ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
20 : 75

كَلَّا بَلۡ تُحِبُّونَ ٱلۡعَاجِلَةَ

نەخێر وانییە، کە نکۆڵیتان لە زیندووبووەنەوەی پاش مردن دەکرد، ئێوە دەزانن ئەو زاتەی کە دەسەوسان نەبووە لە بەدیھێنانتان لەسەرەتاوە، بێگومان دەسەوسانیش نابێت لە زیندووکردنەوەتان لەپاش مردن، بەڵام ھۆکاری باوەڕ نەکردنتان بەزیندووبوونەوە ئەوەیە ژیانی دونیاتان زۆر خۆش دەوێت کە زۆر خێرا کۆتایی دێت. info
التفاسير:

external-link copy
21 : 75

وَتَذَرُونَ ٱلۡأٓخِرَةَ

وە وازھێنانتان لەژیانی دواڕۆژ کە ڕێگای ھەستانە بەوەی اللە -تەعاﻻ- فەرمانی پێکردوون لە پەرستن وگوێرایەڵی، وە وازھێنانە لەوەی ئەو زاتە پیرۆزە داوای لێکردوون لێی دوور بکەونەوە لە قەدەغە ونەهی لێکراوەکان. info
التفاسير:

external-link copy
22 : 75

وُجُوهٞ يَوۡمَئِذٖ نَّاضِرَةٌ

ڕووخساری خەڵکانی باوەڕدار وبەختەوەر لەو ڕۆژەدا گەشاوە ودرەوشاوەن بەهۆی نور وڕۆشناییەوە. info
التفاسير:

external-link copy
23 : 75

إِلَىٰ رَبِّهَا نَاظِرَةٞ

بۆ پەروەردگاری خۆیان دەڕوانن وتەماشا دەکەن، چێژی لێوەردەگرن (کۆمەڵە فەرموودەیەکی سەحیح ھاتووە باس لەوە دەکەن کە باوەڕداران لەڕۆژی دوایدا خوای گەورە دەبینن هەروەکو چۆن لەشەوێکی ساماڵدا سەیری مانگ دەکەن). info
التفاسير:

external-link copy
24 : 75

وَوُجُوهٞ يَوۡمَئِذِۭ بَاسِرَةٞ

وە ڕووخساری خەڵکانی بێباوەڕ وبەدبەختیش لەو ڕۆژەدا تاڵ وڕەشن. info
التفاسير:

external-link copy
25 : 75

تَظُنُّ أَن يُفۡعَلَ بِهَا فَاقِرَةٞ

دڵنیان لەوەی سزایەکی گەورە و بەئازاریان بەسەردا دادەبەزێت. info
التفاسير:

external-link copy
26 : 75

كَلَّآ إِذَا بَلَغَتِ ٱلتَّرَاقِيَ

نەخێر بەو شێوەیە نییە کە بت پەرست وموشریکەکان لێی دەڕوانن گوایە ئەگەر مردن سزا نادرێن (ھەر ئاوا بۆیان ناچێتە سەر)، کاتێک کە گیان -ڕۆح- گەشتە گەروو وقوڕ قوڕاگەیان. info
التفاسير:

external-link copy
27 : 75

وَقِيلَ مَنۡۜ رَاقٖ

ئینجا دەووترێت: کێ فریای ئەو کەسە دەکەوێت (کە گیانی -ڕۆحی- گەشتووەتە گەرووی)، وڕوقیەیەکی بەسەردا بخوێنیت بەڵکو چاک بێتەوە؟! info
التفاسير:

external-link copy
28 : 75

وَظَنَّ أَنَّهُ ٱلۡفِرَاقُ

ئەو کەسەی کە گیانی دەکێشرێت و لەسەرە مەرگدایە دەزانێت کە ئیتر کاتی ماڵ ئاواییە له دونیا به مردن. info
التفاسير:

external-link copy
29 : 75

وَٱلۡتَفَّتِ ٱلسَّاقُ بِٱلسَّاقِ

ناڕەحەتیەکان کۆ دەبنەوە وزۆر دەبن لەکاتی کۆتایی ھاتنی دونیا و سەرەتای ھاتنی ڕۆژی دوایی. info
التفاسير:

external-link copy
30 : 75

إِلَىٰ رَبِّكَ يَوۡمَئِذٍ ٱلۡمَسَاقُ

ئەگەر ئەوە ھاتەدی و ڕوویدا، ئیتر مردوو دەدرێنە بەر بۆ لای پەروەردگاری. info
التفاسير:

external-link copy
31 : 75

فَلَا صَدَّقَ وَلَا صَلَّىٰ

کافر وبێباوەڕان باوەڕیان نەکرد بەو پەیامەی پێغەمبەر ھێناویەتی، وە نوێژیشیان نەکرد بۆ اللە -تەعاﻻ- (پاک وبێگەردی بۆ زاتی بەرز وبڵندی ئەو -سبحانه وتعالى-). info
التفاسير:

external-link copy
32 : 75

وَلَٰكِن كَذَّبَ وَتَوَلَّىٰ

بەڵکو سەرەڕای ئەوەش پێغەمبەری بەدرۆزانی وباوەڕی نەکرد بەپەیامەکەی وپشتی لێهەڵکرد. info
التفاسير:

external-link copy
33 : 75

ثُمَّ ذَهَبَ إِلَىٰٓ أَهۡلِهِۦ يَتَمَطَّىٰٓ

پاشان ئەو بێباوەڕە بە لووتبەرزی و خۆبەزلزانیەوە گەڕایەوە نێو ماڵ ومنداڵی. info
التفاسير:

external-link copy
34 : 75

أَوۡلَىٰ لَكَ فَأَوۡلَىٰ

اللە -تەعاﻻ- ھەڕەشە لە بێباوەڕ دەکات وپێی دەفەرموێت: سزاکەی شوێنی کەوتووە ونزیک بووەتەوە لێی. info
التفاسير:

external-link copy
35 : 75

ثُمَّ أَوۡلَىٰ لَكَ فَأَوۡلَىٰٓ

پاشان ئەو ڕستەیە بۆ زیاتر دڵنیا بوون دووبارە دەکاتەوە ودەفەرموێت: (پاشان اللە -تەعاﻻ- ھەڕەشە لە بێباوەڕ دەکات وپێی دەفەرموێت: ﴿ثُمَّ أَوْلَى لَكَ فَأَوْلَى﴾ واتە: ﴿پاشان سزاکەی شوێنی کەوتووە ونزیک بووەتەوە لێی﴾). info
التفاسير:

external-link copy
36 : 75

أَيَحۡسَبُ ٱلۡإِنسَٰنُ أَن يُتۡرَكَ سُدًى

ئایا مرۆڤ وادەزانێت ھەروا وازی لێدەھێنرێت وبەرەڵا دەکرێت، وداوای لێناکرێت کە شەریعەت وبەرنامەیەک جێبەجێ بکات؟! info
التفاسير:

external-link copy
37 : 75

أَلَمۡ يَكُ نُطۡفَةٗ مِّن مَّنِيّٖ يُمۡنَىٰ

ئایا ئەم مرۆڤە ڕۆژێک دڵۆپە ئاوێک نەبوو لە تۆوی پیاوەوە دەڕژێنرایە (ناو منداڵدانی ئافرەتەوە، ئەی لەبەر چی ئێستا ئا بەو شێوەیە)؟! info
التفاسير:

external-link copy
38 : 75

ثُمَّ كَانَ عَلَقَةٗ فَخَلَقَ فَسَوَّىٰ

پاشان بوو بە پارچە خوێنێکی ھەڵواسراو (بە منداڵدانەوە) وپاشتریش اللە تەعالا ڕێک وپێکی کرد (وڕۆحی کرد بەبەریدا و بەجوانترین شێوە بەدیھێنا). info
التفاسير:

external-link copy
39 : 75

فَجَعَلَ مِنۡهُ ٱلزَّوۡجَيۡنِ ٱلذَّكَرَ وَٱلۡأُنثَىٰٓ

جا ھەر لەو دڵۆپە ئاوەوە اللە -تەعاﻻ- نێر ومێی پێکھێنا وبەدیھێنا. info
التفاسير:

external-link copy
40 : 75

أَلَيۡسَ ذَٰلِكَ بِقَٰدِرٍ عَلَىٰٓ أَن يُحۡـِۧيَ ٱلۡمَوۡتَىٰ

ئایا اللە -تەعاﻻ- (بەو شێوە وقۆناغە یەک لەدوای یەکانە مرۆڤی بەدیھێناوە) ناتوانێت جارێکی تر مردووەکان زیندوو بکاتەوە بۆ لێپرسینەوە وپاداشتدانەوە؟ بەڵێ، دەتوانێت ئەوە بکات ودەسەڵاتی ھەیە مردوووەکان زیندوو بکاتەوە. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• خطر حب الدنيا والإعراض عن الآخرة.
مەترسی خۆشەویستی دونیا وپشت هەڵکردن لەدواڕۆژ. info

• ثبوت الاختيار للإنسان، وهذا من تكريم الله له.
سەرپشک بوون جێگیرکراوە بۆ مرۆڤ، بەوەی سەرپشکە لەدەست نیشانکردنی دواڕۆژی خۆی، ئەمەش گەورەترین ڕێزە اللە -تەعاﻻ- لەمرۆڤی ناوە. info

• النظر لوجه الله الكريم من أعظم النعيم.
تەماشا کردنی ڕووخساری پیرۆزی اللە -تەعاﻻ- لەڕۆژی دواییدا بۆ باوەڕداران گەورەترین نیعمەتە پێی دەدرێت. info