ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
52 : 37

يَقُولُ أَءِنَّكَ لَمِنَ ٱلۡمُصَدِّقِينَ

[ يَقُولُ أَإِنَّكَ لَمِنَ الْمُصَدِّقِينَ (٥٢) ] باوه‌ڕى به‌ زیندوو بوونه‌وه‌ نه‌بوو، له‌ دونیا پێی ده‌وتم: ئایا تۆ باوه‌ڕت به‌ زیندوو بوونه‌وه‌ هه‌یه‌؟! info
التفاسير:

external-link copy
53 : 37

أَءِذَا مِتۡنَا وَكُنَّا تُرَابٗا وَعِظَٰمًا أَءِنَّا لَمَدِينُونَ

[ أَإِذَا مِتْنَا وَكُنَّا تُرَابًا وَعِظَامًا أَإِنَّا لَمَدِينُونَ (٥٣) ] ئایا ئێمه‌ ئه‌گه‌ر بمرین و ببین به‌ خۆڵ و ئێسقانه‌كانمان بڕزێ ئایا ئێمه‌ سه‌رله‌نوێ زیندوو ئه‌بینه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌مان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و سزا ده‌درێین له‌سه‌ر كرده‌وه‌كانمان؟! info
التفاسير:

external-link copy
54 : 37

قَالَ هَلۡ أَنتُم مُّطَّلِعُونَ

[ قَالَ هَلْ أَنْتُمْ مُطَّلِعُونَ (٥٤) ] ئه‌و باوه‌ڕداره‌ به‌ هاوڕێیانى به‌هه‌شتى ده‌ڵێ: وه‌رن له‌گه‌ڵمدا با ته‌ماشا بكه‌ین و بزانین له‌ناو دۆزه‌خدا ئه‌و هاوڕێیه‌م ئه‌دۆزینه‌وه‌و ئه‌یبینین info
التفاسير:

external-link copy
55 : 37

فَٱطَّلَعَ فَرَءَاهُ فِي سَوَآءِ ٱلۡجَحِيمِ

[ فَاطَّلَعَ فَرَآهُ فِي سَوَاءِ الْجَحِيمِ (٥٥) ] ته‌ماشای ئاگری دۆزه‌خ ده‌كه‌ن ده‌بینن له‌ ناوه‌ڕاستی ئاگری دۆزه‌خدایه‌و ده‌سوتێت و سزا ده‌درێت. info
التفاسير:

external-link copy
56 : 37

قَالَ تَٱللَّهِ إِن كِدتَّ لَتُرۡدِينِ

[ قَالَ تَاللَّهِ إِنْ كِدْتَ لَتُرْدِينِ (٥٦) ] قسه‌ی له‌گه‌ڵدا ئه‌كات و ئه‌ڵێ: سوێند به‌خوای گه‌وره‌ نزیك بوو منیش له‌گه‌ڵ خۆتدا فڕێ بده‌یته‌ ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌ ئه‌گه‌ر به‌ قسه‌تم بكردایه‌و شوێنت بكه‌وتمایه‌، (ئه‌م ئایه‌ته‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى به‌هه‌شتیان ده‌توانن ته‌ماشاى ناو دۆزه‌خ بكه‌ن و دۆزه‌خیه‌كان ببینن و بیانناسنه‌وه‌و قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن). info
التفاسير:

external-link copy
57 : 37

وَلَوۡلَا نِعۡمَةُ رَبِّي لَكُنتُ مِنَ ٱلۡمُحۡضَرِينَ

[ وَلَوْلَا نِعْمَةُ رَبِّي لَكُنْتُ مِنَ الْمُحْضَرِينَ (٥٧) ] وه‌ ئه‌گه‌ر فه‌زڵ و چاكه‌و ڕه‌حمه‌ت و نیعمه‌تی خوای گه‌وره‌ نه‌بوایه‌ به‌سه‌ر منه‌وه‌ كه‌ هیدایه‌تی دام و رێنمایى كردم بۆ یه‌كخواپه‌رستى وه‌ پاراستمی له‌ گومڕایی ئه‌وه‌ منیش ئێستا له‌گه‌ڵ تۆدا له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا ئاماده‌ ئه‌بووم و له‌ ئاماده‌ بووان ئه‌بووم، (پێویسته‌ مرۆڤى موسڵمان خۆى له‌ هاوڕێى خراپ دوور بخاته‌وه‌ تا له‌گه‌ڵ خۆیدا بۆ دۆزه‌خى نه‌بات). info
التفاسير:

external-link copy
58 : 37

أَفَمَا نَحۡنُ بِمَيِّتِينَ

[ أَفَمَا نَحْنُ بِمَيِّتِينَ (٥٨) ] باوه‌ڕداره‌كه‌ له‌ خۆشیدا ده‌ڵێت: ئایا ئیتر له‌مه‌ودوا ئێمه‌ نامرین و مردنمان به‌سه‌ردا نایات و به‌ هه‌میشه‌یی له‌م نازو نیعمه‌ته‌ی به‌هه‌شتدا ئه‌بین. info
التفاسير:

external-link copy
59 : 37

إِلَّا مَوۡتَتَنَا ٱلۡأُولَىٰ وَمَا نَحۡنُ بِمُعَذَّبِينَ

[ إِلَّا مَوْتَتَنَا الْأُولَى ] ته‌نها مردنی یه‌كه‌م جارمان نه‌بێ كه‌ له‌ دونیادا مردین [ وَمَا نَحْنُ بِمُعَذَّبِينَ (٥٩) ] وه‌ له‌مه‌ودوا ئێمه‌ سزا نادرێین هه‌روه‌كو چۆن كافران سزا ئه‌درێن. info
التفاسير:

external-link copy
60 : 37

إِنَّ هَٰذَا لَهُوَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡعَظِيمُ

[ إِنَّ هَذَا لَهُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (٦٠) ] به‌ڕاستی ئه‌مه‌یه‌ بردنه‌وه‌ی هه‌ر گه‌وره‌ كه‌ مرۆڤ بچێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ و به‌ نه‌مرى و هه‌میشه‌یی تیایدا بمێنێته‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
61 : 37

لِمِثۡلِ هَٰذَا فَلۡيَعۡمَلِ ٱلۡعَٰمِلُونَ

[ لِمِثْلِ هَذَا فَلْيَعْمَلِ الْعَامِلُونَ (٦١) ] خواى گه‌وره‌یش ده‌فه‌رمێت: ئه‌وانه‌ی كه‌ كرده‌وه‌ى چاك ئه‌كه‌ن با بۆ ئه‌م پاداشته‌ گه‌وره‌و بازرگانیه‌ سه‌ركه‌وتووه‌ كار بكه‌ن نه‌ك بۆ دونیایه‌ك كه‌ كۆتایی دێت و ئه‌بڕێته‌وه. info
التفاسير:

external-link copy
62 : 37

أَذَٰلِكَ خَيۡرٞ نُّزُلًا أَمۡ شَجَرَةُ ٱلزَّقُّومِ

{دارى شه‌قنه‌بوت خۆراكى دۆزه‌خییه‌كانه‌} [ أَذَلِكَ خَيْرٌ نُزُلًا أَمْ شَجَرَةُ الزَّقُّومِ (٦٢) ] ئایا ئه‌م به‌هه‌شته‌ كه‌ پڕه‌ له‌ نازو نیعمه‌ت و شوێنی ڕێز لێنانه‌ باشتره‌ یاخود ئاگرى دۆزه‌خ كه‌ داری زه‌قومى تیایه‌و خواردنی دۆزه‌خیه‌كانه‌؟ info
التفاسير:

external-link copy
63 : 37

إِنَّا جَعَلۡنَٰهَا فِتۡنَةٗ لِّلظَّٰلِمِينَ

[ إِنَّا جَعَلْنَاهَا فِتْنَةً لِلظَّالِمِينَ (٦٣) ] ئێمه‌ ئه‌و داره‌مان كردووه‌ به‌ تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ سته‌مكاران كه‌ ئه‌یانووت: چۆن ئه‌بێ دار له‌ناو دۆزه‌خدا هه‌بێت!؟ ئه‌وه‌ تواناو ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌یه‌. info
التفاسير:

external-link copy
64 : 37

إِنَّهَا شَجَرَةٞ تَخۡرُجُ فِيٓ أَصۡلِ ٱلۡجَحِيمِ

[ إِنَّهَا شَجَرَةٌ تَخْرُجُ فِي أَصْلِ الْجَحِيمِ (٦٤) ] ئه‌وه‌ دارێكه‌ له‌ بنی دۆزه‌خه‌وه‌ رواوه‌و ده‌رچووه‌و ده‌رئه‌كه‌وێت. info
التفاسير:

external-link copy
65 : 37

طَلۡعُهَا كَأَنَّهُۥ رُءُوسُ ٱلشَّيَٰطِينِ

[ طَلْعُهَا كَأَنَّهُ رُءُوسُ الشَّيَاطِينِ (٦٥) ] لق و چڵه‌كانی وه‌كو سه‌ری شه‌یتان ناشیرینه‌ هه‌ر چه‌نده‌ شه‌یتان نه‌بینراوه‌ به‌ڵام هه‌موو كه‌سێك ئه‌زانێ كه‌ ناشیرینه‌. info
التفاسير:

external-link copy
66 : 37

فَإِنَّهُمۡ لَأٓكِلُونَ مِنۡهَا فَمَالِـُٔونَ مِنۡهَا ٱلۡبُطُونَ

[ فَإِنَّهُمْ لَآكِلُونَ مِنْهَا فَمَالِئُونَ مِنْهَا الْبُطُونَ (٦٦) ] دۆزه‌خییه‌كان له‌و داری زه‌قوم و ژه‌قنه‌بووته‌ ئه‌خۆن تا سكیانی لێ پڕ ئه‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر برسیانه‌و هیچ خواردنێكى ترى لێ نییه‌. info
التفاسير:

external-link copy
67 : 37

ثُمَّ إِنَّ لَهُمۡ عَلَيۡهَا لَشَوۡبٗا مِّنۡ حَمِيمٖ

[ ثُمَّ إِنَّ لَهُمْ عَلَيْهَا لَشَوْبًا مِنْ حَمِيمٍ (٦٧) ] پاشان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ زۆر له‌و داره‌ ئه‌خۆن ئینجا تینوویانه‌ پاشان خوای گه‌وره‌ ئاوێكی كوڵاویان ئه‌داتێ كه‌ به‌ ئاگری دۆزه‌خ كوڵاوه‌و تێكه‌ڵ به‌ برین و زوخاوى دۆزه‌خیه‌كان كراوه‌ كه‌ له‌لاشه‌یان ده‌چۆڕێته‌وه‌و هه‌موو لاشه‌ و پێست و ناو سكیان ئه‌تاوێنێته‌وه‌، پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ئه‌م ئایه‌ته‌ى خوێنده‌وه‌و فه‌رمووی: (ئه‌گه‌ر ته‌نها دڵۆپێكی ئه‌و زه‌قومه‌ بخرێته‌ ناو ده‌ریاكانی دونیاوه‌ ئه‌وه‌ ژیان له‌ خه‌ڵكی سه‌ر رووى زه‌وی تێك ئه‌دات، ئه‌ی ئیتر چۆن ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئه‌وه‌ خواردنه‌كه‌ی بێت) په‌نا به‌خوای گه‌وره‌و بمانپارێزێت. info
التفاسير:

external-link copy
68 : 37

ثُمَّ إِنَّ مَرۡجِعَهُمۡ لَإِلَى ٱلۡجَحِيمِ

[ ثُمَّ إِنَّ مَرْجِعَهُمْ لَإِلَى الْجَحِيمِ (٦٨) ] له‌ پاش ئه‌و خواردن و خواردنه‌وه‌یه‌ی ناو دۆزه‌خ گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌ر بۆ ناو ئاگرى سوتێنه‌رى دۆزه‌خه‌و هه‌ر جاره‌و به‌ شێوازێك سزا ده‌درێن. info
التفاسير:

external-link copy
69 : 37

إِنَّهُمۡ أَلۡفَوۡاْ ءَابَآءَهُمۡ ضَآلِّينَ

[ إِنَّهُمْ أَلْفَوْا آبَاءَهُمْ ضَالِّينَ (٦٩) ] بۆیه‌ ئه‌م سزا قورسه‌مان دان چونكه‌ ئه‌وان باوك و باپیرانی خۆیان بینیه‌وه‌ له‌سه‌ر گومڕایی و به‌بێ به‌ڵگه‌ شوێنیان كه‌وتن و لاساییان كردنه‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
70 : 37

فَهُمۡ عَلَىٰٓ ءَاثَٰرِهِمۡ يُهۡرَعُونَ

[ فَهُمْ عَلَى آثَارِهِمْ يُهْرَعُونَ (٧٠) ] وه‌ ئه‌وان له‌و گومڕاییه‌ به‌ خێرایی به‌ شوێنه‌واری باوك و باپیرانیاندا ڕۆیشتن. info
التفاسير:

external-link copy
71 : 37

وَلَقَدۡ ضَلَّ قَبۡلَهُمۡ أَكۡثَرُ ٱلۡأَوَّلِينَ

[ وَلَقَدْ ضَلَّ قَبْلَهُمْ أَكْثَرُ الْأَوَّلِينَ (٧١) ] وه‌ پێش ئه‌مانیش ئوممه‌تانی پێشتریش زۆرێكیان گومڕا بوونه‌و له‌ ڕێگا لایانداوه‌و هاوبه‌شیان بۆ خواى گه‌وره‌ بڕیار داوه‌. info
التفاسير:

external-link copy
72 : 37

وَلَقَدۡ أَرۡسَلۡنَا فِيهِم مُّنذِرِينَ

[ وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا فِيهِمْ مُنْذِرِينَ (٧٢) ] وه‌ ئێمه‌ پێغه‌مبه‌ران و ترسێنه‌رانمان ناردۆته‌ ناویان تا بیانترسێنن و حه‌قیان بۆ ڕوون بكه‌نه‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
73 : 37

فَٱنظُرۡ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلۡمُنذَرِينَ

[ فَانْظُرْ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُنْذَرِينَ (٧٣) ] تۆ ته‌ماشا بكه‌و ببینه‌و بزانه‌ سه‌ره‌نجامی ئه‌و كه‌سانه‌ چۆن بووه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ران ئاگاداریان كردوونه‌ته‌وه‌و چۆن سزامان دان و له‌ناومان بردن. info
التفاسير:

external-link copy
74 : 37

إِلَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلۡمُخۡلَصِينَ

[ إِلَّا عِبَادَ اللَّهِ الْمُخْلَصِينَ (٧٤) ] ته‌نها به‌نده‌ دڵسۆزه‌كانی خوای گه‌وره‌ نه‌بێ كه‌ ئیمانیان هێناوه‌و به‌ تاك و ته‌نها خواى گه‌وره‌یان په‌رستووه‌ به‌دڵسۆزییه‌وه‌ ئه‌وانمان رزگار كردووه‌و سه‌رمان خستوون. info
التفاسير:

external-link copy
75 : 37

وَلَقَدۡ نَادَىٰنَا نُوحٞ فَلَنِعۡمَ ٱلۡمُجِيبُونَ

{وه‌ڵامدانه‌وه‌ى نوح پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - } [ وَلَقَدْ نَادَانَا نُوحٌ فَلَنِعْمَ الْمُجِيبُونَ (٧٥) ] وه‌ كاتێكیش كه‌ نوح - صلی الله علیه وسلم - نۆسه‌دو په‌نجا ساڵ بانگه‌وازى نه‌ته‌وه‌كه‌ى كرد ته‌نها كه‌مێكیان باوه‌ڕیان هێناو لێیان بێئومێد بوو، بانگی له‌ ئێمه‌ كردو لێمان پاڕایه‌وه‌ ئێمه‌یش باشترین وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ بووین بۆ نوح و - صلی الله علیه وسلم - دوعاكه‌یمان قبووڵ كردو قه‌ومه‌كه‌یمان له‌ناوبرد. info
التفاسير:

external-link copy
76 : 37

وَنَجَّيۡنَٰهُ وَأَهۡلَهُۥ مِنَ ٱلۡكَرۡبِ ٱلۡعَظِيمِ

[ وَنَجَّيْنَاهُ وَأَهْلَهُ مِنَ الْكَرْبِ الْعَظِيمِ (٧٦) ] وه‌ خۆی و شوێنكه‌وتوانیمان ڕزگار كرد له‌و ناخۆشیه‌ قورسه‌ گه‌وره‌یه‌ كه‌ ئازاردان و به‌ درۆزانین بوو، یان نوقم كردن و غه‌رق بوون بوو له‌ناو ئاوه‌كه‌دا. info
التفاسير: