ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

النجم

គោល​បំណងនៃជំពូក:
إثبات صدق الوحي وأنه من عند الله.
جەختکردنەوە لەسەر ڕاستگۆیی وەحی کە لەلایەن الله وە دابەزێندراوە. info

external-link copy
1 : 53

وَٱلنَّجۡمِ إِذَا هَوَىٰ

پەروەردگار سوێند بەو ئەستێرەیە دەخوات کە لە شوێن و خولگەی خۆی دەترازێت و بەخێرایی لە بۆشایی ئاسماندا بەردەبێتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
2 : 53

مَا ضَلَّ صَاحِبُكُمۡ وَمَا غَوَىٰ

ئەو ھاوەڵەی ئێوە موحەممەد (صلى الله عليه وسلم) کەسایەتییەکی گومڕا و سەرلێشێواو نییە، لەبەرنامەی ڕاست و دروست لای نەداوە، ئەو زۆر ھوشیار و دانایە. info
التفاسير:

external-link copy
3 : 53

وَمَا يَنطِقُ عَنِ ٱلۡهَوَىٰٓ

ئەوەی موحەممەد (صلى الله عليه وسلم) پێتان ڕادەگەیەنێت لەم قورئانە لە ئارەزووی خۆیەوە نییە و لەخۆیەوە قسە ناکات. info
التفاسير:

external-link copy
4 : 53

إِنۡ هُوَ إِلَّا وَحۡيٞ يُوحَىٰ

بەڵکو ئەم قورئانە وەحی و نیگایە لەلایەن (اللە تعالی) وە، لە ڕێگەی جوبرەئیلەوە (علیە السلام) بۆی ھاتووە، ئەم (قورئانە) تەنھا پەند و ئامۆژگارییە بۆ ھەموو جیھانیان. info
التفاسير:

external-link copy
5 : 53

عَلَّمَهُۥ شَدِيدُ ٱلۡقُوَىٰ

لەلایەن فریشتەیەکی زۆر بەھێزەوە ئەم وەحیەی فێرکراوە کە جوبرەئیلە (علیه السلام) فریشتەی وەحی. info
التفاسير:

external-link copy
6 : 53

ذُو مِرَّةٖ فَٱسۡتَوَىٰ

ئەو جوبرەئیلە (سەلامی خوای لێ بێت) خاوەنی بیر و ھۆشێکی زۆر بەھێز و دیمەنێکی جوانە، وە جار جار لەسەر شێوە ڕاستەقینەکەی خۆی دەوەستێت و خۆی نیشانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەدات. info
التفاسير:

external-link copy
7 : 53

وَهُوَ بِٱلۡأُفُقِ ٱلۡأَعۡلَىٰ

جوبرەئیل ( سەلامی خوای لێ بێت) لەو حاڵەتەدا لە ئاسۆی بەرز و بڵندی ئاسماندا بوو. info
التفاسير:

external-link copy
8 : 53

ثُمَّ دَنَا فَتَدَلَّىٰ

پاشان تا دەھات جوبرەئیل ( سەلامی خوای لێ بێت) نزیک دەبووەوە لە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) تا تەواو نزیک بوویەوە. info
التفاسير:

external-link copy
9 : 53

فَكَانَ قَابَ قَوۡسَيۡنِ أَوۡ أَدۡنَىٰ

ئەوەندە لێی نزیکبویەوە، نێوانیان بەقەدەر دوو کەوان، یان کەمتریش بوو. info
التفاسير:

external-link copy
10 : 53

فَأَوۡحَىٰٓ إِلَىٰ عَبۡدِهِۦ مَآ أَوۡحَىٰ

ئینجا (اللە تعالی) لە ڕێگەی جوبرەئیلەوە ( سەلامی خوای لێ بێت) وەحی و نیگای کرد بۆ بەندەی خۆی موحەممەد (صلی الله علیه وسلم) ئەوەی کە نیگای کرد لە قورئانە پیرۆزەکەی. info
التفاسير:

external-link copy
11 : 53

مَا كَذَبَ ٱلۡفُؤَادُ مَا رَأَىٰٓ

دڵی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) درۆی نەکرد لەگەڵ چاوی، لەوەدا کە بەچاوی خۆی بینی. info
التفاسير:

external-link copy
12 : 53

أَفَتُمَٰرُونَهُۥ عَلَىٰ مَا يَرَىٰ

ئایا ئێوە - ئەی بتپەرستینە - لەگەڵ پێغەمبەردا (صلی الله علیه وسلم) دەکەونە مشتومڕ و موجادەلە لەسەر ئەوەی کە (اللە تعالی) پیشانی داوە - کە جوبرەئیلە ( سەلامی خوای لێ بێت) - یا ئەوەی لە شەوڕەویدا بینی ؟ info
التفاسير:

external-link copy
13 : 53

وَلَقَدۡ رَءَاهُ نَزۡلَةً أُخۡرَىٰ

بە ڕاستی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) جارێکی تریش جوبرەئیلی دیوە لەسەر شێوەی خۆی لە شەوڕەویدا. info
التفاسير:

external-link copy
14 : 53

عِندَ سِدۡرَةِ ٱلۡمُنتَهَىٰ

لای داری (سدرة المنتھی) کە درەختێکی گەورە و ناوازەیە لە ئاسمانی حەوتەم. info
التفاسير:

external-link copy
15 : 53

عِندَهَا جَنَّةُ ٱلۡمَأۡوَىٰٓ

جا لای ئەو درەختەدا بەھەشتی (مەئوا) ھەیە بەواتای لانە و جێگەی حەسانەوە و خۆشگوزەرانی بۆ ئیمانداران. info
التفاسير:

external-link copy
16 : 53

إِذۡ يَغۡشَى ٱلسِّدۡرَةَ مَا يَغۡشَىٰ

لەو کاتەدا کە داری (سدرة المنتھی) ی داپۆشیبوو، ئەوەی کە دایپۆشیبوو شتێکی زۆر مەزن بوو، چۆنیەتەکەشی کەس نازانێت جگە لەپەروەردگار نەبێت. info
التفاسير:

external-link copy
17 : 53

مَا زَاغَ ٱلۡبَصَرُ وَمَا طَغَىٰ

چاوی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لای نەداوە لەوەی کە ئەیبینێت و ئەملاو ئەولای نەکردووە، وئەو سنوورەی تێنەپەڕاندووە کە بۆی دیاریکرا بوو. info
التفاسير:

external-link copy
18 : 53

لَقَدۡ رَأَىٰ مِنۡ ءَايَٰتِ رَبِّهِ ٱلۡكُبۡرَىٰٓ

بە ڕاستی پێغەمبەر (صلی الله علیه سلم) لە شەوڕەویدا - ميعراج - لە نیشانە گەورەکانی پەروەردگاری خۆی دی کە ئاماژەن بۆ هێز ودەسەڵاتی (الله تعالى)، لەوانە کە بینی ( بەھەشت و دۆزەخ و شتی تریش). info
التفاسير:

external-link copy
19 : 53

أَفَرَءَيۡتُمُ ٱللَّٰتَ وَٱلۡعُزَّىٰ

باشە ئێوە - ئەی موشریک و بتپەرستان - سەرنجی ئەو بتانەتان نەداوە کە دەیانپەرستن و دەیانکەنە شەریک و ھاوەڵی (اللە تعالی) وەک - لات و عوززا -. info
التفاسير:

external-link copy
20 : 53

وَمَنَوٰةَ ٱلثَّالِثَةَ ٱلۡأُخۡرَىٰٓ

(مەنات) بتە سێھەمەکەی تریشتان دیوە؟ کە یەکێکە لەبتەکانتان کە دەیپەرستن، پێم بڵێن ئایا ئەمان - مەبەستی بتەکانە - توانایان ھەیە سوود یا زیانتان پێ بگەیەنن؟! info
التفاسير:

external-link copy
21 : 53

أَلَكُمُ ٱلذَّكَرُ وَلَهُ ٱلۡأُنثَىٰ

باشە ڕاست و ڕەوایە ئێوە کوڕ بۆ خۆتان دانێن، کە حەزتان لێیەتی و خۆشتان دەوێت، کچیش بۆ (اللە تعالی) کە حەزتان لێی نییە و ڕقتان لێیەتی؟! info
التفاسير:

external-link copy
22 : 53

تِلۡكَ إِذٗا قِسۡمَةٞ ضِيزَىٰٓ

ئەگەر وابێت ئەم دابەشکردنە دابەشکردنێکی ناڕەوا و نادادپەروەرانەیە، ئەوەی بۆ خۆتان ناتانەوێت بۆ پەروەردگاری دابنێن!!! info
التفاسير:

external-link copy
23 : 53

إِنۡ هِيَ إِلَّآ أَسۡمَآءٞ سَمَّيۡتُمُوهَآ أَنتُمۡ وَءَابَآؤُكُم مَّآ أَنزَلَ ٱللَّهُ بِهَا مِن سُلۡطَٰنٍۚ إِن يَتَّبِعُونَ إِلَّا ٱلظَّنَّ وَمَا تَهۡوَى ٱلۡأَنفُسُۖ وَلَقَدۡ جَآءَهُم مِّن رَّبِّهِمُ ٱلۡهُدَىٰٓ

ئەو بتانەی ئێوە ئەیانپەرستن لەچەند ناوێك بەولاوە زیاتر نین کە خۆتان و باوباپیرانتان لێتان ناون، نەپەروەردگارن و نەھیچ سیفەتێکی پەروەردگاریان تێدایە، وە (اللە تعالی) ھیچ بەڵگەیەکی بۆ پەروەردگار بوونی ئەو بتانە نەناردووەتە خوارەوە، ئەوانەی ناوی پەروەردگاریان لەم بتانە ناوە تەنھا شوێنی گومان وخەیاڵ و شتێ ئەکەون کە نەفسی خۆیان ئارەزووی ئەکات، ئەوەی کە شەیتان بۆیانی ڕازاندوەتەوە، ھیدایەت و ڕێنیشاندانیان لە (اللە تعالی) و لەسەر زاری پێغەمبەرەکەیەوە (صلی الله علیه سلم) بۆیان ھاتووە کەچی شوێنی ناکەون وڕێنموێنی وەرناگرن. info
التفاسير:

external-link copy
24 : 53

أَمۡ لِلۡإِنسَٰنِ مَا تَمَنَّىٰ

ئایا دەگونجێت ئەوەی مرۆڤــ بە ئارەزووی خۆی ھەرچی بوێت دەکرێت بۆی بێتە دی؟!! وەک ئەوەی چاوەڕێ دەکەن بتەکانییان تکایان بۆ بکەن لەلای پەروەردگاریان. info
التفاسير:

external-link copy
25 : 53

فَلِلَّهِ ٱلۡأٓخِرَةُ وَٱلۡأُولَىٰ

نەخێر وەھا نییە ئەوەی ئەوان چاوەڕێی دەکەن، چونکە دونیا و قیامەت ھەمووی ھی (اللە تعالی) یە و چیی لێیان - دونیا و قیامەت - بە ھەرکەسێك بیەوێت ئەیدات، وە هەرکەسێک بیەوێت پێی نادات. info
التفاسير:

external-link copy
26 : 53

۞ وَكَم مِّن مَّلَكٖ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ لَا تُغۡنِي شَفَٰعَتُهُمۡ شَيۡـًٔا إِلَّا مِنۢ بَعۡدِ أَن يَأۡذَنَ ٱللَّهُ لِمَن يَشَآءُ وَيَرۡضَىٰٓ

ژمارەیەک زۆر فریشتە ھەن کە تکا و پاڕانەوەیان بۆ خەڵکی بێ سوودە، ئەگەر بیانەوێت تکایان بۆ بکەن، مەگەر ئەوەی کە (اللە تعالی) مۆڵەت بدات بۆ ئەو کەسانەی کە شایستەن و پەروەردگار ڕازی بێت کە تکا کارەکە تکا بکات بۆ ھەندێک کە ویست و ئیرادەی (اللە تعالی) ی لەسەربێت، (اللە تعالی) ڕازی نابێت لە ئەوەی کە کراوە بە شەریک و ھاوبەشی - و ڕازیە بەم شیرک و پەرستنە - کە تکا و شفاعەت بکات، وە ھەروەھا ڕازیش نابێت تکا بۆ کەسێک بکرێت کە شەریک و ھاوبەشی بۆ پەروەردگار داناوە. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• كمال أدب النبي صلى الله عليه وسلم حيث لم يَزغْ بصره وهو في السماء السابعة.
لەوپەڕی ئەدەبی پێغەمبەرە (صلی الله علیه سلم) کە چاوی نەتروکاند و ئەم لاو ئەولای پێ نەدەکرد لە ئاسمانی حەوتەمدا. info

• سفاهة عقل المشركين حيث عبدوا شيئًا لا يضر ولا ينفع، ونسبوا لله ما يكرهون واصطفوا لهم ما يحبون.
بێ ئەقڵی و دەبەنگی موشریک و بتپەرستەکان کە شتێک دەپەرستن، نە سوودی و نە زیانی هەیە بۆیان (واتا : هیچ توانایەکی نیە ئیتر چۆن دەیپەرستن !)، ئەوەی بۆ خۆیان پێیان ناخۆشە دەیدەنە پاڵ پەروەردگار و ئەوی پێیان خۆشە بۆ خۆیانی دایدەنێن. info

• الشفاعة لا تقع إلا بشرطين: الإذن للشافع، والرضا عن المشفوع له.
(تکا و شفاعەت) دەبێت دوو مەرجی تێدابێت: مۆڵەتی پەروەرگار بۆ تکاکار و ڕەزامەندی پەروەردگار بۆ تکا بۆ کراوەكە. info

external-link copy
27 : 53

إِنَّ ٱلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ بِٱلۡأٓخِرَةِ لَيُسَمُّونَ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةَ تَسۡمِيَةَ ٱلۡأُنثَىٰ

بێگومان ئەوانەی باوەڕیان بە زیندووبونەوەی ڕۆژی دوایی نییه، فریشتەکانی (اللە تعالی) بە مێ ناوزەد دەکەن و وەھایان دەزانی کە فریشتەکان کچی پەروەردگارن، پاکی و بێگەردی وبڵندی بۆ (اللە تعالی) لەوەی ئەوان دەیڵێن. info
التفاسير:

external-link copy
28 : 53

وَمَا لَهُم بِهِۦ مِنۡ عِلۡمٍۖ إِن يَتَّبِعُونَ إِلَّا ٱلظَّنَّۖ وَإِنَّ ٱلظَّنَّ لَا يُغۡنِي مِنَ ٱلۡحَقِّ شَيۡـٔٗا

لە کاتێکدا ئەوانە ھیچ زانیاریەکیان لەو بارەوە نییە، کە دەڵێن : (فریشتەکان کچی پەروەردگارن)، بەڵکو شوێنی گومانی بێ سەروبن کەوتون، بە مەرجێك ھیچ گومانێك شوێنی حەق و ڕاستی ناگرێتەوە تا جێگەی بگرێتەوە . info
التفاسير:

external-link copy
29 : 53

فَأَعۡرِضۡ عَن مَّن تَوَلَّىٰ عَن ذِكۡرِنَا وَلَمۡ يُرِدۡ إِلَّا ٱلۡحَيَوٰةَ ٱلدُّنۡيَا

- ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) - گوێ مەدەرە ئەو کەسانەی کە یاخی بوون لە یاد و بەرنامەی ئێمە و ئاوڕ لە ئیمان ھێنان نادەنەوە، ئەوانە لە ئارەزووی دونیایی خۆیان زیاتر، ھیچی تریان ناوێت، وە ھیچ خۆیان بۆ ھاتنی ڕۆژی قیامەت و لێپرسینەوە ئامادە نەکردووە، چونکە باوەڕیان پێی نییە. info
التفاسير:

external-link copy
30 : 53

ذَٰلِكَ مَبۡلَغُهُم مِّنَ ٱلۡعِلۡمِۚ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعۡلَمُ بِمَن ضَلَّ عَن سَبِيلِهِۦ وَهُوَ أَعۡلَمُ بِمَنِ ٱهۡتَدَىٰ

ئەوانە ھەر ئەوەندە تێگەیشتنیان لە ڕاستییەکان ھەیە کە دەڵێن - فریشتەکان کچی پەروەردگارن - وە ھەر ئەوەندەی لێ دەزانن چونکە ئەوان زۆر نەزانن و نەگەیشتوون بە ھەقیقەت و ڕاستی، لە ڕاستیدا ھەر پەروەردگاری تۆیە کە زانیاری و زانستی بێ سنورە و ئاگادارە لەوەی کە کێ لە ڕێبازی ئەو لایداوە و گومڕایە، وە چ کەسێک ڕێبازی ھیدایەت و دینداری و خواناسی گرتۆتە بەر، وە ھیچ شتێک لەلای ئەو زاتە شاراوە نییە. info
التفاسير:

external-link copy
31 : 53

وَلِلَّهِ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِ لِيَجۡزِيَ ٱلَّذِينَ أَسَٰٓـُٔواْ بِمَا عَمِلُواْ وَيَجۡزِيَ ٱلَّذِينَ أَحۡسَنُواْ بِٱلۡحُسۡنَى

ھەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدایە ھەمووی ھی (اللە تعالی) یە و خۆی بەدیهێناوه، وە ھەر خۆی تەدبیرکار و بەڕێوەبەرە، بۆ ئەوەی سزای ئەو کەسانە بدات کە خراپەیان کردووە بە گوێرەی خراپەکانی خۆیان و پاداشتی ئەوانەیش بداتەوە کە چاکەیان کردووە بەباشتر لە چاکەکانی خۆیان کە بەھەشتە. info
التفاسير:

external-link copy
32 : 53

ٱلَّذِينَ يَجۡتَنِبُونَ كَبَٰٓئِرَ ٱلۡإِثۡمِ وَٱلۡفَوَٰحِشَ إِلَّا ٱللَّمَمَۚ إِنَّ رَبَّكَ وَٰسِعُ ٱلۡمَغۡفِرَةِۚ هُوَ أَعۡلَمُ بِكُمۡ إِذۡ أَنشَأَكُم مِّنَ ٱلۡأَرۡضِ وَإِذۡ أَنتُمۡ أَجِنَّةٞ فِي بُطُونِ أُمَّهَٰتِكُمۡۖ فَلَا تُزَكُّوٓاْ أَنفُسَكُمۡۖ هُوَ أَعۡلَمُ بِمَنِ ٱتَّقَىٰٓ

وە ئەوانەیش ئەوانەن کە خۆیان لە گوناھی گەورە و لەکاری نالەباری و داوێن پیسی دوور ئەگرن، گوناھی بچوک و ورد نەبێت، ئەوە (اللە تعالی) لێی خۆش ئەبێت بەمەرجێك کە تاوانی گەورەی ئەنجام نەدابێت، وە زۆر گوێڕایەڵی فەرمانەکانی (اللە تعالی) بێت، بەڕاستی - ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) - پەروەردگارت زۆر بەخشش و لێبووردەیە، وە لەتاوانی بەندەکانی خۆش دەبێت ھەر کاتێك پەشیمان ببنەوە و تەوبە بکەن، (اللە تعالی) لە خۆتان شارەزاترە لەحاڵ و ئەحواڵتان، چ لەو کاتەدا کە باوە گەورەتان - ئادەم - لە خۆڵ بەدیهێنا و چ لەو کاتەدا کە ھەریەکەتان لە سکی دایکتاندا بەدیهێنان، بە چەند قۆناغێک، وە ھیچ شتێک لە لای ئەو زاتە شاراوە نییە، کەواتە خۆتان بە خاوێن و بێ گوناھـ دامەنێن، ئەو خۆی لە ھەمووان شارەزاترە، کێ خۆی پابەند کردووە بە فەرمانەکانی پەروەردگار، وە کێ خۆی لە گوناھـ پاراستووە. info
التفاسير:

external-link copy
33 : 53

أَفَرَءَيۡتَ ٱلَّذِي تَوَلَّىٰ

ئایا تۆ ئەو کابرا خراپەت دیوە کە پشتی لە موسوڵمانەتی ھەڵکرد و پاشگەز بووەوە؟ لە کاتێکدا نزیک بووبوویەوە لە ئیسلام. info
التفاسير:

external-link copy
34 : 53

وَأَعۡطَىٰ قَلِيلٗا وَأَكۡدَىٰٓ

کەمێک لە ماڵ و سامانی بەخشی و خێرا دەستی گرتەوە، چونکە پیسکەیی خۆیەتی، لەگەڵ ئەوەشدا خۆی زۆر بە پاک و بێگەرد پیشان دەدا. info
التفاسير:

external-link copy
35 : 53

أَعِندَهُۥ عِلۡمُ ٱلۡغَيۡبِ فَهُوَ يَرَىٰٓ

باشە بۆچی ئەو جۆرە کەسانە زانیارییان دەربارەی نھێنی و شاراوەکان ھەیە؟! ئایا ھەموو شتێک دەبینن؟! تا ئاوا زانیاری بڵاو دەکەنەوە!! info
التفاسير:

external-link copy
36 : 53

أَمۡ لَمۡ يُنَبَّأۡ بِمَا فِي صُحُفِ مُوسَىٰ

یا ئەوانە درۆ و دەلەسە بە ناو (اللە تعالی) وە ھەڵدەبەستن؟! یان خەبەری ئەوەی نەدراوەتێ کە لە پەڕە وەحییەکانی موسا دا ھاتووە؟! info
التفاسير:

external-link copy
37 : 53

وَإِبۡرَٰهِيمَ ٱلَّذِي وَفَّىٰٓ

وە لە پەڕە وەحییەکانی ئیبراھیمیشدا ھاتووە؟! کە ھەرچی فەرمانی پەروەردگارە هەمووی جێبەجێکرد. info
التفاسير:

external-link copy
38 : 53

أَلَّا تَزِرُ وَازِرَةٞ وِزۡرَ أُخۡرَىٰ

کەوا ھیچ کەسێک تاوانی کەسێکی تر ناگرێتە ئەستۆ. info
التفاسير:

external-link copy
39 : 53

وَأَن لَّيۡسَ لِلۡإِنسَٰنِ إِلَّا مَا سَعَىٰ

کەسیش ھیچی دەسگیر نابێت بەرھەمی کردەوەی خۆی نەبێت. info
التفاسير:

external-link copy
40 : 53

وَأَنَّ سَعۡيَهُۥ سَوۡفَ يُرَىٰ

ھەوڵ و کۆششەکانی دەبینرێتەوە لە ڕۆژی قیامەتدا. info
التفاسير:

external-link copy
41 : 53

ثُمَّ يُجۡزَىٰهُ ٱلۡجَزَآءَ ٱلۡأَوۡفَىٰ

پاشانیش پاداشتی تەواوی بێ کەم و کورتی خۆی بەرانبەر بە کردەوەکانی ئەدرێتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
42 : 53

وَأَنَّ إِلَىٰ رَبِّكَ ٱلۡمُنتَهَىٰ

- ئەی پێغەمبەر - بەڕاستی سەرەنجامی کۆتایی ھەموو بەندەکان وچارەنووسیان بۆ لای پەروەردگارت دەگەڕێتەوە - یانی پاش مردن - . info
التفاسير:

external-link copy
43 : 53

وَأَنَّهُۥ هُوَ أَضۡحَكَ وَأَبۡكَىٰ

لەڕاستیدا ھەر ئەو زاتەیە دڵی ھەندێك خۆش دەکات و دەیھێنێتە پێکەنین، یان خەفەت باری دەکات و دەیھێنێتە گریان. info
التفاسير:

external-link copy
44 : 53

وَأَنَّهُۥ هُوَ أَمَاتَ وَأَحۡيَا

وە ھەر ئەو خۆیەتی کە مرۆڤەکان ئەمرێنێت لە دونیادا و زیندوویشیان ئەکاتەوە لە قیامەتدا. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• انقسام الذنوب إلى كبائر وصغائر.
دابەشبوونی تاوانەکان بۆ: تاوانە گەورەکان وتاوانە بچووکەکان. info

• خطورة التقوُّل على الله بغير علم.
مەترسی قسە هەڵبەستن بەناوی (اللە تعالی) وە، بەبێ ئەوەی هیچ زانیاریەكت پێی هەبێت. info

• النهي عن تزكية النفس.
ڕێگری کراوە لەوەی مرۆڤ تەزکیەی دەروونی خۆی بکات وخۆی بەچاک دابنێت. info

external-link copy
45 : 53

وَأَنَّهُۥ خَلَقَ ٱلزَّوۡجَيۡنِ ٱلذَّكَرَ وَٱلۡأُنثَىٰ

ھەر ئەو خۆی ھەردوو ھاوجووتی نێر و مێی بەدیھێناوە. info
التفاسير:

external-link copy
46 : 53

مِن نُّطۡفَةٍ إِذَا تُمۡنَىٰ

لە تۆوێك کاتێک ئەکرێتە مناڵدانی مێینەوە. info
التفاسير:

external-link copy
47 : 53

وَأَنَّ عَلَيۡهِ ٱلنَّشۡأَةَ ٱلۡأُخۡرَىٰ

ھەروەھا بەدیهێنانەوەیشی لەدوای مردن ھەر لەسەر پەروەردگاریەتی. info
التفاسير:

external-link copy
48 : 53

وَأَنَّهُۥ هُوَ أَغۡنَىٰ وَأَقۡنَىٰ

ھەر ئەو زاتەیە کە سەروەت و سامان دەبەخشێت بە هەریەکێک بیەوێت لەمرۆڤەکان ودەوڵەمەندیان دەکات. info
التفاسير:

external-link copy
49 : 53

وَأَنَّهُۥ هُوَ رَبُّ ٱلشِّعۡرَىٰ

ھەروەھا تەنھا (اللە تعالی) پەروەردگاری ئەستێرەی (شیعرا) یە - گەلاوێژە - کە لەسەردەمی نەفامیدا هەندێك لە بتپەرست و موشریكەكان دەیانپەرست. info
التفاسير:

external-link copy
50 : 53

وَأَنَّهُۥٓ أَهۡلَكَ عَادًا ٱلۡأُولَىٰ

بێگومان پەروەردگار قەومی عادی یەكەم، کە گەلی (ھود) بوون لەبەر ئەوەی بەردەوام بوون لە بێباوەڕی و تاوان کردن، فەوتاندنی و لەناوی بردن. info
التفاسير:

external-link copy
51 : 53

وَثَمُودَاْ فَمَآ أَبۡقَىٰ

ھەروەھا قەومی سەموود کە گەلی (صالح ) بوون لەناوی برد و کەسیان لێ نەمایەوە و ڕزگاریان نەبوو. info
التفاسير:

external-link copy
52 : 53

وَقَوۡمَ نُوحٖ مِّن قَبۡلُۖ إِنَّهُمۡ كَانُواْ هُمۡ أَظۡلَمَ وَأَطۡغَىٰ

پێش قەومی عاد و سەمود قەومی نوحیشی فەوتاند و لەناوی بردن، چونکە ئەوان لە قەومی عاد و سەمود بتپەرستتر و ستەمکارتر بوون، چونکە نوح ھەزار ساڵ کەم پەنجا، بانگی کردن بۆ یەک خوا پەرستی، وە ئەوانیش وەڵامیان نەدایەوە. info
التفاسير:

external-link copy
53 : 53

وَٱلۡمُؤۡتَفِكَةَ أَهۡوَىٰ

گوندەکانی قەومی (لوط) پەروەردگار بەرزی کردنەوە و ھەڵی گەڕاندنەوە و دانی بەزەویدا - سەرە و ژێری کردن - لەبەر خراپە و بەدڕەوشتییان. info
التفاسير:

external-link copy
54 : 53

فَغَشَّىٰهَا مَا غَشَّىٰ

دایپۆشین بەسزای سەخت و بەردبارانی کردن، لەدوای بەرز کردنەوە و کێشانیان بەزەویدا. info
التفاسير:

external-link copy
55 : 53

فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكَ تَتَمَارَىٰ

ئەی مرۆڤـــــ ! گومانت لەکام بەخشش و نیعمەتی پەروەردگار ھەیە؟! لەکاتێکدا ھەموو نیعمەتەکانی پەروەردگارت بەڵگەیەکی ئاشکران لەسەر تاک و تەنھایی و دەسەڵاتی، وە ھێشتا تۆ مشتومڕ و گفتوگۆ دەکەیت و پەند وەرناگریت؟؟! info
التفاسير:

external-link copy
56 : 53

هَٰذَا نَذِيرٞ مِّنَ ٱلنُّذُرِ ٱلۡأُولَىٰٓ

ئەم پێغەمبەرەی نێردراوە بۆ لاتان ترسێنەرێكە وەکو پێغەمبەرەکانی پێشووتر. info
التفاسير:

external-link copy
57 : 53

أَزِفَتِ ٱلۡأٓزِفَةُ

ڕۆژی قیامەت نزیک بووەتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
58 : 53

لَيۡسَ لَهَا مِن دُونِ ٱللَّهِ كَاشِفَةٌ

جگە لە (اللە تعالی) کەس ناتوانێت ئاشكرای بکات، وە کەسیش جگە لەو نازانێت ھاتنی ئەو ڕۆژە دیاری بکات و ئاگاداری بێت. info
التفاسير:

external-link copy
59 : 53

أَفَمِنۡ هَٰذَا ٱلۡحَدِيثِ تَعۡجَبُونَ

ئایا ئێوە سەرتان سوڕ دەمێنێت لەم قورئانە - کە دەخوێنرێتەوە بەسەرتاندا - و بەلاتانەوە سەیرە، کە لە لای پەروەردگارەوە ھاتبێت؟! info
التفاسير:

external-link copy
60 : 53

وَتَضۡحَكُونَ وَلَا تَبۡكُونَ

گاڵتەی پێدەکەن و پێدەکەنن، لەجیاتی ئەوەی بگرین لە کاتی بیستنی ئامۆژگاریەکانیدا. info
التفاسير:

external-link copy
61 : 53

وَأَنتُمۡ سَٰمِدُونَ

ئێوە بێ ئاگایانەیش ڕائەبوێرن؟! info
التفاسير:

external-link copy
62 : 53

فَٱسۡجُدُواْۤ لِلَّهِۤ وَٱعۡبُدُواْ۩

کەواتە تەنها سوژدە بۆ پەروەردگار ببەن و سەری بۆ نەوی بکەن و بە دڵسۆزییەوە بیپەرستن. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• عدم التأثر بالقرآن نذير شؤم.
پەند وەرنەگرتن لە قورئان نیشانەی بەدبەختییە. info

• خطر اتباع الهوى على النفس في الدنيا والآخرة.
مەترسی شوێنکەوتنی ھەواو ئارەزوو لە سەر نەفس لە دونیا و ڕۆژی دواییدا. info

• عدم الاتعاظ بهلاك الأمم صفة من صفات الكفار.
پەند وئامۆژگاری وەرنەگرتن لە بەسەرھات و لەناوچوونی گەلانی پێشوو نیشانەی بێ باوەڕییە (کوفرە). info