ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
52 : 37

يَقُولُ أَءِنَّكَ لَمِنَ ٱلۡمُصَدِّقِينَ

ئەو ھاوڕێیەم لە دونیادا بەگاڵتە پێکردن و نکۆڵی کردنەوە پێی دەووتم: - ئەی ھاوڕێ- ئایا تۆ باوەڕت بەزیندووبونەوە ھەیە؟ info
التفاسير:

external-link copy
53 : 37

أَءِذَا مِتۡنَا وَكُنَّا تُرَابٗا وَعِظَٰمًا أَءِنَّا لَمَدِينُونَ

ئایا کە مردین و بووین بە گڵ و ئێسکی ڕزیوو، ئایا جارێکی تر ئێمە زیندوو دەکرێینەوە، وە پاداشتی ئەو کار و کردەوانەی دەدرێینەوە لە دونیا کردبوومان؟ info
التفاسير:

external-link copy
54 : 37

قَالَ هَلۡ أَنتُم مُّطَّلِعُونَ

ھاوڕێ باوەڕدارەکەی بە ھاوڕێ بەھەشتییەکانی دەڵێت: لەگەڵمدا تەماشا بکەن تاوەکو سەرەنجامی ئەو ھاوڕییە ببینین کە پێشتر باوەڕی بە زیندووبونەوە نەبوو، وە نکۆڵی دەکرد؟ info
التفاسير:

external-link copy
55 : 37

فَٱطَّلَعَ فَرَءَاهُ فِي سَوَآءِ ٱلۡجَحِيمِ

ئەو کەسە تەماشای کرد و سەرنجیدا ھاوڕێیەکی لەناوەڕاستی دۆزەخدا بینیەوە. info
التفاسير:

external-link copy
56 : 37

قَالَ تَٱللَّهِ إِن كِدتَّ لَتُرۡدِينِ

ئەمجا وتی : ئەی ھاوڕێ سوێند بە اللە نزیک بوو بە بانگەواز کردنت بۆ بێباوەڕی و نکۆڵی کردن لە زیندووبونەوە لەناوم ببەیت و خەسارۆمەند بم و منیش بچمە ناو دۆزەخەوە. info
التفاسير:

external-link copy
57 : 37

وَلَوۡلَا نِعۡمَةُ رَبِّي لَكُنتُ مِنَ ٱلۡمُحۡضَرِينَ

ئەگەر نیعمەت و بەخششی اللە تەعالا نەبوایە کە ھیدایەتی دام و موەفەقی کردم بۆ ئیمان و باوەڕ، ئەوا ئێستا منیش وەک تۆ ئامادەی سزای ناو ئاگر دەبووم. info
التفاسير:

external-link copy
58 : 37

أَفَمَا نَحۡنُ بِمَيِّتِينَ

ئیتر - ئێمەی بەھەشتی- ھەرگیز نامرین. info
التفاسير:

external-link copy
59 : 37

إِلَّا مَوۡتَتَنَا ٱلۡأُولَىٰ وَمَا نَحۡنُ بِمُعَذَّبِينَ

جگە مردنی یەکەمجارمان لە ژیانی دونیا، بەڵکو ئیتر ئێمە بە ھەتاھەتایی لە بەھەشتداین، وە سزا نادرێین وەک ئەوەی بێباوەڕان سزا دەدرێن. info
التفاسير:

external-link copy
60 : 37

إِنَّ هَٰذَا لَهُوَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡعَظِيمُ

بێگومان ئەو پاداشتەی پەروەردگارمان داینیەوە - لە چوونە بەھەشت و مانەوە تێیدا بەھەمیشەیی و سەلامەت بوون لە سزای ئاگری دۆزەخ - سەرکەوتنێکی گەورەیە کە ھیچ سەرکەوتنێکی تر ھاوشێوەی ئەو نییە. info
التفاسير:

external-link copy
61 : 37

لِمِثۡلِ هَٰذَا فَلۡيَعۡمَلِ ٱلۡعَٰمِلُونَ

ئەوانەی کار و کردەوەی چاک ئەکەن پێویستە بۆ ئەم پاداشتە گەورە و مەزنە کار بکەن، بێگومان ئەوە بازرگانی قازانجکەرە. info
التفاسير:

external-link copy
62 : 37

أَذَٰلِكَ خَيۡرٞ نُّزُلًا أَمۡ شَجَرَةُ ٱلزَّقُّومِ

ئایا ئەو ناز و نیعمەت و بەخششەی بەھەشت کە باسکرا، وە اللە تەعالا ئامادەی کردووە بۆ بەندە دڵسۆز و یەکلایی بووەکانی بۆ پەرستن و گوێڕایەڵی خۆی، باشتر و چاکترین شوێن و پلە و پایەیە، یان خواردنی درەختی ژەقنەمووتە، کە لە قورئاندا نەفرینی لێکراوە و خواردنی بێباوەڕانە، خواردنی ئەم ژەقنەمووتە مرۆڤ قەڵەو ناکات و برسێتیشی لانابات؟! info
التفاسير:

external-link copy
63 : 37

إِنَّا جَعَلۡنَٰهَا فِتۡنَةٗ لِّلظَّٰلِمِينَ

بێگومان ئێمە ئەم درەختەمان کردووە بەمایەی تاقیکردنەوە بۆ ستەمکاران، بە کوفر کردن و تاوان و گوناە ئەنجامدان، ئەیانووت: ئاگر درەخت ئەسوتێنێت و لە ناوی دەبات، ناکرێت لەناو ئاگردا درەختێکی لەو شێوەیە بڕوێت. info
التفاسير:

external-link copy
64 : 37

إِنَّهَا شَجَرَةٞ تَخۡرُجُ فِيٓ أَصۡلِ ٱلۡجَحِيمِ

بێگومان درەختی ژەقنەمووت لە شوێن و جێگایەکی پیس و پۆخڵدا دەڕوێت، درەختێکە لە بێخ و بنی بنەوەی دۆزەخ دەردەچێت. info
التفاسير:

external-link copy
65 : 37

طَلۡعُهَا كَأَنَّهُۥ رُءُوسُ ٱلشَّيَٰطِينِ

بەروبومەکەی دیمەنێکی ناشرین و نابووتی ھەیە، وەک سەری شەیتانەکانە، نابووتی دیمەنیش بەڵگەیە لەسەر نابووتی ئەوەی باسکراوە، ئەمەش مانای ئەوەیە بەروبومەکەیشی تامی ناخۆشە. info
التفاسير:

external-link copy
66 : 37

فَإِنَّهُمۡ لَأٓكِلُونَ مِنۡهَا فَمَالِـُٔونَ مِنۡهَا ٱلۡبُطُونَ

بێگومان بێباوەڕان لەو بەروبومە تاڵە نابووتە دەخۆن ، وە سکی بەتاڵیانی لێ پڕ دەکەن. info
التفاسير:

external-link copy
67 : 37

ثُمَّ إِنَّ لَهُمۡ عَلَيۡهَا لَشَوۡبٗا مِّنۡ حَمِيمٖ

پاشان دوای خواردنی ئەو ژەقنەمووتە، ئاوێکی لێڵی زۆر گەرمی بەسەردا دەخۆنەوە. info
التفاسير:

external-link copy
68 : 37

ثُمَّ إِنَّ مَرۡجِعَهُمۡ لَإِلَى ٱلۡجَحِيمِ

بێگومان دواتر گەڕانەوەیان بۆ دۆزەخە، ئەوان لە سزایەکەوە دەگوێزرێنەوە بۆ سزایەکی تر. info
التفاسير:

external-link copy
69 : 37

إِنَّهُمۡ أَلۡفَوۡاْ ءَابَآءَهُمۡ ضَآلِّينَ

بەڕاستی ئەو بێباوەڕانە باوباپیرانی خۆیانیان بە گومڕایی بینی، گومڕا بووبون و لە ڕێگای ھیدایەت لایاندابوو، ئەمانیش شوێن ئەوان کەوتن و بەبێ بەڵگە لاسایی ئەوانیان کردەوە. info
التفاسير:

external-link copy
70 : 37

فَهُمۡ عَلَىٰٓ ءَاثَٰرِهِمۡ يُهۡرَعُونَ

ئەوان لەو گومڕاییەدا بە خێرای شوێن باوباپیرانیان کەوتن. info
التفاسير:

external-link copy
71 : 37

وَلَقَدۡ ضَلَّ قَبۡلَهُمۡ أَكۡثَرُ ٱلۡأَوَّلِينَ

بێگومان پێش ئەمانیش زۆربەی گەلانی پێشووتریش گومڕابوون و لە ھەق و ڕاستی لایاندا، - ئەی پێغەمبەر - گەل و ھۆزەکەت یەکەم گەل و ھۆز نین کە گومڕابووبن. info
التفاسير:

external-link copy
72 : 37

وَلَقَدۡ أَرۡسَلۡنَا فِيهِم مُّنذِرِينَ

بەدڵنیاییەوە لەناو ئەو گەل و نەتەوانەی پێشووتر پێغەمبەرانمان نارد، بۆ ئەوەی بیانترسێنێت لەسزای اللە تەعالا، کەچی باوەڕیان پێ نەکردن و کافر بوون. info
التفاسير:

external-link copy
73 : 37

فَٱنظُرۡ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلۡمُنذَرِينَ

- ئەی پێغەمبەر - تەماشا بکە و سەرنج بدە بزانە کۆتایی و سەرەنجامی ئەو گەل و نەتەوانە چۆن بوو کە پێغەمبەرەکانیان ترساندنیان، کەچی وەڵامی بانگەوازەکەیانیان نەدانەوە، بێگومان کۆتایی و سەرەنجامیان چوونە دۆزەخی ھەتاھەتاییە، ئەویش بەھۆی بێباوەڕیان و بەدرۆدانانی پێغەمبەرەکانیانەوە بوو. info
التفاسير:

external-link copy
74 : 37

إِلَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلۡمُخۡلَصِينَ

جگە لەو بەندە دڵسۆز و موخلیسانەی اللە تەعالا نەبێت کە بە دڵسۆزی باوەڕیان پێھێنا، بێگومان ئەوان ڕزگاریان دەبێت لەو سزایەی کە سەرەنجامی ئەو بێباوەڕانەیە پێغەمبەرەکانیان بە درۆ دانا. info
التفاسير:

external-link copy
75 : 37

وَلَقَدۡ نَادَىٰنَا نُوحٞ فَلَنِعۡمَ ٱلۡمُجِيبُونَ

بەدڵنیاییەوە نوحی پێغەمبەرمان (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) بانگی لە ئێمە کرد، کاتێک نزای کرد لە گەلەکەی دوای ئەوەی نۆ سەد و پەنجا ساڵ بانگی کردن بۆ یەکخواپەرستی کەچی ئەوان نەھاتن بەدەم بانگەوازەکەیەوە و باوەڕیان پێ نەکرد، ئێمەش زۆر چاک وەڵامی ھاوار و نزاکەی ئەومان دایەوە، بێگومان خێرا ھاتین بەدەم ھاوار و نزاکەیەوە. info
التفاسير:

external-link copy
76 : 37

وَنَجَّيۡنَٰهُ وَأَهۡلَهُۥ مِنَ ٱلۡكَرۡبِ ٱلۡعَظِيمِ

بێگومان خۆی و کەسوکارەکەی و ئەو باوەڕدارانەی لەگەڵیدا بوون ڕزگارمان کردن لەو ناڕەحەتی و ئەزیت و تەنگانەیەی دووچاری گەلەکەی بوو، لە نوقم بوون بە تۆفانە مەزنەکە کە اللە تەعالا ناردییە سەر بێباوەڕانی گەلەکەی. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• الظفر بنعيم الجنان هو الفوز الأعظم، ولمثل هذا العطاء والفضل ينبغي أن يعمل العاملون.
دەسکەوتنی ناز و نیعمەت و بەخششەکانی بەھەشت سەرکەوتنی گەورە و مەزنە، بۆ ئەم بەخشش و فەزڵە گەورەیەش پێویستە ھەموو باوەڕدارێک ھەموو ھەوڵێکی خۆی بدات تاوەکو ڕەزامەندی پەروەردگاری بەدەست دەھێنێت و دەیخاتە ناو ئەو ناز و نیعمەتەوە. info

• إن طعام أهل النار هو الزقّوم ذو الثمر المرّ الكريه الطعم والرائحة، العسير البلع، المؤلم الأكل.
بێگومان خواردنی دۆزەخییەکان ژەقنەمووتە، کە بەروبومێکی تاڵی نابووتی تام و بۆن ناخۆشی ھەیە، بەناڕەحەت قوت دەدرێت و خواردنیشی بە ئازارە. info

• أجاب الله تعالى دعاء نوح عليه السلام بإهلاك قومه، والله نعم المقصود المجيب.
اللە تەعالا وەڵامی نزاکەی نوح (علیە السلام) ی دایەوە و گەلەکەی لەناوبرد، وە پەروەردگاریش باشترین زاتێکە وەڵامی بەندە خواناسەکانی ئەداتەوە. info