ಪವಿತ್ರ ಕುರ್‌ಆನ್ ಅರ್ಥಾನುವಾದ - ಅಲ್-ಮುಖ್ತಸರ್ ಫಿ ತಫ್ಸೀರಿಲ್ ಕುರ್‌ಆನಿಲ್ ಕರೀಮ್ - ಕುರ್ಡಿಷ್ ಅನುವಾದ

ಪುಟ ಸಂಖ್ಯೆ:close

external-link copy
141 : 4

ٱلَّذِينَ يَتَرَبَّصُونَ بِكُمۡ فَإِن كَانَ لَكُمۡ فَتۡحٞ مِّنَ ٱللَّهِ قَالُوٓاْ أَلَمۡ نَكُن مَّعَكُمۡ وَإِن كَانَ لِلۡكَٰفِرِينَ نَصِيبٞ قَالُوٓاْ أَلَمۡ نَسۡتَحۡوِذۡ عَلَيۡكُمۡ وَنَمۡنَعۡكُم مِّنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَۚ فَٱللَّهُ يَحۡكُمُ بَيۡنَكُمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِۚ وَلَن يَجۡعَلَ ٱللَّهُ لِلۡكَٰفِرِينَ عَلَى ٱلۡمُؤۡمِنِينَ سَبِيلًا

ئەوانە (دوو ڕووەکان) چاوەڕێ دەکەن بزانن ئایا ئێوە تووشی خێر و خۆشی دەبن یان تووشی شەڕ و خراپە، جا ئەگەر ھاتوو خوای گەورە سەریخستن و دەستکەوتنتان دەستکەوت، ئەوا پێتان دەڵێن: ئایا ئێمەش لەگەڵ ئێوە نەبووین. وە ئایا ئەوەی ئێوە بینیتان ئێمەیش نەمانبینی، واتا: ئایا لەگەڵ ئێوە جیھاد و تێکۆشانمان نەکرد؟ تاوەکو دەستکەوتێکیان دەستکەوێت، خۆ ئەگەر بێباوەڕانیش سەرکەوتن بەسەر موسڵماناندا، وەک ئەوەی لە ڕۆژی ئوحوددا ڕوویدا، ئەوا بەوانیش دەڵێن: ئەی مەگەر ئێمە نەبووین کە کاروبارەکانی ئێوەمان ڕادەپەڕاند، وە نەمان دەھێشت باوەڕداران پێتان بگەن زیانتان پێ بگەیەنن، وە یارمەتیماندان بەسەریاندا و ئەوانمان زەلیل کرد؟ بێگومان خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا بڕیاری ڕاست و دروست دەدات لە نێوانتاندا، پاداشتی باوەڕداران دەداتەوە بەخستنە بەھەشتیان، وە سزای دووڕوەکانیش دەدات بەخستنە بنی بنەوەی دۆزەخ، وە خوای گەورە بەفەزڵی خۆی ھەرگیز ڕێگا نادات لە ڕۆژی قیامەتدا بێباوەڕان بەڵگەیان بەدەستەوە بێت بەسەر باوەڕدارانەوە، بەڵکو سەرەنجام ھەر بۆ باوەڕدارانە ئەگەر بەردەوام بن لەسەر ڕاستگۆیی ئیمان و کردەوە کردن بە شەریعەت. info
التفاسير:

external-link copy
142 : 4

إِنَّ ٱلۡمُنَٰفِقِينَ يُخَٰدِعُونَ ٱللَّهَ وَهُوَ خَٰدِعُهُمۡ وَإِذَا قَامُوٓاْ إِلَى ٱلصَّلَوٰةِ قَامُواْ كُسَالَىٰ يُرَآءُونَ ٱلنَّاسَ وَلَا يَذۡكُرُونَ ٱللَّهَ إِلَّا قَلِيلٗا

دووڕوەکان بەخەیاڵی خۆیان دەیانەوێت فێڵ لە خوا بکەن، بەوەی باوەڕەکەیان ئاشکرا دەکەن و کوفر و بێباوەڕییان دەشارنەوە، بەڵام نازانن خوای گەورە ئەوان تەفرە دەدات و فڕوفێڵەکانیان بەتاڵ دەکاتەوە، چونکە خوێنی ئەوانی پاراستووە (فەرمانی نەکردووە بەکوشتنیان) لەگەڵ ئەوەش کە دەزانێت کە لەناخەوە بێباوەڕن، بەڵام لەڕۆژی دواییدا خوای گەورە توندترین سزایان دەدات، ئەو دووڕوانە کاتێک کە ھەڵدەسن بۆ نوێژ کردن ئەوا بە تەمەڵی و تەوەزەلی ھەڵدەسن بۆ نوێژەکانیان, وە لەبەرامبەر خەڵکیدا ڕوپامایی دەکەن و دڵسۆزییان بۆ خوای گەورە نییە، ئەوان یادی خوا ناکەن مەگەر کەمێک نەبێت ئەویش کاتێکە ئەگەر باوەڕداران ببینن. info
التفاسير:

external-link copy
143 : 4

مُّذَبۡذَبِينَ بَيۡنَ ذَٰلِكَ لَآ إِلَىٰ هَٰٓؤُلَآءِ وَلَآ إِلَىٰ هَٰٓؤُلَآءِۚ وَمَن يُضۡلِلِ ٱللَّهُ فَلَن تَجِدَ لَهُۥ سَبِيلٗا

ئەو دووڕوانە دوو دڵ وڕاڕان، بەدڵ وگیان لەناوخان و ڕواڵەتدا لەگەڵ باوەڕداران نین وە لەگەڵ بێباوەڕانیش نین، بەڵکو لەڕواڵەتدا لەگەڵ باوەڕدارانن، وە لەناوخان وبەدڵیش لەگەڵ بێباوەڕان، بۆیە ھەرکەسێک خوای گەورە گومڕای بکات ئەی پێغەمبەر ئەوا ھیچ کەسێک ناتوانێت ھیدایەتی بدات وڕێنوینی بکات. info
التفاسير:

external-link copy
144 : 4

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَتَّخِذُواْ ٱلۡكَٰفِرِينَ أَوۡلِيَآءَ مِن دُونِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَۚ أَتُرِيدُونَ أَن تَجۡعَلُواْ لِلَّهِ عَلَيۡكُمۡ سُلۡطَٰنٗا مُّبِينًا

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بەخوای گەورە وشوێن پێغەمبەرەکەی کەوتوون، بەدەر لەباوەڕداران بێباوەڕان مەکەن بە دۆست وپشتیوانی خۆتان، ئایا بەو کارەتان دەتانەوێت بەڵگەی ڕوون ئاشکرا بدەن بەدەست خوای گەورە تاوەکو شایانی سزای سەختی ئەو بن. info
التفاسير:

external-link copy
145 : 4

إِنَّ ٱلۡمُنَٰفِقِينَ فِي ٱلدَّرۡكِ ٱلۡأَسۡفَلِ مِنَ ٱلنَّارِ وَلَن تَجِدَ لَهُمۡ نَصِيرًا

بێگومان خوای گەورە دووڕوەکان دەخاتە چینی ژێرەوەی دۆزەخ لەڕۆژی دواییدا، وە تۆیش ھیچ پشتیوان و سەرخەرێکیان بۆ نابینیتەوە کە سزای دۆزەخەیان لێ دوور خاتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
146 : 4

إِلَّا ٱلَّذِينَ تَابُواْ وَأَصۡلَحُواْ وَٱعۡتَصَمُواْ بِٱللَّهِ وَأَخۡلَصُواْ دِينَهُمۡ لِلَّهِ فَأُوْلَٰٓئِكَ مَعَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَۖ وَسَوۡفَ يُؤۡتِ ٱللَّهُ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ أَجۡرًا عَظِيمٗا

ئەوانەیان نەبێت کە تەوبەیان کرد لەدووڕوویەکەیان و گەڕانەوە بۆلای خوای گەورە، وە ناوخانی خۆیان چاکرد، وە دەستیان گرت بە پەیمان وبەڵێنی خوای گەورەوە، وە بەکاروکردەوەیان خۆیان یەکلای کردەوە بۆ خوا، وە دوور کەوتنەوە لە ڕوپامایی، ئەوانەی ئەم سیفەتانەیان ھەیە لە دونیا ودوارۆژدا لەگەڵ باوەڕداراندا دەبن، وە لەمەودوا و لەڕۆژی دواییدا خوای گەورە پاداشتی تەواوی باوەڕداران دەداتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
147 : 4

مَّا يَفۡعَلُ ٱللَّهُ بِعَذَابِكُمۡ إِن شَكَرۡتُمۡ وَءَامَنتُمۡۚ وَكَانَ ٱللَّهُ شَاكِرًا عَلِيمٗا

خوای گەورە ھیچ پێویستی بەوە نیە سزاتان بدات ئەگەر ئێوە سوپاسگوزاری ئەوبن وباوەڕتان پێھێنا، ئەو کە پەروەردگاری بەڵادەستە زۆر چاکەکار ومیھرەبانە، بەڵکو ئەو بەتاوان و گوناھەکانتان سزاتان دەدات، جا ئەگەر ھاتوو کاروکردەوەکانتان چاک وباش کرد، وە سوپاسگوزاری نازو نیعمەتەکانی بوون، وە بە ڕواڵەت و ناوخانیش باوەڕتان پێھێنا ئەوا ھەرگیز سزاداتان نادات، وە خوای گەورە سوپاسی ئەوانە دەکات کە دان دەنێن بە ناز ونیعمەتەکانی، وە پاداشتی گەورە و تەواویان دەداتەوە، وە زۆریش زانایە بە باوەڕی بەندەکانی، وە پاداشتی ھەمووانیش بە پێی کاروکردەوەیان دەداتەوە. info
التفاسير:
ಈ ಪುಟದಲ್ಲಿರುವ ಶ್ಲೋಕಗಳ ಉಪಯೋಗಗಳು:
• بيان صفات المنافقين، ومنها: حرصهم على حظ أنفسهم سواء كان مع المؤمنين أو مع الكافرين.
ڕوونکردنەوەی ڕەوشتی دووڕوەکان، لەوانە: سوور بوونیان لەسەر بەشی خۆیان جا گرنگ نیە بەلایانەوە لەگەڵ باوەڕداران بێت، یان لەگەڵ بێباوەڕان. info

• أعظم صفات المنافقين تَذَبْذُبُهم وحيرتهم واضطرابهم، فلا هم مع المؤمنين حقًّا ولا مع الكافرين.
گەورەترین سیفات وڕەوشتی دووڕوەکان ئەوەیە: دوودڵ ودڵەڕاوکی ونائارامن، ئەوان نە ئەوەیە تەواو بەدڵ وگیان وبەڕاستی لەگەڵ باوەڕداران بن، نە ئەوەشە بێباوەڕی خۆیان بە ئاشکرا ڕابگەیەنن. info

• النهي الشديد عن اتخاذ الكافرين أولياء من دون المؤمنين.
خوای گەورە بە توندی ڕێگری لەوە کردووە بەدەر لە باوەڕداران مرۆڤی موسڵمان بێباوەڕان بکاتە دۆست وپشتیوانی خۆی. info

• أعظم ما يتقي به المرء عذاب الله تعالى في الآخرة هو الإيمان والعمل الصالح.
گەورەترین شتێک کە مرۆڤ لە سزای سەختی خوای گەورە دەپارێزێت لەڕۆژی دواییدا، باوەڕ وکاروکردەوەی چاکە. info