ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
30 : 47

وَلَوۡ نَشَآءُ لَأَرَيۡنَٰكَهُمۡ فَلَعَرَفۡتَهُم بِسِيمَٰهُمۡۚ وَلَتَعۡرِفَنَّهُمۡ فِي لَحۡنِ ٱلۡقَوۡلِۚ وَٱللَّهُ يَعۡلَمُ أَعۡمَٰلَكُمۡ

[ وَلَوْ نَشَاءُ لَأَرَيْنَاكَهُمْ فَلَعَرَفْتَهُمْ بِسِيمَاهُمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئه‌گه‌ر ویستمان لێ بێت ئه‌و مونافیقانه‌ت پێ نیشان ئه‌ده‌ین وه‌ به‌ شێوه‌یاندا ئه‌یانناسیته‌وه‌ [ وَلَتَعْرِفَنَّهُمْ فِي لَحْنِ الْقَوْلِ ] وه‌ هه‌موویانت پێ ناناسێنین به‌ڵام له‌ قسه‌ كردنیاندا ده‌رئه‌كه‌ون كه‌ ئه‌مانه‌ مونافیقن [ وَاللَّهُ يَعْلَمُ أَعْمَالَكُمْ (٣٠) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زانیاری به‌ كرده‌وه‌ی ئێوه‌ هه‌یه‌و هیچ شتێك له‌ خوای گه‌وره‌ ناشاردرێته‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
31 : 47

وَلَنَبۡلُوَنَّكُمۡ حَتَّىٰ نَعۡلَمَ ٱلۡمُجَٰهِدِينَ مِنكُمۡ وَٱلصَّٰبِرِينَ وَنَبۡلُوَاْ أَخۡبَارَكُمۡ

{تاقیكردنه‌وه‌ى خواى گه‌وره‌} [ وَلَنَبْلُوَنَّكُمْ حَتَّى نَعْلَمَ الْمُجَاهِدِينَ مِنْكُمْ وَالصَّابِرِينَ وَنَبْلُوَ أَخْبَارَكُمْ (٣١) ] وه‌ ئێمه‌ تاقیتان ئه‌كه‌ینه‌وه‌ تا ده‌ركه‌وێت یان ببینین ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ ئێوه‌ جیهاد ئه‌كه‌ن له‌ پێناو خوای گه‌وره‌و ئارام ئه‌گرن وه‌ تا هه‌واڵی ئێوه‌ ده‌ركه‌وێت و ئاشكرا بێت. info
التفاسير:

external-link copy
32 : 47

إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ وَصَدُّواْ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ وَشَآقُّواْ ٱلرَّسُولَ مِنۢ بَعۡدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمُ ٱلۡهُدَىٰ لَن يَضُرُّواْ ٱللَّهَ شَيۡـٔٗا وَسَيُحۡبِطُ أَعۡمَٰلَهُمۡ

[ إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا وَصَدُّوا عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ وَشَاقُّوا الرَّسُولَ مِنْ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمُ الْهُدَى لَنْ يَضُرُّوا اللَّهَ شَيْئًا وَسَيُحْبِطُ أَعْمَالَهُمْ (٣٢) ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كوفریان كردووه‌و ڕێگریان كردووه‌ له‌ دینی خوای گه‌وره‌، وه‌ دژایه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوایان كردووه‌ - صلی الله علیه وسلم - وه‌ سه‌رپێچیان كردووه‌ له‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ هیدایه‌تیان بۆ ڕوون بۆته‌وه‌و بۆ ده‌ركه‌وتووه‌و موعجیزه‌ی ئاشكرایان بینیوه‌ به‌ دڵنیایی ئه‌وانه‌ هیچ زیانێك به‌ خوای گه‌وره‌ ناگه‌یه‌نن كاتێك كه‌ كوفر ئه‌كه‌ن وه‌ خوای گه‌وره‌ كرده‌وه‌كانیان به‌تاڵ ئه‌كاته‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
33 : 47

۞ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ أَطِيعُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُواْ ٱلرَّسُولَ وَلَا تُبۡطِلُوٓاْ أَعۡمَٰلَكُمۡ

[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَلَا تُبْطِلُوا أَعْمَالَكُمْ (٣٣) ] ئه‌ی باوه‌ڕداران گوێڕایه‌ڵی خواو گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا بكه‌ن - صلی الله علیه وسلم - وه‌ كرده‌وه‌كانتان به‌تاڵ مه‌كه‌نه‌وه‌ به‌سه‌رپێچی كردن، یاخود به‌ ڕیا، یاخود به‌هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ له‌دین. info
التفاسير:

external-link copy
34 : 47

إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ وَصَدُّواْ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ ثُمَّ مَاتُواْ وَهُمۡ كُفَّارٞ فَلَن يَغۡفِرَ ٱللَّهُ لَهُمۡ

{خواى گه‌وره‌ له‌ كافران خۆش نابێت} [ إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا وَصَدُّوا عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ ثُمَّ مَاتُوا وَهُمْ كُفَّارٌ فَلَنْ يَغْفِرَ اللَّهُ لَهُمْ (٣٤) ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كافر بوونه‌و ڕێگریان كردووه‌ له‌ دینی خوای گه‌وره‌ كه‌ خه‌ڵكی موسڵمان بێ پاشان مردوونه‌ به‌و حاڵه‌وه‌و كافر بوونه‌ ئه‌وانه‌ خوای گه‌وره‌ هه‌رگیز لێیان خۆش نابێت. info
التفاسير:

external-link copy
35 : 47

فَلَا تَهِنُواْ وَتَدۡعُوٓاْ إِلَى ٱلسَّلۡمِ وَأَنتُمُ ٱلۡأَعۡلَوۡنَ وَٱللَّهُ مَعَكُمۡ وَلَن يَتِرَكُمۡ أَعۡمَٰلَكُمۡ

[ فَلَا تَهِنُوا وَتَدْعُوا إِلَى السَّلْمِ ] وه‌ ئێوه‌ لاوازو بێ هێز مه‌بن له‌ كاتی جه‌نگدا، وه‌ ده‌ستپێشخه‌ری مه‌كه‌ن بۆ صوڵح و ئاشته‌وایی له‌گه‌ڵ كافراندا كه‌ ئێوه‌ زاڵ و باڵاده‌ست و به‌هێزن تا وا نه‌زانن كه‌ ئێوه‌ بێ هێزو لاوازن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌ستپێشخه‌ریان كرد ئێوه‌ وه‌ری بگرن یان ئه‌گه‌ر پێویستتان بوو بیكه‌ن [ وَأَنْتُمُ الْأَعْلَوْنَ وَاللَّهُ مَعَكُمْ وَلَنْ يَتِرَكُمْ أَعْمَالَكُمْ (٣٥) ] وه‌ هه‌ر ئێوه‌ به‌رزو بڵندو زاڵن به‌ شمشێرو به‌ به‌ڵگه‌ له‌ دونیاو قیامه‌تدا، وه‌ خوای گه‌وره‌ له‌گه‌ڵتاندایه‌ به‌ سه‌رخستن و یارمه‌تیدان و پشتیوانی كردنتان، وه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌جرو پاداشتی كرده‌وه‌كانتان به‌تاڵ ناكاته‌وه‌و هیچی لێ كه‌م ناكات و به‌ ته‌واوی پاداشتان ده‌داته‌وه‌ info
التفاسير:

external-link copy
36 : 47

إِنَّمَا ٱلۡحَيَوٰةُ ٱلدُّنۡيَا لَعِبٞ وَلَهۡوٞۚ وَإِن تُؤۡمِنُواْ وَتَتَّقُواْ يُؤۡتِكُمۡ أُجُورَكُمۡ وَلَا يَسۡـَٔلۡكُمۡ أَمۡوَٰلَكُمۡ

[ إِنَّمَا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا لَعِبٌ وَلَهْوٌ ] ژیانی دونیا ته‌نها بریتییه‌ له‌ یاری و كات به‌سه‌ربردن [ وَإِنْ تُؤْمِنُوا وَتَتَّقُوا يُؤْتِكُمْ أُجُورَكُمْ وَلَا يَسْأَلْكُمْ أَمْوَالَكُمْ (٣٦) ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئیمان بێنن وه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن خوای گه‌وره‌ ئه‌جرو پاداشتی ته‌واوتان ئه‌داته‌وه‌، وه‌ فه‌رمانتان پێ ناكات به‌وه‌ی كه‌ هه‌موو پاره‌كه‌تان به‌ زه‌كات بده‌ن و له‌ پێناو خوای گه‌وره‌ بیبه‌خشن به‌ڵكو بڕێكی كه‌می كه‌ له‌ چلدا یه‌كه‌. info
التفاسير:

external-link copy
37 : 47

إِن يَسۡـَٔلۡكُمُوهَا فَيُحۡفِكُمۡ تَبۡخَلُواْ وَيُخۡرِجۡ أَضۡغَٰنَكُمۡ

[ إِنْ يَسْأَلْكُمُوهَا فَيُحْفِكُمْ تَبْخَلُوا ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ داوا بكات هه‌موو پاره‌تان له‌ پێناو خوای گه‌وره‌ ببه‌خشن ئه‌و كاته‌ به‌لاتانه‌وه‌ قورس ئه‌بێ، واته‌: فه‌قیر ئه‌مێننه‌وه‌و ڕه‌زیلیش ئه‌كه‌ن و نایبه‌خشن [ وَيُخْرِجْ أَضْغَانَكُمْ (٣٧) ] وه‌ ئه‌و كاته‌ ڕق و كینه‌ش له‌ دڵتاندا ده‌رئه‌كه‌وێ، واته‌: ده‌وڵه‌مه‌ند كه‌ هه‌موو پاره‌كه‌ی بدات به‌ فه‌قیر ئه‌و كاته‌ ڕق و كینه‌ ده‌رئه‌كه‌وێت. info
التفاسير:

external-link copy
38 : 47

هَٰٓأَنتُمۡ هَٰٓؤُلَآءِ تُدۡعَوۡنَ لِتُنفِقُواْ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ فَمِنكُم مَّن يَبۡخَلُۖ وَمَن يَبۡخَلۡ فَإِنَّمَا يَبۡخَلُ عَن نَّفۡسِهِۦۚ وَٱللَّهُ ٱلۡغَنِيُّ وَأَنتُمُ ٱلۡفُقَرَآءُۚ وَإِن تَتَوَلَّوۡاْ يَسۡتَبۡدِلۡ قَوۡمًا غَيۡرَكُمۡ ثُمَّ لَا يَكُونُوٓاْ أَمۡثَٰلَكُم

[ هَا أَنْتُمْ هَؤُلَاءِ تُدْعَوْنَ لِتُنْفِقُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ ] ئا ئێوه‌ كه‌سانێكن كه‌ بانگ ئه‌كرێن له‌ پێناو خوای گه‌وره‌دا ببه‌خشن [ فَمِنْكُمْ مَنْ يَبْخَلُ ] جا هه‌تانه‌ ڕه‌زیلی و چروكی ئه‌كات [ وَمَنْ يَبْخَلْ فَإِنَّمَا يَبْخَلُ عَنْ نَفْسِهِ ] وه‌ هه‌ر كه‌سێك ڕه‌زیلی بكات ئه‌وه‌ زه‌ره‌رو زیانی ڕه‌زیلیه‌كه‌ ته‌نها بۆ خۆی ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ [ وَاللَّهُ الْغَنِيُّ وَأَنْتُمُ الْفُقَرَاءُ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ پێویسته‌ وه‌ ئێوه‌ن كه‌ فه‌قیرو موحتاجی خوای گه‌وره‌ن [ وَإِنْ تَتَوَلَّوْا يَسْتَبْدِلْ قَوْمًا غَيْرَكُمْ ] وه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ پشت هه‌ڵكه‌ن له‌ گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌ ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ ئێوه‌ له‌ناو ئه‌بات وه‌ ئێوه‌ ئه‌گۆڕێته‌وه‌ به‌ قه‌ومێكی ترو كه‌سانێكی تر ئه‌هێنێ [ ثُمَّ لَا يَكُونُوا أَمْثَالَكُمْ (٣٨) ] پاشان ئه‌و قه‌ومه‌ وه‌كو ئێوه‌ نابن به‌ڵكو ئیمان دێنن و گوێڕایه‌ڵ ده‌بن و له‌ پێناو خوای گه‌وره‌دا ده‌به‌خشن، (ئه‌بو هوره‌یره‌) ده‌فه‌رمێت: پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوێنده‌وه‌، هاوه‌ڵان فه‌رموویان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - كێن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ پشتهه‌ڵبكه‌ین خوای گه‌وره‌ ده‌یانگۆڕێته‌وه‌ پێمان و پاشان ئه‌وان وه‌كو ئێمه‌ نابن؟ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - به‌ده‌ستی دای به‌ شانی (سه‌لمانی فارسی)داو پاشان فه‌رمووی: (ئه‌مه‌و قه‌ومه‌كه‌ی، وه‌ ئه‌گه‌ر دین له‌سه‌ر ئه‌ستێره‌كان بێت ئه‌وا پیاوانێك له‌ فارس ده‌ستی ده‌خه‌ن)، والله أعلم. info
التفاسير: