وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین

هود

external-link copy
1 : 11

الٓرۚ كِتَٰبٌ أُحۡكِمَتۡ ءَايَٰتُهُۥ ثُمَّ فُصِّلَتۡ مِن لَّدُنۡ حَكِيمٍ خَبِيرٍ

سووڕه‌تی (هود - صلی الله علیه وسلم - ) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (١٢٣) ئایه‌ته‌ ئیمامى ئه‌بو به‌كر فه‌رمووى ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - پیر بوویت، فه‌رمووى: (سوره‌تى هود والواقعة والمرسلات وعم يتساءلون وإذا الشمس كورت پیریان كردم) (صحیح الجامع). بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ الر ] سه‌باره‌ت به‌و پیتانه‌ی كه‌ له‌ سه‌ره‌تای هه‌ندێك له‌ سووره‌ته‌كانی قورئانی پیرۆزدا هاتوون له‌ سووره‌تی (به‌قه‌ره‌)دا باسمان كرد [ كِتَابٌ أُحْكِمَتْ آيَاتُهُ ] ئه‌م كتابه‌ كه‌ قورئانی پیرۆزه‌ كتابێكه‌ ئایه‌ته‌كانی موحكه‌مه‌و هیچ كه‌موكوڕیه‌كی تیا نیه‌ به‌پێچه‌وانه‌ی ته‌ورات و ئینجیل و كتێبه‌كانی تره‌وه‌ كه‌ گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه‌و ده‌ستكارى كراوه‌ [ ثُمَّ فُصِّلَتْ ] پاشان هه‌موو شته‌كانى به‌ درێژی تیادا باسكراوه‌و روونكراوه‌ته‌وه‌ [ مِنْ لَدُنْ حَكِيمٍ خَبِيرٍ (١) ] له‌لایه‌ن خوایه‌ك كه‌ زۆر كاربه‌جێ و زانایه‌و زانیاریه‌كی وردی هه‌یه‌. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 11

أَلَّا تَعۡبُدُوٓاْ إِلَّا ٱللَّهَۚ إِنَّنِي لَكُم مِّنۡهُ نَذِيرٞ وَبَشِيرٞ

[ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا اللَّهَ ] هه‌ر له‌و كتابه‌دا هاتووه‌، یاخود ئه‌م قورئانه‌ بۆ ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ گرنگترین شت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێوه‌ عیباده‌تی هیچ كه‌سێك نه‌كه‌ن ته‌نها خوای گه‌وره‌ نه‌بێت [ إِنَّنِي لَكُمْ مِنْهُ نَذِيرٌ وَبَشِيرٌ (٢) ] من بۆ ئێوه‌ ترسێنه‌رێكم ئه‌تانترسێنم به‌ سزای خوای گه‌وره‌ ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی خوای گه‌وره‌ بكه‌ن، وه‌ موژده‌تان ئه‌ده‌مێ به‌ به‌هه‌شت و ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌ ئه‌گه‌ر گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌ بكه‌ن. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 11

وَأَنِ ٱسۡتَغۡفِرُواْ رَبَّكُمۡ ثُمَّ تُوبُوٓاْ إِلَيۡهِ يُمَتِّعۡكُم مَّتَٰعًا حَسَنًا إِلَىٰٓ أَجَلٖ مُّسَمّٗى وَيُؤۡتِ كُلَّ ذِي فَضۡلٖ فَضۡلَهُۥۖ وَإِن تَوَلَّوۡاْ فَإِنِّيٓ أَخَافُ عَلَيۡكُمۡ عَذَابَ يَوۡمٖ كَبِيرٍ

{داوای لێخۆشبوون كردن لە خوا هۆكاری خۆشگوزەرانییە} [ وَأَنِ اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ ] وه‌ داوای لێخۆشبوون له‌ په‌روه‌ردگارتان بكه‌ن له‌ تاوانه‌كانى پێشووتان [ ثُمَّ تُوبُوا إِلَيْهِ ] پاشان ته‌وبه‌ بكه‌ن و بۆ لای خوای گه‌وره‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌و خۆتان بپارێزن له‌ داهاتوودا [ يُمَتِّعْكُمْ مَتَاعًا حَسَنًا إِلَى أَجَلٍ مُسَمًّى ] ئه‌وا خوای گه‌وره‌ ژیانێكی خۆش و به‌خته‌وه‌ر ئه‌تانژێنێ له‌ ڕزق و ڕۆزی فراوان تا كاتی دیاریكراوی خۆتان كه‌ مردنه‌ [ وَيُؤْتِ كُلَّ ذِي فَضْلٍ فَضْلَهُ ] وه‌ هه‌موو كه‌سێك كه‌ خاوه‌ن فه‌زڵ و چاكه‌ بێت خوای گه‌وره‌ فه‌زڵی خۆی پێ ئه‌به‌خشێ له‌ دونیاو دواڕۆژدا [ وَإِنْ تَوَلَّوْا فَإِنِّي أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ كَبِيرٍ (٣) ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر پشت هه‌ڵبكه‌ن له‌ شوێنكه‌وتنی قورئانی پیرۆزو خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌وه‌ من له‌ ئێوه‌ ئه‌ترسێم كه‌ سزای ڕۆژێكی زۆر گه‌وره‌ بتانگرێته‌وه‌ كه‌ ڕۆژی قیامه‌ته. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 11

إِلَى ٱللَّهِ مَرۡجِعُكُمۡۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٌ

[ إِلَى اللَّهِ مَرْجِعُكُمْ ] له‌ پاش مردنیش گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆ لای خوای گه‌وره‌یه‌ [ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (٤) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ تواناو ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا هه‌یه‌. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 11

أَلَآ إِنَّهُمۡ يَثۡنُونَ صُدُورَهُمۡ لِيَسۡتَخۡفُواْ مِنۡهُۚ أَلَا حِينَ يَسۡتَغۡشُونَ ثِيَابَهُمۡ يَعۡلَمُ مَا يُسِرُّونَ وَمَا يُعۡلِنُونَۚ إِنَّهُۥ عَلِيمُۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ

[ أَلَا إِنَّهُمْ يَثْنُونَ صُدُورَهُمْ لِيَسْتَخْفُوا مِنْهُ ] كافران و بێباوه‌ڕان سینگی خۆیان ده‌رئه‌په‌ڕاندو سه‌ریان شۆڕ ئه‌كرده‌ بان سینگیان بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ خۆیان له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بشارنه‌وه‌و نه‌یانبینێت بۆ ئه‌وه‌ی بانگیان نه‌كات بۆ ئیمان هێنان، یان به‌ گومانى خۆیان بۆ ئه‌وه‌ى خواى گه‌وره‌ نه‌یانبینێت له‌ نه‌زانیاندا، یان له‌ رق لێبوونیان له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - [ أَلَا حِينَ يَسْتَغْشُونَ ثِيَابَهُمْ يَعْلَمُ مَا يُسِرُّونَ وَمَا يُعْلِنُونَ ] (ئیبنو عه‌بباس) ده‌فه‌رمێت: هه‌ندێك له‌ هاوه‌ڵان پێیان ناخۆش بوو له‌ كاتى سه‌رئاو كردن یان جیماع كردن به‌ رووتى پشت له‌ ئاسمان بكه‌ن خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: كاتێك كه‌ به‌ پۆشاكه‌كانیان خۆیان دائه‌پۆشن، یان كاتێك كه‌ سینگیان ده‌رئه‌په‌ڕێنن و قسه‌ی خراپ له‌ دڵیاندا ئه‌شارنه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ ئاگای له‌ نهێنی و ئاشكرای ئه‌وان هه‌یه‌ [ إِنَّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ (٥) ] به‌راستى خوای گه‌وره‌ زانایه‌ به‌و دڵه‌ی كه‌ له‌ ناو سینگه‌كاندایه‌ هه‌رچیه‌كی تیا بشارنه‌وه‌. info
التفاسير: