للنبي بحسن الخُلق، والدفاع عنه وتثبيته.
شاهێدی دانى خواى گەورە بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە ڕەوشت جوانى و بەرگری لێکردنی و جێگیر کردن و دامەزراندنی. info

external-link copy
1 : 68

نٓۚ وَٱلۡقَلَمِ وَمَا يَسۡطُرُونَ

پێشتر قسە وگفتوگۆ کرا لەسەر تەفسیر ولێکدانەوەی ھاوشێوەی ئەم ئایەتانە لەسەرەتای سورەتی (البقرة)، خواى گەورە سوێندی بەپێنووس خوارد، وبەو دێڕانەیشی کە خەڵكی بەپێنووسەكانیان دەینووسن. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 68

مَآ أَنتَ بِنِعۡمَةِ رَبِّكَ بِمَجۡنُونٖ

تۆ -ئەی پێغەمبەر- لە سایەی ئەو ناز ونیعمەتەی کە اللە -سبحانه وتعالى- پێی داویت کە پێغەمبەرایەتیە شێت نیت (وەک ئەوەی کە بێباوەڕان بانگەشەی بۆ دەکەن)، بەڵكو تۆ بەریت لەو تۆمەتەی ئەو بت پەرست وموشریكانە دەیدەنە پاڵت. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 68

وَإِنَّ لَكَ لَأَجۡرًا غَيۡرَ مَمۡنُونٖ

بێگومان پاداشتی نەبڕاوەت بۆ ھەیە لەبەرامبەر هەڵگرتنی ئەو پەیامەی دەیگەیەنیتە خەڵكی، وه هیچ كەسیش منەتی نیە بەسەرتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 68

وَإِنَّكَ لَعَلَىٰ خُلُقٍ عَظِيمٖ

بەڕاستی تۆ لەسەر ڕەوشت و خوویەکی زۆر پەسەند وجوانیت، كە قورئان هێناویەتی، وە تۆیش خۆت بەو خووە جوان وپەسەندە بەجوانترین شێوە ڕازاندووەتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 68

فَسَتُبۡصِرُ وَيُبۡصِرُونَ

بەم زوانە تۆ دەیبینیت وئەو بێباوەڕانەیش دەیبینن. info
التفاسير:

external-link copy
6 : 68

بِأَييِّكُمُ ٱلۡمَفۡتُونُ

کە کامتان شێتن (واتە لەڕۆژی دوایدا ھەموو شتێک ئاشکرا دەبێت کە تۆ یان ئەوان لەسەر گومڕایی وشێتین). info
التفاسير:

external-link copy
7 : 68

إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعۡلَمُ بِمَن ضَلَّ عَن سَبِيلِهِۦ وَهُوَ أَعۡلَمُ بِٱلۡمُهۡتَدِينَ

-ئەی پێغەمبەر- بێگومان پەروەردگارت لەھەموو کەس زاناترە بە ئەو کەسەی گومڕا بووە وڕێگای ڕاستی الله ی وون کردووە -سبحانه وتعالى-، وە زاناترە بە ئەو کەسەیشی کە ڕێگای ڕاست وھیدایەتی گرتۆتە بەر، ئەو دەزانێت ئەوە ئەوانن گومڕابوون، وە ئەوە تۆیت لەسەر هیدایەت وڕێنوێنیت. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 68

فَلَا تُطِعِ ٱلۡمُكَذِّبِينَ

-ئەی پێغەمبەر- ھەرگیز گوێڕایەڵی ئەو کەسانە نەکەیت کە تۆ وڕێبازەکەت بەدرۆ دەزانن. info
التفاسير:

external-link copy
9 : 68

وَدُّواْ لَوۡ تُدۡهِنُ فَيُدۡهِنُونَ

ئەوان ئاواتە خوازن تۆ نەرمیان لەگەڵ بنوێنیت (بەکەمتەرخەمی کردن لە ئاینەکەت)، ئەوانیش نەرمی بنوێنن بەرامبەر بە تۆ. info
التفاسير:

external-link copy
10 : 68

وَلَا تُطِعۡ كُلَّ حَلَّافٖ مَّهِينٍ

بەقسەی ئەوانە مەکە کە زۆر سوێند دەخۆن وسووک وڕسوا وبێنرخن وگوێڕایەڵیان نەبیت. info
التفاسير:

external-link copy
11 : 68

هَمَّازٖ مَّشَّآءِۭ بِنَمِيمٖ

ئەوانە ھەمیشە بەشوێن عەیب ونەنگی خەڵکدا دەگەڕێن وقسەی خەڵک دێنن ودەبەن (دووزمانى دەکەن) وحەزیان لەئاژاوەیە، تاوەكو خەڵكی لێك بتۆرێنن. info
التفاسير:

external-link copy
12 : 68

مَّنَّاعٖ لِّلۡخَيۡرِ مُعۡتَدٍ أَثِيمٍ

زۆر ڕێگری دەکەن لە خێر وچاکە، ودەست درێژی دەکەنە سەر ماڵ وشەرەف وناموس ونەفسی خەڵكی، زۆریش تاوانبار وگوناھبارن. info
التفاسير:

external-link copy
13 : 68

عُتُلِّۭ بَعۡدَ ذَٰلِكَ زَنِيمٍ

بەد خوو وڕەوشت ناشیرین وتوند و وشكن، باوک نادیارن - زۆڵن -. info
التفاسير:

external-link copy
14 : 68

أَن كَانَ ذَا مَالٖ وَبَنِينَ

لەبەر ئەوەی ھەریەک لە ئەوانە بە ماڵ وسەروەت وسامان وکوڕ وکاڵیەوە دەنازێت، خۆیان بەگەورە وزل دەزانن لەبەرامبەر باوەڕهێنان بە الله -سبحانه وتعالى- وپێغەمبەرەكەی. info
التفاسير:

external-link copy
15 : 68

إِذَا تُتۡلَىٰ عَلَيۡهِ ءَايَٰتُنَا قَالَ أَسَٰطِيرُ ٱلۡأَوَّلِينَ

کاتێک نیشانە وئایەتەکانی ئێمەی بەسەردا دەخوێنرێتەوە، دەڵێت: ئەمە سەرگوزەشتە وقسەی ئەفسانەی پێشینانە. info
التفاسير:

external-link copy
16 : 68

سَنَسِمُهُۥ عَلَى ٱلۡخُرۡطُومِ

لە مەودوا نیشانەیەك لەسەر لووتی دادەنێین ودیاری دەکەین ناشیرینی بکات وهەرگیز لێی نەبێتەوە، (لوتی داخ دەکەین وسەر لووتی ڕەش دەکەین). info
التفاسير:
Šiame puslapyje pateiktų ajų nauda:
• اتصاف الرسول صلى الله عليه وسلم بأخلاق القرآن.
وەسف كردنی پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم- بەخوو وڕەوشتی قورئانی پیرۆز. info

• صفات الكفار صفات ذميمة يجب على المؤمن الابتعاد عنها، وعن طاعة أهلها.
سیفەتەکانى بێباوەڕان؛ سیفەتی ناشیرین وناپەسەندن، بۆیە پێویستە لەسەر ئیماندار لێی دوور بكەوێتەوە، ودووریش بكەوێتەوە لە گوێڕایەڵی بێباوەڕان. info

• من أكثر الحلف هان على الرحمن، ونزلت مرتبته عند الناس.
هەر كەسێك زۆر سوێند بخوات لای الله -سبحانه وتعالى- سووك دەبێت، وه لای خەڵكیش ڕێز وشكۆی نامێنێت. info

external-link copy
17 : 68

إِنَّا بَلَوۡنَٰهُمۡ كَمَا بَلَوۡنَآ أَصۡحَٰبَ ٱلۡجَنَّةِ إِذۡ أَقۡسَمُواْ لَيَصۡرِمُنَّهَا مُصۡبِحِينَ

ئێمە ئەو بت پەرست موشریكانەمان تاقیکردەوە بە وشكەساڵی و-قات وقڕی- برسێتی، ھەروەک چۆن خاوەن باخەکانمان تاقیکردەوە، کاتێک کە سوێندیان خوارد بەرەبەیان زوو بچن بەرەکەی لێبکەنەوە هەتاوەكو بەشی ھەژارانی لێنەدەن (ئەو باخانە ھی پیاوێکی خێرۆمەندی چاک بوو، تا خۆی لەژیاندا بوو ھەمیشە یارمەتی ھەژارانی لێدەدا، بەڵام کاتێک کە مرد وکوڕەکانی ھاتن بەو شێوەیە نەمان وخێریان لێ نەدەکرد). info
التفاسير:

external-link copy
18 : 68

وَلَا يَسۡتَثۡنُونَ

لەسوێندەکانیاندا ھیچ شتێکیان جوودا نەکردەوە بەوەی بڵێن (إن شاء اللە). info
التفاسير:

external-link copy
19 : 68

فَطَافَ عَلَيۡهَا طَآئِفٞ مِّن رَّبِّكَ وَهُمۡ نَآئِمُونَ

ئەمجا ئاگرێك لەلایەن پەروەردگارەوە ھات بەسەر باخەکەدا، لەکاتێکدا ئەوان خەوتبوون، نەیانتوانی ئاگرەکەی لێ دوور بخەنەوە. info
التفاسير:

external-link copy
20 : 68

فَأَصۡبَحَتۡ كَٱلصَّرِيمِ

ئەمجا وەک شەوی تاریکی لێھات، یان وەک باخێکی ڕنراوی لێھات، کە ھیچ بەروبوومی پێوە نەما. info
التفاسير:

external-link copy
21 : 68

فَتَنَادَوۡاْ مُصۡبِحِينَ

ئەمجا بەیانی زوو یەکتریان بانگ کرد. info
التفاسير:

external-link copy
22 : 68

أَنِ ٱغۡدُواْ عَلَىٰ حَرۡثِكُمۡ إِن كُنتُمۡ صَٰرِمِينَ

ووتیان: کە ھەستن زوو بچن بۆ سەر باخ وکیڵگەکانتان، پێش ئەوەی ھەژاران بگەنە لاتان ئەگەر ئەتانەوێت بەروبوومەکەی بڕنن. info
التفاسير:

external-link copy
23 : 68

فَٱنطَلَقُواْ وَهُمۡ يَتَخَٰفَتُونَ

ئەوجا کەوتنە ڕێ بەرەو باخ وکیڵگەکانیان ولەناو یەکدا بەچپە بەیەکیان دەووت. info
التفاسير:

external-link copy
24 : 68

أَن لَّا يَدۡخُلَنَّهَا ٱلۡيَوۡمَ عَلَيۡكُم مِّسۡكِينٞ

بەیەکیان دەووت: ووریابن ئەمڕۆ ھیچ ھەژار ونەدارێک لەناو باخەکەدا نەیەت بەسەرتاندا (بۆ داواکردن ویارمەتیدان). info
التفاسير:

external-link copy
25 : 68

وَغَدَوۡاْ عَلَىٰ حَرۡدٖ قَٰدِرِينَ

بەیانی زۆر زوو دەرچوون بۆ ناو باخەکەیان خۆیان یەکلایی کردەوە کە ھەژاران بێبەش بکەن. info
التفاسير:

external-link copy
26 : 68

فَلَمَّا رَأَوۡهَا قَالُوٓاْ إِنَّا لَضَآلُّونَ

کە باخەکەیان بینی بەو شێوەیە سوتا بوو ھەموویان ووتیان: بەڕاستی ئێمە ڕێگامان وون کردووە ئەمە باخەکەی ئێمە نییە. info
التفاسير:

external-link copy
27 : 68

بَلۡ نَحۡنُ مَحۡرُومُونَ

پاشان کە زانییان ڕێگایان وون نەکردووە، ووتیان: ئێمە بەش بڕاو کراوین، بەھۆی ئەوەی خۆمان یەکلایی کردەوە کە بەشی ھەژاران ونەدارانی لێنەدەین. info
التفاسير:

external-link copy
28 : 68

قَالَ أَوۡسَطُهُمۡ أَلَمۡ أَقُل لَّكُمۡ لَوۡلَا تُسَبِّحُونَ

کوڕە چاک وباشەکەیان پێی ووتن: کاتێک خۆتان یەکلایی کردەوە کە بەشی ھەژاران ونەدارانی لێنەدەن؛ من پێم نەووتن: بۆ چی یاد وسوپاسی اللە -سبحانه وتعالى- ناکەن وتەوبە ناکەن وبۆ لای ناگەڕێنەوە؟! info
التفاسير:

external-link copy
29 : 68

قَالُواْ سُبۡحَٰنَ رَبِّنَآ إِنَّا كُنَّا ظَٰلِمِينَ

ئەمجا ووتیان: پاک وبێگەردی بۆ پەروەردگارمان (کە ستەم لەکەس ناکات) بێگومان ئێمە خۆمان ستەممان لەخۆمان کرد، کاتێک بڕیارماندا لە بەرووبومی باخ وبێستانەکەمان بەشی ھەژاران ونەدارانی لێنەدەین. info
التفاسير:

external-link copy
30 : 68

فَأَقۡبَلَ بَعۡضُهُمۡ عَلَىٰ بَعۡضٖ يَتَلَٰوَمُونَ

پاشان ڕوویان کردە یەکتری بەسەرزەنشت ولۆمەی یەکتری کردنەوە. info
التفاسير:

external-link copy
31 : 68

قَالُواْ يَٰوَيۡلَنَآ إِنَّا كُنَّا طَٰغِينَ

بەپەشیمانیەوە ووتیان: تیاچوون بۆ ئێمە بەڕاستی ئێمە لە اللە -سبحانه وتعالى- سنوورمان تێپەڕاند (یاخی بووین)، کاتێک ھەژارانمان بێبەش کرد لەمافی خۆیان. info
التفاسير:

external-link copy
32 : 68

عَسَىٰ رَبُّنَآ أَن يُبۡدِلَنَا خَيۡرٗا مِّنۡهَآ إِنَّآ إِلَىٰ رَبِّنَا رَٰغِبُونَ

ئومێدمان وایە پەروەردگارمان لەو باخە باشترمان بداتێ، بەڕاستی ئێمە ھیوامان ھەر بە پەروەردگاری خۆمانە، داوای لێبووردن وخێر وچاکەی لێدەکەین. info
التفاسير:

external-link copy
33 : 68

كَذَٰلِكَ ٱلۡعَذَابُۖ وَلَعَذَابُ ٱلۡأٓخِرَةِ أَكۡبَرُۚ لَوۡ كَانُواْ يَعۡلَمُونَ

وەکو ئەم سزایە، سزای بێبەشکردن لە ڕزق وڕۆزی تووشی ھەموو سەرپێچیکارێک دەکەین. وە سزای دواڕۆژ زۆر سەختتر وگەورەترە، ئەگەر بزانن چەندێک سەخت وبەردەوام دەبێت. info
التفاسير:

external-link copy
34 : 68

إِنَّ لِلۡمُتَّقِينَ عِندَ رَبِّهِمۡ جَنَّٰتِ ٱلنَّعِيمِ

بەڕاستی کەسانی لە خواترس -تەقوادار- ؛ ئەوانەی فەرمانەکانی پەروەردگار جێبەجێ دەکەن ودووریش دەکەونەوە لەڕێگریەکان لەلای پەروەردگاریان بەھەشت وباخاتی پڕ لە ناز ونیعمەتی نەبڕاوەیان بۆ ھەیە. info
التفاسير:

external-link copy
35 : 68

أَفَنَجۡعَلُ ٱلۡمُسۡلِمِينَ كَٱلۡمُجۡرِمِينَ

ئایا ئێمە مسوڵمانان وبێباوەڕان وەک یەک دادەنێین وحسێبیان بۆ دەکەین، ھەروەک بت پەرست وموشریکەکانی مەککە وایان دەزانی (بانگەشەى بۆ دەکەن)؟! info
التفاسير:

external-link copy
36 : 68

مَا لَكُمۡ كَيۡفَ تَحۡكُمُونَ

-ئەی بت پەرست وموشریکەکان- ئەوە چیتانه چۆن حوکم وبڕیارێکی ستەمکارانەی ناڕێکی لەو شێوەیە دەدەن؟! info
التفاسير:

external-link copy
37 : 68

أَمۡ لَكُمۡ كِتَٰبٞ فِيهِ تَدۡرُسُونَ

ئایا پەیامێکی -کتێبێکی- ئاسمانیتان ھەیە کە یەکسانی نێوان گوێڕایەڵ وسەرپێچکاری تێدا بخوێننەوە؟! info
التفاسير:

external-link copy
38 : 68

إِنَّ لَكُمۡ فِيهِ لَمَا تَخَيَّرُونَ

ھەرچیەکتان بوێت لەو کتێبەدا بەئارەزووی خۆتان تێیدا ھەڵیبژێرن بۆ خۆتان لەدواڕۆژدا. info
التفاسير:

external-link copy
39 : 68

أَمۡ لَكُمۡ أَيۡمَٰنٌ عَلَيۡنَا بَٰلِغَةٌ إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلۡقِيَٰمَةِ إِنَّ لَكُمۡ لَمَا تَحۡكُمُونَ

یان پەیمانی بەھێزتان بەسەرمانەوە ھەیە کە بەسوێند دڵنیاتان کردبێتەوە وناوەڕۆکەکەی ئەوە بێت کە ھەرچی ئێوە بۆ خۆتانی بڕیار بدەن بتاندرێتێ؟! info
التفاسير:

external-link copy
40 : 68

سَلۡهُمۡ أَيُّهُم بِذَٰلِكَ زَعِيمٌ

-ئەی پێغەمبەر- لەوانە بپرسە کە ئەمە دەڵێن: بزان کامیان زامنی ئەم کارە دەکەن؟ info
التفاسير:

external-link copy
41 : 68

أَمۡ لَهُمۡ شُرَكَآءُ فَلۡيَأۡتُواْ بِشُرَكَآئِهِمۡ إِن كَانُواْ صَٰدِقِينَ

یاخود ئایا شەریک وھاوبەشیان ھەیە لەم بڕیارەیاندا کە بتوانن لەپاداشتدا خۆیان یەکسان بکەن لەگەڵ باوەڕداراندا؟! دەی ئەگەر وایە با شەریکەکانیان -هاوبەشەکانیان- بھێنن بۆ ھاوکاریان ئەگەر ڕاست دەکەن ئەوان لەگەڵ باوەڕداراندا یەکسانن لەپاداشت وەرگرتنەوەدا. info
التفاسير:

external-link copy
42 : 68

يَوۡمَ يُكۡشَفُ عَن سَاقٖ وَيُدۡعَوۡنَ إِلَى ٱلسُّجُودِ فَلَا يَسۡتَطِيعُونَ

ڕۆژێ قیامەت ناڕەحەتیەکان ئاشکرا دەبن و پەروەردگارمان لاقی -ساقی- خۆی دەردەخات، ھەموو خەڵکی بانگ دەکرێن بۆ سوژدە بردن، باوەڕداران سوژدە دەبەن، وبێباوەڕان ودووڕووەکان دەمێننەوە ناتوانن سوژدە ببەن، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (یکشف ربنا عن ساقە، فیسجد لە کل مؤمن ومؤمنة، ویبقی من کان یسجد فی الدنیا ریاءً وسمعة فیذھب لیسجد، فیعود ظھرە طبقاً واحدا) [رواه البخاري] واتە : (لەو ڕۆژەدا پەروەردگارمان لاقی خۆی دەردەخات، جا ھەموو پیاو وئافرەتێکی ئیماندار سوژدەی بۆ دەبات، وە ئەوەی لە دونیادا لەبەر ڕوپامایی وناوبانگ سوژدەی بۆ بردووە دەمێنێتەوە، دەچێت سوژدە ببات، پشتی ڕەق دەوەستێت وناتوانێت سوژدە بەرێت)، جا دەرکەوتنی لاقی پەروردگار بە چ شێوەیەکە ئێمە وەک سەلەف دەڵێین باوەڕمان پێی ھەیە وەک ئەوەی ھاتووە، لەگەڵ ئەوەشدا شێوە وپۆنیەتی نازانین، پرسیار کردنیش سەبارەتی -بیدعەیە-، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ناخۆشی وناڕەحەتی ئەو ڕۆژە. info
التفاسير:
Šiame puslapyje pateiktų ajų nauda:
• منع حق الفقير سبب في هلاك المال.
نەدانی مافی هەژاران هۆكاری تیاچوونی ماڵ وسەروەت وسامانە. info

• تعجيل العقوبة في الدنيا من إرادة الخير بالعبد ليتوب ويرجع.
پەلە كردن لەسزادانی كەسی گوناهبار لەدونیادا بەڵگەیە لەسەرئەوەی الله -سبحانه وتعالى- خواستی -ئیرادەتی- خێری هەیە بۆ بەندەكەی هەتاوەكو تەوبە بكات وبگەڕێتەوە بۆ لای پەروەردگار. info

• لا يستوي المؤمن والكافر في الجزاء، كما لا تستوي صفاتهما.
باوەڕدار وبێباوەڕ لەپاداشت وەرگرتندا وەك یەك نین، هەروەكو چۆن سیفەت وڕەوشت وئاكاریشیان وەکو یەك نییه. info

external-link copy
43 : 68

خَٰشِعَةً أَبۡصَٰرُهُمۡ تَرۡهَقُهُمۡ ذِلَّةٞۖ وَقَدۡ كَانُواْ يُدۡعَوۡنَ إِلَى ٱلسُّجُودِ وَهُمۡ سَٰلِمُونَ

لە ڕۆژی دواییدا چاویان شۆڕە وڕیسوایی وپەشیمانی دایان دەگرێت، چونکە لە دونیادا بانگ دەکران بۆ سوژدەبردن نەدەھاتن, لەکاتێکدا ئەوان لەش ساغ وباش تەندروست بوون لەم حاڵەتەی ئەمڕۆ تێی كەوتوون. info
التفاسير:

external-link copy
44 : 68

فَذَرۡنِي وَمَن يُكَذِّبُ بِهَٰذَا ٱلۡحَدِيثِۖ سَنَسۡتَدۡرِجُهُم مِّنۡ حَيۡثُ لَا يَعۡلَمُونَ

-ئەی پێغەمبەر- وازم لێبهێنە سەبارەت بە ئەو کەسانەی کە ئەم قورئانەی بۆ تۆ دابەزیووە بە درۆ دەزانن، ووردە ووردە کێشیان دەکەین بۆ سزایەک بەبێ ئەوەی بەخۆیان بزانن وھەستی پێبکەن. info
التفاسير:

external-link copy
45 : 68

وَأُمۡلِي لَهُمۡۚ إِنَّ كَيۡدِي مَتِينٌ

لە دونیادا مۆڵەتیان دەدەم هەتاوەکو زیاتر ڕۆ دەچن لەگوناھـ و تاوانەکانیاندا، بێگومان پیلانگێڕانم لە دژی خەڵکی بێباوەڕ زۆر تۆکمە وبەھێزە وڕزگاریان نابێت لەسزای سەختم. info
التفاسير:

external-link copy
46 : 68

أَمۡ تَسۡـَٔلُهُمۡ أَجۡرٗا فَهُم مِّن مَّغۡرَمٖ مُّثۡقَلُونَ

-ئەی پێغەمبەر- ئایا تۆ لەبەرامبەر گەیاندنی بەرنامە وپەیامەکەت داوای پاداشت وکرێیان لێدەکەیت، بۆ ئەوەی قەرزاربار ببن و لەژێری دەرنەچن، ئەمە ھۆکاری پشت ھەڵکردنیانە لەبانگەوازەکەت؟! ئەوەی لەواقیعدا ھەیە پێچەوانەی ئەوەیە، تۆ ھەرگیز داوای پاداشتت لێ نەکردوون، ئیتر بۆچی شوێنت ناکەون؟! info
التفاسير:

external-link copy
47 : 68

أَمۡ عِندَهُمُ ٱلۡغَيۡبُ فَهُمۡ يَكۡتُبُونَ

وە ئایا ئەو بێباوەڕانە شتێک لە غەیب و زانینی نھێنیەکانیان لا ھەیە هەتاوەکو ھەندێ بەڵگەی بێ بنەما بۆ خۆیان بینوسنەوە ودژایەتی تۆی پێبکەن؟! info
التفاسير:

external-link copy
48 : 68

فَٱصۡبِرۡ لِحُكۡمِ رَبِّكَ وَلَا تَكُن كَصَاحِبِ ٱلۡحُوتِ إِذۡ نَادَىٰ وَهُوَ مَكۡظُومٞ

-ئەی پێغەمبەر- ئارام بگرە لەبەرامبەر فەرمانی پەروەردگارت وردە وردە بەرەو تیاچوون دەڕۆن ئەمیش بەمۆڵەت وماوە پێدانیان، نەکەیت وەک ھاوەڵی نەھەنگەکە بیت (مەبەست یونس پێغەمبەرە -علیه السلام- کە ئارامی نەگرت وبێزار بوو لە گەلەکەی وبەجێیانی ھێشت) وە کاتێکیش ھاواری برد بۆ لای پەروەردگاری وبانگی کرد، لە سێ ناڕەحەتیدا بوو: ناڕەحەتی تاریکی شەو، وتاریکی دەریا، وتاریکی ناو سکی نەھەنگەکە. info
التفاسير:

external-link copy
49 : 68

لَّوۡلَآ أَن تَدَٰرَكَهُۥ نِعۡمَةٞ مِّن رَّبِّهِۦ لَنُبِذَ بِٱلۡعَرَآءِ وَهُوَ مَذۡمُومٞ

خۆ ئەگەر ڕەحمەت وبەزەیی پەروەردگار نەبووایە، ئەوا فڕێ دەدرایە دەشتێکی وشکەوە، وسەرزەنیشتیش دەکرا. info
التفاسير:

external-link copy
50 : 68

فَٱجۡتَبَٰهُ رَبُّهُۥ فَجَعَلَهُۥ مِنَ ٱلصَّٰلِحِينَ

ئینجا پاش ئەوەی یونس پەشیمان بوویەوە وتەوبەی کرد پەروەردگاری ھەڵیبژاردەوە وکردی بە یەکێک لە بەندە ساڵح وچاکەکارەکان. info
التفاسير:

external-link copy
51 : 68

وَإِن يَكَادُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لَيُزۡلِقُونَكَ بِأَبۡصَٰرِهِمۡ لَمَّا سَمِعُواْ ٱلذِّكۡرَ وَيَقُولُونَ إِنَّهُۥ لَمَجۡنُونٞ

-ئەی پێغەمبەر- ئەوانەی بێباوەڕ بوون نزیکە لە دژایەتی وڕقیان لە تۆ کاتێک گوێیان لەم قورئانە دەبێت بەچاوی پیسیان ھەڵتدێرن بەهۆی تیژی سەیرکردنیان بۆت، وکاتێک ئەم قورئانەیان بیست کە بۆ سەر تۆ دابەزیووە -بەهۆی شوێنکەوتنی هەوا وئارەزوو وپشتکردن لە هەق- دەڵێن: ئەم پێغەمبەرەی ئەم قورئانەى هێناوە شێتە. info
التفاسير:

external-link copy
52 : 68

وَمَا هُوَ إِلَّا ذِكۡرٞ لِّلۡعَٰلَمِينَ

لەکاتێکدا ئەم قورئانە تەنھا ئامۆژگاری وبیرهێنانەوەیە بۆ تەواوی جیهانیان بە مرۆڤ وجنۆکەوە. info
التفاسير:
Šiame puslapyje pateiktų ajų nauda:
• الصبر خلق محمود لازم للدعاة وغيرهم.
ئارام گرتن ڕەوشت وئاکارێکی زۆر جوانە، زۆر پێویشتە بۆ بانگخواز وکەسانی تریش. info

• التوبة تَجُبُّ ما قبلها وهي من أسباب اصطفاء الله للعبد وجعله من عباده الصالحين.
تەوبە کردن ھەرچی گوناھـ و تاوانی پێشووە ھەر ھەمووی دەسڕێتەوە، وە ھۆکارێکە بۆ ئەوەی اللە -سبحانه وتعالى- بەندەکەی پاک بکاتەوە و ھەڵیبژێرێت و بیکات بە یەکێک لە بەندە ساڵح و چاکەکارەکان. info

• تنوّع ما يرسله الله على الكفار والعصاة من عذاب دلالة على كمال قدرته وكمال عدله.
ھەمە چەشنەیی ئەو سزایانەى اللە -سبحانه وتعالى- دەینێرێت بۆ سەر بێباوەڕان وسەرپێچیکاران، بەڵگەیە لەسەر کەماڵی قودرەت ودەسەڵات ودادگەری اللە -سبحانه وتعالى-. info