ಪವಿತ್ರ ಕುರ್‌ಆನ್ ಅರ್ಥಾನುವಾದ - ಅಲ್-ಮುಖ್ತಸರ್ ಫಿ ತಫ್ಸೀರಿಲ್ ಕುರ್‌ಆನಿಲ್ ಕರೀಮ್ - ಕುರ್ಡಿಷ್ ಅನುವಾದ

ಪುಟ ಸಂಖ್ಯೆ:close

external-link copy
45 : 4

وَٱللَّهُ أَعۡلَمُ بِأَعۡدَآئِكُمۡۚ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ وَلِيّٗا وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ نَصِيرٗا

ئەی باوەڕداران خوای گەورە لە ئێوە زاناترە بە دوژمنەکانتان، ھەواڵی ئەوانی بەئێوەدا ودوژمنایەتی ئەوانی بۆ ئێوە ڕوونکردەوە، خوای گەورەتان بەسە کە پشت وپەناتان بێت وە بتانپارێزێت لە دەستدرێژی ئەوان، وە خواتان بەسە سەرخەرتان بێت، و لە فڕوفێڵ وئازاری ئەوان بتانپارێزێت، وە سەرتان بخات بەسەریاندا. info
التفاسير:

external-link copy
46 : 4

مِّنَ ٱلَّذِينَ هَادُواْ يُحَرِّفُونَ ٱلۡكَلِمَ عَن مَّوَاضِعِهِۦ وَيَقُولُونَ سَمِعۡنَا وَعَصَيۡنَا وَٱسۡمَعۡ غَيۡرَ مُسۡمَعٖ وَرَٰعِنَا لَيَّۢا بِأَلۡسِنَتِهِمۡ وَطَعۡنٗا فِي ٱلدِّينِۚ وَلَوۡ أَنَّهُمۡ قَالُواْ سَمِعۡنَا وَأَطَعۡنَا وَٱسۡمَعۡ وَٱنظُرۡنَا لَكَانَ خَيۡرٗا لَّهُمۡ وَأَقۡوَمَ وَلَٰكِن لَّعَنَهُمُ ٱللَّهُ بِكُفۡرِهِمۡ فَلَا يُؤۡمِنُونَ إِلَّا قَلِيلٗا

لەناو جولەکەکاندا دەستەیەکی خراپ ھەن کە ئەو کەلام و فەرموودەیەی خوا ناردویەتیە خوارەوە دەیگۆڕن، وە بەجۆرێک لێکدانەوە و شیکردنەوەی بۆ دەکەن کە خوای گەورە بەو شێوەیە بۆ ئەو مەبەستەی دانەبەزاندووە، وە کاتێک پێغەمبەری خوایش (صلی اللە علیە وسلم) فەرمانیان بەشتێک پێدەکات: ئەوان دەڵێن: ئەوەی دەیڵێت بیستمان، بەڵام سەرپێچیمان کرد، بە گاڵتە پێکردنێکەوە دەڵێن: ئەی موحەمەد تۆیش گوێمان بۆ بگرە یاخوا ھەرگیز نەبیستیت، وە لەکاتی گفتوگۆدا پێت دەڵێن: -راعنا- وانیشانیان دەدا کە مەبەستیان بەم ووشەیە مۆلەتمان بدە وپەلەمان لێ مەکە، بەڵام لەڕاستیدا مەبەستیان پێی جنێودان و نزاکردن بوو لە پێغەمبەری خوا، وە تانە وتەشەردان ولاقرتێ بەدین کردن زمانیان بادەدەن، ئەگەر بھاتایە لەبری ئەوەی کە دەیانوت: فەرموودەی تۆمان بیست و سەرپێچی فەرمانەکانمان کردیت، بیانوتایە: فەرموودەکانی تۆمان بیست، وە فەرمانەکانی تۆمان جێ بەجێکرد، وەلەبری گوێت لێمان بێت و وخوا پێت نەبیستێت، بیانوتایە بیستمان و بەگوێمان کرد، وە ئەگەر لەبری ووشەی -راعنا- بیانوتایە: چاوەڕیمان کرد کە لەوەی دەیڵێیت تێبگەین، باشتر و ڕاستر بوو بۆیان، چونکە بەو شێوەیە ڕەچاوی ڕەوشت بەرزی تێدا دەکرا وشیاوتر بوو بە پلە وپایەی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم)، بەڵام ئەوان ئەوەیان نەکرد، خوای گەورەیش بەھۆی بێباوەڕیانەوە نەفرینی لێکردن، وە لە ڕەحم ومیھرەبانی خۆی دووری خستنەوە، وە بێگومان ئەوان باوەڕێک ناھێنن کە سوودی ھەبێت بۆیان. info
التفاسير:

external-link copy
47 : 4

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ ءَامِنُواْ بِمَا نَزَّلۡنَا مُصَدِّقٗا لِّمَا مَعَكُم مِّن قَبۡلِ أَن نَّطۡمِسَ وُجُوهٗا فَنَرُدَّهَا عَلَىٰٓ أَدۡبَارِهَآ أَوۡ نَلۡعَنَهُمۡ كَمَا لَعَنَّآ أَصۡحَٰبَ ٱلسَّبۡتِۚ وَكَانَ أَمۡرُ ٱللَّهِ مَفۡعُولًا

ئەی ئەوانەی نامە وپەڕاوی خواتان بۆھات لە جولەکە و گاورەکان، باوەڕ بھێنن بەوەی کە بۆ موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) دابەزیووە، دان دەنێت بەوەی بۆ ئێوە لە تەورات وئینجیلدا ھاتووە، پێش ئەوەی دەمووچاوێک ساف بکەین ولەشێوەی مرۆڤ دایماڵین وەک پشتی سەریانیان لێ بکەین، یان ئەوەتانێ لە ڕەحمەت ومیھرەبانی خوا دەریان دەکەین، ھەروەک چۆن نەفرینمان لەوانە کرد کە لە ڕۆژی شەممەدا ڕاوی ماسیان کرد، کاتێک خوای گەورە ڕێگری لێکردبوون کە لەو ڕۆژەدا ڕاو بکەن، ئەوە بوو خوای گەورە کردینی بە مەیمون، بێگومان خوای گەورە فەرمان بەھەرچی بکات ڕوو دەدات ودێتەدی. info
التفاسير:

external-link copy
48 : 4

إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَغۡفِرُ أَن يُشۡرَكَ بِهِۦ وَيَغۡفِرُ مَا دُونَ ذَٰلِكَ لِمَن يَشَآءُۚ وَمَن يُشۡرِكۡ بِٱللَّهِ فَقَدِ ٱفۡتَرَىٰٓ إِثۡمًا عَظِيمًا

بێگومان ھەرگیز خوای گەورە لەدانانی (ھەرشتێک لە مەخلوقاتی بکرێت بەھاوبەشی) خۆش نابێت، وە بەفەزڵی خۆی چاوپۆشی دەکات لەھەر گوناھێکی تر جگە لەھاوبەشدانان و بێباوەڕی بۆ ھەرکەسێک کە خۆی بیەوێت، یان بەعەدلی خۆی بە ئەندازەی گوناھو وتاوانیان سزایان دەدات، بۆیە ھەر کەسێک ھەر شتێک بکات بەھاوبەشی خوای گەورە، ئەوە بێگومان گوناھو تاوانێکی زۆر گەورەی کردووە، ئەگەر ھەر کەسێک لەسەری بمرێت ئەوا خوای گەورە ھەرگیز لێی خۆش نابێت. info
التفاسير:

external-link copy
49 : 4

أَلَمۡ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ يُزَكُّونَ أَنفُسَهُمۚ بَلِ ٱللَّهُ يُزَكِّي مَن يَشَآءُ وَلَا يُظۡلَمُونَ فَتِيلًا

ئەی پێغەمبەر ئایا ئاگاداری ئەوانەیت کە پاکانە بۆ دەروونی خۆیان دەکەن، وە وەسف وسەنای خۆیان و کاروکردەوەی خۆیان دەکەن؟ نەخێر پاکانە کردن و وەسف وسەنا کردن بەدەست ئەوان نیە، بەڵکو ئەوە تەنھا خوای گەورەیە کە ھەرکەسێکی بوێت لە بەندەکانی پاکانەیان بۆ دەکات و وەسف وسەنایان دەکات، چونکە زانایە بە شاراوەی ناو دڵەکانیان، وە ھیچ شتێک لە پاداشتی کاروکردەوەیان کەم ناکاتەوە، وە ھەرگیز بە ئەندازەی تاڵە دەزوویەکی ناو دەنکە خورمایەکیش ستەمیان لێ ناکات. info
التفاسير:

external-link copy
50 : 4

ٱنظُرۡ كَيۡفَ يَفۡتَرُونَ عَلَى ٱللَّهِ ٱلۡكَذِبَۖ وَكَفَىٰ بِهِۦٓ إِثۡمٗا مُّبِينًا

تەماشا بکە ئەی پێغەمبەری خوا ئەوانە چۆن درۆ بەدەم خواوە ھەڵدەبەستن، بەوەی پاکانە بۆ دەروونی خۆیان دەکەن و وەسف وسەنای کار وکردەوەیان دەکەن، ئەوانە ھەر ئەوەندەیان بەسە وەکو گوناھێکی ڕوون وئاشکرا بۆ خراپەکاری و گومڕاییان، چونکە پاکانە کردن بۆ خۆ کارێکی نەشیاو وخراپە، بۆیە تەنھا خوای گەورە دەبێت پاکانە بۆ بەندەکانی بکات. info
التفاسير:

external-link copy
51 : 4

أَلَمۡ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ أُوتُواْ نَصِيبٗا مِّنَ ٱلۡكِتَٰبِ يُؤۡمِنُونَ بِٱلۡجِبۡتِ وَٱلطَّٰغُوتِ وَيَقُولُونَ لِلَّذِينَ كَفَرُواْ هَٰٓؤُلَآءِ أَهۡدَىٰ مِنَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ سَبِيلًا

وە ئایا ئەی پێغەمبەر ئاگاداری حاڵی ھەندێک لەجولەکەکان ھەیت، وە سەرت سوڕ نامێنێت لەوانەیان کە خوای گەورە زانست وزانیاری پێ بەخشی بوون کەچی باوەڕیان بە پەرستراوانێکی جگە لەخوا ھەیە لە بت وجادوو وفاڵگرتنەوە، وە بۆ ڕازی کردنی دڵی موشریک وھاوەڵ بڕیاردەرەکانی مەککە وئەو ناوچەیە دەیانووت: بەڕاستی ڕێبازی ئەوان لە ڕێبازی ھاوەڵانی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) باشتره و ئەوان له باوەڕداران لەسەر ھەقترن. info
التفاسير:
ಈ ಪುಟದಲ್ಲಿರುವ ಶ್ಲೋಕಗಳ ಉಪಯೋಗಗಳು:
• كفاية الله للمؤمنين ونصره لهم تغنيهم عما سواه.
خوای گەورە بەسە کە پشت وپەنای باوەڕداران بێت، سەرکەوتنی ئەو بۆ باوەڕداران بێ نیازیان دەکات لە ھەموو کەسێکی تر. info

• بيان جرائم اليهود، كتحريفهم كلام الله، وسوء أدبهم مع رسوله صلى الله عليه وسلم، وتحاكمهم إلى غير شرعه سبحانه.
ڕوونکردنەوەی تاوانەکانی جولەکە، وەک گۆڕینی کەلامی خوا، وە ڕەوشت ناشرینیان لەگەڵ پێغەمبەری خوادا (صلی اللە علیە وسلم)، وە حوکم کردن بە غەیری حوکمی خوای گەورە وبەرز وبڵند. info

• بيان خطر الشرك والكفر، وأنه لا يُغْفر لصاحبه إذا مات عليه، وأما ما دون ذلك فهو تحت مشيئة الله تعالى.
ڕوونکردنەوەی مەترسیەکانی ھاوەڵ بڕیاردان و بێباوەڕی، وە خوای گەورە لەخاوەنەکەیان خۆش نابێت ئەگەر لەسەر ئەو حاڵەتە بمرێت، بەڵام گوناھی تری جگە لە ھاوەڵ بڕیاردان وبێباوەڕی کەوتوەتە سەر وویست ومەشیئەتی خوای گەورە وپەروەردگار. info