ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

القیامة

គោល​បំណងនៃជំពូក:
إظهار قدرة الله على بعث الخلق وجمعهم يوم القيامة.
دەرخستنی توانا و دەسەڵاتی خواى گەورە لەسەر زیندووکردنەوەی خوڵقێنراوەکان و کۆکردنەوەیان لە ڕۆژی قیامەتدا. info

external-link copy
1 : 75

لَآ أُقۡسِمُ بِيَوۡمِ ٱلۡقِيَٰمَةِ

اللە -تەعالا- سوێند دەخوات بەڕۆژی دوایی، ئەو ڕۆژەی ھەموو خەڵک لەگۆڕەکانیان ھەڵدەسنەوە ودەچن بەرەو لای پەروەردگاری ھەموو بەدیھێنراوەکان (ئەم سوێندەش بەڵگەیە لەسەر گرنگی ئەو ڕۆژە لای اللە -تەعاﻻ-). info
التفاسير:

external-link copy
2 : 75

وَلَآ أُقۡسِمُ بِٱلنَّفۡسِ ٱللَّوَّامَةِ

وە سوێند دەخوات بەو دەروونە پاکانەی کە خاوەنەکانیان لۆمە دەکەن لەکەمتەرخەمییان لە ئەنجامدانى کردەوە چاکەکان، وکردنی گوناھــ وتاوانەکان، سوێند بێت بەو دووانە ھەموو خەڵکی زیندوو دەکرێنەوە بۆ لێپرسینەوە وپاداشت وەرگرتن. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 75

أَيَحۡسَبُ ٱلۡإِنسَٰنُ أَلَّن نَّجۡمَعَ عِظَامَهُۥ

ئایا مرۆڤـــ وادەزانێت کە پاش مردن ئێسکە ڕزیووەکانی کۆناکەینەوە بۆئەوەى زیندووی بکەینەوە بۆ لێپرسینەوه وپاداشتدانەوە؟! info
التفاسير:

external-link copy
4 : 75

بَلَىٰ قَٰدِرِينَ عَلَىٰٓ أَن نُّسَوِّيَ بَنَانَهُۥ

بەڵێ، ئێمە زۆر بەتواناین تەنانەت لەسەر ڕێککردنەوەی خەت وھێڵی سەرپەنجەکانیشیان، وەك پێشتر چۆن بووە. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 75

بَلۡ يُرِيدُ ٱلۡإِنسَٰنُ لِيَفۡجُرَ أَمَامَهُۥ

بەڵکو مرۆڤــ دەیەوێت بەنکۆڵی کردنی لە زیندووبوونەوە، لەداھاتوودا بەردەوام بێت لەسەر خراپەکاری (وبیر لە پەشیمان بوونەوە وتەوبەیش نەکاتەوە). info
التفاسير:

external-link copy
6 : 75

يَسۡـَٔلُ أَيَّانَ يَوۡمُ ٱلۡقِيَٰمَةِ

بەگاڵتەکردن و بەدوور زانینی ھاتنی ڕۆژی قیامەت دەپرسێت ودەڵێت: ئاخۆ کەی ڕۆژی دوایی دێت؟ info
التفاسير:

external-link copy
7 : 75

فَإِذَا بَرِقَ ٱلۡبَصَرُ

جا کاتێک (لەترسی مردن وھاتنی قیامەت) چاو ئەبڵەق وسەرسام دەبێت، کاتێک بەچاوی خۆیان ئەوە دەبینن کە باوەڕیان پێی نەبوو. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 75

وَخَسَفَ ٱلۡقَمَرُ

وە مانگ گیرا وتاریک بوو. info
التفاسير:

external-link copy
9 : 75

وَجُمِعَ ٱلشَّمۡسُ وَٱلۡقَمَرُ

وە ڕۆژ ومانگ کۆکرانەوە (واتە لەشوێنی خۆیان نەمان و کەوتنە خوارەوە). info
التفاسير:

external-link copy
10 : 75

يَقُولُ ٱلۡإِنسَٰنُ يَوۡمَئِذٍ أَيۡنَ ٱلۡمَفَرُّ

جا لەو ڕۆژەدا مرۆڤــــی تاوانبار (لەترس وبیمی ناڕەحەتیەکانی ئەو ڕۆژە) ھاوار دەکات ودەڵێت: ئەی ھاوار بۆ کوێ ڕابکەم وھەڵبێم؟! info
التفاسير:

external-link copy
11 : 75

كَلَّا لَا وَزَرَ

نەخێر لەو ڕۆژەدا ھیچ پەناگایەک وکەسێک نییە تاوانبار وگوناھبار پەنای بۆ ببات، وخۆی پێ بپارێزێت. info
التفاسير:

external-link copy
12 : 75

إِلَىٰ رَبِّكَ يَوۡمَئِذٍ ٱلۡمُسۡتَقَرُّ

-ئەی پێغەمبەر- لەو ڕۆژەدا گەڕانەوە وسەرەنجام بۆ لێپرسینەوە وپاداشت دانەوە تەنھا بۆلای پەروەردگارتە. info
التفاسير:

external-link copy
13 : 75

يُنَبَّؤُاْ ٱلۡإِنسَٰنُ يَوۡمَئِذِۭ بِمَا قَدَّمَ وَأَخَّرَ

لەو ڕۆژەدا ھەموو ھەواڵێک دەدرێت بە مرۆڤەکان لەو کردەوانەی کە پێش خۆیان خستووە و لەوەشی دوای خۆیان خستووە (لەچاکە وخراپە). info
التفاسير:

external-link copy
14 : 75

بَلِ ٱلۡإِنسَٰنُ عَلَىٰ نَفۡسِهِۦ بَصِيرَةٞ

(نەک ھەر ئەوەندە) بەڵکو مرۆڤـــ ئاگادارە وشاهێدە بەسەر خۆیەوە (ھەموو ئەندامەکانی شاھێدی دەدەن لەسەر ئەوەی کە کردوویانە لە گوناهــ وتاوان). info
التفاسير:

external-link copy
15 : 75

وَلَوۡ أَلۡقَىٰ مَعَاذِيرَهُۥ

ھەرچەند بڕ وبیانووی زۆریش بھێنێتەوە بۆ خۆی کە کردەوەی خراپی نەکردووە، ھیچ سوودێکی پێناگەیەنێت. info
التفاسير:

external-link copy
16 : 75

لَا تُحَرِّكۡ بِهِۦ لِسَانَكَ لِتَعۡجَلَ بِهِۦٓ

(پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم- کاتێک قورئانی بۆ دەھات پێش ئەوەی جبریل لێببێتەوە پەلەی دەکرد لە خوێندنی قورئانەکە هەتاوەکو لەبیری نەچێتەوە و لەبەری بکات، اللە -تەعاﻻ-یش ئەم ئایەتەی ناردە خوارەوە) -ئەی پێغەمبەر- پەلە مەکە بە زمانت لە قورئان خوێندن (بۆ لەبەرکردنی لەترسی ئەوەى لەبيرت بچێتەوە). info
التفاسير:

external-link copy
17 : 75

إِنَّ عَلَيۡنَا جَمۡعَهُۥ وَقُرۡءَانَهُۥ

بێگومان لەسەر ئێمەیە کۆکردنەوەی لەسنگتدا، وە جێگیرکردنی خوێندنەوەی لەسەر زمانت. info
التفاسير:

external-link copy
18 : 75

فَإِذَا قَرَأۡنَٰهُ فَٱتَّبِعۡ قُرۡءَانَهُۥ

ئەگەر نێردراوەکەمان جبریل قورئانی بۆت خوێندەوە ئەوا بەجوانى و وردی گوێ بگرە بۆ خوێندنەوەکەى. info
التفاسير:

external-link copy
19 : 75

ثُمَّ إِنَّ عَلَيۡنَا بَيَانَهُۥ

پاشان لەسەر ئێمەیشە ڕاڤە وڕوونکردنەوەی مانا و واتاکانی. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• مشيئة العبد مُقَيَّدة بمشيئة الله.
ویستی بەندەکان پەیوەستە بە ویستی اللە -تەعاﻻ-وە. info

• حرص رسول الله صلى الله عليه وسلم على حفظ ما يوحى إليه من القرآن، وتكفّل الله له بجمعه في صدره وحفظه كاملًا فلا ينسى منه شيئًا.
بەپەرۆشی پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم- لەسەر لەبەرکردن وپاراستنی ئەو قورئانەی بۆ وەحی دەکرا، وە اللە -تەعاﻻ-یش کۆکردنەوە وپاراستنی لەسینگیدا بەتەواوی بۆی زامنی کرد بەشێوەیەک ھەرگیز لەبیری ناچێتەوە. info