ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
4 : 59

ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمۡ شَآقُّواْ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥۖ وَمَن يُشَآقِّ ٱللَّهَ فَإِنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلۡعِقَابِ

[ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ شَاقُّوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَمَنْ يُشَاقِّ اللَّهَ فَإِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ (٤) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ سه‌رپێچی و دژایه‌تی خواو پێغه‌مبه‌ری خوایان ئه‌كرد - صلی الله علیه وسلم - وه‌ هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی و دژایه‌تی خواو پێغه‌مبه‌ری خوا بكات - صلی الله علیه وسلم - ئه‌وه‌ سزای خوای گه‌وره‌ زۆر سه‌خته‌. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 59

مَا قَطَعۡتُم مِّن لِّينَةٍ أَوۡ تَرَكۡتُمُوهَا قَآئِمَةً عَلَىٰٓ أُصُولِهَا فَبِإِذۡنِ ٱللَّهِ وَلِيُخۡزِيَ ٱلۡفَٰسِقِينَ

[ مَا قَطَعْتُمْ مِنْ لِينَةٍ أَوْ تَرَكْتُمُوهَا قَائِمَةً عَلَى أُصُولِهَا فَبِإِذْنِ اللَّهِ ] (لِينَة) جۆرێكی باشی خورمایه‌، هیچ دار خورمایه‌كتان نه‌بڕیوه‌و وازیشتان له‌ هیچیان نه‌هێناوه‌ كه‌ له‌سه‌ر ڕه‌گی خۆی بمێنێته‌وه‌ هه‌مووی به‌ ئیزنی خوای گه‌وره‌ بووه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - هه‌ندێك دارخورماى سوتاند، وه‌ هه‌ندێك له‌ موسڵمانان دار خورمایان بڕیه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به‌ جووله‌كه‌كان، وه‌ هه‌ندێكیشیان نه‌یانبڕیه‌وه‌و گومانیان بۆ دروست بوو، وه‌ هه‌ندێك دارخورمایان بڕى و هه‌ندێكیان هێشته‌وه‌، وتیان پرسیار له‌ پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌كه‌ین ئایا پاداشت وه‌رده‌گرین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى بڕویمانه‌، وه‌ تاوانبار ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى نه‌مانبڕیوه‌؟ خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاندو فه‌رمووی: ئیشی هه‌ردوو لاتان ته‌واوه‌و هه‌ردوو لاتان هه‌ر له‌ پێناو خوای گه‌وره‌و بۆ سه‌رخستنی دینی خوای گه‌وره‌ كردووتانه‌، وه‌ جوله‌كه‌ وتیان: ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ ئه‌ڵێی قه‌ده‌غه‌ى ئاشووب نانه‌وه‌ ده‌كه‌یت له‌سه‌ر زه‌وی و چاكسازیت ئه‌وێ، ئه‌ى ئیتر بۆچی دار ئه‌بڕیته‌وه‌؟ موسڵمانان خه‌فه‌تیان له‌وه‌ خوارد، خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند: ئێوه‌ به‌ ئیزن و ره‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌ كردووتانه‌ وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ [ وَلِيُخْزِيَ الْفَاسِقِينَ (٥) ] تا ئه‌وانه‌ی كه‌ فاسقن وه‌ له‌ گوێڕایه‌ڵی خوا ده‌رچوون كه‌ جووله‌كه‌كانن خوای گه‌وره‌ سه‌رشۆڕو ڕیسوایان بكات. info
التفاسير:

external-link copy
6 : 59

وَمَآ أَفَآءَ ٱللَّهُ عَلَىٰ رَسُولِهِۦ مِنۡهُمۡ فَمَآ أَوۡجَفۡتُمۡ عَلَيۡهِ مِنۡ خَيۡلٖ وَلَا رِكَابٖ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ يُسَلِّطُ رُسُلَهُۥ عَلَىٰ مَن يَشَآءُۚ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ

{ماناى (فه‌یء)} [ وَمَا أَفَاءَ اللَّهُ عَلَى رَسُولِهِ مِنْهُمْ ] (فَيْء) واته‌: ماڵی كافران كه‌ ده‌ست موسڵمانان ئه‌كه‌وێ به‌بێ شه‌ڕو كوشتار وه‌ك ئه‌وه‌ی (به‌نو نه‌زیر)، ئه‌و (فه‌یئه‌)ی كه‌ خوای گه‌وره‌ دای به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له‌ ماڵی جووله‌كه‌كان [ فَمَا أَوْجَفْتُمْ عَلَيْهِ مِنْ خَيْلٍ وَلَا رِكَابٍ ] كه‌ ئێوه‌ ماین و وشترتان تاو نه‌دابوو تا بڕۆن شه‌ڕو جه‌نگ بكه‌ن و وه‌كو غه‌نیمه‌ ده‌ستتان بكه‌وێ، وه‌ تووشی ناڕه‌حه‌تی نه‌بوون و به‌بێ جه‌نگ ده‌ستتان كه‌وت [ وَلَكِنَّ اللَّهَ يُسَلِّطُ رُسُلَهُ عَلَى مَنْ يَشَاءُ ] به‌ڵام خوای گه‌وره‌ خۆی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی - صلی الله علیه وسلم - زاڵ ئه‌كات به‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێكدا كه‌ ویستی لێ بێت له‌ دوژمنانی [ وَاللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (٦) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ تواناو ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا هه‌یه‌. info
التفاسير:

external-link copy
7 : 59

مَّآ أَفَآءَ ٱللَّهُ عَلَىٰ رَسُولِهِۦ مِنۡ أَهۡلِ ٱلۡقُرَىٰ فَلِلَّهِ وَلِلرَّسُولِ وَلِذِي ٱلۡقُرۡبَىٰ وَٱلۡيَتَٰمَىٰ وَٱلۡمَسَٰكِينِ وَٱبۡنِ ٱلسَّبِيلِ كَيۡ لَا يَكُونَ دُولَةَۢ بَيۡنَ ٱلۡأَغۡنِيَآءِ مِنكُمۡۚ وَمَآ ءَاتَىٰكُمُ ٱلرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَىٰكُمۡ عَنۡهُ فَٱنتَهُواْۚ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَۖ إِنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلۡعِقَابِ

{دابه‌شكردنى (فه‌ىء)} [ مَا أَفَاءَ اللَّهُ عَلَى رَسُولِهِ مِنْ أَهْلِ الْقُرَى فَلِلَّهِ وَلِلرَّسُولِ وَلِذِي الْقُرْبَى وَالْيَتَامَى ] ئینجا ئه‌م ماڵ و (فه‌یئه‌) كه‌ ده‌ست موسڵمانان ئه‌كه‌وێ له‌ ماڵی كافران له‌ هه‌ر شارو وڵاتێك بێت به‌بێ جه‌نگ و شه‌ڕو كوشتار ئه‌مه‌ بۆ خوای گه‌وره‌یه‌و خوای گه‌وره‌ خۆی دیاری ئه‌كات، وه‌ بۆ پێغه‌مبه‌ری خوایه‌ - صلی الله علیه وسلم - ، وه‌ بۆ خزمه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوایه‌ - صلی الله علیه وسلم - ، وه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ هه‌تیو و بێ باوكن، خزمه‌كانی پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - (به‌نو هاشم و به‌نو عبدالمطلب) ئه‌گرێته‌وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ زه‌كات و صه‌ده‌قه‌یان له‌سه‌ر حه‌رام بووه‌، ئه‌مان مافیان بۆ دانراوه‌ له‌و فه‌یئه‌دا [ وَالْمَسَاكِينِ ] وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ فه‌قیرو هه‌ژاره‌ [ وَابْنِ السَّبِيلِ ] وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ڕێبواره‌ به‌شی ئه‌مانه‌ی هه‌مووی تیادایه‌ [ كَيْ لَا يَكُونَ دُولَةً بَيْنَ الْأَغْنِيَاءِ مِنْكُمْ ] تا كۆنه‌بێته‌وه‌ له‌لای ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان و به‌سه‌ر هه‌ژاندا زاڵ بن [ وَمَا آتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانْتَهُوا ] وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بۆی هێناون ئێوه‌ وه‌ری بگرن، وه‌ ئه‌وه‌یشی كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - نه‌هی لێكردووه‌ ده‌ستی لێ هه‌ڵبگرن، واته‌: گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا بكه‌ن - صلی الله علیه وسلم - چونكه‌ ئه‌و ته‌نها فه‌رمانتان پێ ده‌كات به‌ چاكه‌و رێگریتان لێده‌كات له‌ خراپه‌ [ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ (٧) ] وه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن چونكه‌ به‌ڕاستی سزای خوای گه‌وره‌ زۆر سه‌خته‌. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 59

لِلۡفُقَرَآءِ ٱلۡمُهَٰجِرِينَ ٱلَّذِينَ أُخۡرِجُواْ مِن دِيَٰرِهِمۡ وَأَمۡوَٰلِهِمۡ يَبۡتَغُونَ فَضۡلٗا مِّنَ ٱللَّهِ وَرِضۡوَٰنٗا وَيَنصُرُونَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥٓۚ أُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلصَّٰدِقُونَ

[ لِلْفُقَرَاءِ الْمُهَاجِرِينَ الَّذِينَ أُخْرِجُوا مِنْ دِيَارِهِمْ وَأَمْوَالِهِمْ يَبْتَغُونَ فَضْلًا مِنَ اللَّهِ وَرِضْوَانًا ] ئه‌و فه‌قیره‌ كۆچكه‌رانه‌ كه‌ له‌ مه‌ككه‌وه‌ له‌ شوێن و ماڵ و سامانى خۆیان ده‌ركران له‌لایه‌ن كافرانه‌وه‌ مه‌به‌ستیان ده‌ستكه‌وتنی فه‌زڵی خوای گه‌وره‌ بووه‌ به‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ ڕزقیان بدات له‌ دونیا، وه‌ مه‌به‌ستیان ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌ بووه‌ له‌ قیامه‌تدا ده‌ستیان بكه‌وێ و خوا لێیان ڕازی بێ، (ئه‌م ئایه‌ته‌ شایه‌تیدانى خواى گه‌وره‌یه‌ بۆ صه‌حابه‌ كۆچكه‌ره‌كان كه‌ مه‌به‌ستیان ره‌زامه‌ندى خواى گه‌وره‌یه‌) [ وَيَنْصُرُونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ ] وه‌ خواو پێغه‌مبه‌ری خوایان - صلی الله علیه وسلم - سه‌رئه‌خست به‌وه‌ی كه‌ جیهادیان ئه‌كردو به‌رگریان له‌ دینی خوای گه‌وره‌ ئه‌كرد [ أُولَئِكَ هُمُ الصَّادِقُونَ (٨) ] به‌ڕاستی ڕاستگۆی ته‌واو و ڕاسته‌قینه‌ ئه‌مانه‌ن [ وَالَّذِينَ تَبَوَّءُوا الدَّارَ وَالْإِيمَانَ مِنْ قَبْلِهِمْ ] وه‌ ئه‌نصاریه‌كان كه‌ جێگیرو نیشته‌جێ بوونه‌ له‌ مه‌دینه‌ پێش موهاجیره‌كان، وه‌ ئیمانیان هێناوه‌ به‌ خواو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - . info
التفاسير:

external-link copy
9 : 59

وَٱلَّذِينَ تَبَوَّءُو ٱلدَّارَ وَٱلۡإِيمَٰنَ مِن قَبۡلِهِمۡ يُحِبُّونَ مَنۡ هَاجَرَ إِلَيۡهِمۡ وَلَا يَجِدُونَ فِي صُدُورِهِمۡ حَاجَةٗ مِّمَّآ أُوتُواْ وَيُؤۡثِرُونَ عَلَىٰٓ أَنفُسِهِمۡ وَلَوۡ كَانَ بِهِمۡ خَصَاصَةٞۚ وَمَن يُوقَ شُحَّ نَفۡسِهِۦ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُفۡلِحُونَ

[ يُحِبُّونَ مَنْ هَاجَرَ إِلَيْهِمْ ] ئه‌و موسڵمانانه‌یان خۆش ئه‌وێ كه‌ له‌ مه‌ككه‌وه‌ كۆچیان كردووه‌و هاتوونه‌ بۆ لای ئه‌مان وه‌ چاكه‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌كه‌ن [ وَلَا يَجِدُونَ فِي صُدُورِهِمْ حَاجَةً مِمَّا أُوتُوا ] وه‌ ئه‌وه‌یشی كه‌ موهاجیران پێیان به‌خشراوه‌ له‌ پله‌و پایه‌و رێزو غه‌نیمه‌ت و ئه‌و شتانه‌ ئه‌مان حه‌سوودیان پێ نابه‌ن، له‌ فه‌یئدا ته‌نها موهاجیران به‌شیان دراو ئه‌نصارییه‌كان به‌شیان نه‌درا ته‌نها دوو كه‌سی فه‌قیر نه‌بێ له‌ ئه‌نصاریه‌كان كه‌ زۆر پێویست بوون پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - پێی دان، كه‌ (سه‌هلى كوڕى حونه‌یف و ئه‌بو دوجانه‌ سه‌مماكى كوڕى خرشه‌) بوون، جا ئه‌مان حه‌سوودی نابه‌ن به‌ موهاجیران كه‌ ئه‌و ماڵه‌یان ده‌ست ئه‌كه‌وێ [ وَيُؤْثِرُونَ عَلَى أَنْفُسِهِمْ وَلَوْ كَانَ بِهِمْ خَصَاصَةٌ ] وه‌ ئه‌نصارییه‌كان موهاجیران پێش خۆیان ئه‌خه‌ن له‌ شتی دونیاییدا ئه‌گه‌ر خۆیشیان زۆر پێویستیان پێ بێت و زۆر فه‌قیر بن، وه‌كو ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ میوانی پێغه‌مبه‌ری خوا بوو - صلی الله علیه وسلم - كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - كه‌سێكى نارد بۆ لاى خێزانه‌كانى ئه‌وان وتیان جگه‌ له‌ ئاو هیچ شتێكمان نیه‌ بیده‌ینێ، پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: (ره‌حمه‌تى خوا له‌ كه‌سێك بێت ئه‌مشه‌و ئه‌م میوانه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌باته‌وه‌و میوانداری بۆ ئه‌كات)، (ئه‌بو ته‌ڵحه‌ی ئه‌نصاری) بردیه‌وه‌و به‌خێزانه‌كه‌ى وت: میوانى پێغه‌مبه‌رى خوایه‌ - صلی الله علیه وسلم - هیچ شتێك هه‌ڵمه‌گره‌و چى هه‌یه‌ بیهێنه‌، ئه‌ویش وتى: سوێند به‌ خوا ته‌نها خواردنی منداڵه‌كانه‌، وتى: ئه‌گه‌ر منداڵه‌كان داواى خواردنیان كرد بیانخه‌وێنه‌و بیده‌ به‌ میوانه‌كه‌و چراكه‌ ده‌كوژێنینه‌وه‌و خۆمان هیچ ناخۆین، وایان كرد، به‌یانى كه‌ چوو بۆ لاى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ، پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - پێى فه‌رموو: خواى گه‌وره‌ سه‌رسام بوو به‌م ژن و پیاوه‌و خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی له‌سه‌ریان دابه‌زاند [ وَمَنْ يُوقَ شُحَّ نَفْسِهِ فَأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ (٩) ] وه‌ هه‌ر كه‌سێك له‌ ڕه‌زیلی و چروكى و ڕژدی نه‌فسی، خۆی بپارێزێ و خۆی پاك بكاته‌وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ به‌ڕاستی سه‌رفرازو سه‌ركه‌وتوون، به‌وه‌ی كه‌ زه‌كاتی ماڵه‌كه‌ی بدات یان حه‌قی تری تیابێ بیدات. info
التفاسير: