ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
65 : 5

وَلَوۡ أَنَّ أَهۡلَ ٱلۡكِتَٰبِ ءَامَنُواْ وَٱتَّقَوۡاْ لَكَفَّرۡنَا عَنۡهُمۡ سَيِّـَٔاتِهِمۡ وَلَأَدۡخَلۡنَٰهُمۡ جَنَّٰتِ ٱلنَّعِيمِ

ئەگەر بھاتایە جولەکە وگاورەکان باوەڕیان بھێنایە بەوەی کە دابەزیووە بۆ موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم)، وە لەخوا بترسانایە بەوەی دوور بکەوتنایەتەوە لەگوناھو تاوان، ئەوا ئێمەش لە کوناھەکانیان خۆش دەبووین ھەرچەند زۆریش بوونایە، وە لەڕۆژی دواییشدا دەمانخستنە ناو باخ ونازو نیعمەتەکانی بەھەشتەوە، ناز ونیعمەتێک کە ھەمیشەیی ونەبڕاوەیە. info
التفاسير:

external-link copy
66 : 5

وَلَوۡ أَنَّهُمۡ أَقَامُواْ ٱلتَّوۡرَىٰةَ وَٱلۡإِنجِيلَ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيۡهِم مِّن رَّبِّهِمۡ لَأَكَلُواْ مِن فَوۡقِهِمۡ وَمِن تَحۡتِ أَرۡجُلِهِمۚ مِّنۡهُمۡ أُمَّةٞ مُّقۡتَصِدَةٞۖ وَكَثِيرٞ مِّنۡهُمۡ سَآءَ مَا يَعۡمَلُونَ

ئەگەر جولەکەکان کاریان بکردایە بەوەی لە تەوراتدا ھاتووە، وە گاورەکانیش کاریان بکردایە بەوەی لە ئینجیلدا ھاتووە، وە ھەمووانیش کاریان بکردایە بەوەی کە خوای گەورە لە قورئاندا بۆی دابەزاندوون، ئەوا ھەموو ھۆکارەکانی ڕزق وڕۆزیم بۆ ئاسان دەکردن لە باران باراندن وسەوزکردنی دەخڵ ودانی زەوی، وە ھەندێک لە خاوەن نامەکان کەسانێک ھەن کە دادپەروەر وجێگیر ودامەزراون لەسەر ھەق وڕاستی، بەڵام زۆرێکیان کاروکردەوەیان خراپە لەبەر بێباوەڕیان. info
التفاسير:

external-link copy
67 : 5

۞ يَٰٓأَيُّهَا ٱلرَّسُولُ بَلِّغۡ مَآ أُنزِلَ إِلَيۡكَ مِن رَّبِّكَۖ وَإِن لَّمۡ تَفۡعَلۡ فَمَا بَلَّغۡتَ رِسَالَتَهُۥۚ وَٱللَّهُ يَعۡصِمُكَ مِنَ ٱلنَّاسِۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلۡكَٰفِرِينَ

ئەی پێغەمبەر ھەر فەرمان وبڕیارێک لەپەروەردگارتەوە بۆت دابەزیووە بێ دوو دڵی وھیچ ترسێک ھەمووی بگەیەنە بەخەڵکی، وە ھیچی لێ نەشاریتەوە، خۆ ئەگەر ھاتوو ھەرشتێکت لێ شاردەوە ئەوە بزانە بەئەرکی گەیاندنی پەیامەکەی خوا ھەڵنەساوویت، (بێگومان پێغەمبەری خوا –صلی اللە علیە وسلم- ئەوەی فەرمانی پێکراوە بەگەیاندن ھەر ھەمووی گەیاندووە بەخەڵکی، وە ئەو کەسەشی بەپێچەوانەی ئەمەوە گومان دەبات ئەوا گەورەترین بوھتانی بەدەم خوا کردووە)، ئەی پێغەمبەر لەمڕۆ بەدواوە پەروەردگارت پارێزگاریت لێ دەکات لەھەر دەست درێژیەک کە خەڵکی بیکەنە سەرت، ئەوان بەھیچ شێوەیەک ناتوانن بەنیازی زیان پێگەیاندنت بگەنە لات، بۆیە تۆ تەنھا گەیاندنی ئاینەکەت لەسەرە، ئەو بێباوەڕانەی کە ھیدایەت وڕێنمونیان ناوێت خوای گەورە سەرکەوتوو سەرفرازیان ناکات بۆ ژیری ودانایی. info
التفاسير:

external-link copy
68 : 5

قُلۡ يَٰٓأَهۡلَ ٱلۡكِتَٰبِ لَسۡتُمۡ عَلَىٰ شَيۡءٍ حَتَّىٰ تُقِيمُواْ ٱلتَّوۡرَىٰةَ وَٱلۡإِنجِيلَ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيۡكُم مِّن رَّبِّكُمۡۗ وَلَيَزِيدَنَّ كَثِيرٗا مِّنۡهُم مَّآ أُنزِلَ إِلَيۡكَ مِن رَّبِّكَ طُغۡيَٰنٗا وَكُفۡرٗاۖ فَلَا تَأۡسَ عَلَى ٱلۡقَوۡمِ ٱلۡكَٰفِرِينَ

ئەی پێغەمبەر بڵی ئەی جولەکە وگاورەکان ئێوە لەسەر ھیچ ئاینێکی ڕاست ودروست نین، تاوەکو بزانن چی شتێک لەتەورات وئینجیلدا ھاتووە، وە کاربکەن بەوەی لەقورئاندا بۆتان دابەزیووە، کە باوەڕتان ڕاست وڕەوان نابێت بەبێ باوەڕ ھێنان بەو قورئانە وکارکردن پێی، وە زۆرێکی خاوەن نامەکان لەبری ئەوە گوێرایەڵی بکەن لەو قورئانەی بۆت دابەزیووە کەچی سەرکەشتر وبێباوەڕتر دەبن، لەو حەسودی وبەخیلیەی لەسەرینی، جا کەوابوو ئەی پێغەمبەر تۆش بۆ ئەو بێباوەڕانە غەمبار ودڵتەنگ مەبە، ئەوانەی شوێنت کەوتوون لە باوەڕداران بەستن وبێنیازیت لەوانی تر. info
التفاسير:

external-link copy
69 : 5

إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَٱلَّذِينَ هَادُواْ وَٱلصَّٰبِـُٔونَ وَٱلنَّصَٰرَىٰ مَنۡ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِ وَعَمِلَ صَٰلِحٗا فَلَا خَوۡفٌ عَلَيۡهِمۡ وَلَا هُمۡ يَحۡزَنُونَ

بێگومان ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە وئەوانەیش جولەکەن وئەوانەیش گاور وسائبین، سائبی ئەوانەن کە شوێنکەوتەی ھەندێک لەپێغەمبەران وگاورەکانن، ھەرکامێکیان باوەڕیان بەخوا وبە ڕۆژی دوایی ھەبێت وکاروکردەوەی چاکە بکەن، ئەوا ھیچ ترسێکیان لە دواڕۆژ نیە، وە ھیچ خەفەتێکیشیان ناخۆن لەوەی لە دەستیان چووە لەخۆشی ونازو نیعمەتەکانی دونیا. info
التفاسير:

external-link copy
70 : 5

لَقَدۡ أَخَذۡنَا مِيثَٰقَ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ وَأَرۡسَلۡنَآ إِلَيۡهِمۡ رُسُلٗاۖ كُلَّمَا جَآءَهُمۡ رَسُولُۢ بِمَا لَا تَهۡوَىٰٓ أَنفُسُهُمۡ فَرِيقٗا كَذَّبُواْ وَفَرِيقٗا يَقۡتُلُونَ

بێگومان ئێمە بەڵێن و پەیمانی بەھێز و پتەومان لە نەوەکانی ئیسرائیل وەرگرت کە فەرمانەکانمان ببیستن و گوێڕایەڵیان بن، وە ژمارەیەک پێغەمبەریشمان نارد بۆ گەیاندنی شەرعی خوای گەورە، کەچی ئەو پەیمانەی لێیان وەرگیرا بوو شکاندیان، وە شوێنی هەواو ئارەزووی خۆیان كەوتن لە پشتكردن لەوەی پێغەمبەران هێناویانە و لە بە درۆ زانینی هەندێكیان و كوشتنی هەندێكیان. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• العمل بما أنزل الله تعالى سبب لتكفير السيئات ودخول الجنة وسعة الأرزاق.
کارکردن بەوەی خوای گەورە ناردویەتیە خوارەوە، ھۆکاری سڕینەوە ولێخۆش بوونی تاوان وگوناھەکانە، لەگەڵ ھۆکاری چوونە بەھەشت وفراوانی وبەرەکەتی ڕزق وڕۆزی. info

• توجيه الدعاة إلى أن التبليغ المُعتَدَّ به والمُبْرِئ للذمة هو ما كان كاملًا غير منقوص، وفي ضوء ما ورد به الوحي.
ئاڕاستە کردنی بانگخوازان بەوەی ئەو تەبیلغ وگەیاندنەی کە دانی پێدادەنرێت لای خوای گەورە، ئەوەیە کە تەبیلغ وگەیاندێکی تەواو بێت وھیچ کەموکورتیەکی نەبێت، وە لەژێر ڕۆشنایی ئەوەدا بێت کە وەحی ھێناویەتی. info

• لا يُعْتد بأي معتقد ما لم يُقِمْ صاحبه دليلًا على أنه من عند الله تعالى.
ھیچ بیروباوەڕێک دانی پێدانانرێت ھەتاوەکو خاوەنەکەی بەڵگەی پێ نەبێت کە لەلایەن خوای گەورەوە ھاتووە. info