ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
127 : 37

فَكَذَّبُوهُ فَإِنَّهُمۡ لَمُحۡضَرُونَ

[ فَكَذَّبُوهُ فَإِنَّهُمْ لَمُحْضَرُونَ (١٢٧) ] ئه‌وان به‌درۆیان زانی، وه‌ ئه‌بێ ئاماده‌ی سزای خوای گه‌وره‌ بن له‌ ڕۆژی قیامه‌ت. info
التفاسير:

external-link copy
128 : 37

إِلَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلۡمُخۡلَصِينَ

[ إِلَّا عِبَادَ اللَّهِ الْمُخْلَصِينَ (١٢٨) ] ته‌نها به‌نده‌ دڵسۆزه‌كانی خوای گه‌وره‌ نه‌بێت ئه‌وانه‌ی كه‌ ئیمانیان پێی هێناوه‌ ڕزگاریان ئه‌بێ له‌ سزا. info
التفاسير:

external-link copy
129 : 37

وَتَرَكۡنَا عَلَيۡهِ فِي ٱلۡأٓخِرِينَ

[ وَتَرَكْنَا عَلَيْهِ فِي الْآخِرِينَ (١٢٩) ] وه‌ ئه‌میش له‌ناو ئوممه‌تانی دواتردا مه‌دح و سه‌ناو ستایش ده‌كرێت و باش باس ده‌كرێت و ڕێزی ئه‌مێنێت. info
التفاسير:

external-link copy
130 : 37

سَلَٰمٌ عَلَىٰٓ إِلۡ يَاسِينَ

[ سَلَامٌ عَلَى إِلْ يَاسِينَ (١٣٠) ] وه‌ سڵاوی خوای گه‌وره‌ له‌ (ئیل یاسین) بێت واته‌: له‌ (ئیلیاس) - صلی الله علیه وسلم - بێت كه‌ هه‌ردووكیان یه‌كن. info
التفاسير:

external-link copy
131 : 37

إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلۡمُحۡسِنِينَ

[ إِنَّا كَذَلِكَ نَجْزِي الْمُحْسِنِينَ (١٣١) ] ئێمه‌ به‌م شێوازه‌ پاداشتی چاكه‌كاران ئه‌ده‌ینه‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
132 : 37

إِنَّهُۥ مِنۡ عِبَادِنَا ٱلۡمُؤۡمِنِينَ

[ إِنَّهُ مِنْ عِبَادِنَا الْمُؤْمِنِينَ (١٣٢) ] به‌ دڵنیایى ئه‌میش یه‌كێك بووه‌ له‌ به‌نده‌ باوه‌ڕداره‌كانی ئێمه‌. info
التفاسير:

external-link copy
133 : 37

وَإِنَّ لُوطٗا لَّمِنَ ٱلۡمُرۡسَلِينَ

{خێزانه‌كه‌ى لوط پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - له‌ناو سزادراواندا ده‌بێت} [ وَإِنَّ لُوطًا لَمِنَ الْمُرْسَلِينَ (١٣٣) ] وه‌ لوطيش - صلی الله علیه وسلم - یه‌كێك بووه‌ له‌ پێغه‌مبه‌رانی خوای گه‌وره‌. info
التفاسير:

external-link copy
134 : 37

إِذۡ نَجَّيۡنَٰهُ وَأَهۡلَهُۥٓ أَجۡمَعِينَ

[ إِذْ نَجَّيْنَاهُ وَأَهْلَهُ أَجْمَعِينَ (١٣٤) ] كه‌ خۆی و كه‌سوكاره‌ باوه‌ڕداره‌كانی ئه‌وه‌ی كه‌ شوێنی كه‌وتبوون هه‌موویانمان ڕزگار كرد. info
التفاسير:

external-link copy
135 : 37

إِلَّا عَجُوزٗا فِي ٱلۡغَٰبِرِينَ

[ إِلَّا عَجُوزًا فِي الْغَابِرِينَ (١٣٥) ] ته‌نها پیرێژنێك نه‌بێ كه‌ له‌ناو سزادا مایه‌وه‌ كه‌ خێزانه‌كه‌ی بوو كافر بوو باوه‌ڕی پێ نه‌هێنا. info
التفاسير:

external-link copy
136 : 37

ثُمَّ دَمَّرۡنَا ٱلۡأٓخَرِينَ

[ ثُمَّ دَمَّرْنَا الْآخَرِينَ (١٣٦) ] پاشان ئه‌وانه‌ی ترمان هه‌موو له‌ناوبرد. info
التفاسير:

external-link copy
137 : 37

وَإِنَّكُمۡ لَتَمُرُّونَ عَلَيۡهِم مُّصۡبِحِينَ

[ وَإِنَّكُمْ لَتَمُرُّونَ عَلَيْهِمْ مُصْبِحِينَ (١٣٧) ] ئه‌ی خه‌ڵكی مه‌ككه‌ ئێوه‌ به‌ به‌یانیان به‌ شوێنه‌واری ئه‌وان و ماڵه‌كانیاندا تێئه‌په‌ڕن. info
التفاسير:

external-link copy
138 : 37

وَبِٱلَّيۡلِۚ أَفَلَا تَعۡقِلُونَ

[ وَبِاللَّيْلِ ] وه‌ به‌ شه‌وانیش هه‌ر به‌ گه‌ڕانه‌وه‌تان له‌ شامدا به‌سه‌ریاندا تێئه‌په‌ڕن [ أَفَلَا تَعْقِلُونَ (١٣٨) ] ئه‌وه‌ بۆ په‌ندو ئامۆژگاری وه‌رناگرن بزانن خوای گه‌وره‌ چۆن سزای دان دوایی سزای ئێوه‌ش ئه‌دات ئه‌گه‌ر ئیمان نه‌هێنن، خواى گه‌وره‌ شوێنه‌كه‌ى كردن به‌ ده‌ریاچه‌یه‌كى پیسى بۆگه‌نى ناشیرین. info
التفاسير:

external-link copy
139 : 37

وَإِنَّ يُونُسَ لَمِنَ ٱلۡمُرۡسَلِينَ

{یونس پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - فڕێ ده‌درێته‌ ناو ده‌ریاوه‌} [ وَإِنَّ يُونُسَ لَمِنَ الْمُرْسَلِينَ (١٣٩) ] وه‌ (یونس)یش - صلی الله علیه وسلم - كه‌ (ذا النون)ی پێ وتراوه‌ به‌ دڵنیایى یه‌كێك بووه‌ له‌ پێغه‌مبه‌رانی خوای گه‌وره‌. info
التفاسير:

external-link copy
140 : 37

إِذۡ أَبَقَ إِلَى ٱلۡفُلۡكِ ٱلۡمَشۡحُونِ

[ إِذْ أَبَقَ إِلَى الْفُلْكِ الْمَشْحُونِ (١٤٠) ] كاتێك كه‌ وایزانی خوای گه‌وره‌ سزای قه‌ومه‌كه‌ی ئه‌دات كه‌ سزاكه‌ دواكه‌وت ئه‌م قه‌ومه‌كه‌ی خۆی به‌جێ هێشت و چووه‌ ناو كه‌شتییه‌كه‌وه‌ كه‌ كه‌شتییه‌كه‌ پڕ بوو له‌ شتومه‌ك. info
التفاسير:

external-link copy
141 : 37

فَسَاهَمَ فَكَانَ مِنَ ٱلۡمُدۡحَضِينَ

[ فَسَاهَمَ ] نزیك بووه‌ كه‌شتییه‌كه‌ نوقم بێت تیرو پشكیان كرد بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موویان نقوم نه‌بن كه‌سێك فڕێ بده‌نه‌ ناو ئاوه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌شتیه‌كه‌ ڕزگاری بێت [ فَكَانَ مِنَ الْمُدْحَضِينَ (١٤١) ] كاتێك كه‌ تیروپشك كرا سآ جار یونس - صلی الله علیه وسلم - ده‌رچوو وه‌ فڕێیان دایه‌ ناو ده‌ریاكه‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
142 : 37

فَٱلۡتَقَمَهُ ٱلۡحُوتُ وَهُوَ مُلِيمٞ

[ فَالْتَقَمَهُ الْحُوتُ وَهُوَ مُلِيمٌ (١٤٢) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ نه‌هه‌نگێكی ناردو قوتی دا، چونكه‌ یونس - صلی الله علیه وسلم - قه‌ومه‌كه‌ى به‌جێهێشت و لۆمه‌ كرا. info
التفاسير:

external-link copy
143 : 37

فَلَوۡلَآ أَنَّهُۥ كَانَ مِنَ ٱلۡمُسَبِّحِينَ

[ فَلَوْلَا أَنَّهُ كَانَ مِنَ الْمُسَبِّحِينَ (١٤٣) ] ئه‌گه‌ر یونس - صلی الله علیه وسلم - له‌ناو سكی نه‌هه‌نگه‌كه‌ ته‌سبیحاتی خوای گه‌وره‌ی نه‌كردایه‌ یان نوێژی نه‌كردایه‌، ئه‌ووترێ: پێشترو له‌ناو سكى نه‌هه‌نگه‌كه‌یش نوێژو زیكری خوای گه‌وره‌ی كردووه‌. info
التفاسير:

external-link copy
144 : 37

لَلَبِثَ فِي بَطۡنِهِۦٓ إِلَىٰ يَوۡمِ يُبۡعَثُونَ

[ لَلَبِثَ فِي بَطْنِهِ إِلَى يَوْمِ يُبْعَثُونَ (١٤٤) ] ئه‌وه‌ له‌ناو سكی ئه‌و نه‌هه‌نگه‌دا ئه‌مایه‌وه‌ تا ڕۆژی زیندوو بوونه‌وه‌، واته‌: ناو سكی نه‌هه‌نگه‌كه‌ ئه‌بووه‌ گۆڕی. info
التفاسير:

external-link copy
145 : 37

۞ فَنَبَذۡنَٰهُ بِٱلۡعَرَآءِ وَهُوَ سَقِيمٞ

{یونس پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - رزگارى ده‌بێت} [ فَنَبَذْنَاهُ بِالْعَرَاءِ وَهُوَ سَقِيمٌ (١٤٥) ] خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی كرد به‌ نه‌هه‌نگه‌كه‌ له‌ ده‌مییه‌وه‌ فڕێی دایه‌ ده‌شت و شوێنێكی چۆڵه‌وه‌ كه‌ هیچ رووه‌كى لێنه‌بوو، وه‌ لاوازو نه‌خۆش بوو جلوبه‌رگی له‌به‌ردا نه‌مابوو. info
التفاسير:

external-link copy
146 : 37

وَأَنۢبَتۡنَا عَلَيۡهِ شَجَرَةٗ مِّن يَقۡطِينٖ

[ وَأَنْبَتْنَا عَلَيْهِ شَجَرَةً مِنْ يَقْطِينٍ (١٤٦) ] وه‌ دارێكمان بۆی ڕوواند كه‌ سێبه‌ری بۆ بكات كه‌ ئه‌ووترێ: كوله‌كه‌ بووه‌. info
التفاسير:

external-link copy
147 : 37

وَأَرۡسَلۡنَٰهُ إِلَىٰ مِاْئَةِ أَلۡفٍ أَوۡ يَزِيدُونَ

[ وَأَرْسَلْنَاهُ إِلَى مِائَةِ أَلْفٍ أَوْ يَزِيدُونَ (١٤٧) ] پاشان ناردمان بۆ لای خه‌ڵكی (نه‌ینه‌وا) كه‌ سه‌د هه‌زار كه‌س یاخود زیاتر بوون. info
التفاسير:

external-link copy
148 : 37

فَـَٔامَنُواْ فَمَتَّعۡنَٰهُمۡ إِلَىٰ حِينٖ

[ فَآمَنُوا ] دوای ئه‌وه‌ی كه‌ نیشانه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تیان بینی، یاخود هه‌ندێك له‌ نیشانه‌كانی سزای خوای گه‌وره‌یان بینی هه‌موویان ئیمانیان هێناو خوای گه‌وره‌ سزای نه‌دان [ فَمَتَّعْنَاهُمْ إِلَى حِينٍ (١٤٨) ] وه‌ ژیانماندن تا كۆتایی ئه‌جه‌ل و كاتی دیاریكراوی خۆیان. info
التفاسير:

external-link copy
149 : 37

فَٱسۡتَفۡتِهِمۡ أَلِرَبِّكَ ٱلۡبَنَاتُ وَلَهُمُ ٱلۡبَنُونَ

{كافران بوهتان بۆ خواى گه‌وره‌ ده‌كه‌ن } [ فَاسْتَفْتِهِمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ پرسیار له‌ كافرانى قوڕه‌یش بكه‌ وه‌كو به‌رهه‌ڵستى كردن و نكوڵى كردن [ أَلِرَبِّكَ الْبَنَاتُ وَلَهُمُ الْبَنُونَ (١٤٩) ] ئایا ئه‌وان بۆچى ئه‌ڵێن: مه‌لائیكه‌ت كچی خوای گه‌وره‌یه‌ له‌كاتێكدا بۆ خۆیان ڕازی نابن كچیان ببێت و كچ زینده‌ به‌چاڵ ئه‌كه‌ن ئایا خوای گه‌وره‌ كچی هه‌یه‌و ئه‌وان كوڕیان هه‌یه‌! چۆن به‌ شتێك بۆ خۆیان ڕازی نابن ئه‌یده‌نه‌ پاڵ خوای گه‌وره‌. info
التفاسير:

external-link copy
150 : 37

أَمۡ خَلَقۡنَا ٱلۡمَلَٰٓئِكَةَ إِنَٰثٗا وَهُمۡ شَٰهِدُونَ

[ أَمْ خَلَقْنَا الْمَلَائِكَةَ إِنَاثًا وَهُمْ شَاهِدُونَ (١٥٠) ] یاخود ئایا ئه‌گه‌ر مه‌لائیكه‌ت كچ بن ئێمه‌ كاتێك مه‌لائیكه‌تمان دروست كردووه‌ ئه‌وان ئاگادار بوونه‌و بینیویانه‌ چۆن ئه‌زانن مه‌لائیكه‌ت كچه‌. info
التفاسير:

external-link copy
151 : 37

أَلَآ إِنَّهُم مِّنۡ إِفۡكِهِمۡ لَيَقُولُونَ

[ أَلَا إِنَّهُمْ مِنْ إِفْكِهِمْ لَيَقُولُونَ (١٥١) ] نه‌خێر ئه‌مه‌ ته‌نها درۆهه‌ڵبه‌ستن و بوهتانێكه‌و له‌ بوهتان كردندا ئه‌وان ئه‌ڵێن: info
التفاسير:

external-link copy
152 : 37

وَلَدَ ٱللَّهُ وَإِنَّهُمۡ لَكَٰذِبُونَ

[ وَلَدَ اللَّهُ ] خوای گه‌وره‌ منداڵی بووه‌ (وَالْعِيَاذُ بِالله) [ وَإِنَّهُمْ لَكَاذِبُونَ (١٥٢) ] وه‌ به‌ دڵنیایی ئه‌وان درۆ ئه‌كه‌ن. info
التفاسير:

external-link copy
153 : 37

أَصۡطَفَى ٱلۡبَنَاتِ عَلَى ٱلۡبَنِينَ

[ أَصْطَفَى الْبَنَاتِ عَلَى الْبَنِينَ (١٥٣) ] ئایا خوای گه‌وره‌ كچی هه‌ڵبژاردووه‌ به‌سه‌ر كوڕدا له‌ كاتێك ئێوه‌ خۆتان به‌ كچ ڕازی نین. info
التفاسير: