وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی بۆ پوختەی تەفسیری قورئانی پیرۆز

external-link copy
17 : 67

أَمۡ أَمِنتُم مَّن فِي ٱلسَّمَآءِ أَن يُرۡسِلَ عَلَيۡكُمۡ حَاصِبٗاۖ فَسَتَعۡلَمُونَ كَيۡفَ نَذِيرِ

یان ئایا ئێوە ئەی بێباوەڕان دڵنیان لە ئەو زاتەی لە ئاسمانە؛ کە بەردبارانتان نەکات، وەک چۆن قەومی لوطی بەردباران كرد؟! ئەودەمەی سزاکەی من دێت بەسەرتاندا؛ دەزانن ھەڕەشە وئاگادارکردنەوەى من چۆنە، بەڵام پاش ئەوەى سزاکە دێت بەسەرتاندا ئەوکات ھیچ سوودێک لەو ئاگادارکردنەوەیە نابینین (چونکە دەستبەجێ گوێڕایەڵ نەبوون وپەیامەکەتان پشتگوێ خست). info
التفاسير:
سوودەکانی ئایەتەکان لەم پەڕەیەدا:
• اطلاع الله على ما تخفيه صدور عباده.
الله -سبحانه وتعالى- ئاگادارە بەتەواوی نهێنیەكانی نێو سینەکانی بەندەكانی. info

• الكفر والمعاصي من أسباب حصول عذاب الله في الدنيا والآخرة.
كوفر وبێباوەڕی وگوناهــ و تاوان هۆكاری سزای الله ن -سبحانه وتعالى- لە دونیا وقیامەتدا. info

• الكفر بالله ظلمة وحيرة، والإيمان به نور وهداية.
كوفر وبێباوەڕی تاریكی وسەرگەردانیه، باوەڕ وئیمانیش نور وڕووناكی وهیدایەتە. info