ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
73 : 16

وَيَعۡبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَمۡلِكُ لَهُمۡ رِزۡقٗا مِّنَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ شَيۡـٔٗا وَلَا يَسۡتَطِيعُونَ

[ وَيَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ مَا لَا يَمْلِكُ لَهُمْ رِزْقًا مِنَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ شَيْئًا ] وه‌ جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ كه‌سانێك ئه‌په‌رستن كه‌ هیچ ڕزق و ڕۆزیه‌كیان به‌ده‌ست نیه‌و ناتوانن ڕزقی ئێوه‌ بده‌ن نه‌ له‌ ئاسمانه‌كان و نه‌ له‌ زه‌ویدا هیچ شتێكیان نیه‌ [ وَلَا يَسْتَطِيعُونَ (٧٣) ] وه‌ تواناشیان نیه‌ كه‌ هیچ ڕزقێك به‌ ئێوه‌ بده‌ن و هیچ هه‌ڵسوكه‌وتێك بكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مردوون یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دارو به‌ردو بێگیانن. info
التفاسير:

external-link copy
74 : 16

فَلَا تَضۡرِبُواْ لِلَّهِ ٱلۡأَمۡثَالَۚ إِنَّ ٱللَّهَ يَعۡلَمُ وَأَنتُمۡ لَا تَعۡلَمُونَ

[ فَلَا تَضْرِبُوا لِلَّهِ الْأَمْثَالَ ] بۆیه‌ ئێوه‌ نموونه‌ بۆ خوای گه‌وره‌ مه‌هێننه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ تاك و ته‌نهایه‌ [ إِنَّ اللَّهَ يَعْلَمُ وَأَنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ (٧٤) ] به‌دڵنیایى خوای گه‌وره‌ خۆی باشتر ئه‌زانێ وه‌ ئێوه‌ نازانن و هیچ زانیاریه‌كتان نیه‌. info
التفاسير:

external-link copy
75 : 16

۞ ضَرَبَ ٱللَّهُ مَثَلًا عَبۡدٗا مَّمۡلُوكٗا لَّا يَقۡدِرُ عَلَىٰ شَيۡءٖ وَمَن رَّزَقۡنَٰهُ مِنَّا رِزۡقًا حَسَنٗا فَهُوَ يُنفِقُ مِنۡهُ سِرّٗا وَجَهۡرًاۖ هَلۡ يَسۡتَوُۥنَۚ ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِۚ بَلۡ أَكۡثَرُهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ

[ ضَرَبَ اللَّهُ مَثَلًا عَبْدًا مَمْلُوكًا لَا يَقْدِرُ عَلَى شَيْءٍ ] خوای گه‌وره‌ نموونه‌ی كۆیله‌یه‌ك ئه‌هێنێته‌وه‌ كه‌ خاوه‌نی هه‌یه‌و توانای هیچ شتێكی نیه‌ كه‌ به‌ده‌ستی بهێنێ [ وَمَنْ رَزَقْنَاهُ مِنَّا رِزْقًا حَسَنًا ] به‌ڵام خاوه‌نه‌كه‌ی ڕزق و ڕۆزیه‌كی باشمان پێی به‌خشیوه‌ [ فَهُوَ يُنْفِقُ مِنْهُ سِرًّا وَجَهْرًا ] كه‌ ئه‌م خاوه‌نه‌ به‌ نهێنی و به‌ ئاشكرا ئه‌به‌خشێت و خزمه‌تی كۆیله‌كه‌ی خۆی ده‌كات [ هَلْ يَسْتَوُونَ ] ئایا ئه‌م دووانه‌ ئه‌و كۆیله‌یه‌ له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌كه‌یدا یه‌كسانن و وه‌كو یه‌ك وان؟ نه‌خێر یه‌كسان نین، ئه‌مه‌ نموونه‌یه‌كه‌، باشه‌ ئه‌گه‌ر كۆیله‌یه‌ك له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌كه‌یدا یه‌كسان نه‌كه‌ن چۆن خوای گه‌وره‌ یه‌كسان ئه‌كه‌ن به‌م دروستكراوه‌ بێده‌سه‌ڵاتانه‌ [ الْحَمْدُ لِلَّهِ ] حه‌مدو سه‌ناو ستایش بۆ خوای گه‌وره‌ له‌سه‌ر ته‌واویه‌تی خوای گه‌وره‌ [ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ (٧٥) ] به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م راستیانه‌ نازانن. info
التفاسير:

external-link copy
76 : 16

وَضَرَبَ ٱللَّهُ مَثَلٗا رَّجُلَيۡنِ أَحَدُهُمَآ أَبۡكَمُ لَا يَقۡدِرُ عَلَىٰ شَيۡءٖ وَهُوَ كَلٌّ عَلَىٰ مَوۡلَىٰهُ أَيۡنَمَا يُوَجِّههُّ لَا يَأۡتِ بِخَيۡرٍ هَلۡ يَسۡتَوِي هُوَ وَمَن يَأۡمُرُ بِٱلۡعَدۡلِ وَهُوَ عَلَىٰ صِرَٰطٖ مُّسۡتَقِيمٖ

[ وَضَرَبَ اللَّهُ مَثَلًا رَجُلَيْنِ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ نموونه‌ی موسڵمان و كافر به‌ دوو كه‌س ده‌هێنێته‌وه‌ [ أَحَدُهُمَا أَبْكَمُ لَا يَقْدِرُ عَلَى شَيْءٍ ] یه‌كێكیان لاڵه‌و توانای قسه‌كردن و هیچ شتێكی نیه‌ [ وَهُوَ كَلٌّ عَلَى مَوْلَاهُ ] وه‌ ئه‌و بارقورسیه‌ به‌سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌یه‌وه‌ [ أَيْنَمَا يُوَجِّهْهُ لَا يَأْتِ بِخَيْرٍ ] بۆ هه‌ر شوێنێك ئاراسته‌ی بكات هیچ خێرێك ناهێنێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توانای هه‌ڵسوكه‌وت و قسه‌ كردنى نیه‌، كه‌ ئه‌مه‌ نمونه‌ى كافره‌كه‌یه‌ كه‌ بێخێره‌ [ هَلْ يَسْتَوِي هُوَ وَمَنْ يَأْمُرُ بِالْعَدْلِ وَهُوَ عَلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ (٧٦) ] ئایا ئه‌م كۆیله‌یه‌ كه‌ حاڵی وایه‌ یه‌كسانه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا كه‌ فه‌رمان ده‌كات به‌ دادپه‌روه‌ری وه‌ ئه‌و له‌سه‌ر ڕێگای ڕاسته‌؟ ئه‌مه‌ نمونه‌ى موسڵمانه‌كه‌یه‌، كه‌ ئه‌مه‌ مه‌به‌ست پێی ئیمامی عوسمانه‌ (ڕه‌زاو ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) كه‌ كۆیله‌یه‌كی هه‌بووه‌ چه‌ندێك خزمه‌تی ئه‌كرد ئه‌و هه‌ر موسڵمان نه‌ئه‌بوو وه‌ هیچ خێرێكی تیا نه‌بوو خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند. info
التفاسير:

external-link copy
77 : 16

وَلِلَّهِ غَيۡبُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ وَمَآ أَمۡرُ ٱلسَّاعَةِ إِلَّا كَلَمۡحِ ٱلۡبَصَرِ أَوۡ هُوَ أَقۡرَبُۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ

[ وَلِلَّهِ غَيْبُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] وه‌ هه‌رچی نهێنی ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه‌ تایبه‌ته‌ به‌ خوای گه‌وره‌و هه‌ر خۆی ئه‌یزانێ [ وَمَا أَمْرُ السَّاعَةِ إِلَّا كَلَمْحِ الْبَصَرِ أَوْ هُوَ أَقْرَبُ ] وه‌ هاتنی ڕۆژی قیامه‌تیش وه‌كو چاو تروكاندنێك وایه‌ ئاوا به‌خێرایی دێت یاخود له‌ویش نزیكتره‌ [ إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (٧٧) ] به‌دڵنیایى خوای گه‌وره‌ تواناو ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا هه‌یه‌، وه‌ له‌وانه‌ش كه‌ قیامه‌ت ئاوا به‌خێرایی بهێنێ. info
التفاسير:

external-link copy
78 : 16

وَٱللَّهُ أَخۡرَجَكُم مِّنۢ بُطُونِ أُمَّهَٰتِكُمۡ لَا تَعۡلَمُونَ شَيۡـٔٗا وَجَعَلَ لَكُمُ ٱلسَّمۡعَ وَٱلۡأَبۡصَٰرَ وَٱلۡأَفۡـِٔدَةَ لَعَلَّكُمۡ تَشۡكُرُونَ

{هەندێك لە بەخششەكانی خوای گەورە} [ وَاللَّهُ أَخْرَجَكُمْ مِنْ بُطُونِ أُمَّهَاتِكُمْ لَا تَعْلَمُونَ شَيْئًا ] وه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ سكی دایكتان ده‌ریكردوون كه‌ مناڵ بوونه‌و هیچ شتێكتان نه‌ئه‌زانی [ وَجَعَلَ لَكُمُ السَّمْعَ وَالْأَبْصَارَ وَالْأَفْئِدَةَ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ (٧٨) ] وه‌ پاشان هه‌سته‌وه‌ری بیستن و بینین و دڵی پێ به‌خشیوون به‌ڵكو شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره‌ بكه‌ن. info
التفاسير:

external-link copy
79 : 16

أَلَمۡ يَرَوۡاْ إِلَى ٱلطَّيۡرِ مُسَخَّرَٰتٖ فِي جَوِّ ٱلسَّمَآءِ مَا يُمۡسِكُهُنَّ إِلَّا ٱللَّهُۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يُؤۡمِنُونَ

[ أَلَمْ يَرَوْا إِلَى الطَّيْرِ مُسَخَّرَاتٍ فِي جَوِّ السَّمَاءِ ] ئایا نابینن و ته‌ماشای ئه‌و باڵندانه‌ ناكه‌ن كه‌ خوای گه‌وره‌ ژێرباری كردوون له‌ هه‌وای ئاسماندا ئه‌ڕۆن [ مَا يُمْسِكُهُنَّ إِلَّا اللَّهُ ] كه‌س ناتوانێ له‌و هه‌وایه‌دا بیانگرێت ته‌نها خوای گه‌وره‌ نه‌بێ [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ (٧٩) ] به‌ دڵنیایی ئه‌مه‌ هه‌مووی نیشانه‌ی تواناو ده‌سه‌ڵات و تاك و ته‌نهایی خوای گه‌وره‌یه‌ بۆ كه‌سانێك كه‌ ئیماندار بن و ئیمان بێنن. info
التفاسير: