ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
94 : 16

وَلَا تَتَّخِذُوٓاْ أَيۡمَٰنَكُمۡ دَخَلَۢا بَيۡنَكُمۡ فَتَزِلَّ قَدَمُۢ بَعۡدَ ثُبُوتِهَا وَتَذُوقُواْ ٱلسُّوٓءَ بِمَا صَدَدتُّمۡ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ وَلَكُمۡ عَذَابٌ عَظِيمٞ

[ وَلَا تَتَّخِذُوا أَيْمَانَكُمْ دَخَلًا بَيْنَكُمْ ] وه‌ سوێنده‌كانتان یاخود ئه‌و به‌یعه‌تانه‌ی كه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ری خواتان داوه‌ - صلی الله علیه وسلم - هه‌ڵیمه‌وه‌شێننه‌وه‌و مه‌یكه‌نه‌ فڕوفێڵ و غه‌ش كردن له‌ نێوان خۆتاندا [ فَتَزِلَّ قَدَمٌ بَعْدَ ثُبُوتِهَا ] كه‌ پێ هه‌ڵبخلیسكێ له‌ پاش ئه‌وه‌ی كه‌ جێگیرو دامه‌زراو بووه‌ له‌سه‌ر په‌یمانه‌كه‌ [ وَتَذُوقُوا السُّوءَ بِمَا صَدَدْتُمْ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ ] ئه‌و كاته‌ خراپی ئه‌و به‌یعه‌ت هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌ ئه‌چێژن كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ده‌بن به‌ ڕێگر له‌ ڕێگای دینی خوای گه‌وره‌، (چونكه‌ كافر ببینێت موسڵمان په‌یمان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌ متمانه‌ى به‌ دین نامێنێت و موسڵمان نابێت) [ وَلَكُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ (٩٤) ] وه‌ سزایه‌كی زۆر گه‌وره‌تان بۆ ئه‌بێ كه‌ سزای ڕۆژی دواییه‌. info
التفاسير:

external-link copy
95 : 16

وَلَا تَشۡتَرُواْ بِعَهۡدِ ٱللَّهِ ثَمَنٗا قَلِيلًاۚ إِنَّمَا عِندَ ٱللَّهِ هُوَ خَيۡرٞ لَّكُمۡ إِن كُنتُمۡ تَعۡلَمُونَ

[ وَلَا تَشْتَرُوا بِعَهْدِ اللَّهِ ثَمَنًا قَلِيلًا ] وه‌ ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه‌ به‌ خوای گه‌وره‌تان داوه‌ هه‌ڵیمه‌وه‌شێننه‌وه‌ له‌به‌ر نرخێكی كه‌می دونیایی، شتى دونیایى چه‌ندێك زۆر بێ له‌ چاو پاداشتى خواو به‌هه‌شتدا هه‌ر بێنرخ و كه‌مه‌ [ إِنَّمَا عِنْدَ اللَّهِ هُوَ خَيْرٌ لَكُمْ ] ئه‌وه‌ی لای خوای گه‌وره‌یه‌ و بۆ ئێوه‌ی داناوه‌ ئه‌وه‌ زۆر بۆ ئێوه‌ باشتره‌، وه‌كو سه‌ركه‌وتن له‌ دونیا و ڕزقی فراوان له‌ غه‌نیمه‌ت، وه‌ له‌ قیامه‌تیشدا به‌هه‌شتی نه‌بڕاوه‌ [ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ (٩٥) ] ئه‌گه‌ر ئێوه‌ زانیاریتان هه‌یه‌. info
التفاسير:

external-link copy
96 : 16

مَا عِندَكُمۡ يَنفَدُ وَمَا عِندَ ٱللَّهِ بَاقٖۗ وَلَنَجۡزِيَنَّ ٱلَّذِينَ صَبَرُوٓاْ أَجۡرَهُم بِأَحۡسَنِ مَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ

[ مَا عِنْدَكُمْ يَنْفَدُ ] ئه‌وه‌ی كه‌ ئێوه‌ هه‌تانه‌ چه‌ندێك زۆر بێ هه‌ر كۆتایی دێت [ وَمَا عِنْدَ اللَّهِ بَاقٍ ] به‌ڵام ئه‌و پاداشته‌ی لای خوای گه‌وره‌یه‌ له‌ به‌هه‌شتدا هه‌ر ئه‌مێنێته‌وه‌و كۆتایی نایات و هه‌میشه‌ییه‌ [ وَلَنَجْزِيَنَّ الَّذِينَ صَبَرُوا أَجْرَهُمْ بِأَحْسَنِ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (٩٦) ] وه‌ به‌ دڵنیایی ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ له‌ دونیادا ئارامیان گرتووه‌و جێگیر بوونه‌ له‌سه‌ر عه‌هدو به‌ڵێنیان به‌ خوای گه‌وره‌و به‌ پێغه‌مبه‌ری خواو - صلی الله علیه وسلم - به‌ خه‌ڵكى پاداشتیان ئه‌ده‌ینه‌وه‌ به‌ باشترین شێواز له‌وه‌ى كه‌ له‌ دونیا كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه‌. info
التفاسير:

external-link copy
97 : 16

مَنۡ عَمِلَ صَٰلِحٗا مِّن ذَكَرٍ أَوۡ أُنثَىٰ وَهُوَ مُؤۡمِنٞ فَلَنُحۡيِيَنَّهُۥ حَيَوٰةٗ طَيِّبَةٗۖ وَلَنَجۡزِيَنَّهُمۡ أَجۡرَهُم بِأَحۡسَنِ مَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ

{ژن و پیاو یه‌كسانن له‌ پاداشتدا} [ مَنْ عَمِلَ صَالِحًا مِنْ ذَكَرٍ أَوْ أُنْثَى وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَلَنُحْيِيَنَّهُ حَيَاةً طَيِّبَةً ] هه‌ر كه‌سێك كرده‌وه‌ی چاك بكات ئه‌گه‌ر پیاو بێ یان ئافره‌ت به‌ مه‌رجێك باوه‌ڕدار بێ ئه‌وا ئه‌یژیه‌نین ژیانێكی زۆر خۆش قه‌ناعه‌ت و ڕزقی حه‌ڵاڵی ئه‌ده‌ینێ وه‌ به‌خته‌وه‌رو سه‌ركه‌وتووی ئه‌كه‌ین له‌ دونیادا [ وَلَنَجْزِيَنَّهُمْ أَجْرَهُمْ بِأَحْسَنِ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (٩٧) ] وه‌ به‌ دڵنیایی له‌ به‌هه‌شتیشدا پاداشتیان ئه‌ده‌ینه‌وه‌ به‌ باشتر له‌وه‌ی كه‌ له‌ دونیا كردوویانه‌. info
التفاسير:

external-link copy
98 : 16

فَإِذَا قَرَأۡتَ ٱلۡقُرۡءَانَ فَٱسۡتَعِذۡ بِٱللَّهِ مِنَ ٱلشَّيۡطَٰنِ ٱلرَّجِيمِ

[ فَإِذَا قَرَأْتَ الْقُرْآنَ فَاسْتَعِذْ بِاللَّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ (٩٨) ] كه‌ ویستت قورئانی پیرۆز بخوێنی ئه‌وا په‌نا بگره‌ به‌ خوای گه‌وره‌ له‌ شه‌یتانی ڕه‌جمكراو دوورخراو له‌ ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌، واته‌: بڵێ: (أعُوْذُ بِاللَّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيم) تا قورئان خوێندنه‌كه‌ت لێ تێك نه‌دات و بیرت له‌ لاى بێت و لێى تێبگه‌یت. info
التفاسير:

external-link copy
99 : 16

إِنَّهُۥ لَيۡسَ لَهُۥ سُلۡطَٰنٌ عَلَى ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَلَىٰ رَبِّهِمۡ يَتَوَكَّلُونَ

[ إِنَّهُ لَيْسَ لَهُ سُلْطَانٌ عَلَى الَّذِينَ آمَنُوا وَعَلَى رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ (٩٩) ] به‌دڵنیایى شه‌یتان تواناو ده‌سه‌ڵاتی نیه‌ به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ باوه‌ڕیان هێناوه‌و ته‌وه‌كولیان له‌سه‌ر خوای گه‌وره‌یه‌و كاره‌كانیان به‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌سپێرن. info
التفاسير:

external-link copy
100 : 16

إِنَّمَا سُلۡطَٰنُهُۥ عَلَى ٱلَّذِينَ يَتَوَلَّوۡنَهُۥ وَٱلَّذِينَ هُم بِهِۦ مُشۡرِكُونَ

[ إِنَّمَا سُلْطَانُهُ عَلَى الَّذِينَ يَتَوَلَّوْنَهُ ] به‌ڵكو تواناو ده‌سه‌ڵاتی شه‌یتان ته‌نها به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌وه‌یه‌ كه‌ شه‌یتان ئه‌كه‌نه‌ دۆستی خۆیان و گوێڕایه‌ڵی ئه‌كه‌ن و سه‌رپێچی خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن [ وَالَّذِينَ هُمْ بِهِ مُشْرِكُونَ (١٠٠) ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ بڕیار ئه‌ده‌ن، یان به‌هۆى گوێڕایه‌ڵى شه‌یتان شه‌ریكیان بۆ خوا داناوه‌. info
التفاسير:

external-link copy
101 : 16

وَإِذَا بَدَّلۡنَآ ءَايَةٗ مَّكَانَ ءَايَةٖ وَٱللَّهُ أَعۡلَمُ بِمَا يُنَزِّلُ قَالُوٓاْ إِنَّمَآ أَنتَ مُفۡتَرِۭۚ بَلۡ أَكۡثَرُهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ

‌[ وَإِذَا بَدَّلْنَا آيَةً مَكَانَ آيَةٍ ] وه‌ ئه‌گه‌ر ئایه‌تێك شوێنه‌كه‌ی بگۆڕین و له‌ جیاتی ئایه‌تێكی تر داینێین، واته‌: ئایه‌تێك نه‌سخ بكه‌ینه‌وه‌و بیسڕینه‌وه‌و نه‌یهێڵین، یان حوكمه‌كه‌ی نه‌هێڵین له‌ جیاتی ئایه‌تێكی تر داینێین [ وَاللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا يُنَزِّلُ ] خوای گه‌وره‌ خۆی باشتر ئه‌زانێ كه‌ چی دائه‌به‌زێنێ بۆ ئێوه‌ [ قَالُوا إِنَّمَا أَنْتَ مُفْتَرٍ ] ئه‌و كاته‌ كافرانی قوڕه‌یش ئه‌ڵێن: ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ درۆ ئه‌كه‌یت و خۆت قسه‌ هه‌ڵئه‌به‌ستی و ئه‌یده‌یته‌ پاڵ خوای گه‌وره‌ [ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ (١٠١) ] به‌ڵام زۆربه‌یان ئاگایان له‌ نه‌سخ نیه‌ له‌ قورئاندا، وه‌ حیكمه‌تی نه‌سخ نازانن. info
التفاسير:

external-link copy
102 : 16

قُلۡ نَزَّلَهُۥ رُوحُ ٱلۡقُدُسِ مِن رَّبِّكَ بِٱلۡحَقِّ لِيُثَبِّتَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَهُدٗى وَبُشۡرَىٰ لِلۡمُسۡلِمِينَ

[ قُلْ نَزَّلَهُ رُوحُ الْقُدُسِ مِنْ رَبِّكَ بِالْحَقِّ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌م قورئانه‌ پیرۆزه‌ جبریل دایبه‌زاندووه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌و حه‌ق و راست و دادپه‌روه‌ره‌و هیچ هه‌ڵه‌یه‌كی تیا نیه‌ [ لِيُثَبِّتَ الَّذِينَ آمَنُوا ] بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕداران جێگیرو دامه‌زراو بكات له‌سه‌ر باوه‌ڕه‌كه‌یان [ وَهُدًى وَبُشْرَى لِلْمُسْلِمِينَ (١٠٢) ] وه‌ هیدایه‌ت و موژده‌یه‌ بۆ موسڵمان. info
التفاسير: