وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی بۆ پوختەی تەفسیری قورئانی پیرۆز

external-link copy
82 : 56

وَتَجۡعَلُونَ رِزۡقَكُمۡ أَنَّكُمۡ تُكَذِّبُونَ

لە جیاتی ئەوەی سوپاسی پەروەردگار بکەن لەسەر ئەو ناز و نیعمەتەی کەپێی بەخشیون کەچی بە درۆی دەزانن و باوەڕی پێ ناکەن و دەڵێن بارانمان بە ھۆی ئەستێرەوە یا ھەر شتێکی تر بۆ باریوە...؟! info
التفاسير:
سوودەکانی ئایەتەکان لەم پەڕەیەدا:
• شدة سكرات الموت وعجز الإنسان عن دفعها.
ناڕەحەتی و بێھۆشییەکانی مەرگ - سکرات الموت - وە بێ توانایی مرۆڤـ لە خۆڕزگارکردن لێی. info

• الأصل أن البشر لا يرون الملائكة إلا إن أراد الله لحكمة.
لە ڕاستیدا مرۆڤـ توانای بینینی فریشتەکانی پەروەردگاری نییە، مەگەر پەروەردگار خۆی بیەوێت لەبەر حیكمەتێك كە بیەوێت ببینرێن. info

• أسماء الله (الأول، الآخر، الظاهر، الباطن) تقتضي تعظيم الله ومراقبته في الأعمال الظاهرة والباطنة.
ناوەکانی پەروەردگار (الأول، الأخر، الظاھر، الباطن) ئەوە دەگەیەنن کە ناوی پەروەردگار بە گەورە بزانین و بە چاودێری بزانین لەھەموو کردارەکانماندا، لە ئاشکرا یان لە پەنھانیدا. info