ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
17 : 38

ٱصۡبِرۡ عَلَىٰ مَا يَقُولُونَ وَٱذۡكُرۡ عَبۡدَنَا دَاوُۥدَ ذَا ٱلۡأَيۡدِۖ إِنَّهُۥٓ أَوَّابٌ

[ اصْبِرْ عَلَى مَا يَقُولُونَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ ئارام بگره‌ له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو قسانه‌ی كه‌ ئه‌یكه‌ن {شاخ و باڵنده‌ له‌گه‌ڵ داود پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - زیكرى خوا ده‌كه‌ن!} [ وَاذْكُرْ عَبْدَنَا دَاوُودَ ] وه‌ تۆ یادی به‌نده‌ی ئێمه‌ داود پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - بكه‌ [ ذَا الْأَيْدِ ] كه‌ زۆر به‌هێز بوو له‌ زانست و زانیارى و په‌رستن و كرده‌وه‌ى چاك و جه‌نگدا، كه‌ زۆر شه‌ونوێژى ده‌كردو رۆژنارۆژێك به‌رۆژوو ده‌بوو، وه‌ له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا هه‌ڵناهات و رایناكرد [ إِنَّهُ أَوَّابٌ (١٧) ] وه‌ ئه‌و زۆر كه‌سێكی گه‌ڕاوه‌ بوو بۆ لای خوای گه‌وره‌ له‌ هه‌موو كاروبارێكیدا. info
التفاسير:

external-link copy
18 : 38

إِنَّا سَخَّرۡنَا ٱلۡجِبَالَ مَعَهُۥ يُسَبِّحۡنَ بِٱلۡعَشِيِّ وَٱلۡإِشۡرَاقِ

[ إِنَّا سَخَّرْنَا الْجِبَالَ مَعَهُ يُسَبِّحْنَ بِالْعَشِيِّ وَالْإِشْرَاقِ (١٨) ] ئێمه‌ شاخه‌كانمان ژێربار كردبوو له‌گه‌ڵیدا ته‌سبیحاتی خوای گه‌وره‌یان ئه‌كرد به‌ ئێواران و به‌یانیان. info
التفاسير:

external-link copy
19 : 38

وَٱلطَّيۡرَ مَحۡشُورَةٗۖ كُلّٞ لَّهُۥٓ أَوَّابٞ

[ وَالطَّيْرَ مَحْشُورَةً كُلٌّ لَهُ أَوَّابٌ (١٩) ] وه‌ كه‌ زه‌بورى بخوێندایه‌ ئه‌وه‌نده‌ ده‌نگى خۆش بوو باڵنده‌كانیش له‌ ئاسمان هه‌ر هه‌موویان كۆ ئه‌بوونه‌وه‌و له‌گه‌ڵیدا ته‌سبیحاتی خوای گه‌وره‌یان ئه‌كردو هه‌موویان ئه‌گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌و گوێڕایه‌ڵى ده‌بوون. info
التفاسير:

external-link copy
20 : 38

وَشَدَدۡنَا مُلۡكَهُۥ وَءَاتَيۡنَٰهُ ٱلۡحِكۡمَةَ وَفَصۡلَ ٱلۡخِطَابِ

[ وَشَدَدْنَا مُلْكَهُ ] وه‌ موڵكه‌كه‌یشیمان زۆر به‌هێز كردو موڵكێكى ته‌واومان پێبه‌خشى ئه‌وه‌ى كه‌ پاشاكان پێویستیان بێت، وه‌ سه‌رمان خست به‌سه‌ر دوژمندا [ وَآتَيْنَاهُ الْحِكْمَةَ ] وه‌ حیكمه‌ت و دانایی و كاربه‌جێی و تێگه‌یشتن و دادپه‌روه‌ری و پێغه‌مبه‌رایه‌تیمان پێ به‌خشی [ وَفَصْلَ الْخِطَابِ (٢٠) ] وه‌ یه‌كلا كردنه‌وه‌مان پێ به‌خشى له‌ قسه‌ كردن و بڕیاردان و قه‌زادا كه‌ به‌ جوانی یه‌كلای ئه‌كرده‌وه‌ به‌ بوونى دوو شایه‌ت له‌سه‌ر تۆمه‌تبار، وه‌ كه‌ نه‌بوو ئه‌وا به‌ سوێند خواردنى تۆمه‌تباره‌كه‌، وه‌كو شه‌ریعه‌تى خۆمان info
التفاسير:

external-link copy
21 : 38

۞ وَهَلۡ أَتَىٰكَ نَبَؤُاْ ٱلۡخَصۡمِ إِذۡ تَسَوَّرُواْ ٱلۡمِحۡرَابَ

{به‌سه‌رهاتى داود پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - و دوو كه‌سه‌ دژ به‌یه‌كه‌كه‌} [ وَهَلْ أَتَاكَ نَبَأُ الْخَصْمِ إِذْ تَسَوَّرُوا الْمِحْرَابَ (٢١) ] ئه‌ى محمد - صلی الله علیه وسلم - ئایا هه‌واڵی ئه‌و دوو كه‌سه‌ت بۆ هاتووه‌ كاتێك كه‌ دژ به‌یه‌ك بوون و له‌ میحراب و دیواره‌كه‌ په‌ڕینه‌وه‌و هاتنه‌ ئه‌م دیو و هاتنه‌ ژووره‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌ ده‌رگا بده‌ن، (به‌ شوێنى نوێژ كردنى ئیمام ده‌وترێت: میحراب، واته‌: شه‌ڕگه‌، چونكه‌ شوێنى شه‌ڕ كردنه‌ له‌گه‌ڵ شه‌یتان) . info
التفاسير:

external-link copy
22 : 38

إِذۡ دَخَلُواْ عَلَىٰ دَاوُۥدَ فَفَزِعَ مِنۡهُمۡۖ قَالُواْ لَا تَخَفۡۖ خَصۡمَانِ بَغَىٰ بَعۡضُنَا عَلَىٰ بَعۡضٖ فَٱحۡكُم بَيۡنَنَا بِٱلۡحَقِّ وَلَا تُشۡطِطۡ وَٱهۡدِنَآ إِلَىٰ سَوَآءِ ٱلصِّرَٰطِ

[ إِذْ دَخَلُوا عَلَى دَاوُودَ ] كاتێك خۆیان كرده‌ ژووره‌وه‌ بۆ لای داود پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - [ فَفَزِعَ مِنْهُمْ ] داود پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - لێیان ترسا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ ده‌رگاوه‌ نه‌هاتنه‌ ژووره‌وه‌ [ قَالُوا لَا تَخَفْ ] وتیان: مه‌ترسێ [ خَصْمَانِ بَغَى بَعْضُنَا عَلَى بَعْضٍ ] ئێمه‌ دوو كه‌سین دژبه‌یه‌كین كێشه‌مان هه‌یه‌و یه‌كێكمان سته‌می له‌وه‌ی تر كردووه‌ [ فَاحْكُمْ بَيْنَنَا بِالْحَقِّ ] تۆ به‌ حه‌ق و دادپه‌روه‌ری بڕیار له‌ نێوانماندا بده‌ [ وَلَا تُشْطِطْ ] وه‌ سته‌م مه‌كه‌ له‌ بڕیاردانتدا [ وَاهْدِنَا إِلَى سَوَاءِ الصِّرَاطِ (٢٢) ] وه‌ ڕێنماییمان بكه‌ بۆ ڕێگای ڕاست. info
التفاسير:

external-link copy
23 : 38

إِنَّ هَٰذَآ أَخِي لَهُۥ تِسۡعٞ وَتِسۡعُونَ نَعۡجَةٗ وَلِيَ نَعۡجَةٞ وَٰحِدَةٞ فَقَالَ أَكۡفِلۡنِيهَا وَعَزَّنِي فِي ٱلۡخِطَابِ

[ إِنَّ هَذَا أَخِي لَهُ تِسْعٌ وَتِسْعُونَ نَعْجَةً ] ئه‌مه‌ برامه‌ نه‌وه‌دو نۆ مه‌ڕی هه‌یه‌ [ وَلِيَ نَعْجَةٌ وَاحِدَةٌ ] وه‌ منیش ته‌نها یه‌ك مه‌ڕێكم هه‌یه‌ [ فَقَالَ أَكْفِلْنِيهَا ] داوای ئه‌و مه‌ڕه‌یش له‌ من ده‌كات و ئه‌ڵێ: بیده‌ به‌ من [ وَعَزَّنِي فِي الْخِطَابِ (٢٣) ] وه‌ زاڵ بوو به‌سه‌رمدا له‌ قسه‌كردندا. info
التفاسير:

external-link copy
24 : 38

قَالَ لَقَدۡ ظَلَمَكَ بِسُؤَالِ نَعۡجَتِكَ إِلَىٰ نِعَاجِهِۦۖ وَإِنَّ كَثِيرٗا مِّنَ ٱلۡخُلَطَآءِ لَيَبۡغِي بَعۡضُهُمۡ عَلَىٰ بَعۡضٍ إِلَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَقَلِيلٞ مَّا هُمۡۗ وَظَنَّ دَاوُۥدُ أَنَّمَا فَتَنَّٰهُ فَٱسۡتَغۡفَرَ رَبَّهُۥ وَخَرَّۤ رَاكِعٗاۤ وَأَنَابَ۩

[ قَالَ لَقَدْ ظَلَمَكَ بِسُؤَالِ نَعْجَتِكَ إِلَى نِعَاجِهِ ] داود پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - یه‌كسه‌ر بڕیاری داو فه‌رمووی: به‌ڕاستی سته‌می لێ كردوویت كه‌ داوای مه‌ڕه‌كه‌ى تۆ ئه‌كات و ده‌یه‌وێت بیكاته‌ لای ئه‌وانه‌ی خۆی و لێت بسه‌نێت [ وَإِنَّ كَثِيرًا مِنَ الْخُلَطَاءِ لَيَبْغِي بَعْضُهُمْ عَلَى بَعْضٍ ] وه‌ زۆرێكیش له‌وانه‌ی كه‌ شه‌ریكن هه‌ندێكیان سته‌م له‌ هه‌ندێكیان ده‌كه‌ن [ إِلَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَقَلِيلٌ مَا هُمْ ] ته‌نها ئه‌وانه‌ نه‌بێت كه‌ ئیمانیان هێناوه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه‌ كه‌ ئه‌وانیش كه‌من [ وَظَنَّ دَاوُودُ أَنَّمَا فَتَنَّاهُ ] وه‌ داود پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - دڵنیا بوو وه‌ زانی كه‌ ئێمه‌ تاقیمان كرده‌وه‌ [ فَاسْتَغْفَرَ رَبَّهُ ] بۆیه‌ داوای لێخۆشبوونی له‌ خوای گه‌وره‌ كرد [ وَخَرَّ رَاكِعًا وَأَنَابَ (٢٤) ] وه‌ چووه‌ ركوع و سجودو كڕنوشی بۆ خوای گه‌وره‌ بردو گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ لای و داوای لێخۆشبوونی لێكرد، پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - له‌سه‌ر مینبه‌ر سوره‌تى (ص) ى خوێند گه‌یشته‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ دابه‌زى و سوجده‌ى بردو هاوه‌ڵانیش سوجده‌یان له‌گه‌ڵدا برد، به‌ڵام ئه‌و چیرۆكه‌ی كه‌ باسكراوه‌ كه‌ گوایه‌ داود پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - وه‌زیرێكی هه‌بووه‌ خێزانه‌كه‌ی به‌ ڕووتی بینیوه‌و حه‌زی لێ كردووه‌و پاشان وه‌زیره‌كه‌ی ناردووه‌ بۆ جه‌نگ و كوژراوه‌و خێزانه‌كه‌ی ماره‌ كردووه‌، خوای گه‌وره‌ ئه‌و دوو مه‌لائیكه‌ته‌ى ناردووه‌ و داود پێغه‌مبه‌رى - صلی الله علیه وسلم - تاقیكردۆته‌وه‌و دواتر زانیوێتی و ته‌وبه‌ی كردووه‌، ئه‌مه‌ (ئیسرائیلیاته‌) و هیچ بنچینه‌و بنه‌مایه‌كى نیه‌و صه‌حیح و ڕاست نیه‌، نه‌ك پێغه‌مبه‌رانی خوای گه‌وره‌ به‌ڵكو باوه‌ڕدارێكی ڕاسته‌قینه‌ كاری وای لێ ناوه‌شێته‌وه‌ چ جای پێغه‌مبه‌رێك له‌ پێغه‌مبه‌ران، به‌ڵكو هه‌ر دوو كه‌س بوونه‌و ئه‌و كێشه‌یه‌یان هه‌بووه‌، وه‌ هه‌ڵه‌كه‌ی داود پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ له‌وه‌ی تر بگرێت یه‌كسه‌ر وتی: زوڵم و سته‌می لێ كردوویت، با ئه‌و نه‌وه‌دو نۆ مه‌ڕیشی هه‌بێت و ئه‌م یه‌ك مه‌ڕی هه‌بێت له‌وانه‌یه‌ ئه‌وه‌ى یه‌ك مه‌ڕه‌كه‌ى هه‌یه‌ زوڵمی كردبێت و زوڵم و سته‌م به‌ زۆرو كه‌مى نیه‌، نه‌ئه‌بوایه‌ بڕیاری بدایه‌ تا گوێى له‌وه‌ى تریش ده‌گرت، وه‌ له‌ شه‌ریعه‌تى خۆیشمان هه‌روایه‌ نابێت قازى و دادوه‌ر بڕیار بدات تا گوێ له‌ هه‌ردوو لا ده‌گرێت، ئه‌مه‌ ته‌فسیرى ڕاست و دروسته‌ بۆ ئایه‌ته‌كه‌. info
التفاسير:

external-link copy
25 : 38

فَغَفَرۡنَا لَهُۥ ذَٰلِكَۖ وَإِنَّ لَهُۥ عِندَنَا لَزُلۡفَىٰ وَحُسۡنَ مَـَٔابٖ

[ فَغَفَرْنَا لَهُ ذَلِكَ ] ئێمه‌ش لێی خۆش بووین له‌و بڕیاره‌ په‌له‌یه‌ی كه‌ دای [ وَإِنَّ لَهُ عِنْدَنَا لَزُلْفَى وَحُسْنَ مَآبٍ (٢٥) ] وه‌ له‌ رۆژى قیامه‌ت داود پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - له‌لای ئێمه‌ نزیكی و ڕێزو لێخۆشبوونی بۆ هه‌یه‌، وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی باشیشی بۆ هه‌یه‌ كه‌ پله‌ به‌رزه‌كانى به‌هه‌شته‌. info
التفاسير:

external-link copy
26 : 38

يَٰدَاوُۥدُ إِنَّا جَعَلۡنَٰكَ خَلِيفَةٗ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَٱحۡكُم بَيۡنَ ٱلنَّاسِ بِٱلۡحَقِّ وَلَا تَتَّبِعِ ٱلۡهَوَىٰ فَيُضِلَّكَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ يَضِلُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ لَهُمۡ عَذَابٞ شَدِيدُۢ بِمَا نَسُواْ يَوۡمَ ٱلۡحِسَابِ

[ يَا دَاوُودُ إِنَّا جَعَلْنَاكَ خَلِيفَةً فِي الْأَرْضِ ] ئه‌ی داود پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ئێمه‌ تۆمان كردووه‌ به‌ جێنشین له‌سه‌ر زه‌ویدا [ فَاحْكُمْ بَيْنَ النَّاسِ بِالْحَقِّ ] تۆ بڕیار له‌ نێوان خه‌ڵكیدا بده‌ به‌ دادپه‌روه‌ری [ وَلَا تَتَّبِعِ الْهَوَى فَيُضِلَّكَ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ ] وه‌ شوێن هه‌واو ئاره‌زوو نه‌كه‌وی له‌ بڕیاردان له‌ نێوان خه‌ڵكیدا چونكه‌ گومڕات ئه‌كه‌ن و له‌ ڕێگای ڕاستی خوای گه‌وره‌ لات ئه‌ده‌ن، یان له‌ ڕێگای به‌هه‌شت لات ئه‌ده‌ن [ إِنَّ الَّذِينَ يَضِلُّونَ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ڕێگای ڕاستی خوای گه‌وره‌ لائه‌ده‌ن [ لَهُمْ عَذَابٌ شَدِيدٌ بِمَا نَسُوا يَوْمَ الْحِسَابِ (٢٦) ] به‌ دڵنیایی ئه‌وانه‌ سزایه‌كی زۆر به‌ ئێش و ئازاریان بۆ هه‌یه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌یان له‌بیر كردووه‌. info
التفاسير: