وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - محمد ساڵح بامۆکی

ژمارەی پەڕە:close

external-link copy
102 : 2

وَٱتَّبَعُواْ مَا تَتۡلُواْ ٱلشَّيَٰطِينُ عَلَىٰ مُلۡكِ سُلَيۡمَٰنَۖ وَمَا كَفَرَ سُلَيۡمَٰنُ وَلَٰكِنَّ ٱلشَّيَٰطِينَ كَفَرُواْ يُعَلِّمُونَ ٱلنَّاسَ ٱلسِّحۡرَ وَمَآ أُنزِلَ عَلَى ٱلۡمَلَكَيۡنِ بِبَابِلَ هَٰرُوتَ وَمَٰرُوتَۚ وَمَا يُعَلِّمَانِ مِنۡ أَحَدٍ حَتَّىٰ يَقُولَآ إِنَّمَا نَحۡنُ فِتۡنَةٞ فَلَا تَكۡفُرۡۖ فَيَتَعَلَّمُونَ مِنۡهُمَا مَا يُفَرِّقُونَ بِهِۦ بَيۡنَ ٱلۡمَرۡءِ وَزَوۡجِهِۦۚ وَمَا هُم بِضَآرِّينَ بِهِۦ مِنۡ أَحَدٍ إِلَّا بِإِذۡنِ ٱللَّهِۚ وَيَتَعَلَّمُونَ مَا يَضُرُّهُمۡ وَلَا يَنفَعُهُمۡۚ وَلَقَدۡ عَلِمُواْ لَمَنِ ٱشۡتَرَىٰهُ مَا لَهُۥ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ مِنۡ خَلَٰقٖۚ وَلَبِئۡسَ مَا شَرَوۡاْ بِهِۦٓ أَنفُسَهُمۡۚ لَوۡ كَانُواْ يَعۡلَمُونَ

(جوولەکەکان) دوای ئەو (شتانە) کەوتن کەشەیتانەکان دەیان خوێندەوە (بۆ خەڵکی) لەسەردەمی پاشایەتی سولەیمان دا،وە سولەیمان بێ بڕوا نەبوو بەڵام شەیتانەکان بێ بڕوا بوون خەڵکیان فێری جادو دەکرد ھەروەھا ئەوەی نێردراوەتە خوارەوە لە بابل بۆ سەر ھارووت و مارووت (دوو فریشتە بوون) وە (ئەمانە) کەسیان فێر نەدەکرد تا پێیان نەوتایە ئێمە ھەر تاقیکەرەوەی (ئادەمیزاد) ین کەواتە بێ بڕوامەبە ئەمجا فێری جادوی وا دەبوون لێیانەوە کە ژن و مێردی پێ لەیەک جیا بکەنەوە ئەوان بەم جادوە ناتوانن زیان بەکەس بگەیەنن مەگەر بەویستی خوا نەبێت وە فێری شتێک دەبن کە زیانیان پێ دەگەیەنێ نەک قازانج بێگومان زانیان ھەرکەسێ جادو بکڕێ (وفێری ببێت) (بەفەرموودەی تەورات) لەڕۆژی دواییدا بێ بەش دەبێ بەڕاستی زۆر خراپە ئەو شتەی کە (بڕوای) خۆیانیان پێ فرۆشت ئەگەر بیانزانیایە
info
التفاسير:

external-link copy
103 : 2

وَلَوۡ أَنَّهُمۡ ءَامَنُواْ وَٱتَّقَوۡاْ لَمَثُوبَةٞ مِّنۡ عِندِ ٱللَّهِ خَيۡرٞۚ لَّوۡ كَانُواْ يَعۡلَمُونَ

ئەگەر بەڕاستی ئەوان بڕوایان بھێنایە و پارێزکار بونایە ئەوا پاداشتێکی چاکتر لەلایەن خواوە بۆ ئەوان دەبوو ئەگەر بیانزانیایە
info
التفاسير:

external-link copy
104 : 2

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَقُولُواْ رَٰعِنَا وَقُولُواْ ٱنظُرۡنَا وَٱسۡمَعُواْۗ وَلِلۡكَٰفِرِينَ عَذَابٌ أَلِيمٞ

ئەی ئەوانەی کە بڕواتان ھێناوە مەڵێن ووشەی جوێن و بێ رێزیە بەلای جولەکەوە,وە بڵێن پەلەمان لێ مەکە و چاوەڕوانیمان لەسەر بکە و ببیستن وە بۆ بێ بڕوایان ھەیە سزای سەخت
info
التفاسير:

external-link copy
105 : 2

مَّا يَوَدُّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِنۡ أَهۡلِ ٱلۡكِتَٰبِ وَلَا ٱلۡمُشۡرِكِينَ أَن يُنَزَّلَ عَلَيۡكُم مِّنۡ خَيۡرٖ مِّن رَّبِّكُمۡۚ وَٱللَّهُ يَخۡتَصُّ بِرَحۡمَتِهِۦ مَن يَشَآءُۚ وَٱللَّهُ ذُو ٱلۡفَضۡلِ ٱلۡعَظِيمِ

حەزناکەن ئەوانەی کەبێ بڕوان لە خاوەن نامە و ھاوبەش پەیداکەرەکان کە ھیچ شتێکی باشتان لەخواوە بۆ بنێردرێتە خوارەوە بەڵام خواش بەخششی خۆی بۆ کەسێک کەبیەوێ تەرخان دەکات و خوا خاوەنی چاکەی گەورەیە
info
التفاسير: