ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
103 : 37

فَلَمَّآ أَسۡلَمَا وَتَلَّهُۥ لِلۡجَبِينِ

کاتێک ھەردووکیان ملکەچی فەرمانی اللە تەعالا بوون، ئیبراھیم کوڕەکەی بەڕوودا خستە سەر زەوی، تاوەکو فەرمانی سەربڕینەکە جێ بەجێ بکات کە پێی کرابوو. info
التفاسير:

external-link copy
104 : 37

وَنَٰدَيۡنَٰهُ أَن يَٰٓإِبۡرَٰهِيمُ

بانگی ئیبراھیممان کرد لە كاتێكدا دەیویست فەرمانەکەی اللە تەعالا بە سەربڕینی کوڕەکەی جێ بەجێ بکات: بانگمان کرد: ئەی ئیبراھیم. info
التفاسير:

external-link copy
105 : 37

قَدۡ صَدَّقۡتَ ٱلرُّءۡيَآۚ إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلۡمُحۡسِنِينَ

بەدڵنیاییەوە ئەو خەونەی بینیت جێ بەجێتکرد، بەوەی خۆت یەکلایی کردەوە بۆ سەربڕینی کوڕەکەت، بێگومان ئێمە - چۆن پاداشتمان دایتەوە بەوەی رزگارمان کردیت لەم ناڕەحەتیە گەورەیە- ھەر بەو شێوەیەش پاداشتی چاکەکاران دەدەینەوە، بەوەی لەناڕەحەتی و ناخۆشیەکان ڕزگاریان دەکەین. info
التفاسير:

external-link copy
106 : 37

إِنَّ هَٰذَا لَهُوَ ٱلۡبَلَٰٓؤُاْ ٱلۡمُبِينُ

بێگومان ئەمە تاقیکردنەوەیەکی ڕوون و ئاشکرا بوو، بەدڵنیاییەوە ئیبراھیم لێی دەرچوو بە سەركەوتوویی. info
التفاسير:

external-link copy
107 : 37

وَفَدَيۡنَٰهُ بِذِبۡحٍ عَظِيمٖ

بەرانێکی گەورەمان کردە قوربانی ئیسماعیل، تا لەبری ئەو سەر ببڕرێت. info
التفاسير:

external-link copy
108 : 37

وَتَرَكۡنَا عَلَيۡهِ فِي ٱلۡأٓخِرِينَ

مەدح و سەنای ئیبراھیممان لەناو ئوممەت و گەلانی داھاتوودا بەچاکی و پاکی ھێشتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
109 : 37

سَلَٰمٌ عَلَىٰٓ إِبۡرَٰهِيمَ

درود و سەلامی نەبڕاوەی اللە تەعالا بۆ ئیبراھیم، وە نزا و دوعای سەلامەت بوون بۆی لە ھەموو زەرەر و زیان و ئافاتێک. info
التفاسير:

external-link copy
110 : 37

كَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلۡمُحۡسِنِينَ

ھەروەکو چۆن ئەم پاداشتەی ئیبراھیممان دایەوە، پاداشتی ھەموو چاکەکارێکیش دەدەینەوە لەسەر تاعەت و گوێڕایەڵی بۆ اللە تەعالا. info
التفاسير:

external-link copy
111 : 37

إِنَّهُۥ مِنۡ عِبَادِنَا ٱلۡمُؤۡمِنِينَ

بێگومان ئیبراھیم لەبەندە باوەڕدارەکانمان بوو، لەو بەندانەی کە وەفایان ھەیە بۆ ھەموو ئەو مانا و مەبەستانەی بەندایەتی و عبودیەت دەیگەیەنێت. info
التفاسير:

external-link copy
112 : 37

وَبَشَّرۡنَٰهُ بِإِسۡحَٰقَ نَبِيّٗا مِّنَ ٱلصَّٰلِحِينَ

مژدەی کوڕێکی ترمان بە ئیبراھیمدا، کە دەبێت بە یەکێک لە پێغەمبەران و بەندە صاڵح و چاکەکان، ئەویش ئیسحاقە، وەک پاداشتێک بۆ ئەو گوێڕایەڵییە تەواوەی بۆ اللە تەعالای ھەبوو، کاتێک ویستی ئیسماعیل سەر ببڕێت کە تاکە کوڕی بوو. info
التفاسير:

external-link copy
113 : 37

وَبَٰرَكۡنَا عَلَيۡهِ وَعَلَىٰٓ إِسۡحَٰقَۚ وَمِن ذُرِّيَّتِهِمَا مُحۡسِنٞ وَظَالِمٞ لِّنَفۡسِهِۦ مُبِينٞ

فەڕ و بەرەکەتمان ڕشت بەسەر ئیبراھیم و ئیسحاقدا، وە ناز و نیعمەتەکانمان بۆ زیاد کردن، وەک زیاد کردنی کوڕ و نەوەکانیان، جا لەگەڵ ئەوەشدا لە نێو نەوەکانیاندا خەڵکانێک ھەیە گوێڕایەڵی پەروەردگاریەتی و بۆ خۆی چاکەکارە، وە ھەشیانە ستەمی ڕوون و ئاشکرای لەخۆی کردووە بە کوفڕ و بێباوەڕی و سەرپێچی کردنی پەروەردگاری. info
التفاسير:

external-link copy
114 : 37

وَلَقَدۡ مَنَنَّا عَلَىٰ مُوسَىٰ وَهَٰرُونَ

بەدڵنیاییەوە منەتمان نا بەسەر موسا و ھاروندا بە پێغەمبەرایەتی، ھەردووکمان کردن بە پێغەمبەر. info
التفاسير:

external-link copy
115 : 37

وَنَجَّيۡنَٰهُمَا وَقَوۡمَهُمَا مِنَ ٱلۡكَرۡبِ ٱلۡعَظِيمِ

خۆیان و گەلەکەیمان، گەلی بەنو ئیسرائیلمان لەتەنگانە گەورەکە ڕزگار کرد، ڕزگارمان کردن لەکۆیلایەتی فیرعەون و نوقم بوون لەناو دەریادا. info
التفاسير:

external-link copy
116 : 37

وَنَصَرۡنَٰهُمۡ فَكَانُواْ هُمُ ٱلۡغَٰلِبِينَ

سەرمان خستن بەسەر فیرعەون و سەربازەکانیدا، وە زاڵ بوون و سەرکەوتن بەسەر دوژمنەکانیاندا. info
التفاسير:

external-link copy
117 : 37

وَءَاتَيۡنَٰهُمَا ٱلۡكِتَٰبَ ٱلۡمُسۡتَبِينَ

تەورات کە پەرتووکێکی ڕوون و ئاشکرا بوو لەلایەن اللە تەعالاوە کەھیچ ناڕوونییەکی تێدا نەبوو بەخشیمانە موسا و ھارون. info
التفاسير:

external-link copy
118 : 37

وَهَدَيۡنَٰهُمَا ٱلصِّرَٰطَ ٱلۡمُسۡتَقِيمَ

وە ڕێنوماییمان کردن بۆ سەر ڕێگای ڕاست، ڕێگایەک ھیچ خوار و خێچییەکی تێدا نییە، ئەویش ڕێگای ئاینی ئیسلامە، کە مرۆڤ دەگەیەنێت بەڕەزامەندی پەروەردگاری بەدیھێنەر. info
التفاسير:

external-link copy
119 : 37

وَتَرَكۡنَا عَلَيۡهِمَا فِي ٱلۡأٓخِرِينَ

مەدح و سەنای موسا و ھارونمان لەناو ئوممەت و گەلانی داھاتوودا بەچاکی و پاکی ھێشتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
120 : 37

سَلَٰمٌ عَلَىٰ مُوسَىٰ وَهَٰرُونَ

درود و سەلامی نەبڕاوەی پاکوخاوێنی اللە تەعالا بۆ ھەردووکیان، وە نزا و دوعای سەلامەت بوون بۆیان لەھەموو ناخۆشی و خراپەیەک. info
التفاسير:

external-link copy
121 : 37

إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلۡمُحۡسِنِينَ

بێگومان ھەروەکو ئەم پاداشتە چاکەی موسا و ھارونمان دایەوە، پاداشتی ھەموو چاکەکارێکیش بە تاعەت و گوێڕایەڵی بۆ پەروەردگاریان دەدەینەوە. info
التفاسير:

external-link copy
122 : 37

إِنَّهُمَا مِنۡ عِبَادِنَا ٱلۡمُؤۡمِنِينَ

بێگومان موسا و ھارون لەبەندە باوەڕدارە چاکەکانی ئێمەن، ئەو بەندانەی باوەڕیان بە اللە تەعالا ھەیە و کار بە شەریعەتەکەی ئەو دەکەن. info
التفاسير:

external-link copy
123 : 37

وَإِنَّ إِلۡيَاسَ لَمِنَ ٱلۡمُرۡسَلِينَ

وە بێگومان ئیلیاسیش یەکێک بوو لە پێغەمبەران، پەروەردگار کردبووی بە پێغەمبەر، اللە تەعالا نیعمەت و بەخششی خۆی بە پێغەمبەرایەتی و پەیامەکەی بەسەردا ڕشتبوو. info
التفاسير:

external-link copy
124 : 37

إِذۡ قَالَ لِقَوۡمِهِۦٓ أَلَا تَتَّقُونَ

کاتێک وتی بە گەلەکەی، ئەوانەی کە نێررابوو بۆ لایان لە بەنو ئیسرائیل: ئەی گەلەکەم ئایا لە اللە تەعالا ناترسن؟ بەوەی فەرمانەکانی بەجێ بھێنن، وەک بەجێھێنانی فەرمانی تەوحید و یەکخواپەرستی، وە دوور بکەنەوە لەرێگریەکانی، وەک دوور کەتنەوە لە شیرک و ھاوەڵ بڕیاردان بۆ اللە تەعالا ؟! info
التفاسير:

external-link copy
125 : 37

أَتَدۡعُونَ بَعۡلٗا وَتَذَرُونَ أَحۡسَنَ ٱلۡخَٰلِقِينَ

ئایا لەبری اللە تەعالا بتەکەتان (بەعل) دەپەرستن، وە واز دەھێنن لە پەرستنی باشترین و چاکترینی بەدیھێنەرەکان (کە اللە تەعالایە) ؟! info
التفاسير:

external-link copy
126 : 37

ٱللَّهَ رَبَّكُمۡ وَرَبَّ ءَابَآئِكُمُ ٱلۡأَوَّلِينَ

اللە ئەو پەروەردگارەیە بەدیھێناون، وە پەروەردگاری باوپایرانیشتانە کە پێشتر ئەوانیشی بەدیھێناوە، ھەر ئەو شایانی پەرستنە، نەک ئەو بتانەی کە ھیچ سوود و زیانێک بەکەس ناگەیەنن. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• قوله: ﴿فَلَمَّآ أَسْلَمَا﴾ دليل على أن إبراهيم وإسماعيل عليهما السلام كانا في غاية التسليم لأمر الله تعالى.
ئەو وتەیەی اللە تەعالا کە دەفەرموێت (فَلَمَّآ أَسْلَمَا) بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئیبراھیم و ئیسماعیل لەوپەڕی تەسلیم بووندا بوون بۆ فەرمانی اللە تەعالا . info

• من مقاصد الشرع تحرير العباد من عبودية البشر.
یەکێک لەمەبەستەکانی شەریعەت ڕزگار کردنی بەندەکانە لە کۆیلایەتی مرۆڤەکانەوە بۆ بەندایەتی پەروەردگاریان. info

• الثناء الحسن والذكر الطيب من النعيم المعجل في الدنيا.
مەدح و سەنا و باس و خواسی چاک و پاک یەکێکە لە نیعمەت و بەخششەکانی پەروەردگار کە پێشی دەخات بۆ بەندەکانی لە دونیادا. info