ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
84 : 38

قَالَ فَٱلۡحَقُّ وَٱلۡحَقَّ أَقُولُ

[ قَالَ فَالْحَقُّ وَالْحَقَّ أَقُولُ (٨٤) ] خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: من حه‌قم و حه‌ق ده‌ڵێم، یان حه‌ق له‌ لایه‌ن منه‌وه‌یه‌و من حه‌ق ده‌ڵێم. info
التفاسير:

external-link copy
85 : 38

لَأَمۡلَأَنَّ جَهَنَّمَ مِنكَ وَمِمَّن تَبِعَكَ مِنۡهُمۡ أَجۡمَعِينَ

[ لَأَمْلَأَنَّ جَهَنَّمَ مِنْكَ وَمِمَّنْ تَبِعَكَ مِنْهُمْ أَجْمَعِينَ (٨٥) ] ئه‌بێ جه‌هه‌ننه‌م پڕ بكه‌م له‌ تۆ و له‌ هه‌ر كه‌سێك كه‌ شوێنی تۆ بكه‌وێ به‌ تێكڕا ئه‌وه‌ی شوێنت بكه‌وێ ئه‌بێ ئه‌وانیش دۆزه‌خیان لێ پڕ بكه‌م. info
التفاسير:

external-link copy
86 : 38

قُلۡ مَآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ مِنۡ أَجۡرٖ وَمَآ أَنَا۠ مِنَ ٱلۡمُتَكَلِّفِينَ

[ قُلْ مَا أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: كه‌ من بانگتان ئه‌كه‌م بۆ ئیمان هێنان خۆ من داوای كرێ و پاره‌و پاداشتم لێ نه‌كردوون [ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُتَكَلِّفِينَ (٨٦) ] وه‌ من ته‌كلیفیش له‌ خۆم ناكه‌م له‌ خۆمه‌وه‌ قسه‌ بكه‌م به‌ڵكو ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رمانم پێ ئه‌كات و له‌ خۆمه‌وه‌ من شت دروست ناكه‌م زیادو كه‌مى ناكه‌م. info
التفاسير:

external-link copy
87 : 38

إِنۡ هُوَ إِلَّا ذِكۡرٞ لِّلۡعَٰلَمِينَ

[ إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِلْعَالَمِينَ (٨٧) ] ئه‌م قورئانه‌ ته‌نها زیكرو یادخستنه‌وه‌یه‌كه‌ بۆ هه‌موو جیهان له‌ مرۆڤ و جنى. info
التفاسير:

external-link copy
88 : 38

وَلَتَعۡلَمُنَّ نَبَأَهُۥ بَعۡدَ حِينِۭ

[ وَلَتَعْلَمُنَّ نَبَأَهُ بَعْدَ حِينٍ (٨٨) ] وه‌ ئه‌ی كافران به‌ دڵنیایی له‌ داهاتوودا له‌ ڕۆژی قیامه‌ت هه‌واڵ و راستیه‌كانی قورئان ئه‌زانن، والله أعلم. info
التفاسير: