ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
45 : 53

وَأَنَّهُۥ خَلَقَ ٱلزَّوۡجَيۡنِ ٱلذَّكَرَ وَٱلۡأُنثَىٰ

ھەر ئەو خۆی ھەردوو ھاوجووتی نێر و مێی بەدیھێناوە. info
التفاسير:

external-link copy
46 : 53

مِن نُّطۡفَةٍ إِذَا تُمۡنَىٰ

لە تۆوێك کاتێک ئەکرێتە مناڵدانی مێینەوە. info
التفاسير:

external-link copy
47 : 53

وَأَنَّ عَلَيۡهِ ٱلنَّشۡأَةَ ٱلۡأُخۡرَىٰ

ھەروەھا بەدیهێنانەوەیشی لەدوای مردن ھەر لەسەر پەروەردگاریەتی. info
التفاسير:

external-link copy
48 : 53

وَأَنَّهُۥ هُوَ أَغۡنَىٰ وَأَقۡنَىٰ

ھەر ئەو زاتەیە کە سەروەت و سامان دەبەخشێت بە هەریەکێک بیەوێت لەمرۆڤەکان ودەوڵەمەندیان دەکات. info
التفاسير:

external-link copy
49 : 53

وَأَنَّهُۥ هُوَ رَبُّ ٱلشِّعۡرَىٰ

ھەروەھا تەنھا (اللە تعالی) پەروەردگاری ئەستێرەی (شیعرا) یە - گەلاوێژە - کە لەسەردەمی نەفامیدا هەندێك لە بتپەرست و موشریكەكان دەیانپەرست. info
التفاسير:

external-link copy
50 : 53

وَأَنَّهُۥٓ أَهۡلَكَ عَادًا ٱلۡأُولَىٰ

بێگومان پەروەردگار قەومی عادی یەكەم، کە گەلی (ھود) بوون لەبەر ئەوەی بەردەوام بوون لە بێباوەڕی و تاوان کردن، فەوتاندنی و لەناوی بردن. info
التفاسير:

external-link copy
51 : 53

وَثَمُودَاْ فَمَآ أَبۡقَىٰ

ھەروەھا قەومی سەموود کە گەلی (صالح ) بوون لەناوی برد و کەسیان لێ نەمایەوە و ڕزگاریان نەبوو. info
التفاسير:

external-link copy
52 : 53

وَقَوۡمَ نُوحٖ مِّن قَبۡلُۖ إِنَّهُمۡ كَانُواْ هُمۡ أَظۡلَمَ وَأَطۡغَىٰ

پێش قەومی عاد و سەمود قەومی نوحیشی فەوتاند و لەناوی بردن، چونکە ئەوان لە قەومی عاد و سەمود بتپەرستتر و ستەمکارتر بوون، چونکە نوح ھەزار ساڵ کەم پەنجا، بانگی کردن بۆ یەک خوا پەرستی، وە ئەوانیش وەڵامیان نەدایەوە. info
التفاسير:

external-link copy
53 : 53

وَٱلۡمُؤۡتَفِكَةَ أَهۡوَىٰ

گوندەکانی قەومی (لوط) پەروەردگار بەرزی کردنەوە و ھەڵی گەڕاندنەوە و دانی بەزەویدا - سەرە و ژێری کردن - لەبەر خراپە و بەدڕەوشتییان. info
التفاسير:

external-link copy
54 : 53

فَغَشَّىٰهَا مَا غَشَّىٰ

دایپۆشین بەسزای سەخت و بەردبارانی کردن، لەدوای بەرز کردنەوە و کێشانیان بەزەویدا. info
التفاسير:

external-link copy
55 : 53

فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكَ تَتَمَارَىٰ

ئەی مرۆڤـــــ ! گومانت لەکام بەخشش و نیعمەتی پەروەردگار ھەیە؟! لەکاتێکدا ھەموو نیعمەتەکانی پەروەردگارت بەڵگەیەکی ئاشکران لەسەر تاک و تەنھایی و دەسەڵاتی، وە ھێشتا تۆ مشتومڕ و گفتوگۆ دەکەیت و پەند وەرناگریت؟؟! info
التفاسير:

external-link copy
56 : 53

هَٰذَا نَذِيرٞ مِّنَ ٱلنُّذُرِ ٱلۡأُولَىٰٓ

ئەم پێغەمبەرەی نێردراوە بۆ لاتان ترسێنەرێكە وەکو پێغەمبەرەکانی پێشووتر. info
التفاسير:

external-link copy
57 : 53

أَزِفَتِ ٱلۡأٓزِفَةُ

ڕۆژی قیامەت نزیک بووەتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
58 : 53

لَيۡسَ لَهَا مِن دُونِ ٱللَّهِ كَاشِفَةٌ

جگە لە (اللە تعالی) کەس ناتوانێت ئاشكرای بکات، وە کەسیش جگە لەو نازانێت ھاتنی ئەو ڕۆژە دیاری بکات و ئاگاداری بێت. info
التفاسير:

external-link copy
59 : 53

أَفَمِنۡ هَٰذَا ٱلۡحَدِيثِ تَعۡجَبُونَ

ئایا ئێوە سەرتان سوڕ دەمێنێت لەم قورئانە - کە دەخوێنرێتەوە بەسەرتاندا - و بەلاتانەوە سەیرە، کە لە لای پەروەردگارەوە ھاتبێت؟! info
التفاسير:

external-link copy
60 : 53

وَتَضۡحَكُونَ وَلَا تَبۡكُونَ

گاڵتەی پێدەکەن و پێدەکەنن، لەجیاتی ئەوەی بگرین لە کاتی بیستنی ئامۆژگاریەکانیدا. info
التفاسير:

external-link copy
61 : 53

وَأَنتُمۡ سَٰمِدُونَ

ئێوە بێ ئاگایانەیش ڕائەبوێرن؟! info
التفاسير:

external-link copy
62 : 53

فَٱسۡجُدُواْۤ لِلَّهِۤ وَٱعۡبُدُواْ۩

کەواتە تەنها سوژدە بۆ پەروەردگار ببەن و سەری بۆ نەوی بکەن و بە دڵسۆزییەوە بیپەرستن. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• عدم التأثر بالقرآن نذير شؤم.
پەند وەرنەگرتن لە قورئان نیشانەی بەدبەختییە. info

• خطر اتباع الهوى على النفس في الدنيا والآخرة.
مەترسی شوێنکەوتنی ھەواو ئارەزوو لە سەر نەفس لە دونیا و ڕۆژی دواییدا. info

• عدم الاتعاظ بهلاك الأمم صفة من صفات الكفار.
پەند وئامۆژگاری وەرنەگرتن لە بەسەرھات و لەناوچوونی گەلانی پێشوو نیشانەی بێ باوەڕییە (کوفرە). info