Kilniojo Korano reikšmių vertimas - Kilniojo Korano sutrumpinto aiškinimo vertimas į kurdų k.

Puslapio numeris:close

external-link copy
32 : 24

وَأَنكِحُواْ ٱلۡأَيَٰمَىٰ مِنكُمۡ وَٱلصَّٰلِحِينَ مِنۡ عِبَادِكُمۡ وَإِمَآئِكُمۡۚ إِن يَكُونُواْ فُقَرَآءَ يُغۡنِهِمُ ٱللَّهُ مِن فَضۡلِهِۦۗ وَٱللَّهُ وَٰسِعٌ عَلِيمٞ

- ئەی باوەڕداران - ژن بۆ ئەو پیاوانە بھێنن کە ژنیان نییە، وە ئەو ژنانە بەشوو بدەن کە مێردیان نییە، وە ھاوسەرگیری بکەن بۆ بەندە و کەنیزەکە باوەڕدارەکانتان، ئەگەر ھەژار و نەدار بوون اللە تەعالا لە ڕزق و ڕۆزی و فەزڵی فراوانی خۆی دەوڵەمەندیان دەکات، ڕزق و ڕزۆی اللە تەعالا فراوانە، دەوڵەمەند کردنی کەسەکان لە ڕزق و ڕۆزی ئەو کەم ناکات، وە ئەو زۆر زانا و ئاگادارە بەحاڵ و گوزەرانی بەندەکانی. info
التفاسير:

external-link copy
33 : 24

وَلۡيَسۡتَعۡفِفِ ٱلَّذِينَ لَا يَجِدُونَ نِكَاحًا حَتَّىٰ يُغۡنِيَهُمُ ٱللَّهُ مِن فَضۡلِهِۦۗ وَٱلَّذِينَ يَبۡتَغُونَ ٱلۡكِتَٰبَ مِمَّا مَلَكَتۡ أَيۡمَٰنُكُمۡ فَكَاتِبُوهُمۡ إِنۡ عَلِمۡتُمۡ فِيهِمۡ خَيۡرٗاۖ وَءَاتُوهُم مِّن مَّالِ ٱللَّهِ ٱلَّذِيٓ ءَاتَىٰكُمۡۚ وَلَا تُكۡرِهُواْ فَتَيَٰتِكُمۡ عَلَى ٱلۡبِغَآءِ إِنۡ أَرَدۡنَ تَحَصُّنٗا لِّتَبۡتَغُواْ عَرَضَ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَاۚ وَمَن يُكۡرِههُّنَّ فَإِنَّ ٱللَّهَ مِنۢ بَعۡدِ إِكۡرَٰهِهِنَّ غَفُورٞ رَّحِيمٞ

ئەو کەسانەی لەبەر ھەژاری و نەداری توانای ژنھێنانیان نییە ئەوا با داوێنی خۆیان پاک ڕابگرن و دوور بکەونەوە لە زینا و کاری نابەجێ، تا ئەو کاتەی اللە تەعالا لە فەزڵ و چاکەی خۆی دەوڵەمەند و بێ نیازیان دەکات، وە ئەو کۆیلانەیش داوای نووسراوی ئازادکردن و خۆکڕینەوە لە گەورەکانیان دەکەن لەبەرامبەر پێدانی بڕێک پارە کەلەسەری ڕێک دەکەون، ئەوا پێویستە لەسەر گەورە و خاوەنەکانیان بەو داواکارییە ڕازی بن ئەگەر خێر و چاکەی دین و توانای کارکردن و خۆ ئازادکردنیان لێ بەدی کردن، وە پێویستە لەسەریان بڕێک پارە لەو ماڵ و سامانەی اللە تەعالایان بدەنێ کە پێی بەخشیوون، بەوەی ھەندێک لەو بڕە پارەیەی لە گرێبەستی ئازاد کردنەکەدا لەسەری ڕێککەوتون لەسەریان بسڕنەوە، وە ھەرگیز لەپێناو پارە و پوڵ کەنیزەکەکانتان ناچار بە زینا و داوێن پیسی نەکەن بۆ ئەوەی لەو ڕێگایەوە ھەندێک ماڵ و سامان پێکەوە بنێن، ھەروەکو عەبدوڵای کوڕی ئوبەی (سەرکردەی دووڕووەکانی مەدینە) ئەنجامیدا لەگەڵ دوو کەنیزەکەکەی کاتێک ئەوان حەزیان بەداوێن پاکی و دوور کەوتنەوە لە زینا کرد بوو، کەچی ئەو زۆری لێدەکردن بۆ ئەوەی لەشفرۆشی بکەن تاوەکو پارە و پولیان پێ پەیدا بکات، وە ھەرکەسێک لە ئێوە ناچاریان بکات لەسەر ئەو کارە قێزەونە، ئەوە بێگومان اللە تەعالا لە دوای ناچارکردنیان لێیان خۆش دەبێت و بەزەییان پێدا دێتەوە و میھرەبانە بەرامبەریان، چونکە ھیچ دەسەڵاتی ئەوانی تێدا نەبووە و ناچار بەو کارە کراون، وە گوناھی ئەو کارەیش لەسەر ئەو کەسەیە زۆری لێکردوون و ناچاری کردوون. info
التفاسير:

external-link copy
34 : 24

وَلَقَدۡ أَنزَلۡنَآ إِلَيۡكُمۡ ءَايَٰتٖ مُّبَيِّنَٰتٖ وَمَثَلٗا مِّنَ ٱلَّذِينَ خَلَوۡاْ مِن قَبۡلِكُمۡ وَمَوۡعِظَةٗ لِّلۡمُتَّقِينَ

- ئەی خەڵکینە - بەدڵنیاییەوە ئایەت و نیشانەی ڕوون و ئاشکرامان بۆ دابەزاندوون کە ھیچ گومان و دوو دڵییەکی تێدا نییە، ھەروەھا چەند نموونەیەکیش لە ھەواڵ و بەسەرھاتی ئوممەتانی پێش خۆتانمان لە باوەڕداران و بێباوەڕانیش بۆ دابەزاندوون، ھەروەھا لەگەڵ پەند و ئامۆژگاریەک بۆ خەڵکانێک لە پەروەردگاریان دەترسن بە جێبەجێکردنی فەرمانەکانی و دوورکەوتنەوە لەو شتانەی ڕێگری لێکردوون. info
التفاسير:

external-link copy
35 : 24

۞ ٱللَّهُ نُورُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ مَثَلُ نُورِهِۦ كَمِشۡكَوٰةٖ فِيهَا مِصۡبَاحٌۖ ٱلۡمِصۡبَاحُ فِي زُجَاجَةٍۖ ٱلزُّجَاجَةُ كَأَنَّهَا كَوۡكَبٞ دُرِّيّٞ يُوقَدُ مِن شَجَرَةٖ مُّبَٰرَكَةٖ زَيۡتُونَةٖ لَّا شَرۡقِيَّةٖ وَلَا غَرۡبِيَّةٖ يَكَادُ زَيۡتُهَا يُضِيٓءُ وَلَوۡ لَمۡ تَمۡسَسۡهُ نَارٞۚ نُّورٌ عَلَىٰ نُورٖۚ يَهۡدِي ٱللَّهُ لِنُورِهِۦ مَن يَشَآءُۚ وَيَضۡرِبُ ٱللَّهُ ٱلۡأَمۡثَٰلَ لِلنَّاسِۗ وَٱللَّهُ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمٞ

اللە تەعالا نوور و ڕووناکی ئاسمانەکان و زەوییە، وە ھیدایەتدەر و ڕێنوماییکاری ئەوەی تێیاندایە، نمونەی نوور و ڕووناکییەکەی (پاکوبێگەردی بۆ ئەو) لە دڵی باوەڕداردا وەک تاقی ناو دیوارێکی بێ دەرچەیە، ئەو تاقە چرایەکی پرشنگداری پڕ نووری گەورەی تێدا کۆ بووبێتەوە و پەرت نەبووبێت، ئەو چرایەش لە شوشەیەکی سافی درەوشاوەدا بێت، ئەو شوشەیەش وەکو ئەستێرەیەکی گەش و درەوشاوە وابێت، ئەو چرایەیش بە زەیتی دار زەیتونێکی پڕ فەڕ و بەرکەت دابگیرسێت، ئەو دار زەیتونەیش ھیچ شتێک لە ڕوناکی و ڕۆشنایی تیشکی خۆر نایشارێتەوە نە لە بەیانیان و نە لە ئێواراندا ، زەیتی زەیتونەکەیش ھێندە پاکو خاوێنە نزیکە ھەر لەخۆیەوە گڕ بگرێت و ڕووناک بێتەوە بێ ئەوەی ئاگریشی بەرکەوێت، چی جای ئەگەر ئاگری بەرکەوێت دەبێت چۆن گڕ بگرێت و بدرەوشێتەوە؟! ڕووناکی لەسەر ڕووناکییە، ڕووناکی چراکە لەسەر ڕووناکی شوشەکەیە، ئەمەش دڵی باوەڕدارە کاتێک ڕووناک دەبێتەوە بە نوور و ڕووناکی ھیدایەت، اللە تەعالا ھەر کەسێکی ویست لە بەندەکانی موەفەقی دەکات کە بۆ شوێنکەوتنی ڕووناکی قورئان، وە ئەو ھەمیشە نموونە دەھێنێتەوە بۆ خەڵکی بۆ ئەوەی باشتر و چاکتر تێبگەن، وە اللە تعالا زانا و ئاگادارە بەھەموو شتێک، وە ھیچی لانھێنی و شاراوە نییە. info
التفاسير:

external-link copy
36 : 24

فِي بُيُوتٍ أَذِنَ ٱللَّهُ أَن تُرۡفَعَ وَيُذۡكَرَ فِيهَا ٱسۡمُهُۥ يُسَبِّحُ لَهُۥ فِيهَا بِٱلۡغُدُوِّ وَٱلۡأٓصَالِ

ئەم چرا ڕووناکە پرشنگدارە لەو مزگەوتانەدا دابگرسێت و ڕووناک بکرێتەوە کە اللە تەعالا مۆڵەتی داوە و فەرمانی کردووە کە پلە و پایەیان بەرز و بڵندن، وە ناوی ئەویان تێدا دەھێنرێت، بە بانگدان و زیکر و نوێژ، وە لەبەر ڕەزامەندی ئەو لە بەیانیان و ئێواراندا نوێژیان تێدا ئەنجام دەدرێت. info
التفاسير:
Šiame puslapyje pateiktų ajų nauda:
• الله عز وجل ضيق أسباب الرق (بالحرب) ووسع أسباب العتق وحض عليه .
اللە (سبحانە وتعالی) ھۆکارەکانی بە کۆیلەکردنی تەسک کردووە و کورتی ھەڵھێنا لە کاتی جەنگ و کوشتاردا، وە لەبەرامبەردا ھۆکارەکانی ئازاد کردنی فراوان کرد و خەڵکیشی بۆ ھاندا. info

• التخلص من الرِّق عن طريق المكاتبة وإعانة الرقيق بالمال ليعتق حتى لا يشكل الرقيق طبقة مُسْتَرْذَلة تمتهن الفاحشة.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر ڕزگار بوون لە کۆیلایەتی لە ڕێگای نووسینی گرێبەست لە نێوان بەندە و گەورەکەیدا، وە یارمەتیدانی کۆیلەکان بە ماڵ و سامان تاوەکو ئازاد ببن، بۆ ئەوەی کۆیلەکان چینێکی چەوساوە نەبن زینا و داوێن پیسی سووک و ڕسوایان بکات. info

• قلب المؤمن نَيِّر بنور الفطرة، ونور الهداية الربانية.
دڵی باوەڕدار بە نووری فیترەتی پاک و ڕووناکی ھیدایەتی ڕەبانی ڕووناک بووەتەوە. info

• المساجد بيوت الله في الأرض أنشأها ليعبد فيها، فيجب إبعادها عن الأقذار الحسية والمعنوية.
مزگەوتەکان ماڵی اللە تەعالان لەسەر زەویدا، بۆ ئەوەی بنیات نراون کە پەرستنی ئەویان تێدا بکرێت، بۆیە پێویستە لە ھەموو پیسی و پۆخڵەیەکی مادی و مەعنەوی بەدوور بگیررێت. info

• من أسماء الله الحسنى (النور) وهو يتضمن صفة النور له سبحانه.
یەکێک لەناوە پیرۆزەکانی اللە تەعالا (النور) ە، ئەو ناوە پیرۆزەیش سیفەتی نوری بۆ اللە ( سبحانە وتعالی) لێوەردەگیررێت. info