Kilniojo Korano reikšmių vertimas - Kilniojo Korano sutrumpinto aiškinimo vertimas į kurdų k.

النساء

Sūros prasmės:
تنظيم المجتمع المسلم وبناء علاقاته، وحفظ الحقوق، والحث على الجهاد، وإبطال دعوى قتل المسيح.
ڕێکخستنی کۆمەڵگەى مسوڵمان و دامەزراندنی پەیوەندیەکانى و پاراستنی مافەکان و هاندان بۆ جیهاد کردن و پوچەڵێتی بانگەشەی کوشتنی مەسیح. info

external-link copy
1 : 4

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ ٱتَّقُواْ رَبَّكُمُ ٱلَّذِي خَلَقَكُم مِّن نَّفۡسٖ وَٰحِدَةٖ وَخَلَقَ مِنۡهَا زَوۡجَهَا وَبَثَّ مِنۡهُمَا رِجَالٗا كَثِيرٗا وَنِسَآءٗۚ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ ٱلَّذِي تَسَآءَلُونَ بِهِۦ وَٱلۡأَرۡحَامَۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلَيۡكُمۡ رَقِيبٗا

ئەی خەڵکینە لە پەروەردگارتان بترسن، ئەو پەروەردگارەی کە ھەمووتانی لە تاکە کەسێک (کە باوکە ئادەمتانە) دروستکردووە، وە لە ئادەمیش ژنەکەی حەوای دایکتانی دروستکرد، وە پاشان لەھەردووکیان مرۆڤ گەلێکی زۆری نێر ومێی لەتەواوی پارچەکانی سەر زەوی بڵاو کردەوە، وە لەو خوایە بترسن کە بەناوی ئەوەوە ھەندێکتان داوا لەھەندێکی ترتان دەکەن ودەڵێن: تو ئەو خوایە داوات لێدەکەم کە فڵان ئیش بکەیت، وە لەوە بترسن کە سیلەی ڕەحم وخزمایەتی ببچڕن، بێگومان خوای گەورە چاودێرە بەسەرتانەوە، وە ھیچ شتێکی لە کاروکردەوەی ئێوە لێ وون نابێت، بەڵکو ھەر ھەموویتان لەسەر دەنوسێت و دەژمێرێت ولەسەر ھەموویشی پاداشتان دەداتەوه. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 4

وَءَاتُواْ ٱلۡيَتَٰمَىٰٓ أَمۡوَٰلَهُمۡۖ وَلَا تَتَبَدَّلُواْ ٱلۡخَبِيثَ بِٱلطَّيِّبِۖ وَلَا تَأۡكُلُوٓاْ أَمۡوَٰلَهُمۡ إِلَىٰٓ أَمۡوَٰلِكُمۡۚ إِنَّهُۥ كَانَ حُوبٗا كَبِيرٗا

ئەی سەرپەرشتیاران ماڵی ھەتیوان تەسلیم بەخۆیان بکەنەوە ئەگەر ھاتوو باڵغ بوون وگەیشتنە ئەوتەمەنەی کە چاک وخراپی خۆیان لێک جودا بکەنەوە، (ھەتیوو: ئەوانەن کە باوکیان لەدەستداوە و باڵغ نەبوون)، وە حەرام مەگۆڕن بە حەڵال، بەو شێوەیە مەکەن کە ماڵو کەلوپەلە باش وچاکەکانی ھەتیوان ھەڵگرن بۆ خۆتان وئەوەی خراپە و بێ کەڵکەیە پێیان بدەنەوە، وە ماڵی ئەوان تێکەڵ بەماڵی خۆتان مەکەن، چونکە بەڕاستی ئەوە گوناھێکی گەورەیە لای خوای گەورە. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 4

وَإِنۡ خِفۡتُمۡ أَلَّا تُقۡسِطُواْ فِي ٱلۡيَتَٰمَىٰ فَٱنكِحُواْ مَا طَابَ لَكُم مِّنَ ٱلنِّسَآءِ مَثۡنَىٰ وَثُلَٰثَ وَرُبَٰعَۖ فَإِنۡ خِفۡتُمۡ أَلَّا تَعۡدِلُواْ فَوَٰحِدَةً أَوۡ مَا مَلَكَتۡ أَيۡمَٰنُكُمۡۚ ذَٰلِكَ أَدۡنَىٰٓ أَلَّا تَعُولُواْ

ئەگەر ھاتوو ترسان بە دادگەرانە مامەڵە لەگەڵ ئەو کچە ھەتیوانە بکەن کە لەژێر ویلایەتی خۆتانن، و مارەتان کردن، ترسان لەوەی ئەو مارەیەی کە پێویست و واجبە پێیان بدەن، یان ترسان لەوەی بەخراپ مامەڵەیان لەگەڵ بکەن، ئەو کاتە وازیان لێ بھێنن ومارەیان مەکەن، بەڵکو ئەو ژنە پاکوخاوێن وجوانانە مارە بکەن کە پێتان دەشێن دوان دوان، سیان سیان، چوار چوار، جا ئەگەر ترسان لەوەی کە دادگەر نابن لەنێوانیاندا ئەو کاتە تەنھا یەک ژن بھێنن، یان تام وچێژ لەو کەنیزەکانە ببەن کە بوونەتە موڵکی خۆتان، چونکە ئەو مافەی بۆ ئافرەتانی ئازاد واجب وپێویستە بۆ کەنیزەکێک بەو شێوەیە نیە، ئا بەو شێوەی کە لە ئایەتەکە باسکراوە لەبارەی ھەتیوان و یەک ژن ھێنان و تام ولەزەت بردن لە کەنیزەک نزیکترە کە غەدر وستەم لە ژنان نەکەن. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 4

وَءَاتُواْ ٱلنِّسَآءَ صَدُقَٰتِهِنَّ نِحۡلَةٗۚ فَإِن طِبۡنَ لَكُمۡ عَن شَيۡءٖ مِّنۡهُ نَفۡسٗا فَكُلُوهُ هَنِيٓـٔٗا مَّرِيٓـٔٗا

مارەیی ژنان بدەن کە مافێکی واجبی خۆیانە، جا ئەگەر ھاتوو بەڕەزامەندی خۆیان و بەبێ ھیچ زۆر لێکردنێک شتێکیان لە مارەیەکە پێ بەخشین، ئەوە ئێوەیش بیخۆن و نۆشی گیانتان بێت. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 4

وَلَا تُؤۡتُواْ ٱلسُّفَهَآءَ أَمۡوَٰلَكُمُ ٱلَّتِي جَعَلَ ٱللَّهُ لَكُمۡ قِيَٰمٗا وَٱرۡزُقُوهُمۡ فِيهَا وَٱكۡسُوهُمۡ وَقُولُواْ لَهُمۡ قَوۡلٗا مَّعۡرُوفٗا

ئەی سەرپەرشتیاران ماڵ مەدەنە دەست کەسە گێڵ و گەمژەکان ئەوانەی نازانن بەباشی ھەڵسوکەوت بە ماڵ وسامانەوە بکەن، چونکە ئەو ماڵ و سامانە خوای گەورە کردویەتی بە ھۆکارێک تاوەکو بەرژەوەندی بەندەکانی خوا وکاروبارەکانیانی پێ ڕاھی بکەن، ئەوانە شیاوی ئەوە نین کە بکرێنە سەرپەرشتی ماڵ و پارێزەری، کەواتە ئێوە خەرجی بکەن بۆیان، وە لەو ماڵو سامانە جلوبەرگ وکەلوپەلیان بۆ بکەن، وە بە ووتەی جوان وشیرین گفتوگۆیان لەگەڵ بکەن، وە کاتێکی گونجاو باشیان بۆ دیاری بکەن کە ماڵو سامانەکەیان بۆ بگێڕنەوە، کاتێک فامیان کردەوە وزانیان بە باشی ھەڵسوکەوت بکەن ئەو کاتە ماڵو سامانەکەیان بۆ بگێڕنەوە. info
التفاسير:

external-link copy
6 : 4

وَٱبۡتَلُواْ ٱلۡيَتَٰمَىٰ حَتَّىٰٓ إِذَا بَلَغُواْ ٱلنِّكَاحَ فَإِنۡ ءَانَسۡتُم مِّنۡهُمۡ رُشۡدٗا فَٱدۡفَعُوٓاْ إِلَيۡهِمۡ أَمۡوَٰلَهُمۡۖ وَلَا تَأۡكُلُوهَآ إِسۡرَافٗا وَبِدَارًا أَن يَكۡبَرُواْۚ وَمَن كَانَ غَنِيّٗا فَلۡيَسۡتَعۡفِفۡۖ وَمَن كَانَ فَقِيرٗا فَلۡيَأۡكُلۡ بِٱلۡمَعۡرُوفِۚ فَإِذَا دَفَعۡتُمۡ إِلَيۡهِمۡ أَمۡوَٰلَهُمۡ فَأَشۡهِدُواْ عَلَيۡهِمۡۚ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ حَسِيبٗا

ئەی سەرپەرشتیاری ھەتیوان ئەگەر ھەتیوەکان گەیشتنە تەمەنی باڵغ بوون تاقیيان بکەنەوە، بەوەی کەمێک لە ماڵ وسامانەکەیان بدەنەوە تاوەکو خۆیان تەسەڕوفی پێوە بکەن، جا ئەگەر بە باشی تەسەڕوفیان پێوە کرد ووە بۆتان روون بویەوە کە ژیر بوون و فامیان کردوەتەوە، ئەوا ئەو کاتە ھەموو ماڵ وسامانەکەیان بێ کەموکورتی بۆ بگێڕنەوە وتەسلیمیان بکەنەوە، وە نەکەن ماڵیان بخۆن زیاد لەو سنوورەی خوای گەورە دیاری کردووە لەکاتی پێویستیدا کە دروستە بۆتان لێی بخۆن، وە دەست پێش مەخەن لە خواردنی نەوەک کاتێک باڵغ بوون وەری بگرنەوە، وە ئەگەر ھەرکەسێک لەئێوە دەوڵەمەند بوو، وە ماڵوسامانی ھەبوو با خۆی بپارێزێت لە سوود وەرگرتن لە ماڵی ھەتیوو، بەڵام ئەگەر ھاتوو ھەژار و نەدار بوو وە ماڵو سامانی نەبوو ئەوا با بە ئەندازەی پێویستی خۆی لێی بخوات و زیادە ڕۆی نەکات تێیدا، وە ئەگەر ھاتوو پاش باڵغ بوون و ژیر بوون و فام کردنەوە ماڵو سامانەکەتان بۆ گێڕانەوە ئەوا لەپێناو پاراستنی مافەکان و دروست نەبوونی ناکۆکی شاھیدیان لەسەر بگرن، وە خوای گەورەش بەسە کە شاھید وچاودێر بێت لەسەر ئەمە، وە لێپرسنەوەتان لەگەڵ بکات لەسەر کاروکردەوەکانتان. info
التفاسير:
Šiame puslapyje pateiktų ajų nauda:
• الأصل الذي يرجع إليه البشر واحد، فالواجب عليهم أن يتقوا ربهم الذي خلقهم، وأن يرحم بعضهم بعضًا.
سەرەتای ھەموو مرۆڤایەتی بۆ تاکە کەسێک دەگەڕێتەوە ئەویش ئادەمە (سەلامی خوای لێ بێت) بۆیە واجبە لەو پەروەردگارەیان بترسن کە دروستی کردوون، وە بەزەییان بەیەکتردا بێتەوە. info

• أوصى الله تعالى بالإحسان إلى الضعفة من النساء واليتامى، بأن تكون المعاملة معهم بين العدل والفضل.
خوای گەورە وەسیەتی کردووە بە چاک بوون لەگەڵ ئافرەتانی ناتوانست وھەتیوان، بەوەی مامەڵە کردن لەگەڵیاندا لەنێوان دادگەری و فەزڵدا بێت. info

• جواز تعدد الزوجات إلى أربع نساء، بشرط العدل بينهن، والقدرة على القيام بما يجب لهن.
فرە ژنی لە شەریعەتی ئیسلامدا تا چوار ژن کارێکی دروست وڕێگا پێدراوە، بەمەرجی دادگەری لەنێوانیاندا، وە دەسەڵاتیشت ھەبێت کە ئەوەی واجبە بۆیان بکەیت. info

• مشروعية الحَجْر على السفيه الذي لا يحسن التصرف، لمصلحته، وحفظًا للمال الذي تقوم به مصالح الدنيا من الضياع.
دروستە قەدەغەکردنی خەرج وسەرفی ماڵ لەسەر گێلەکان دابنرێت، ئەوانەی جوان مامەڵە بە ماڵو وسامانیانەوە ناکەن، ئەویش لەبەر بەرژەوەندی خۆیان، وە لەپێناو پاراستنی ئەو ماڵەی کە بەرژەوەندیەکانی ژیانی دونیای لەسەر بنیات دەنرێت. info