Kilniojo Korano reikšmių vertimas - Kilniojo Korano sutrumpinto aiškinimo vertimas į kurdų k.

Puslapio numeris:close

external-link copy
7 : 10

إِنَّ ٱلَّذِينَ لَا يَرۡجُونَ لِقَآءَنَا وَرَضُواْ بِٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا وَٱطۡمَأَنُّواْ بِهَا وَٱلَّذِينَ هُمۡ عَنۡ ءَايَٰتِنَا غَٰفِلُونَ

ئەو بێباوەڕانەی کە بە ئومێدی گەیشتن نین بە ئێمە و چاوەڕوانی زیندووبوونەوە نین تاوەکو لێی بترسن یان کاری بۆ بکەن، وە ڕازی بوون بە ژیانی دونیایەک کە تێدا دەچێت و نامێنێت، وە ئەو ژیانەیان ھەڵبژاردووە بەسەر ژیانی دواڕۆژدا کە ھەمیشەییە و ھەردەمێنێت، وە دڵیان ئارام و ھێمنە بۆ ژیانی دونیا و پێی دڵخۆش و ئاسوودەن، چونکە وا دەزانن ھەرگیز نامرن، وە ئەوانەی کە پشتیان لە ئایەت و بەڵگە و نیشانەکانی خوا کردووە غافڵ و بێئاگان. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 10

أُوْلَٰٓئِكَ مَأۡوَىٰهُمُ ٱلنَّارُ بِمَا كَانُواْ يَكۡسِبُونَ

ئەوانەی ئەوە سیفات و کار و کردەوەیانە جێگا و شوێنی مانەوەیان ئاگری دۆزەخە، ئەویش بەھۆی بێباوەڕی و کردەوەی خراپی خۆیان کە پێغەمبەریان بەدرۆزانی و باوەڕیان بە ڕۆژی قیامەت و زیندووبوونەوە نەبوو. info
التفاسير:

external-link copy
9 : 10

إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ يَهۡدِيهِمۡ رَبُّهُم بِإِيمَٰنِهِمۡۖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهِمُ ٱلۡأَنۡهَٰرُ فِي جَنَّٰتِ ٱلنَّعِيمِ

بە ڕاستی ئەوانەیش کە باوەڕیان بە خوا ھێنا و کاروکردەوەی چاکیان ئەنجامدا، بەھۆی باوەڕ و کاروکردەوەی چاکیانەوە خوای گەورە ڕێنوێنیان دەکات بۆ ئەنجامدانی ھەموو کاروکردەوەیەکی چاک کە ببێتە ھۆی ڕەزامەندی خۆی، پاشانیش لە ڕۆژی قیامەتدا خوای گەورە بە ھەمیشەیی دەیانخاتە بەھەشتانێکی پر لەناز و نیعمەت، کە بە ژێر دار و درەخت و کۆشک و تەلارەکانیدا گەلێک ڕوبار و جۆگە و کانیاو تێدەپەڕێت. info
التفاسير:

external-link copy
10 : 10

دَعۡوَىٰهُمۡ فِيهَا سُبۡحَٰنَكَ ٱللَّهُمَّ وَتَحِيَّتُهُمۡ فِيهَا سَلَٰمٞۚ وَءَاخِرُ دَعۡوَىٰهُمۡ أَنِ ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ

لەناو ئەو بەھەشتانەدا نزا و پاڕانەوە و بانگ کردنی ئەمانە ئەوەیە کە تەسبیحاتی خوا دەکەن و بەپاک و پوختە و مونەزەھـ ڕای دەگرن و دەڵێن: خوایە تۆ پاکوخاوێنی لە ھەموو کەم و کورتیەک، وە ھیچ ھاوەڵ و شەریکێکیت نییە، وە سڵاوی خوای گەورە بۆ ئەوان، وە سڵاوی فریشتەکان و سڵاوی خۆیشیان لەناو خۆیاندا ئەوەیە کە دەڵێن: سەلام و ئاشتی و ئارامیتان لەسەر بێت، وە کۆتا پاڕانەوەیشیان ئەوەیە دەڵێن: سوپاس و ستایش بۆ خوای گەورە ، پەروەردگاری تەواوی دروستکراوەکان لە ھەموو جیھاندا لەسەر ھەموو ئەو ناز و نیعمەتانەی کەپێی بەخشیوین. info
التفاسير:

external-link copy
11 : 10

۞ وَلَوۡ يُعَجِّلُ ٱللَّهُ لِلنَّاسِ ٱلشَّرَّ ٱسۡتِعۡجَالَهُم بِٱلۡخَيۡرِ لَقُضِيَ إِلَيۡهِمۡ أَجَلُهُمۡۖ فَنَذَرُ ٱلَّذِينَ لَا يَرۡجُونَ لِقَآءَنَا فِي طُغۡيَٰنِهِمۡ يَعۡمَهُونَ

خۆ ئەگەر خوای گەورەش پەلەی بکردایە و نزای شەڕی مرۆڤەکانی گیرا بکردایە لەکاتی توڕەبوون لە خۆیان و ماڵ و منداڵ و سەروەت و سامانیان، ھەروەک چۆن نزای خێریان گیرا دەکات ئاوایش نزای شەڕی گیرا بکردنایە ئەوە خوای گەورە لە ناوی دەبردن، بەڵام خوا بەو جۆرە ناکات و مۆڵەتیان دەدات و واز دەھێنێت لەوانەی کە چاوەڕوانی گەڕانەوە نین بۆ لای خوا - چونکە لەسزای خوا ناترسن و ئومێدی پاداشت و زیندووبوونەوەیان نییە - خوای گەورە وازیان لێدەھێنێت بۆ ئەوەی لە نێو سەرکەشی و سەرگەردانی و دوودڵی و دڵەڕاوکی لەبەرامبەر ڕۆژی دوایی بمێننەوە. info
التفاسير:

external-link copy
12 : 10

وَإِذَا مَسَّ ٱلۡإِنسَٰنَ ٱلضُّرُّ دَعَانَا لِجَنۢبِهِۦٓ أَوۡ قَاعِدًا أَوۡ قَآئِمٗا فَلَمَّا كَشَفۡنَا عَنۡهُ ضُرَّهُۥ مَرَّ كَأَن لَّمۡ يَدۡعُنَآ إِلَىٰ ضُرّٖ مَّسَّهُۥۚ كَذَٰلِكَ زُيِّنَ لِلۡمُسۡرِفِينَ مَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ

کاتێک مرۆڤی بێباوەڕ و گوناھبار تووشی زەرەرو زیانێک یان نەخۆشی و ناڕەحەتیەک دەبێت، بەزەلیلی و کۆزڵیەوە بەھەموو شێوەیەک ھانا و ھاوارمان بۆ دەبات لەسەر تەنیشت یان بەڕاکشاوی یان بە پێوە یان بەدانیشتنەوە، بە ئومێدی ئەوەی خوای گەورە ئەو گرفت و زەرەر و زیانەی لەسەر ھەڵبگرێت و لای ببات، جا کاتێکیش نزا و پاڕانەوەکەیمان گیرا کرد، وە ناڕەحەتی و زیانەکەمان لەسەر لابرد، وا بەردەوام دەبێت لەسەر گوناھ و تاوان و خراپەکاری وەک ئەوەی ھەرگیز نزای نەکردبێت و نەپاڕابێتەوە بۆ لابردنی زیانێک دووچاری بوو بوو ، ھەر ئابەو جۆرەی کە دونیامان ڕازاندەوە بۆ ئەم لەخوا یاخی و پشتھەڵکەرە لە دینی خوا تاوەکو بەردەوام بێت لەسەر گومڕایی و خراپەکاری، ھەر بەو شێوەیەش کار وکردەوەی لە سنوور دەرچووەکان لە بێباوەڕی و گوناھ و تاوان بۆیان دەڕازێنینەوە تاوەکو بێئاگابن لەشوکر و سوپاسی خوای گەورە. info
التفاسير:

external-link copy
13 : 10

وَلَقَدۡ أَهۡلَكۡنَا ٱلۡقُرُونَ مِن قَبۡلِكُمۡ لَمَّا ظَلَمُواْ وَجَآءَتۡهُمۡ رُسُلُهُم بِٱلۡبَيِّنَٰتِ وَمَا كَانُواْ لِيُؤۡمِنُواْۚ كَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلۡمُجۡرِمِينَ

- ئەی بتپەرست و موشریکینە - بێگومان ئوممەت و گەلانی پێش ئێوەمان لەناو برد و تیاچوون، ئەویش بەھۆی ئەوەی پێغەمبەرانی خوایان بەدرۆزانی و باوەڕیان پێ نەکردن و گوناهـ و تاوانیان ئەنجامدا، وە پێغەمبەرانی خوای گەورە بە بەڵگەی ڕوون و ئاشکراوە ھاتن بۆ لایان کە بەڵگە بوون لەسەر ڕاستگۆیی ئەوەی کە لە لایەن خوای گەورەوە بۆیان ھێنابوون، کەچی باوەڕیان پێ نەھێنان و لەسەر باوەڕ بە خوا دانەمەزران، چونکە ئەوان ئامادە نەبوون باوەڕیان پێ بھێنن، ئەوە بوو خوای گەورەش سوک و ڕسوای کردن و سەرکەوتووی نەکردن، ئێمە ھەر بەو شێوەیەی کە سزای ئوممەتانی ستەمکارمان دا، سزای ھاوشێوەکانیشان دەدەین لەھەموو کات و شوێنێکدا. info
التفاسير:

external-link copy
14 : 10

ثُمَّ جَعَلۡنَٰكُمۡ خَلَٰٓئِفَ فِي ٱلۡأَرۡضِ مِنۢ بَعۡدِهِمۡ لِنَنظُرَ كَيۡفَ تَعۡمَلُونَ

- ئەی خەڵکینە - پاش ئەو گەل و ئوممەتانەی کە بە ھۆی بێباوەڕییانەوە لەناومان بردن ئێوەمان کردە جێگرەوە و جێنشینی ئەوان لەسەر زەوی، تاوەکو ببینین ئێوەیش چی ئەنجام دەدەن و چۆن ڕەفتار دەکەن؟ ئایا کاری خێر و چاکە ئەنجام دەدەن تاوەکو پاداشتی لەسەر وەربگرن، یاخود گوناھ و تاوان دەکەن و سزا و تۆڵەکەی وەربگرنەوە. info
التفاسير:
Šiame puslapyje pateiktų ajų nauda:
• لطف الله عز وجل بعباده في عدم إجابة دعائهم على أنفسهم وأولادهم بالشر.
میھرەبانی و لوتفی خوای گەورە (جل جلالە) بۆ بەندەکانی لەوەی کە نزا و پاڕانەوەی شەڕ و خراپیان بۆ خۆیان و ماڵ و منداڵیان گیرا ناکات. info

• بيان حال الإنسان بالدعاء في الضراء والإعراض عند الرخاء والتحذير من الاتصاف بذلك.
ڕوونکردنەوەی حاڵی مرۆڤەکان کەچۆن لەکاتی تەنگ و چەڵەمە و ناڕەحەتیەکاندا ھانا و ھاوار بۆ لای خوا دەبەن، وە کاتێکیش خوای گەورە ئەو ناڕەحەتی و نەھامەتییەیان لەسەر لادەبات و جارێکی تر خۆشگوزەرانیان دەکات چۆن خێرا دەگەڕێنەوە سەر گوناهـ وتاوان کردن، وە خوای گەورە مرۆڤەکان ئاگادار دەکاتەوە بەو شێوەیە نەبن. info

• هلاك الأمم السابقة كان سببه ارتكابهم المعاصي والظلم.
نەمان و تیاچوونی گەلان و ئوممەتانی پێشوو ھۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ستەم و گوناھ و تاوان و سەرپێچیكردنی خوای گەورە. info