ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
79 : 12

قَالَ مَعَاذَ ٱللَّهِ أَن نَّأۡخُذَ إِلَّا مَن وَجَدۡنَا مَتَٰعَنَا عِندَهُۥٓ إِنَّآ إِذٗا لَّظَٰلِمُونَ

[ قَالَ مَعَاذَ اللَّهِ أَنْ نَأْخُذَ إِلَّا مَنْ وَجَدْنَا مَتَاعَنَا عِنْدَهُ ] وتی: په‌نا به‌ خوای گه‌وره‌ ئێمه‌ هیچ كه‌سێك نابه‌ین ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ شتومه‌كه‌كه‌ی خۆمان له‌لای بینیوه‌ته‌وه‌ [ إِنَّا إِذًا لَظَالِمُونَ (٧٩) ] ئه‌گه‌ر كه‌سێكی تر له‌ جیاتی به‌رین ئه‌وه‌ به‌دڵنیایى زوڵم و سته‌ممان له‌و كه‌سه‌ كردووه‌. info
التفاسير:

external-link copy
80 : 12

فَلَمَّا ٱسۡتَيۡـَٔسُواْ مِنۡهُ خَلَصُواْ نَجِيّٗاۖ قَالَ كَبِيرُهُمۡ أَلَمۡ تَعۡلَمُوٓاْ أَنَّ أَبَاكُمۡ قَدۡ أَخَذَ عَلَيۡكُم مَّوۡثِقٗا مِّنَ ٱللَّهِ وَمِن قَبۡلُ مَا فَرَّطتُمۡ فِي يُوسُفَۖ فَلَنۡ أَبۡرَحَ ٱلۡأَرۡضَ حَتَّىٰ يَأۡذَنَ لِيٓ أَبِيٓ أَوۡ يَحۡكُمَ ٱللَّهُ لِيۖ وَهُوَ خَيۡرُ ٱلۡحَٰكِمِينَ

[ فَلَمَّا اسْتَيْأَسُوا مِنْهُ خَلَصُوا نَجِيًّا ] كاتێك بێ ئومێد بوون له‌ یوسف - صلی الله علیه وسلم - ڕۆیشتن له‌ خه‌ڵكى جیا بوونه‌وه‌و به‌ چپه‌و چپ و نهێنی به‌یه‌كه‌وه‌ قسه‌یان كرد [ قَالَ كَبِيرُهُمْ أَلَمْ تَعْلَمُوا أَنَّ أَبَاكُمْ قَدْ أَخَذَ عَلَيْكُمْ مَوْثِقًا مِنَ اللَّهِ ] گه‌وره‌كه‌یان (ئه‌وه‌ى كه‌ پێشتریش وتى یوسف - صلی الله علیه وسلم - مه‌كوژن و بیخه‌نه‌ ناو بیره‌كه‌وه‌) پێی وتن: ئایا نازانن كه‌ باوكتان عه‌هدو به‌ڵێنی لێ وه‌رگرتوون به‌ خوای گه‌وره‌ كه‌ سوێندتان بۆ خوارد به‌ خوای گه‌وره‌ كه‌ ئه‌بێ كوڕه‌كه‌ی بپارێزن و بۆى بگه‌ڕێننه‌وه‌ [ وَمِنْ قَبْلُ مَا فَرَّطْتُمْ فِي يُوسُفَ ] وه‌ پێشتریش كه‌ كه‌مته‌رخه‌میتان كرد له‌ حه‌قی یوسفدا - صلی الله علیه وسلم - [ فَلَنْ أَبْرَحَ الْأَرْضَ حَتَّى يَأْذَنَ لِي أَبِي ] وه‌ من ئه‌م زه‌وی میصره‌ به‌جێ ناهێڵم و لێی ئه‌مێنمه‌وه‌ تا مه‌گه‌ر باوكم ئیزنم بدات و بڵێ: وه‌ره‌وه‌ ئه‌و كاته‌ دێمه‌وه‌ [ أَوْ يَحْكُمَ اللَّهُ لِي ] یان خوای گه‌وره‌ بڕیارێكی تر بدات به‌وه‌ی كه‌ بتوانم براكه‌م ڕزگار بكه‌م و بیهێنمه‌وه‌ [ وَهُوَ خَيْرُ الْحَاكِمِينَ (٨٠) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ باشترین بڕیارده‌ره‌. info
التفاسير:

external-link copy
81 : 12

ٱرۡجِعُوٓاْ إِلَىٰٓ أَبِيكُمۡ فَقُولُواْ يَٰٓأَبَانَآ إِنَّ ٱبۡنَكَ سَرَقَ وَمَا شَهِدۡنَآ إِلَّا بِمَا عَلِمۡنَا وَمَا كُنَّا لِلۡغَيۡبِ حَٰفِظِينَ

[ ارْجِعُوا إِلَى أَبِيكُمْ فَقُولُوا يَا أَبَانَا إِنَّ ابْنَكَ سَرَقَ ] ئێوه‌ش بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لای باوكتان بڵێن: ئه‌ی باوكه‌ ئه‌م كوڕه‌ی تۆ دزی كردووه‌ [ وَمَا شَهِدْنَا إِلَّا بِمَا عَلِمْنَا ] وه‌ به‌چاوی خۆمان نه‌مان بینیوه‌ دزی بكات ته‌نها كاتێك زانیمان كه‌ صاعه‌كه‌یان له‌ناو باره‌كه‌یدا ده‌ركرد [ وَمَا كُنَّا لِلْغَيْبِ حَافِظِينَ (٨١) ] وه‌ ئێمه‌یش شتێك كه‌ غه‌یب و نادیار بێت ئاگاداری نین تا بۆمان ده‌ركه‌وێ، واته‌: كاتێك كه‌ ئه‌م دزی كردبێت مه‌گه‌ر ئێمه‌ خه‌وتبێتین ئاگامان لێ نه‌بووه‌. info
التفاسير:

external-link copy
82 : 12

وَسۡـَٔلِ ٱلۡقَرۡيَةَ ٱلَّتِي كُنَّا فِيهَا وَٱلۡعِيرَ ٱلَّتِيٓ أَقۡبَلۡنَا فِيهَاۖ وَإِنَّا لَصَٰدِقُونَ

[ وَاسْأَلِ الْقَرْيَةَ الَّتِي كُنَّا فِيهَا ] وه‌ پرسیار بكه‌ له‌ خه‌ڵكی میصر كه‌ ئێمه‌ له‌وێ بووینه‌ [ وَالْعِيرَ الَّتِي أَقْبَلْنَا فِيهَا وَإِنَّا لَصَادِقُونَ (٨٢) ] وه‌ ئه‌و كاروانه‌یشی كه‌ له‌گه‌ڵیاندا هاتین پرسیار له‌وانیش بكه‌ كه‌ ئێمه‌ ڕاستگۆین له‌و قسانه‌ی كه‌ ئه‌یكه‌ین كه‌ دزی كردووه‌و بردوویانه‌. info
التفاسير:

external-link copy
83 : 12

قَالَ بَلۡ سَوَّلَتۡ لَكُمۡ أَنفُسُكُمۡ أَمۡرٗاۖ فَصَبۡرٞ جَمِيلٌۖ عَسَى ٱللَّهُ أَن يَأۡتِيَنِي بِهِمۡ جَمِيعًاۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلۡعَلِيمُ ٱلۡحَكِيمُ

[ قَالَ بَلْ سَوَّلَتْ لَكُمْ أَنْفُسُكُمْ أَمْرًا ] كاتێك كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌و بۆ یه‌عقوبیان - صلی الله علیه وسلم - گێڕایه‌وه‌ فه‌رمووی: به‌ڵكو ئه‌مه‌ نه‌فستان ئه‌م ئیشه‌ی بۆ جوان كردوون و ڕازاندۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌ڵێن: كوڕه‌كه‌ دزی كردووه‌ له‌ حه‌قیقه‌تدا ئه‌و دزی نه‌كردووه‌ [ فَصَبْرٌ جَمِيلٌ ] فه‌رمووی: صه‌برو ئارامگرتنێكی جوان ئارام ئه‌گرم كه‌ هیچ گله‌یی و گازنده‌یه‌كی تیا نه‌بێت له‌ خوای گه‌وره‌ [ عَسَى اللَّهُ أَنْ يَأْتِيَنِي بِهِمْ جَمِيعًا ] به‌ڵكو خوای گه‌وره‌ هه‌موویانم بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ [ إِنَّهُ هُوَ الْعَلِيمُ الْحَكِيمُ (٨٣) ] به‌دڵنیایى هه‌ر خوای گه‌وره‌ زۆر زاناو كاربه‌جێیه‌. info
التفاسير:

external-link copy
84 : 12

وَتَوَلَّىٰ عَنۡهُمۡ وَقَالَ يَٰٓأَسَفَىٰ عَلَىٰ يُوسُفَ وَٱبۡيَضَّتۡ عَيۡنَاهُ مِنَ ٱلۡحُزۡنِ فَهُوَ كَظِيمٞ

[ وَتَوَلَّى عَنْهُمْ وَقَالَ يَا أَسَفَى عَلَى يُوسُفَ ] پشتی تێ كردن و قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بڕین و دیسانه‌وه‌ خه‌فه‌تی بۆ یوسف - صلی الله علیه وسلم - خوارد (له‌ كاتى به‌ڵاو موصیبه‌تدا وتنى: إنا لله وإنا إليه راجعون ته‌نها به‌م ئوممه‌ته‌ به‌خشراوه‌ ئه‌گه‌ر نا ده‌بوایه‌ یه‌عقوب واى بوتایه‌) [ وَابْيَضَّتْ عَيْنَاهُ مِنَ الْحُزْنِ ] وه‌ چاوی سپی بوو له‌ غه‌م و خه‌فه‌تداو ڕه‌شایی له‌ چاویدا نه‌ما [ فَهُوَ كَظِيمٌ (٨٤) ] وه‌ ئه‌و غه‌م و خه‌فه‌تی خۆی ئه‌شارده‌وه‌و بۆ كه‌سى ده‌رنه‌ئه‌بڕی. info
التفاسير:

external-link copy
85 : 12

قَالُواْ تَٱللَّهِ تَفۡتَؤُاْ تَذۡكُرُ يُوسُفَ حَتَّىٰ تَكُونَ حَرَضًا أَوۡ تَكُونَ مِنَ ٱلۡهَٰلِكِينَ

[ قَالُوا تَاللَّهِ تَفْتَأُ تَذْكُرُ يُوسُفَ ] وتیان: سوێند به‌ خوای گه‌وره‌ تۆ به‌رده‌وام بیری یوسف - صلی الله علیه وسلم - ئه‌كه‌یت و خه‌فه‌تی لێ ئه‌خۆی [ حَتَّى تَكُونَ حَرَضًا ] تا له‌ش و عه‌قڵت بێهێز ده‌بێت و له‌ناو ده‌چێت [ أَوْ تَكُونَ مِنَ الْهَالِكِينَ (٨٥) ] یان هه‌ر ئه‌مریت و تیا ئه‌چی ئه‌وه‌نده‌ خه‌فه‌ت ئه‌خۆیت و ئه‌وه‌نده‌ بۆی ئه‌گری (به‌زه‌ییان به‌ باوكیاندا هاته‌وه‌و ویستیان بێده‌نگى بكه‌ن). info
التفاسير:

external-link copy
86 : 12

قَالَ إِنَّمَآ أَشۡكُواْ بَثِّي وَحُزۡنِيٓ إِلَى ٱللَّهِ وَأَعۡلَمُ مِنَ ٱللَّهِ مَا لَا تَعۡلَمُونَ

[ قَالَ إِنَّمَا أَشْكُو بَثِّي وَحُزْنِي إِلَى اللَّهِ ] (بَثّ) واته‌: ئه‌وپه‌ڕی غه‌م و خه‌فه‌ت و سه‌ختترینى، یه‌عقوب - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: شه‌كواو گله‌یی و ئه‌وپه‌ڕى غه‌م و خه‌فه‌تى خۆم بۆ لای خوای گه‌وره‌ ده‌رئه‌بڕم [ وَأَعْلَمُ مِنَ اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ (٨٦) ] وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ من ئه‌یزانم ئێوه‌ نایزانن، له‌ ڕه‌حم و به‌زه‌یی خوای گه‌وره‌، یان پاداشت وه‌رگرتن له‌سه‌ر موسیبه‌ت، یاخود خوای گه‌وره‌ پێی وتووم و ئه‌زانم یوسف زیندووه‌، یان یوسف - صلی الله علیه وسلم - خه‌وه‌كه‌ی ڕاست بووه‌و هه‌ر ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌. info
التفاسير: