ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
34 : 8

وَمَا لَهُمۡ أَلَّا يُعَذِّبَهُمُ ٱللَّهُ وَهُمۡ يَصُدُّونَ عَنِ ٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡحَرَامِ وَمَا كَانُوٓاْ أَوۡلِيَآءَهُۥٓۚ إِنۡ أَوۡلِيَآؤُهُۥٓ إِلَّا ٱلۡمُتَّقُونَ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ

[ وَمَا لَهُمْ أَلَّا يُعَذِّبَهُمُ اللَّهُ وَهُمْ يَصُدُّونَ عَنِ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ ] خوای گه‌وره‌ چۆن سزای ئه‌وان نادات له‌ كاتێك ئه‌وان ڕێگری له‌ خه‌ڵكی ئه‌كه‌ن له‌وه‌ی كه‌ بێنه‌ (مسجد الحرام)ه‌وه‌و ئیمان بێنن و عیباده‌ت بكه‌ن [ وَمَا كَانُوا أَوْلِيَاءَهُ ] وه‌ ئه‌م كافرانه‌ دۆست و خۆشه‌ویستی خوای گه‌وره‌ نین كه‌ ئه‌یانووت: ئێمه‌ سه‌رپه‌رشتی ماڵی خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ین و ئێمه‌ دۆستی خوای گه‌وره‌ین [ إِنْ أَوْلِيَاؤُهُ إِلَّا الْمُتَّقُونَ ] ئه‌وه‌ی كه‌ دۆست و خۆشه‌ویستی خوای گه‌وره‌ بێ ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن و خۆیان له‌ شیرك و تاوان ئه‌پارێزن [ وَلَكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ (٣٤) ] به‌ڵام زۆربه‌ی كافران ئه‌م شته‌ نازانن. info
التفاسير:

external-link copy
35 : 8

وَمَا كَانَ صَلَاتُهُمۡ عِندَ ٱلۡبَيۡتِ إِلَّا مُكَآءٗ وَتَصۡدِيَةٗۚ فَذُوقُواْ ٱلۡعَذَابَ بِمَا كُنتُمۡ تَكۡفُرُونَ

[ وَمَا كَانَ صَلَاتُهُمْ عِنْدَ الْبَيْتِ إِلَّا مُكَاءً وَتَصْدِيَةً ] نوێژ كردنی كافران و ته‌واف كردنیان به‌ده‌وری كه‌عبه‌ هیچ شتێك نه‌بوو ته‌نها فیكه‌ لێدان و چه‌پڵه‌ لێدان نه‌بێت، به‌حسابی خۆیان ئه‌مه‌ عیباده‌ت بۆ خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن، یاخود فیكه‌و چه‌پڵه‌یان لێ ئه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ نوێژ له‌ پێغه‌مبه‌ری خواو - صلى الله عليه وسلم - صه‌حابه‌ تێك بده‌ن، یان بۆ ئه‌وه‌ى گاڵته‌یان پێ بكه‌ن [ فَذُوقُوا الْعَذَابَ بِمَا كُنْتُمْ تَكْفُرُونَ (٣٥) ] ده‌ی ئێوه‌ سزای خوای گه‌وره‌ بچێژن به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ كوفرتان ئه‌كرد به‌خوای گه‌وره‌، كه‌ له‌ جه‌نگی به‌دردا خوای گه‌وره‌ سزای دان. info
التفاسير:

external-link copy
36 : 8

إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ يُنفِقُونَ أَمۡوَٰلَهُمۡ لِيَصُدُّواْ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِۚ فَسَيُنفِقُونَهَا ثُمَّ تَكُونُ عَلَيۡهِمۡ حَسۡرَةٗ ثُمَّ يُغۡلَبُونَۗ وَٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ إِلَىٰ جَهَنَّمَ يُحۡشَرُونَ

[ إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا يُنْفِقُونَ أَمْوَالَهُمْ لِيَصُدُّوا عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ ] دواى تێكشكانى كافران له‌ غه‌زاى به‌در به‌ (ئه‌بو سوفیان)یان وت: ئه‌م قافڵه‌یه‌مان بده‌نێ بۆ ئه‌وه‌ى تۆڵه‌ى خۆمان له‌ محمدو موسڵمانان بكه‌ینه‌وه‌، خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاندو فه‌رمووى: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كافر بوونه‌ ماڵه‌كانی خۆیان ئه‌به‌خشن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری بكه‌ن له‌ دینی خوای گه‌وره‌و خه‌ڵكى موسڵمان نه‌بن [ فَسَيُنْفِقُونَهَا ثُمَّ تَكُونُ عَلَيْهِمْ حَسْرَةً ثُمَّ يُغْلَبُونَ ] ئه‌وان ماڵی خۆیان هه‌موو ئه‌به‌خشن پاشان ئه‌بێته‌ غه‌م و خه‌فه‌ت و په‌شیمانی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زه‌ره‌رمه‌ند بوونه‌، پاشان خوای گه‌وره‌ تێكیانئه‌شكێنێ وه‌كو له‌ جه‌نگی به‌دردا تێكشكان [ وَالَّذِينَ كَفَرُوا إِلَى جَهَنَّمَ يُحْشَرُونَ (٣٦) ] وه‌ ئه‌وانه‌ی كافرو بێباوه‌ڕن له‌ ڕۆژی قیامه‌تیش خوای گه‌وره‌ به‌ره‌و دۆزه‌خ به‌ڕێیان ئه‌كات و كۆیان ده‌كاته‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
37 : 8

لِيَمِيزَ ٱللَّهُ ٱلۡخَبِيثَ مِنَ ٱلطَّيِّبِ وَيَجۡعَلَ ٱلۡخَبِيثَ بَعۡضَهُۥ عَلَىٰ بَعۡضٖ فَيَرۡكُمَهُۥ جَمِيعٗا فَيَجۡعَلَهُۥ فِي جَهَنَّمَۚ أُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡخَٰسِرُونَ

[ لِيَمِيزَ اللَّهُ الْخَبِيثَ مِنَ الطَّيِّبِ ] تا خوای گه‌وره‌ پیس و پاك و كافرو موسڵمان و به‌دبه‌خت و به‌خته‌وه‌ران له‌یه‌كتری جیا بكاته‌وه‌ [ وَيَجْعَلَ الْخَبِيثَ بَعْضَهُ عَلَى بَعْضٍ فَيَرْكُمَهُ جَمِيعًا فَيَجْعَلَهُ فِي جَهَنَّمَ ] وه‌ پیس و كافران هه‌ر هه‌موویان كۆ بكاته‌وه‌ له‌سه‌ر یه‌ك و كه‌ڵه‌كه‌یان بكات و هه‌موویان فڕێ بداته‌ ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌ [ أُولَئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ (٣٧) ] به‌ڕاستی ئه‌م كه‌سانه‌ زه‌ره‌رمه‌ندی ڕاسته‌قینه‌ن له‌ دونیاو قیامه‌ت. info
التفاسير:

external-link copy
38 : 8

قُل لِّلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ إِن يَنتَهُواْ يُغۡفَرۡ لَهُم مَّا قَدۡ سَلَفَ وَإِن يَعُودُواْ فَقَدۡ مَضَتۡ سُنَّتُ ٱلۡأَوَّلِينَ

[ قُلْ لِلَّذِينَ كَفَرُوا إِنْ يَنْتَهُوا يُغْفَرْ لَهُمْ مَا قَدْ سَلَفَ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - به‌ كافران بڵێ: ئه‌گه‌ر ده‌ست هه‌ڵبگرن له‌ كوفرو دژایه‌تی كردنى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - وه‌ موسڵمان بن و به‌ تاك و ته‌نها عیباده‌تى خواى گه‌وره‌ بكه‌ن ئه‌وا پێشتر چ تاوانیان كردووه‌ له‌ كوفرو دژایه‌تی ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ هه‌ر هه‌مووی خۆش ئه‌بێت [ وَإِنْ يَعُودُوا فَقَدْ مَضَتْ سُنَّتُ الْأَوَّلِينَ (٣٨) ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ دژایه‌تی و كوفرو كوشتاری موسڵمانان ئه‌وه‌ سوننه‌تی خوای گه‌وره‌ له‌ نه‌ته‌وه‌كانی پێشترا تێپه‌ڕیوه‌ ته‌ماشا بكه‌ن بزانن چۆن خوای گه‌وره‌ له‌ناوی بردوون ئێوه‌ش به‌و شێوازه‌ له‌ناو ئه‌بات. info
التفاسير:

external-link copy
39 : 8

وَقَٰتِلُوهُمۡ حَتَّىٰ لَا تَكُونَ فِتۡنَةٞ وَيَكُونَ ٱلدِّينُ كُلُّهُۥ لِلَّهِۚ فَإِنِ ٱنتَهَوۡاْ فَإِنَّ ٱللَّهَ بِمَا يَعۡمَلُونَ بَصِيرٞ

[ وَقَاتِلُوهُمْ حَتَّى لَا تَكُونَ فِتْنَةٌ ] وه‌ ئێوه‌ كوشتاری كافران بكه‌ن بۆ بنبڕكردنی شیرك و كوفرو تا فیتنه‌ واته‌: شیرك و كوفر بڵاو نه‌بێته‌وه‌ [ وَيَكُونَ الدِّينُ كُلُّهُ لِلَّهِ ] تا عیباده‌ت هه‌ر هه‌مووی بۆ خوا بێت و به‌تاك و ته‌نها خوای گه‌وره‌ بپه‌رسترێ وه‌ شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ دانه‌نرێ [ فَإِنِ انْتَهَوْا فَإِنَّ اللَّهَ بِمَا يَعْمَلُونَ بَصِيرٌ (٣٩) ] وه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ستیان هه‌ڵگرت له‌ كوفرو كوشتار كردنتان و موسڵمان بوون ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر بینایه‌ به‌ كرده‌وه‌كانی ئه‌وان و هه‌موو كرده‌وه‌كانی ئه‌وانی لێوه‌ دیاره‌و پاداشتیان ده‌داته‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
40 : 8

وَإِن تَوَلَّوۡاْ فَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ مَوۡلَىٰكُمۡۚ نِعۡمَ ٱلۡمَوۡلَىٰ وَنِعۡمَ ٱلنَّصِيرُ

[ وَإِنْ تَوَلَّوْا فَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ مَوْلَاكُمْ ] وه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو پشت هه‌ڵبكه‌ن له‌و فه‌رمانه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ پێی كردووه‌ن و به‌رده‌وام بوون له‌ كوفرو دژایه‌تیتان ئه‌وا ئه‌ی باوه‌ڕداران بزانن خوای گه‌وره‌ دۆست و پشتیوان و سه‌رخه‌رو یارمه‌تیده‌ری ئێوه‌یه‌ [ نِعْمَ الْمَوْلَى وَنِعْمَ النَّصِيرُ (٤٠) ] كه‌ خوای گه‌وره‌یه‌ باشترین دۆست و پشتیوان و سه‌رخه‌ره‌. info
التفاسير: