وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی بۆ پوختەی تەفسیری قورئانی پیرۆز

ژمارەی پەڕە:close

external-link copy
32 : 9

يُرِيدُونَ أَن يُطۡفِـُٔواْ نُورَ ٱللَّهِ بِأَفۡوَٰهِهِمۡ وَيَأۡبَى ٱللَّهُ إِلَّآ أَن يُتِمَّ نُورَهُۥ وَلَوۡ كَرِهَ ٱلۡكَٰفِرُونَ

ئەو بێباوەڕانە و جگە لە ئەوانیش کە ھەر ئاینێک لە ئاینە کوفر و بێباوەڕیەکانیان ھەیە دەیانەوێت بەدرۆ و دەلەسە ھەڵبەستن دژ بەو پەیامەی کە موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) ھێناویەتی، کۆتایی بە ئیسلام بھێنن و بەتاڵی بکەنەوە، وە ئەو بەڵگە و نیشانە ڕوون و ئاشکرانە بەتاڵ بکەنەوە کە لەسەر یەکخواپەرستی ھاتوون، بەڵام ئەوەی پێغەمبەر ھێناویەتی ھەق و ڕاستە، وە خوای گەورەش خۆی دەیەوێت کە ئاینەکەی كامڵ و تەواو بکات و ئەم نوور و ڕوناکییە ئاشكرا بكات ، وە زاڵ و ئاشکرای بکات بەسەر تەواوی ئاینەکانی تردا، هەرچەندە بێباوەڕانیش پێیان ناخۆش بێت ئاینەکەی تەواو و کامڵ بێت و سەرکەوێت بەسەر تەواوی ئاینەکانی تردا، بیگومان خوای گەورە خۆی ئاینەکەی کامڵ دەکات و ئاشکرا و بەرز و بڵند دەکات، چونکە ئەگەر خوا ویستی کارێک بکات ئەوا ویستی کەسانی تر پوچەڵ دەکاتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
33 : 9

هُوَ ٱلَّذِيٓ أَرۡسَلَ رَسُولَهُۥ بِٱلۡهُدَىٰ وَدِينِ ٱلۡحَقِّ لِيُظۡهِرَهُۥ عَلَى ٱلدِّينِ كُلِّهِۦ وَلَوۡ كَرِهَ ٱلۡمُشۡرِكُونَ

خوای گەورە ئەو خوایەیە پێغەمبەرەکەی خۆی کە موحەممەدە (صلی اللە علیە وسلم) بە قورئانەوە ڕەوانە کرد کە مایەی ھیدایەت و ڕێنوێنییە بۆ تەواوی خەڵکی جیھان، وە ئەوی نارد بە ئاینێکی ڕاست و دروستەوە کە ئاینی پیرۆزی ئیسلامە، تاوەکو بە ھەموو ئەو بەڵگە و نیشانە و حوکمانەوە بەرز و بڵندی بکات بەسەر تەواوی ئاینەکانی تردا، ئەگەر چی بتپەرست و موشریکەکانیش ئەمەیان پێ ناخۆش بێت. info
التفاسير:

external-link copy
34 : 9

۞ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِنَّ كَثِيرٗا مِّنَ ٱلۡأَحۡبَارِ وَٱلرُّهۡبَانِ لَيَأۡكُلُونَ أَمۡوَٰلَ ٱلنَّاسِ بِٱلۡبَٰطِلِ وَيَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِۗ وَٱلَّذِينَ يَكۡنِزُونَ ٱلذَّهَبَ وَٱلۡفِضَّةَ وَلَا يُنفِقُونَهَا فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ فَبَشِّرۡهُم بِعَذَابٍ أَلِيمٖ

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە، وە کار بەوە دەکەن کەخوای گەورە کردویەتی بە شەریعەت و یاسا و ڕێسا، بێگومان زۆرێک لە زانا و حاخامەکانی جولەکە و زانا و قەشەی گاورەکان، ماڵ و سەروەت و سامانی خەڵکی بە ناھەق دەخۆن، ئەوان ماڵ و سامانی خەڵکی بە بەرتیل وەردەگرن و دەیخۆن، وە ڕێێ خوایشیان لێدەگرن و ناھێڵن بڕۆنە ناو ئاینی ئیسلامەوە، وە ئەوانەی کە زێر و زیو کۆدەکەنەوە و ئەو زەکاتەی خوای گەورە واجبی کردووە لەسەریان لێی نادەن، - ئەی پێغەمبەر - موژدەی سزایەکی بە ئازاریان بدەرێ لە ڕۆژی دواییدا. info
التفاسير:

external-link copy
35 : 9

يَوۡمَ يُحۡمَىٰ عَلَيۡهَا فِي نَارِ جَهَنَّمَ فَتُكۡوَىٰ بِهَا جِبَاهُهُمۡ وَجُنُوبُهُمۡ وَظُهُورُهُمۡۖ هَٰذَا مَا كَنَزۡتُمۡ لِأَنفُسِكُمۡ فَذُوقُواْ مَا كُنتُمۡ تَكۡنِزُونَ

لە ڕۆژی دواییدا ئەو ماڵ و سەروەت و سامانەی کۆیان کردبوەوە و زەکاتەکەیان لێ دەرنەکردبوو ئاگری پێ ھەڵدەگیرسێنن، تا تەواو گڕوتین دەسێنێت و سوور دەبێتەوە ئەمجا ناوچەوان و کەلەکە و پشتیانی پێ داخ دەکرێت، وە بەسەر زەنشتەوە پێیان دەوترێت: ئەوە ئەو ماڵ و سامانەیە کە کۆتان کردبوەوە بۆ خۆتان و ئەو زەکاتەی کە خوا واجبی کردبوو لەسەرتان لێتان دەرنەدەکرد، دەسا سزاکەی بچەژن، سزای ئەوەی کۆتان دەکردەوە و مافی ھەژارانتان لێ نەدەدا، ئەوەش سەرەنجامی ئەو کارە خراپەتانە. info
التفاسير:

external-link copy
36 : 9

إِنَّ عِدَّةَ ٱلشُّهُورِ عِندَ ٱللَّهِ ٱثۡنَا عَشَرَ شَهۡرٗا فِي كِتَٰبِ ٱللَّهِ يَوۡمَ خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ مِنۡهَآ أَرۡبَعَةٌ حُرُمٞۚ ذَٰلِكَ ٱلدِّينُ ٱلۡقَيِّمُۚ فَلَا تَظۡلِمُواْ فِيهِنَّ أَنفُسَكُمۡۚ وَقَٰتِلُواْ ٱلۡمُشۡرِكِينَ كَآفَّةٗ كَمَا يُقَٰتِلُونَكُمۡ كَآفَّةٗۚ وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلۡمُتَّقِينَ

بێگومان ژمارەی مانگەکانی ساڵ لە حوکم و قەزای خوادا دوانزە مانگە، ئەوەی کەخوای گەورە لە لەوح المحفوظدا جێگیری کردووە، ئەوەیە یەکەم شتێک خوا دروستی کردن ئاسمانەکان و زەوی بوو، لەم دوانزە مانگە چوار مانگیان خوای گەورە ڕێزی لێناون و حەرام و قەدەغەی کردووە کەشەڕ و شۆڕ جەنگی تێدا بکرێت، سێ مانگیان بەدوای یەکدا دێن، ئەوانیش مانگەکانی (ذو الحجة و ذو العقدة و محرم) ن لەگەڵ مانگێکی تر کە بە تەنھا دێت کە (رجب) ـە، ژمارەی ئەو مانگانەی ساڵ کە باسکران لەگەڵ ئەو چوار مانگەیش کە شەڕ و جەنگیان تێدا حەرام کراوە، بڕیارێکی ڕاستەقینەی خوایە و ئاینێکی راست و دروستە، بۆیە لەم مانگانەدا ستەم لەخۆتان مەکەن و جەنگی تێدا بەرپا مەکەن و ڕێزیان مەشکێنن و سوکایەتیان پێ مەکەن، بەیەک دەست و پێکەوە ھەمووتان لەگەڵ ھەموو بتپەرست و موشریکەکاندا بجەنگن، ھەروەکو چۆن ئەوان ھەموویان بەیەک دەست و پێکەوە جەنگتان لەگەڵدا دەکەن، وە بزانن خوای گەورە بەسەرخستن و دڵ قایم کردن لەگەڵ خواناس و پارێزکاراندایە، ئەوانەی فەرمانەکانی بەجێ دەھێنن و دوور دەکەونەوە لەڕێگریەکانی، ھەرکەسێکیش خوای لەگەڵدا بێت ھیچ کەس بەسەریدا زاڵ نابێت. info
التفاسير:
سوودەکانی ئایەتەکان لەم پەڕەیەدا:
• دين الله ظاهر ومنصور مهما سعى أعداؤه للنيل منه حسدًا من عند أنفسهم.
ئاینی خوای گەورە زاڵ و سەرکەوتوو و ئاشکرایە، ھەرچەند دوژمنانی خوا بەدڵ پیسی و ڕژدی و حەسوودی ھەوڵ بدەن لەناوی ببەن. info

• تحريم أكل أموال الناس بالباطل، والصد عن سبيل الله تعالى.
حەرامە ماڵ و سامانی خەڵکی بەناھەق بخورێت، وە حەرامە ڕێگری لە ئاینی خوا بکرێت. info

• تحريم اكتناز المال دون إنفاقه في سبيل الله.
حەرامە ماڵ و سامان کۆبکرێتەوە و زەکاتی لێ دەرنەکرێت و لە رێگای خوادا نەبەخشرێت. info

• الحرص على تقوى الله في السر والعلن، خصوصًا عند قتال الكفار؛ لأن المؤمن يتقي الله في كل أحواله.
سوور بوون لەسەر تەقوا و خواناسی لە پەنھانی و ئاشکرادا، بە تایبەتی لەکاتی جەنگ و کوشتار لەگەڵ بێباوەڕاندا، چونکە مرۆڤی باوەڕدار لە ھەموو کات و ساتێکدا لە خوای گەورە و پەروەردگار دەترسێت. info