ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
104 : 5

وَإِذَا قِيلَ لَهُمۡ تَعَالَوۡاْ إِلَىٰ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ وَإِلَى ٱلرَّسُولِ قَالُواْ حَسۡبُنَا مَا وَجَدۡنَا عَلَيۡهِ ءَابَآءَنَآۚ أَوَلَوۡ كَانَ ءَابَآؤُهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ شَيۡـٔٗا وَلَا يَهۡتَدُونَ

ھەرکاتێک بوترێت بەوانەی درۆ بەدەم خواوە دەکەن کە پێیان وابوو خوای گەورە ئەو ئاژەڵانەی حەرام کردووە، وەرن بۆلای ئەوەی کە لەقورئاندا دابەزیووە، وە بۆلای سوننەتی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) تاوەکو حەڵاڵ بناسن وجیای بکەنەوە لە حەرام، کەچی لەوەڵامدا ووتیان: تەنھا ئەوەمان بەسە کە لە باوباپیرانەوە بۆمان ماوەتەوە لەبیروباوەڕ وگوفتار وکردار، ئەی چۆن ھەر ئەوەندەیان بەسە لەکاتێکدا کە باوباپیرانیان ھیچیان نەزانیوە، وە ڕێنوێنیش نەکراون بۆ ھەق وڕاستی؟! وە تەنھا ئەوانەیش شوێنیان دەکەون کە نەزان وگومڕا وسەرلێشێواون، ئەوانە ھەر خۆیان نەزان وگومڕا وسەرگەردانن. info
التفاسير:

external-link copy
105 : 5

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ عَلَيۡكُمۡ أَنفُسَكُمۡۖ لَا يَضُرُّكُم مَّن ضَلَّ إِذَا ٱهۡتَدَيۡتُمۡۚ إِلَى ٱللَّهِ مَرۡجِعُكُمۡ جَمِيعٗا فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە ھەمیشە سەرگەرمی بایەخدان بن بەپاککردنەوەی دەرونی خۆتان ودەستبگرن بەوەی کە بەرژەوەندی ئەوی تێدایە، ئەو کاتە ئەوانەی سەرلێشێواو وسەرگەردانن، ئەوانەی نەھاتن بەدەم بانگەوازەکەتانەوە ناتوانن زیانتان پێ بگەیەنن، ئەگەر ئێوە ڕێبازی ھیدایەت وڕێنوێنیتان گرتبێتە بەر، یەکێک لەنیشانەکانی رێبازی ھیدایەتیش ئەوەیە کە فەرمان بکەن بەچاکە وڕێگری بکەن لەخراپە، وە دڵنیابن کە گەڕانەوەتان لەڕۆژی دواییدا تەنھا ھەر بۆلای ئەوە، سەرەنجامیش خوای گەورە ھەواڵی تەواوی ئەوەتان پێ دەدا کە لەدونیادا ئەنجامتان داوە، وە پاداشت وسزایشتان لەسەر دەداتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
106 : 5

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ شَهَٰدَةُ بَيۡنِكُمۡ إِذَا حَضَرَ أَحَدَكُمُ ٱلۡمَوۡتُ حِينَ ٱلۡوَصِيَّةِ ٱثۡنَانِ ذَوَا عَدۡلٖ مِّنكُمۡ أَوۡ ءَاخَرَانِ مِنۡ غَيۡرِكُمۡ إِنۡ أَنتُمۡ ضَرَبۡتُمۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَأَصَٰبَتۡكُم مُّصِيبَةُ ٱلۡمَوۡتِۚ تَحۡبِسُونَهُمَا مِنۢ بَعۡدِ ٱلصَّلَوٰةِ فَيُقۡسِمَانِ بِٱللَّهِ إِنِ ٱرۡتَبۡتُمۡ لَا نَشۡتَرِي بِهِۦ ثَمَنٗا وَلَوۡ كَانَ ذَا قُرۡبَىٰ وَلَا نَكۡتُمُ شَهَٰدَةَ ٱللَّهِ إِنَّآ إِذٗا لَّمِنَ ٱلۡأٓثِمِينَ

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە، ئەگەر ھاتوو مردنی کەسێکتان نزیک بوویەوە، ئەویش بەدەرکەوتنی یەکێک لەنیشانەکانی مردن، ئەوا بادوو کەسی دادپەروەری لەموسڵمانان ببن بەشاھید بەسەر وەسیەتەکەیەوە، یان دوو کەسی بێباوەڕ لەکاتی پێویستدا ئەگەر ھاتوو شاھیدی موسڵمان دەست نەدەکەوتن ئەگەر ئێوە لەسەفەردا بوون ومردن یەخەی گرتن، خۆ ئەگەر ھاتوو دوو دڵ بوون لەدوو شاھیدەکە ئەوا ڕایانگرن پاش یەکێک لەنوێژەکان سوێندیان بدەن بەخوای گەورە، کەبڵێن: ئێمە ڕەزامەندی خوای گەورە ناگۆڕینەوە بەھیچ شتێکی تر، ئەگەر چی سوێند بۆ خوراوەکەش کەسی نزیکی خۆیانیش بێت، وە شاھیدیەکیش کە بۆ خوا داومانە بەھیچ شێوەیەک نایشارینەوە، وە ئەگەر ھاتوو بەپێی سوێندەکەمان کارمان نەکرد ئەوا لەگوناھبار وسەرپێچی کەرانین. info
التفاسير:

external-link copy
107 : 5

فَإِنۡ عُثِرَ عَلَىٰٓ أَنَّهُمَا ٱسۡتَحَقَّآ إِثۡمٗا فَـَٔاخَرَانِ يَقُومَانِ مَقَامَهُمَا مِنَ ٱلَّذِينَ ٱسۡتَحَقَّ عَلَيۡهِمُ ٱلۡأَوۡلَيَٰنِ فَيُقۡسِمَانِ بِٱللَّهِ لَشَهَٰدَتُنَآ أَحَقُّ مِن شَهَٰدَتِهِمَا وَمَا ٱعۡتَدَيۡنَآ إِنَّآ إِذٗا لَّمِنَ ٱلظَّٰلِمِينَ

جا ئەگەر ھاتوو پاش سوێند خواردنەکە دەرکەوت ئەو دوو شاھیدە درۆیان کردووە، یان دەرکەوت کە خیانەتیان کردووە، با دوو کەس لە خزمانی زۆر نزیکی مردووەکە لەبری ئەوان ئامادە بکرێن وھەستن بەوەی کە ھەق وڕاستیە، وە ئەمجا با سوێند بەخوا بخۆن وبڵێن: بەڕاستی شاھیدی ئێمە لەسەر درۆ وخیانەتی ئەوان ڕاستر ودروسترە لە شاھیدی ئەوان لەسەر ڕاستی وئەمانەتی ئەوان، وە بەدرۆ سوێندمان نەخواردووە، وە خوایە ئەگەر ئێمە بەدرۆ شاھیدیمان داوە ئەوا بزانە ئێمە لەستەمکارانین ولەو کەسانەین کە سنوورەکانی تۆ دەبەزێنن. info
التفاسير:

external-link copy
108 : 5

ذَٰلِكَ أَدۡنَىٰٓ أَن يَأۡتُواْ بِٱلشَّهَٰدَةِ عَلَىٰ وَجۡهِهَآ أَوۡ يَخَافُوٓاْ أَن تُرَدَّ أَيۡمَٰنُۢ بَعۡدَ أَيۡمَٰنِهِمۡۗ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَٱسۡمَعُواْۗ وَٱللَّهُ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلۡفَٰسِقِينَ

ئەوەی باسکرا لە سوێند دانی دوو شاھیدەکە لەدوای نوێژ، لەکاتی بوونی شک وگومان لەشاھیدیدانەکەیان، وە وەرنەگرتنی شاھیدەکەیان، ئەوە نزیکترین وشیاوترین شێوازە بۆ جێ بەجێکردنی شاھیدی بەو شێوەیەی کە شەرعی ئیسلام داوای کردووە، جا کەوابوو با شاھیدیدانەکە نەگۆڕن ودەستکاری نەکەن، وە ئەمە نزیکتریشە لەوەی کەبترسن سوێندی خاوەن بەشەکان دوای سوێند دانیان وەرنەگیرێت ئەو کاتە بەپێچەوانەی شاھیدیەکەی خۆیان سوێند بخۆن وەپاشانیش ڕسوا وفەزح ببن لەناو خەڵکیدا، کەوابوو لەخوا بترسن بەوەی واز لەدرۆ وناپاکی وخیانەت بھێنن لەشاھیدی وسوێندداندا، وە گوێ بگرن وگوێڕایەڵی ئەوەش بن کە فەرمانتان پێکراوە پێی، وە خوای گەورەش کەسانێک موەفق وسەرکەوتوو سەرفراز ناکات لەسنوورەکانی درەچووبن. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• إذا ألزم العبد نفسه بطاعة الله، وأمر بالمعروف ونهى عن المنكر بحسب طاقته، فلا يضره بعد ذلك ضلال أحد، ولن يُسْأل عن غيره من الناس، وخاصة أهل الضلال منهم.
ئەگەر ھاتوو بەندەکانی خوا خۆیان پابەند کرد بە تاعەت وگوێرایەڵی خوای گەورەوە، وە فەرمانیان کرد بەچاکە وڕێگریشیان کرد لەخراپە بەپێی توانا ودەسەڵاتی خۆیان ئەوا ئیتر پاش ئەوە گومڕایی وسەرگەردانی ھیچ کەسێک زیانیان پێ ناگەیەنێت، وە پرسیار لە خەڵکانی غەیری ئەویش ناکرێت، بەتایبەتی کەسانی گومڕا وسەرلێشێواو. info

• الترغيب في كتابة الوصية، مع صيانتها بإشهاد العدول عليها.
ھاندانی خەڵکی بۆ نووسینی وەسیەت، لەگەڵ پاراستنی وەسیەتەکەش بە شاھیدی وەرگرتنی دوو کەسی دادپەروەر لەسەر وەسیەتەکە. info

• بيان الصورة الشرعية لسؤال الشهود عن الوصية.
ڕوونکردنەوەی شێوازی شەرعی چۆنیەتی پرسیارکردن لەشاھیدەکان لەکاتی وەسیەتەکەدا. info