وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی بۆ پوختەی تەفسیری قورئانی پیرۆز

external-link copy
24 : 67

قُلۡ هُوَ ٱلَّذِي ذَرَأَكُمۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَإِلَيۡهِ تُحۡشَرُونَ

ئەی پێغەمبەر بەو بت پەرست وموشریکە بێباوەڕانە بڵێ: ھەر الله یه کە ئێوەی لەسەر زەویشدا بڵاو کردووەتەوە، نەک بتەکانتان کە ھیچ شتێکیان بەدینەھێناوە، گەڕانەوە وکۆکردنەوەشتان ھەر بۆ لای ئەوە لەڕۆژی قیامەتدا، کۆ دەکرێنەوە بۆ لێپرسینەوە وپاداشت دانەوە، نەک کۆ بکرێنەوە بۆ لای بتەکانتان، کەوابێتە ھەر لە ئەو زاتە مەزنە بترسن وھەر بەتەنھا ئەویش بپەرستن. info
التفاسير:
سوودەکانی ئایەتەکان لەم پەڕەیەدا:
• اطلاع الله على ما تخفيه صدور عباده.
الله -سبحانه وتعالى- ئاگادارە بەتەواوی نهێنیەكانی نێو سینەکانی بەندەكانی. info

• الكفر والمعاصي من أسباب حصول عذاب الله في الدنيا والآخرة.
كوفر وبێباوەڕی وگوناهــ و تاوان هۆكاری سزای الله ن -سبحانه وتعالى- لە دونیا وقیامەتدا. info

• الكفر بالله ظلمة وحيرة، والإيمان به نور وهداية.
كوفر وبێباوەڕی تاریكی وسەرگەردانیه، باوەڕ وئیمانیش نور وڕووناكی وهیدایەتە. info